Post Top Ad
Your Ad Spot
Wednesday, 18 April 2018
حەجەکانتان لەکوردستان بکەن، نەک لە سعودیه
بەناوی خودای بەرز و شکۆمەند
بەرێزان، خەڵکانێکی زۆر لە بێباوران و عەلمانییەکان و بەشێک لە بەناو قورئانیەکانیش دەلێن لەم قەیرانەی ئێستای هەرێمەکەمان پێویست ناکەت خەڵک بچێت بۆ حەج و ئەم برە پارە زۆرە بخات بەنکی عەرەب و وڵاتی سعودیه، بەڵکو ئەم پارەیە بدەن بەخەڵکی کەم دەرامەت و خاوەن پێویستیەکانی هاوزوبان و هاونیشتیمانی خۆیان، خۆ ئەگەر ئەم پارە بدرێت بەوان ئەوە کێشەی کەم دەرامەتی لە کوردستان نامێنت و خەڵکێکی زۆر زۆر ڕزگار دەکەن لەم نەهامەتیە.
بەرێزان، سەرەتا موسوڵمانان ئەزانێت چۆن حەج و عەمرە فەرزە ئاوا ئەزانێت کە پارەیان بە فەقیر و تێرکردنی مناڵی فەقیریش فەرزە هەروەکو خوا ئەفەرمووێت {وَلَا يَحُضُّ عَلَى طَعَامِ الْمِسْكِينِ} واتە ئەوانەی نانیان نە ئەیا بە فەقیر…..،
وە موسوڵمانان زەکاتی ماڵەکەی دەرئەکات
وە یەکێکە لە پایەکانی ئیسلام
و هەموو ساڵێک پارە ئەیات جگەلە ئەوەی ئەبێت دایمە دەستی بە خێرەوە بێت ، ئادەی ئێوەی بێباور چیتان کردووە ؟؟؟ تۆ زەکاتی ماڵەکەت ئەیەیت؟؟؟ ،
پاشان ئەوانەی ئەو قسانە دەکەن هەر هیچ دەربارەی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی حەج و عەمڕە و ڕێکاره یاسایی و ئابوورییەکانی نازانن چونکە لەم هەموو پارەیەی کە خەڵک دەی دات بەحوکمەت بۆ حەج سعودییه تەنها ٥۰ دۆلار لەبری ڤیزە وەردەگرێت ئەوەی تر کەمێک پارە تر دەدرێت بە جێگای نیشتەجێبوون وەک مۆتێل و هۆتێل وە بەم ٥۰ دۆڵارە گەر سەریری کەین هەرچی مسروفاتی کارەبا و پاک کردنەوە و ئەمن و ئاسایش خەرج دەکرێ کەواتە هیچ بۆ گیرفانی خۆیان نییە، لەگەڵ هەرشتێک کە حاجی لەو وڵاتەدا بیکڕێت بۆخۆی و خواردەمەنی. گەر زۆرترین ڕێژە دانێین بۆ هەموو ئەم مسروفاتەی کە دەگەڕێتەوە ناو خەزێنەی سعودیە بۆهەر تاکێک تێناپەرێت لە ٥ وەرەقەی ئەمریکی، ئەوەی تر کە نزیک ۳٥وەرەقەکەی تر هەمووی دێتەوە خەزێنەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
دواتر وەزارەتی ئەوقاف و لایەنی پەیوەندیدار ئەم پارەیە بەکار دەهێننەوە بۆ بەرژەوەندی گشتی وەڵات، چونکە ئەم فرۆکەی کە خەڵک پێی دەچێتە سعودیا خاوەنەکانی حوکمەتی هەرێمن و بری پارەکەش زۆربەی هەرە زۆری دەگرێتەوە گیرفانی حوکمەت.
کەواتە لێرەدا بۆمان ڕوون بۆوە ئەوەی بێباور و عەلمانیەکان و قورئانیەکان ڕەخنەی لێدەگرن ئەلێن بە ملیۆنەها دۆلار دەخەنە گیرفانی وەڵاتی سعودیا هەمووی ناڕاست و چەواشەکاری بوو تەنها بۆ ئەوەیه خەڵک سارد کەنەوە لە ئیسلام و پایەیەک لە پایەکانی.
لە کۆتاییدا، ئەو پارەیەی کە لە حەج و عومرەدا خەرج دەکرێ ڕێژەکەی زۆر زۆر کەمترە لەوەی گەشتیارانی کورد زوبان لە وڵاتانی تورکیا و قوبڕس و دوبەی و وڵاتانی تر لەمیانەی گەشتەکانیان خەرجی دەکەن. کەچی کەس تا ئێستا قسەی لەم بارەوە نەکردووە.
ئینجا جێی خۆیهتی بپرسین ئهی ئهو پارهیهی ئهو گهشتیارانه خهرجی دهکهن لهچیدایه و چۆنه، ئایا ئهو ملیۆنان دۆلارهی له ساغکردنهوهی ماددهکحولییهکان و مادده هۆشبهرهکانی وڵاتانی ئهوروپی و ئاسیایی لهلایهن گهشتیارانی هاونیشتیمانییهوه بهزایهدهدرێ نیشانهی پێشکهوتنه و نابێ قسهی لێوهبکرێ ؟ بهڵام خهرجکردنی دین بۆ ههر مهبهستێکی دین لایان هێڵی سووره؟
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment