Post Top Ad
Your Ad Spot
Thursday, 19 April 2018
خودا چۆن دەبێ بلێت سوپاس بۆخودا
بێباوران رەخنە دەگرن لە چەندین ئایەتی قورئان بە
نموونەش سورەتی فاتیحە دێنەوە ئەلێن چۆن دەگونێت خودا خۆی بلێتە خۆی “سوپاس بۆخودای جیهانیان ” هەر وەک لە ئایەتی یەکی سورەتی فاتحە هاتووە، {الحمدلله رب العالمین} وە ئەم ئایەتانەی کە لە دوای ئەم ئایەتش دێت هەمان شت و شێوازە ، ئەمەش لەگەل ژیری مرۆڤ ناگونجێ کە خودا بلێتە خۆی سوپاس بۆ خودا ، بۆیە ناکرێ ئەم قورئانە لەلایەنی خودا نێردرابێت ،
وەڵام : لەزمانی عەرەبی خۆی شێوازی گۆرینی رستە و گوفتار هەیە کە پێی ئەلێن (الالتفات) کە بەم شێوەی خوارەوە زانایان پێناسەیان کردووە :
تعريف الالتفات
يُعرِّف أهل اللغة (الالتفات) بأنه “انصراف المتكلم من الإخبار إلى المخاطبة، ومن المخاطبة إلى الإخبار”. ويُعرَّف أيضاً بأنه “إخراج الكلام من أحد طرق التعبير الثلاثة: التكلم، والخطاب، والغيبة، إلى طريق آخر من هذه الطرق الثلاثة”. وبعبارة مختصرة فإن (الالتفات) يقصد منه نقل الكلام من أسلوب إلى آخر.
واتا : ئهو ئسلوبه گۆڕینی خیتاب و قسهكردنه له شێوازێكهوه بۆ شێوازێكی تر و گۆڕینی ئاڕاستهی قسهیه له بارێكهوه بۆ بارێكی تر و یهكێك له ئسلوبهكانی بریتیه له گۆڕینی ئاڕاستهی قسه له نادیار(غهیبهت)ه وة بۆ ئاماده(حاضر) ههروهها به پێچهوانهشهوه “مِنَ الغَيْبَةِ إِلَى الخِطَابِ” . وە بەکورتی دەتوانی پێناسەی بکەین بەوەی کە ئەم شێوازەیە گێرانەوەی قسەیە وە لەکاتی گێرانەوەی شێوازەکەی بگۆری بۆ شێوازێکی تر ،
عهرهب به تێكڕا ئهم ئسلوبهیان له لا شتێكی سهرنجڕاكێشبوه و ههركاتێك ئهم ئسلوبهیان له ههر خیتابێك بینیوه پێی كاریگهربوون خێرا به دهمیهوه ڕۆشتوون و ههر ئهمهش وا ئهكات كه زۆر له شیعری عهرهبیدا ببینرێت به هی سهردهمی ئیسلامی و پێش ئیسلامیشهوه ، بۆ نمونه شاعیر ئهڵێ:
وَنقتَدْ ولا نُقْتَد وتغصِبْ رماحنا *** كرام الأَساری من مُعمٍ وفحولِ
ونُنْعِمْ ولا يُنْعَمْ عَلَيْنَا ومَنْ يَقِسْ *** نَدَانَا بِأَنْدَى مَنْ تكلَّمَ نُفْضِلٍ
بهم ئسلوبه ئهبینین چۆن شاعیر له وهسفی قهومهكهیدا له نێوان ئاماژهی ئاماده و نادیاردا یاری دهكات و وشهكانی ئههۆنێتهوه ،
بۆیە ئەم گومانەی بێباوران هەلەیە و بێ ئاگاییە لە زانستەکانی رەوان بێژی و رێزمانی زمانی عەرەبی، وە خودای گەورە زۆر بەئاسان ئەی توانی بفەرمووێت ( قل الحمدلله رب العالمین )واتا بلێ سوپاس بۆ خودای جیهانیان ) هەروەک چۆن لەچەند جێگایەکی قورئاندا هاتووە خودای گەورە فەرموویەتی ( قل…) وە ئەم کات قورئان زۆربەی ووشەکانی ئەبوو بە ( قل…) وەقورئان ئەم شێوازە رێک وپێکەی کە ئێستا هەیەتی لە رەوان بێژی نەی ئەما ، وە ئەوکات بێباوران دەیان ووت محمد نەی زانیووە چۆن قورئان پرکاتە بە نووسین بۆیە ووشەی (قل) لە زۆربەی جێگاکانی قورئان نووسیوەتەوە ،
کەواتە ئەم گومانەی بێباوران بوو بە اعجازی بەلاغی بەسەریانەوە وە شێوازی جوانکاری رستە ،
ئەم زانایانەی کە دەستێکی بەر بڵاوویان هەبووە لە تفسیرەکانیان کە ئاماژەیان بەم زانستە داوە ئەمانەن
( أبي حيان، والآلوسي، والرازي، وابن عاشور )
وە زانایانی زمانی عەرەبی ئاماژەیان بەم زانستە داوە ئەمانەن
( حازم القرطاجني وە الزركشي لە کتێبی “برهانه”)
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment