Post Top Ad
Your Ad Spot
Thursday, 19 April 2018
ئایا قورئان له شعری “إمرؤ القيس” وه‌رگیراوه
ئایا قورئان له شعری “إمرؤ القيس” وه‌رگیراوه؟؟؟
یه‌كێكی تر له‌و گومانانه‌ی كه كڵێسای جیهانی له دژی قورئان بلاوی كردۆته‌وه و بێدینه نه‌زان و بی ئاگاكانیش وه‌كو به‌به‌غا دووباره‌ی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌یه كه قورئان له شعری إمرؤ القيس وه‌رگیراوه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو دوژمنانی قورئان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌وه‌ی كه قورئانێك یان سوره‌تێك یان ئایه‌تیك بێنن وه‌كو قورئان بێت كه به ته‌حه‌ددا ماوه‌ته‌وه بۆ یان تاوه‌كو ئیستایش، کەچی له‌بری ئه‌مه هه‌ڵساون كۆمەڵێك گومانیان له دژی قورئان دروست كردووه كه ته‌نها كه‌سێك باوه‌ڕی پیده‌كات كه نه‌ئاگای له جیهانی انترنێـت بیت و نه‌ئاگاداری دیوانی شاعیران و نوسه‌ران بێـت.!
به‌ڵام به‌داخه‌وه بێدینه‌كان و گاوره‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاریان داوه كه باوه‌ر نه‌هێنن به قورئان ئیتر له‌بری ئه‌مه هاتوون وشه به وشه‌ی قورئان و ئایه‌ت به ئایه‌ت ره‌خنه‌یان لێ گرتووه و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه‌سانێكیش هه‌ن كه هه‌رده‌م بانگه‌شه‌ی لۆژیك و ئه‌قڵ ده‌كه‌ن دێن ئه‌و گومانانه‌ی كه كڵێسای جیهانی دروستی كردووه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه . به بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌رین و بزانن ئایا ئه‌م قسه‌یه راسته یان نا !؟ وه ئایا تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئهقڵێان ده‌گونجێت به‌لام له كۆتاییه‌كه‌ی هه‌ر شه‌رمه‌زارییان بۆ ده‌مێنیته‌وه كه راستیه‌كه‌یان بۆ باس ده‌كه‌ین و بۆیان شی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌چی دانی پیا نانێ و ده‌چن له‌شوینێکی تر هه‌مان قسه دوباره ده‌كه‌نه‌وه.!
ئه‌م دیره شیعریانه ده‌كه‌نه به‌ڵگه‌و دەڵێن قورئان به‌شێكی له م دیره شعرییانه وه‌رگیراوه.
بۆ وێنە:
إقتربت الساعة وإنشق القمر
من غزال صاد قلبى ونفر
ئه‌م دێره هۆنراوهیهو چه‌ندانێكی تر -له‌به‌ر دریژ نه‌بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه دایان نانێم-.
سه‌رتا با بێن به‌ر له هه‌موو شتێك بزانین كه ئه‌م كه‌سانه‌ی وه‌كو به‌به‌غا ئه‌م قسه‌یه دووباره ده‌كه‌نه‌وه مه‌به‌ستیان كام إمرؤ القيسهیه ؟ چونكه چه‌ندان إمرؤ القيس هه‌بوونه كه له سه‌رده‌می پێش ئیسلام و دوای ئیسلام ژیاون واته هه‌ندێكیان موسڵمان و هه‌ندێكیان بێ باور بوون.
ئەوانیش:
1 – إمرؤ القيس بن حجر بن الحارث الكندي كه له “نجد” ژیاوه‌و بێ باوره بووه ده‌شلێن كه ئه‌م دیره هۆنراوانه هی ئه‌ون.
2-إمرؤ القيس السكوني كه ئه‌میشیان بی باوه‌ر بووه.
3-إمرؤ القيس بن بحر الزهيري كه ئه‌میشیان بی باوه‌ر بووه.
4-إمرؤ القيس بن عابس بن المُنذر كه ئه‌مه‌یان له هه‌ردوو سه‌رده‌می پێش ئیسلام و دوای ئیسلام ژیاوه و موسڵمان بووه له یه‌كێك له شعره‌كانی ده‌ڵێـت:
ألا أبلغ أبا بكر رسولاً … وخص بها جميع المسلمينا
فلست مجاوراً أبداً قبيلا … بما قال الرسول مكذبينا
دعوت عشيرتي للسلم حتى … رأيتهم أغاروا مفسدينا
فلستُ مبدلا بالله رباً … ولا متبدلاً بالسلم ديناً
چه‌نده‌ها امرؤ القیسی تریش هه‌ن بۆ دریژ نه‌بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه ناویان ناهێنم…
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی إمرؤ القيس بن حجر یه‌كیك بووه له شاعیره گه‌وره‌و به‌ناوبانگه‌كانی سه‌رده‌می پێش ئیسلام و به‌ناوبانگترینیان بووه بۆیه بێدینه‌كان هاتوون ئه‌م شعره‌یان داوه‌ته پاڵ ئه‌و.!؟
ئیستا با بێین ئه‌م گومانه‌ش به درۆبخهینهوه:
سه‌رتا له هیچ دیوانێكی شعری إمرؤ القیس به هه‌موو چاپ و به‌رگه‌كان و ریوایه‌ته جیاوازه‌كان ئه‌م دیره شعرانه نه‌هاتون و نین بهتهحهدداشهوه كه‌سێك بێت وله‌هه‌ر یه‌كیك له دیوانه كانی إمرؤ القیس بن حجردا با بێت و ئه‌و دێڕه شێعرانه‌مان بۆ ده‌ر بهێنیت !!؟
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه إمرؤ القیس به هیچ شێوه‌یك باوه‌ری به قیامه‌ت نه‌بووه وه‌ك له‌م شعره‌ی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت.
تمتع من الدنيا فإنك فان *** من النشوات والنساء الحسان
وه‌هه‌روه‌ها له هیچ كتێب و سه‌رچاوه‌یه‌كی شعری و ئه‌ده‌بی عربی ئه‌م دیره هۆنراوانه نین و نەسەلمێنراون، وه ئه‌م دیره به‌یتانه‌ی كه هاتوون ته‌نها یه‌ك كه‌س هێناویه‌تی ئه‌ویش “المناوی” له كتێبی “الفیض القدیر” وه ئه‌م كتێبه‌ش تایبه‌ت نییه به شعر و خاوه‌نه‌كه‌شی زانیاری وتحقیقی نه‌بووه له شعری عربی.
هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن ئه‌و امرؤ القیس ی كه ئه‌و ده‌یڵێت موسڵمانه نه‌وه‌ك ئه‌م إمرؤ القیس ی كه بێدینه‌كان ده‌یده‌نه پاڵی به‌ڵام با ئیمه وای دابنیین كه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن له شاعرهكهی پێش ئیسلامی وه‌رگرتووه دووباره ئه‌م بێدینانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی لۆژیك و ئه‌قڵ ده‌كه‌ن با بێن وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌مان بده‌نه‌وه:
1- قورئان له‌ناو عربهكان دابه‌زی كه به‌ناوبانگبوون به شعر و ره‌وانبێژی و شاره‌زایی له شعر بۆچی هیچ كه‌سێك له‌و كه‌سانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ریان صلی اله علیه وسلم به جۆره‌ها تۆمه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كرد ده‌یان وت شاعیره، ساحیره، جادووگەره و…. بۆچی كه‌سیان نه‌ی وت تۆ ئەم ئایه‌تانه‌ت له‌م شعره‌ی إمرؤ القیس وه‌رگرتووه؟؟
2 – هۆی دابه‌زینی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی سه‌ره‌تای سورتی “القمر” لای هه‌مووان روون و ئاشكرایه كه دوای شه‌ق كردنی مانگه‌وه دابه‌زی باشه بۆچی پیش ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌تانه دابه‌زن ئه‌و نه‌هات بلێت ئه‌مانه له قورئانن بۆچی ته‌نها دوای دابه‌زینی ئایه‌ته‌كان ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌ن!!
3 – شه‌هاده‌ی گه‌وره پیاوانی قوره‌یش و دوژمنه‌كانی له‌سه‌ری:
وه‌لیدی كوری مغیره ده‌ڵێت ” والله ما فيكم رجل أعلم بالأشعار مني، ولا أعلم برجز ولا بقصيدة مني، ولا بأشعار الجن، والله ما يشبه الذي يقول شيئا من هذا”.
باشه بۆچی ئه‌و نه‌یوت له شعری إمرؤ القیس”ه‌وه وه‌ری گرتووه؟؟
وه‌هه‌روه‌ها ضماد ی كوڕی ثعلبة الأزدي ده‌ڵێت:” لقد سمعت قول الكهنة، وقول السحرة، وقول الشعرا‌ء فما سمعت مثل كلماتك هؤلاء ولقد بلغن ناعوس البحر”.
بۆچی ئه‌ویش نه‌ی وت له “إمرؤ القیس”ه‌وه وه‌ری گرتووه؟!
هه‌روه‌ها كاتێك عتبة ی كوری ربیع چووه لای پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم) تاوەکو ماڵ وسامان و ده‌سه‌ڵاتی پێ ببه‌خشن و له بری ئه‌وه‌ش پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) واز له بانگه‌وازه كه‌ی بێنێت پاشان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ندێك ئایه‌تی قورئانی به‌سه‌ردا خوێنده‌وه ئه‌ویش كه گه‌رایه‌وه بۆ لای قوره‌یش ئه‌م قسانه‌ی بۆ كردن كه لێان پرسی چیت كرد ئه‌ویش وتی:
” ورائي أني والله قد سمعت قولاً ما سمعت مثله قط، والله ما هو بالشعر ولا الكهانة، يا معشر قريش، أطيعوني واجعلوها بي، خلوا بين هذا الرجل وبين ما هو فيه، واعتزلوه، فوالله ليكونن لقوله الذي سمعت نبأ، فإن تصبه العرب فقد كفيتموه بغيركم، وإن يظهر على العرب فملكه ملككم، وعزه عزكم، وكنتم أسعد الناس به، قالوا: سحرك والله يا أبا الوليد بلسانه، قال: هذا رأيي لكم فاصنعوا ما بدا لكم”.
باشه ئه‌ی ئه‌و بۆچی نه‌ی وت له “إمرؤ القیس”ه‌وه وه‌ری گرتووه؟! نمونه زۆره له‌م بابه‌ته به‌لام ئه‌مه به‌سه بۆ كه‌سێك گه‌ر فێل له‌خۆی و ده‌وروبه‌ری نه‌كات. ئایا تۆ زاناتری له شاعیر و كه‌وره پیاوانی عرب كه به هه‌مو شێوه‌یه دژایه‌تیان ده‌كرد؟؟
جگه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه باسمان كرد، حاڵه‌تێك هه‌یه له شعری عربی پێی ده‌ڵێن “نحل” كه تێیدا شعریان ده‌نوسی و ده‌یاندا پاڵ شاعیره به‌ناوبانگه‌كانی عرب كه ئه‌مه‌ش كاریكه كه هیچ كه‌سێك نا‌توانیت نكۆلی لیبكات كه “نحل” هه‌بووه له شعری عربی ئیستا كاکی بیدین و گاور پاش هه‌مو ئه‌مانه چۆن بۆمان ده‌سه‌لمێنیت كه ئه‌م دیره شعرانه “منحول”نین بۆ إمرؤ القیس؟!
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment