Post Top Ad
Your Ad Spot
Wednesday, 18 April 2018
بۆچی ناڵێن هي ئایا خودا نێره یان مێیه
بۆچی ناڵێن هي ئایا خودا نێره یان مێیه ؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره هیچه سه‌ره‌تا ده‌ڵێم ئه‌م گومانه هی کڵێسایه و قه‌شه‌کان دروستیان کردووه . چونکه لای ئه‌وان مسیح (ع) خودایه و نێره . وه ئه‌م جۆره گومانانه شایانی وه‌ڵام دانه‌وه نین !!؟؟
چونکه خودا نابێت نێر بێت و نا بێت مێ بێت وه ئه‌گه‌ر نێر بێت ده‌بێت مێیه‌کی هه‌بێت و ئه‌گه‌ر مێ بێت ده‌بێت نێرێکی هه‌بێت و ده‌بێت زاو زێ بکه‌ن و منداڵیان بێت و ئه‌و منداڵانه‌ش هه‌ر ده‌بن به خودا و شیرازه‌ی گه‌ردون تێك ده‌چێت و هه‌ر خودایه‌ك به ئاره‌زوی خۆی کار ده‌کات و سیفاتی نێر و مێی دوره له سیفاته‌کانی خوداوه
بۆیه ده‌بینین هیچ کام له سایده عه‌ره‌بییه‌کان وه‌ڵامی ئه‌م گومانه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه . منیش بۆیه وه‌ڵامی ده‌ده مه‌وه کوردی خۆمان داماون و به‌س کوردی ده‌زانن و نامه‌مان زۆر بۆ ده‌نێرن و ده‌ڵێن بۆچی له سوره‌ت ی الاخلاصدا ده‌فه‌رموێت
قل هو الله احد و نا فه‌رموێت هي الله احد ؟ وه دیاره له فیسبوك و له ده‌ره‌وه‌ی فیسبوك ئه‌م پرسیاره ده‌ور وژێنرێت . با سه‌ره‌تا بزانین ( هو ) مانای چییه ؟ هه‌مو معجمه عه‌ره‌بییه‌کان بگه‌ڕێن مانای ( هو ) و ( هي ) نا دۆزنه‌وه !؟ چونکه ئامڕازه . به‌ڵام ابن فارس له مقایس اللغهدا ده‌ڵێت :
هاء و واو یه‌کێك نین له مه‌رجه‌کانی زمان وه ئه‌سڵی وشه‌که به ته‌نها هائه ( هـ ) عه‌ره‌ب واوی بۆ زیاد کردووه بووه به (هُوَّ ) و (هُوْ ) بۆ ئه‌وه‌ی هائهکه قورس بێت و ده‌ڵێن ( هو ) لێره‌دا قسه‌ی ابن فارس ته‌واو ده‌بێت .
وه‌ك ده‌زانن (هـ یان ها ) له هه‌مو زمانێکدا بۆ شتێکی نه‌زانراو به‌کار دێت یان کاتێك پرسیارمان لێ ده‌کرێت و شته‌که نازانین یان وه‌لاممان پێ نییه ده‌ڵێین ( ها ) بۆیه له زمانی عه‌ره‌بیشدا بۆ غائب نادیار به‌کار دێت . فه‌رمون ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌ی اابن فارس
http://shamela.ws/browse.php/book-21710#page-2480
وه ئه‌گه‌ر ( هو و هي ) بۆ جیاکردنه‌وه‌ی نێر و مێ به‌کار بهاتایا سوره‌تی ( الاخلاص ) باشترین به‌هانه ده‌بو بۆ موشریکه‌کانی قوره‌یش بۆ ئه‌وه‌ی قورئان و منهجی ئیسلامی پێ پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه . چونکه قورئان تانه له بته‌کان و خوداکانیان ده‌دات و له ئایه‌تی 39 ی الطوردا ده‌فه‌رموێت : ام له البنات و لکم البنون ؟
واتا ئێوه ده‌ڵێن فریشته‌کانی خودا کچن و که‌چی خۆتان کچتان قبوڵ نییه و به سوك سه‌یریان ده‌که‌ن . بۆچی خودا کچی هه‌بێت و ئێوه خۆشتان دژی کچن ؟ خۆ عه‌ره‌به‌کانی قوره‌یش زۆر شاره‌زا بون بۆچی نه‌یان گوت خۆ خوداکه‌ی ئێوه‌ش نێره و قورئانه‌که‌تان ده‌ڵێت ( هو الله احد ) ؟ یان له سوره‌تی النجمدا ده‌فه‌رموێت
أفرأيتم اللات والعزى ( 19 ) ومناة الثالثة الأخرى ( 20 ) ألكم الذكر وله الأنثى . لێره‌دا خودای باڵا ده‌ست سه‌ر زه‌نشتی موشریکه‌کان ده‌کات و لات و عزا و مناة که سێ خودای گه‌وره‌ی بت په‌رسته‌کان بووه . موشریکه‌کان ده‌یان گوت ئه‌م سێ بته خودامانن و کچی خودان واتا بته‌کانیان مێیه . به‌لام خۆشیان ڕقیان له مێ بو له هه‌مان کاتیش‌دا خوداکانیان مێ بون
ئایا ئه‌گه‌ر ( هو الله احد ) به مانای نێر بهاتایا ئه‌وه باشترین به‌ڵگه نه‌بو به‌ده‌ست موشریکه‌کانه‌وه بڵێن خۆ خوداکه‌ی محمدیش نێره ئه‌وه‌تا ئێوه ده‌ڵێن قل هو الله احد ئیتر بۆچی سه‌رزه‌نشتمان ده‌که‌ن ؟ ئایا نه‌یان ده‌توانی قورئان پوچه‌ڵ بکه‌نه‌وه ؟
ئایا عه‌ره‌بی قوره‌یش زاناتر بون له زمانی عه‌ره‌بیدا یان قه‌شه‌یه‌کی کڵێسا که دێت ئه‌م گومانانه دروست ده‌کات ؟ به‌ڵێ به‌ڕێزان نێر و مێ له هه‌مو زمانه‌کانی جیهاندا هه‌یه و دو جۆرن ڕاستی و نا ڕاستی وه نێر یان مێی راستی ده‌بێت یان زه‌که‌ر یان فه‌رجی هه‌بێت و هی ناڕاستیش ئه‌وه‌یه کۆ ئه‌ندامی زاوزێی نییه
بۆ نمونه ( ڕۆژ و ئاسمان ) مێیه . که‌واتا نێره‌که‌ی ده‌بێت چی بێت ؟ به‌ڵام ( مانگ القمر ) نێره ئه‌ی که‌واتا ده‌بێت مێیه‌که‌ی چی بێت ؟ بۆیه به‌ڕێزان خودای تعالی هاوشێوه‌ی نییه ( لیس کمثله شئ ) وه‌ك خۆی ده‌فه‌رموێت له قورئاندا
وه هه‌ر سوره‌تی ( الاخلاص ) خۆی وه‌ڵامی گومانی ئه‌و قه‌شه نه‌شاره‌زایانه ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت لم یلد و لم یولد . نه که‌سی لێ بووه و نه که‌سی لێ ده‌بێت واتا نه نێره و نه مێیه . پاشان ده‌فه‌رموێت و لم یکن له کفوا احد . واتا هیچ هاوشێوهیهکیشی نییه !؟
به‌ڵام ئه‌م قه‌شانه هاتون ئه‌م گومانانه بڵاو ده‌که‌نه‌وه و سه‌ر له گه‌نجی کوردی داماویش تێك ده‌ده‌ن چونکه داماوه کوردیه‌که‌ی خۆی باش نازانێت ئه‌و دێت به ( هو و هي ) سه‌ری لێ تێك ده‌دات . مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه نه‌ك کورد به‌ڵکو هیچ قه‌ومێك زمانی خۆی به ته‌واوی نازانێت و ناتوانێت به هه‌مو دیالێکته‌کان قسه بکات و لێێان تێ بگات !!؟
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تێ بگه‌ن له ( هو ) که بۆ جیاکردنه‌وه‌ی نێر و مێ نییه و کاکی قه‌شه‌ی نه‌زان دێت گومان دروست ده‌کات له ئایه‌تی 204 ی البقره‌دا ده‌فه‌رموێت : و من الناس من یعجبك قوله في الحیاة الدنیا و یشهد الله علی ما في قلبه ( وهو ) الد الخصام . لێره‌دا باسی ( الناس ) ده‌کات ناس واتا خه‌ڵکی وه کۆیه به‌ڵام ده‌فه‌رموێت ( و هو الد الخصام ) واتا ئه‌و گه‌وره‌ترین ڕکابه‌ره . ئه‌ی خۆ لێره‌دا باسی کۆ ده‌کات ( الناس ) ده‌بێت بڵێت ( وهم ) نه‌ك ( و هو ) پاشان خه‌ڵکی له هه‌مو زمانێکدا تێکهلاون و نێر و مێ پێی ده‌گوترێت خه‌ڵکی ئه‌ی بۆچی به ( هو ) ناوی براوه ئایا مه‌به‌ستی نێرهکانیانه یان مێیه‌کانیان ؟
یان له ئایه‌تی 222 ی البقره‌دا ده‌فه‌رموێت : و یسالونك عن المحیض ( قل هو اذی ) لێره‌دا باسی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت ده‌کات ده‌بوایا بیگوتایا ( قل هي اذی ) چونکه سوڕی مانگانه بۆ مێیه نه‌ك بۆ نێر !؟ یان له ئایه‌تی 37 ی ال عمراندا کاتێك زه‌که‌ریا ده‌بینێت مریم خواردنی لایه لێی ده‌پرسێت ئه‌مه‌ت له کوێ بو ؟ مریمیش ده‌ڵێت ( هو من عند الله ) خواردنیش یه‌ك جۆر نین و جۆرا و جۆرن بۆچی ناڵێت ( هم من عند الله ) ؟ ئایا لێره‌دا ( هو ) بۆ خواردنی نێره یان مێیه ؟
یان له ئایه‌تی 85 ی ال عمراندا ده‌فه‌رموێت : و من یبتغ غیر الاسلام دینا فلن یقبل منه ( و هو ) في الاخرة من الخاسرین . لێره‌دا ( و من ) نه ناسراوه و بۆ نێر و مێ به‌کار دێت بۆچی ده‌فه‌رموێت ( و هو ) ئایا لێره‌دا به‌س نێره‌کان له ئاخر زه‌ماندا زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن ؟ که‌واتا ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی ئه‌وان بێت ئافره‌ت ئازاده و چی دینێك هه‌ڵ ده‌بژێرێت زه‌ره‌ر مه‌ند نابێت چونکه ئایه‌ته‌که ه‌ڵێت ( و هو من الخاسرین ) وه ناڵێت ( و هي من الخاسرین )
به‌ڕێزان نمونه زۆر زۆرن له قورئاندا و خۆشتان ده‌توانن بگه‌ڕێن و له یه‌که‌م کۆمێنتدا چه‌ند دانه‌یه‌کم بۆ داناون و بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که دور و درێژ نه‌بێت کۆتا بزمار ده‌ده‌م له ئه‌قڵ و هزری کڵێسا و ده‌ڵێم :
له ئایه‌تی 124 ی النسائدا ده‌فه‌رموێت : و من یعمل من الصالحات ( من ذکر و انثی و هو مؤمن ) واتا هه‌رکه‌س له نێر و مێ کاری چاکه بکات وه ئیماندار بێت . دیقه‌ت بده‌ن لێره‌دا ( ذکر و انثی ) هاتوه واتا نێر و مێ کاری چاکه بکه‌ن کاتێك ده‌ڵێن نێر و مێ واتا کۆیه ده‌بێت بڵێت ( و هم ) به‌ڵام ده‌فه‌رموێت ( و هو مؤمن ) لێره‌دا باسی نێر و مێکه‌ش کراوه بۆچی ( هو ) به‌کار هاتووه ئایا ( هو ) بۆ نێرهکانیانه یان مێکانیان ؟
ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی کڵێسا و قه‌شه‌کان بێت لێره‌دا به‌س به ته‌نها باسی نێره‌کان ده‌کات چونکه نوسراوه ( و هو مؤمن ) ئه‌ی که‌واتا بۆچی نوسراوه ( من ذکر و انثی ) له نێر و له مێ ؟ ئاده‌ی کاکی قه‌شه ئه‌م لوغزهمان بۆ حه‌ل بکه و بزانین هو بۆ کامیانه ذکر یان انثی ؟
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment