بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Tuesday, 17 April 2018

زیانه‌ ته‌ندروستییه‌کانی خوی نهێنی دەستپەڕ


لێرەدا باسی دروستی و نادروستی ئەم هەڵسوکەوتە ناکەین لەڕووی ئاینیەوە ، بەڵکو باسی بابەتەکە دەکەین بەشێوەیەکی زانستی و بەپێی توێژینەوە زانستیەکانیە باور پێکراوەکان، چونکە لەم کاتەدا هەندێ پەرەی بێباوران دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکەنەوە کە خوی نهێنی (دەستپەڕ ) لەڕووی زانستیەوە بەسودە ئەم قسەیەش هیچ سەرچاوەیەکی زانستی باورپێکراو پاڵپشتی ناکە بەڵکو بەپێچەوانەوە سەرچاوە زانستیەکان دوای توێژینەوەیان لەوەڵاتە جیاجیاکانی جیهان بۆیان دەرکەوتییە کە خوی نهێنی (دەستپەڕ ) زیانی بۆ مرۆڤەکان هەیە، بفەرموون لەگەڵ توێژینەوە زانستیەکان،
له‌ ساڵی 2010 زانایه‌كی به‌ریتانی به‌راوردێكی ئه‌نجام دا له‌ نێوان جووت بوون له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و له‌ نێوان خووی نهێنی(ده‌ستپه‌ڕ)، بۆی ده‌ركه‌وت:

أ- ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی له‌كاتی ئه‌نجامدانی جووت بوون له‌گه‌ڵ ئافره‌ت ئێجگار زیاتره.
ب- په‌یوه‌ندی نێوان خوی نهێنی(ده‌ستپه‌ڕ) و جووت بوون كراوه‌یه‌ و پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی جه‌سته‌ و ده‌روونی تاكه‌كان!
سه‌رچاوه‌ :
The relative health benefits of different sexual activities.

هەروەها:
Satisfaction (sexual, life, relationship, and mental health) is associated directly with penile-vaginal intercourse, but inversely with other sexual behavior frequencies.
————-
ئه‌نجامدانی خوی نهێنی(ده‌ستپه‌ڕ)فاكته‌رێكی مه‌ترسیداره‌ بۆ توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا زانایان له‌ ساڵی 2009 گه‌ره‌ترین توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا به‌سه‌ر 940 تاك بۆ به‌راوورد كردن له‌ نێوان جووت بوون له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و خوی نهێنی (ده‌ستپه‌ر)و هه‌لی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له‌ لای هه‌ریه‌كه‌یان توێژه‌ران ئه‌مه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت:
أ- ئه‌وه‌ی خه‌ریكی خوی نهێنی بێت (ده‌ستپه‌ر) له‌ ته‌مه‌نی بیسته‌كان و سییه‌كان زیاتر دوچاری توشبوون دەبێ به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات له‌ ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا.
ب- ئه‌نجامدانی خوی نهێنی(ده‌ستپه‌ر) له‌ ته‌مه‌نی په‌نجادا كه‌متر په‌یوه‌سته‌ به‌ پرۆستات به‌راوورد به‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ته‌مه‌نیان له‌ 20-30 ساڵه‌.
جووت بوون له‌گه‌ڵ ئافره‌ت هیچ په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاته‌وه‌ له‌ لای پیاوان به‌ پێچه‌وانه‌ی خوی نهێنی(ده‌ستپه‌ر)

سه‌رچاوه‌:
Sexual activity and prostate cancer risk in men diagnosed at a younger age.

—————
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ساڵی 2010 ئه‌نجامدرا لەسه‌ر 2786 كه‌س له‌ ئیتاڵیا، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ خوی نهینی (ده‌ستپه‌ر) پێكهێنه‌ری ره‌فتارێكی دوباره‌بوه‌وه‌یه‌ له‌ لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ست لاوازی ڕه‌ق بوونی ئه‌ندامی نێرینه‌یان:
سه‌رچاوه‌:
Autoeroticism, mental health, and organic disturbances in patients with erectile dysfunction.

————
خوی نهینی (ده‌ستپه‌ر) ئاره‌زووی جووت بوون تێر ناكات (بەڵکو تەنیا كپی ده‌كات به‌ شێوه‌یه‌كی كه‌متر وه‌ك له‌ جووت بوون)!! له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه‌ ساڵی 2006 بڵاوكرایه‌وه‌ توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ده‌رهاویشته‌ بوونی هۆرمۆنی پرۆلاكتین له‌ كاتی ئه‌نجامدانی خوی نهینی(ده‌ستپه‌ر) زۆر كه‌متره‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ كاتی جووت بوونی پیاو و هاوسه‌ره‌كه‌ی، ڕێژه‌ی ده‌رهاویشته‌ی له‌كاتی جووت بوون 400% وه‌ك له‌ خوی نهینی(ده‌ستپه‌ر)(واتا 4 هێنده‌)!! كه‌ پیویسته‌ له‌ كاتی هه‌ست كردن به‌ تێربوونی ئاره‌زوو له‌ ڕێگه‌ی كاریگه‌ری كردنه‌ سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار.
سه‌رچاوه‌:
The post-orgasmic prolactin increase following intercourse is greater than following masturbation and suggests greater satiety.

—————
یه‌كێك له‌ زاناكان له‌ ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی جه‌خت دەکاتەوه كه‌ توانای جه‌سته‌ له‌ سه‌ر رێكخستنی فشاری خوێن له‌ كاتی جووت بوون له‌گه‌ڵ ئافره‌ت زۆر زۆر باشتره‌ و ته‌ندروستتره‌ وه‌ك له‌ خوی نهینی (ده‌ستپه‌ر).
سه‌رچاوه‌:
Blood pressure reactivity to stress is better for people who recently had penile-vaginal intercourse than for people who had other or no sexual activity.

—————–
توێژه‌ران جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه‌ ساڵی 1976 ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ خوی نهینی(ده‌ستپه‌ر) په‌یوه‌سته‌ به‌ دووره‌ په‌رێزی و نا ئومێدی.
سه‌رچاوه‌:
Personality correlates of male sexual arousal and behavior.

——————
ئه‌نجامدانی خوی نهینی(ده‌ستپه‌ر) به‌ڵگه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر بوونی گرفتی ده‌روونی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان خه‌مۆكی بۆیه‌ خوی نهینی(ده‌ستپه‌ر)،هێمای ته‌ندروستی یان ژیانێكی ئاسووده‌ نیه‌ كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن بڵاوی بكه‌نه‌وه‌.
له‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ ساڵی 2002 له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كان ئه‌نجامدراوه توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وانه‌ هه‌یه‌ له‌ نێوان تووش بوونی ئافره‌تان به‌ نائومێدی و له‌ نێوان ئه‌نجامدانیان بۆ خوی نهێنی (ده‌ستپه‌ڕ)، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ تووشی نائومێدی بوون چێژێكی زیاتر ده‌بینن له‌ خوی نهێنی (ده‌ستپه‌ر).
سه‌رچاوه‌
Sexual functioning and self-reported depressive symptoms among college women.

—————–
پوخته‌:
زانا موسڵمانه‌كان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی (ئەل حه‌مه‌د) له‌ قه‌ته‌ر بۆیان ده‌ركه‌وتووه (له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان بۆ نموونه‌)بەڕۆژووبوون كه‌مكه‌ره‌وه‌ی ئاره‌زووی سێكسیه‌ و كه‌م كه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هۆرمۆنانه‌ی كه‌ ورووژێنەری ئاره‌زوون له‌ ماوه‌ی به‌ڕۆژوو بوون!! ئه‌ویش له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌ ساڵی 2015

سه‌رچاوه‌:
The effect of fasting on erectile function and sexual desire on men in the month of Ramadan
په‌یامبه‌رمان دروودی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت
( يَا مَعْشَرَ الشَّبَابِ مَنْ اسْتَطَاعَ منكُم الْبَاءَةَ فَلْيَتَزَوَّجْ ، فَإِنَّهُ أَغَضُّ لِلْبَصَرِ ، وَأَحْصَنُ لِلْفَرْجِ ، وَمَنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَعَلَيْهِ بِالصَّوْمِ فَإِنَّهُ لَهُ وِجَاءٌ )رواه البخاري

واتا : (ئه‌ی كۆمه‌ڵانی گه‌نج؛ هه‌ركه‌س له‌ ئێوه‌ توانای هاوسه‌رگیری هه‌یه‌ با هاوسه‌رگیری بكات چونكه‌ چاو ده‌پۆشێت و قه‌ڵغانه‌ بۆ داوێن… ئه‌وه‌ی كه‌ ناتوانێت با به‌ ڕؤژوو بێت؛ چونكه‌ رێگره‌ بۆی).

سڵاوی خوا لە پەیامبەری مرۆڤایەتی..

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????