بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Saturday, 31 March 2018

ئیعجازی کلێنچکە لە حەدیسی صەحیحدا



کلێنچکە چییە؟
چەمکە زانستییەکەی (Coccyx)ە، کلێنچکە کۆتا ئێسکی بڕبڕەی پشتی مرۆڤ و هەندێ گیانلەبەری ترە، کە لە چەندین حەدیسی صەحیحدا ئاماژەی پێدراوە کە ئەمە بنەچەی دروست بوونی مرۆڤە، وە ئەو تۆوەیە کە لە قیامەتدا لەسەری دروست دەبینەوە.


(جاء عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «كُلُّ ابْنِ آدَمَ يَأْكُلُهُ التُّرَابُ إِلَّا عَجْبَ الذَّنَبِ مِنْهُ خُلِقَ وَفِيهِ يُرَكَّبُ») صحیح مسلم& بخاری
(عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «إِنَّ فِي الْإِنْسَانِ عَظْمًا لَا تَأْكُلُهُ الْأَرْضُ أَبَدًا فِيهِ يُرَكَّبُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ، قَالُوا: أَيُّ عَظْمٍ هُوَ يَا رَسُولَ اللَّهِ؟، قَالَ: عَجْبُ الذَّنَبِ») صحیح مسلم& بخاری
ئەم حەدیسانە ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەن:
١- مرۆڤ لە کلێنچکەوە دروست دەبێت.
٢- کلێنچکە(یاخود خانەکانی ناو کلێنچکە) وەک باقی بەشەکانی تر بەتەواوی لەناو ناچێت.
٣- لە قیامەتدا مرۆڤ دووبارە لە کلێنچکەوە دروست دەکرێتەوە.


باکگراوندێک لەسەر کۆرپەلەزانی:
کاتێک کە سپێرم و هێلکە یەکدەگرن (زایگۆت-Zygote) پێکدەهێنن، کە پاشان دەست دەکات بە دابەشبوون بۆ ٢ خانە پاشان ٤ و هەتا دوایی…
لەپاش زیادبوونی ژمارەی خانەکان بە بڕی پێویست و دروست بوونی (بلاستۆسیست-Blastocyst) خەپلەی کۆرپەلەیی (embryonic disk) پێکدێت کە لە ٢ چین پێکهاتووە، کە ئەوانیش:


fdfx


١- ئیپی بلاست (Epiblast): کە ئەم چینە لە ڕۆژی ١٥ هەمدا شریتی سەرەتایی تێدا دەردەکەوێت (Primitive streak) و بەهۆیەوە هەر ٣ چینی ئەساسی بۆ دروست بۆنی کۆرپەلە تێیدا سەرهەڵدەدەن، کە ئەوانیش (Ectoderm, Mesoderm, Endoderm).

٢- هایپۆ بلاست (Hypoblast): ئەو  خانانەن کە لە چینی ژێر (Epiblast) هەن کە (Extraembryonic endoderm) بۆ نموونە Yolk sacc  دروست دەکەن.


لە سەرەتای دروست بوونی کۆرپەلەوە بەشێک لە خانەکان هانی ئەوانی دی دەدەن کە تایبەتمەند ببن بەو جۆرە خانەی کە پێویستە، کە ئەو بەشە “خانە ڕێکخەرە سەرەکییانە” لەپاش دروست بوونی (embryonic disk) خۆیان دەکەونە ناو چینی (Epiblast) ەوە ، دیوی (Epiblast) شریتی سەرەتایی (Primitive streak – کە بنەچەی خانە ڕێکخەرەکانیان تیدایە)ی لەسەر دەردەکەوێت، کە لە داهاتوودا ئەو دیوە پشتی کۆرپەلەکەیە.
سەرەکیترین قۆناغی تایبەت مەندبوونی کۆرپەلە قۆناغی (Gastrulation) ە کە تییدا ٣ چینی خانە دەردەکەون کە ڕاستەوخۆ بەرپرسن لە دروستکردنی شانەو ئەندامە تایبەتەکان کە لە داهاتوو دروست دەبن، کە ئەم قۆناغە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە (Primitive streak-کەە بنەچەی خانە ڕێکخەرەکانیان تیدایە) یاخود ڕاستر بڵێین ئەم قۆناغە واتە (Primitive streak) چونکی ئەم چینانە لەوێوە دروست دەبن. ٣ چینە ئەساسییەکە ئەمانەن:


١- Ectoderm: پێست و دەمارە کۆئەندام(مێشک و هتد..) دروست دەکات.
٢- Mesoderm: کۆئەندامی سوڕ(دڵ و ملولەکانی خوێن و خوێند و هتد..) و ماسولکەکان و ئێسک و کۆئەندامی زاووزێ و میز و میزەڕۆ و هتد .. دروست دەکات.
٣- Endoderm: چینە پۆشەرەکانی ناوەوەی قەفەزەی سنگ و سک دروست دەکات وەک پۆەشەری زراو و سایرۆیدە ڕژێن و سییەکان و جگەر و پەنکرسیا و ئەندامەکانی هەرس و هتد.. دروست دەکات.
bxjcbx

کە لەپاش هەموو ئەم دابەشبوون و تایبەتمەندبوونانەی بەسەر جسمی کۆرپەلەدا دێت لە کۆتاییدا (Primitive streak) کە بنەچەی یەکەمین خانە ڕێکخەرەکانە لە کلێنچکەدا خۆی دەبینێتەوەو  بە ناچالاکی دەمێنێتەوە لەوێدا.
سەرچاوەکان:
The Developing Human – Clinically Oriented Embryology – 10th Edition p.44 & 52
Larsen’s Human embryollogy – 5th edition Ch.3
Human Embryology and Developmental Biology Ch.5
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە دروستبوون و تایبەتمەندبوون لە خانەکانی کۆرپەلە لەلایەن (Primitive streak & node)ەوە ئاڕاستە دەکرێت، وە پێش دروست بوونی ئەمان هیچ تایبەتمەندبوونێک ڕوونادات.
بەناوبانگترین زاناو توێژەر کە ئەمەی سەلماند، زانایەکی ئەڵمانی بوو بە ناوی (هانس سپیمان – ‌Hans Spemann) کە لە ساڵی ١٩٣٥ لەسەر دۆزینەوەی (Embryonic induction) یاخود ڕوونتر بڵێم لەسەر دۆزینەوەی (Primitive streak) خەڵاتی نۆبڵی وەرگرت:
لەدوای توێژینەوەکەی بۆی دەرکەوت کە لە خانەکانی کۆرپەلەدا هەندێ خانەی تێدایە کە ئاڕاستەی گەشەو تایبەتمەندبوونی خانەکانی تر دەکەن، لە توێژینەوەکەیدا هەستا بە بڕینی پارچەیەک لە ناوچەی (Primitive streak) ی کۆرپەلەی بۆقێک پاشان چاندنەوەی لە لایەکیی کۆرپەلەیەکی تردا، بۆی دەرکەوت پاش ماوەیەک لەو لایەی کۆرپەلەکە کە پارچەکەی تێدا دانابوو کۆرپەلەیەکی تری هاوشێوە گەشەی کردبوو. “هانس سپیمان” ناوی ئەم خانانەی نا (Primary organisers) یاخود (Organiser centres) کە توانایان هەیە هەمو جۆرە خانەکانی تر دروست بکەن.
وە دوای سوتاندن و کوڵاندن و کوشتنی ئەم خانانە بۆی دەرکەوت هێشتان توانای ئەوەیان هەیە کە کاری خۆیان بکەن، بەهۆی ئەو (Signaling molecule) گەردە تایبەتانەی لەناو خانەکەدا هەن.
nobelpreis-medizin-deutsche138-_v-img__3__4__xl_-f4c197f4ebda83c772171de6efadd3b29843089f74a95d459efe8ba26e38759406344549465c1205

سەرچاوەکان:
https://www.nobelprize.org/nobel_prizes/medicine/laureates/1935/spemann-lecture.html
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2464568/
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/8898238


ئایا مرۆڤ لە کلێنچکەوە دروست بووە وە ئایا دەگونجێت هەر لەوێوە دروست بکرێینەوە؟
وەک لەسەرەوە باسمان کرد بنەچەی هەموو خانەکانی لەش دەچنەوە سەر خانەکانی (Primitive streak)، وە بەپێی بەڵگەکانیش دەرکەوتووە کە (Primitive streak) لەکۆتاییدا لە کلێنچکەدا خانەنشین دەبێت و هەرخۆشی کلێنچکەی دروست کردووە، کە ئەمەش بەڵگەیە کە بەڵێ مرۆڤ لە کلێنچکەوە دروست بووە.
ئەگەر ئەم خانانەی (Primitive streak) کە لە کلینچکەدا نوستوون، بەهۆکارێک چالاک ببنەوە ئەوا دەست دەکەنەوە بە تایبەت مەندبوون و گەشەکردن بەجۆرێک کە توانای دروستکردنی هەموو جۆرە خانەکانیان هەیە، کە ئەمەش  دەبێتە هۆی دروستبوونی جۆرە لوویەکیی شێرپەنجەیی بەڵآم چۆن لوویەک؟ لوویەک کە هاوشێوەی گەشەکردنی کۆرپەلەیەکە کە هەندێ جار هەموو جۆرە خانەکانی تیدا بەدی دەکرێت و هەندێ جاریش قژ ددان و نینۆک و ئەندامی پێگەیشتووی تێدا بەدی دەکرێت، کە ئەم حاڵەتە پێی دەگوترێت (sacrococcygeal teratoma).


ئەمە دەمانگەیەنێتە ئەو ئەنجامەی کە بەڵێ کلێنچکە شوێنی مانەوەی خانەکانی (Primitive streak & node)ە، وە ئەم خانانە توانایان هەیە هەر ٣ (Germ layer) ەکە دروست بکەن، ئەمەش مانای ئەوەیە دەتوانن مرۆڤێک بە هەموو جۆرە خانەکانییەوە دروست بکەن. کەە ئەمەش بەڵگەیە کە بەڵێ ئاساییە کە مرۆڤ دووبارە لە کلێنچکەوە دروست بکرێتەوە.
هەموو ئەم قسانەی کردمان بۆ کەسێک کە خاوەن ژیری بێت جێگای پەند و دەرس لیوەرگرتنەوە، چونکی مرۆڤێکی ئاسایی ١٤٠٠ ساڵ لەمەبەر چۆن چۆنی ئاگاداری ئەمەبوو ؟ لەو هەموو ئێسکەی کە لە لەشدایە و لەوهەموو ئەندام و ناوچانەی لەش، بۆچی کلێنچکیی هەڵبژارد؟
ئەگەر ئەمە بەڵگەی پێغەمبەربوونی نەبێت نازانم چی دەبێتە بەڵگە!


nnjknknk
سەرچاوەکان:
The Developing Human – Clinically Oriented Embryology – 10th Edition p.55


The Developing Human – Clinically Oriented Embryology – 9th Edition p.57 & p.58
The Developing Human – Clinically Oriented Embryology – 8th Edition p.59
Biodynamic Craniosacral Therapy , Volume 3 p.88
Embryology, by Robert E. Coalson Ch.10 p.46
Jones’ Clinical Paediatric Surgery edited by John M. Hutson et al. page 167
Core Curriculum for Neonatal Intensive Care Nursing
Sacrococcygeal teratoma is a teratoma (a kind of tumor) located at the base of coccyx (tailbone). it is thought to be a derivative of the primitive streak.


Principles of Pediatric Surgery p.259
SHO practice of surgery page 22th edition p.866
Cancer in Pregnancy: Maternal and Fetal Risks By G. Koren p.206
Fetal Anomalies: Ultrasound Diagnosis and Postnatal Management By Max Maizels p.69
Textbook of Clinical Embryology By Vishram Singh p.56
Larsen’s Human embryollogy – 5th edition Ch.3
Key Clinical Topics in Paediatric Surgery By Max Pachl p.306
Atlas & Synopsis of Neonatology By Rhishikesh Thakre p.134
Donald School Atlas of Clinical Application of Ultrasound in Obstetrics, By JM Carrera p.7
Prenatal Diagnosis of Congenital Anomalies, p.296
Langman’s Medical Embryology, by Jan Langman p.417

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????