بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Wednesday, 18 April 2018

ئایە پەیامبەرمان محمد (ﷺ) بە بوراق فڕیوە بۆ ئاسمانەکان


بسم الله الرحمن الرحیم
لێرەدا باس لە بابەتی ئایە پەیامبەرمان (ﷺ) فڕیوە بەبوراقە بۆ ئاسمانەکان دەکەین؟!
سەرەتا لەلای ئێمەی مسوڵمان هیچ بەڵگەیەک نییە کە ئاماژە بەوەبکات پەیامبەرمان (ﷺ) فڕیوە بە بوراقە بۆ ئاسمانەکان وە باس لەوەبکات کە بوراق باڵی هەیە وەک باڵدارەکان بۆ فرین، چونکە زیاترلەچەندین فەرموودەی ڕاست پشتگیری لەمە دەکات کە پەیامبەر (ﷺ) نەفڕیوە بەبووراق، و گشت فەرموودەکانیش لەلایەن فەرموودەناسانەوە بە ڕاست و ڕەوان و بێ خەوش دانراون.
بۆنموونە:

پێشەوا بخاری (ڕەحمەتی خوا لەسەری) لەکتێبەکەیدا بۆمان دەگێریتەوە ودەفەرموێت:

(  …… ثُمَّ أَخَذَ بِيَدِي فَعَرَجَ بِي إِلَى السَّمَاءِ فَلَمَّا جِئْنَا السَّمَاءَ الدُّنْيَا قَالَ جِبْرِيلُ لِخَازِنِ السَّمَاءِ الدُّنْيَا: افْتَحْ. قَالَ: مَنْ هَذَا؟ قَالَ: هَذَا جِبْرِيلُ قَالَ: هَلْ مَعَكَ أَحَدٌ؟ قَالَ: نَعَمْ , مَعِي مُحَمَّدٌ قَالَ: أَأُرْسِلَ إِلَيْهِ؟ قَالَ: نَعَمْ …..) رَوَاهُ الْبُخَارِي
[….ثُمَّ أَخَذَ بِيَدِي فَعَرَجَ بِي إِلَى السَّمَاءِ فَلَمَّا جِئْنَا السَّمَاءَ الدُّنْيَا…] 
واتا: پەیامبەر (ﷺ) دەفەرمووێت: (….پاشان جبریل دەستی گرتم و بەرزی کردمەوە بۆ ئاسمانی جیهان…..).
 لێرەدا بێباوەڕان دەست بەتاڵ دەمیننەوە چونکە پەیامبەر (ﷺ) خۆی دەفەرمووێ جبریل (علیه السلام)  دەستی منی گرت و بەرزی کردمەوە بۆ ئاسمانی دونیا.

 کەوایە پێویست بەقسەی چەواشەکاری بێباوەڕان ناکات کەبڵێن پەیامبەرەکەتان بەبوراق فڕیوە.
ئەی مەسەلەی بوراق لەکوێ وە هات؟

لێرەدا بێباوەڕان فەرموودەیەک دێنن و دەیکەنه بەڵگە لەسەر ئەوەی پەیامبەرمان (ﷺ) بە بوراق فڕیوە، ئەویش ئەو فەرموودەیەیه کە تیایدا پێشەوا مسلم گێراویەتەوە لە سحیحەکەیدا وەکو دەفەرمووێ:

(…..ثم أتيت بدابة أبيض يقال له البراق فوق الحمار ودون البغل يقع خطوه عند أقصى طرفه فحملت عليه ثم انطلقنا حتى أتينا السماء الدنيا …..) 
واتا:

پەیامبەر (ﷺ) دەفەرمويت (….پاشان جبریل سواریەکی سپی بۆ هێنام کە پێی دەوترا (البراق) لە گوێ درێژ بڵندتر بوو وە لە ئەسپیش نزمتربوو کە هەنگاوەکانی زۆر دوور هاوێژ بوو دوایی من سواری بوراق بووم و چووین بۆ ئاسمانی دونیا…..).
لێرەدا هەڵە تێگەیشتنێک لە ووشەی (انطلقنا) هەیه، چون واتێگەیشتوونە ماناکەی فڕینە.!

بەڵام ئەو مانایەی نییە چونکە (انطلق) لە زمانی عەرەبی بە مانای فڕین نایەت بەڵکو بەمانی ڕۆیشتن و دەرچوونێکی بەپەلە دێت.

بۆ وێنە گەر سەیری فەرهەنگەکان بکەین ئەبینین (انطلق) بەم مانایانە هاتووە:

المعجم: لسان العرب

( انطلقَ : 

انطلقَ / انطلقَ في / انطلقَ لـ يَنطلِق ، انطلاقًا ، فهو مُنطلِق ، والمفعول مُنطَلقٌ فيه :- 

• انطلق العصفورُ تحرَّر وصار طَلْقًا :- انطلق من قُيوده :- 

• انطلق لسانُه : تكلّم من غير تعثُّر ، – انطلق وجهه : تهلّل وأشرق . 

• انطلق القطارُ : ذهب بسرعة :- انطلق إلى بيته ، – انطلقت السيَّارة انطلق يفعل كذا : أخذ يفعل كذا . 

• انطلق بطنُه : أصيب بإسهال . 

• انطلق في الكلام : تدفق في الحديث دون تعثر . 

• انطلقت نَفْسُه للأمر : انشرحت :- انطلقت نفسُه للمذاكرة ).
کەواتە لێرەدا بۆمان دەرکەوت (انطلق) بەمانەی رۆیشتنێکی بەپەلە دێت.
 بۆ زیاتر ڕوونکردنەوەش:

ئایە سەیارە دەفرێت؟ ئەی بۆچی عەرەب دەلێن 

( انطلق إلى بيته – انطلقت السيَّارة )

(بەپەلە ڕۆیشتم بۆ ماڵ – بەپەلە بەسەیارە ڕۆیشتم).

کەواتەلێرە (انطلق)  واتا (ڕۆشتن بەشێوەیەکی بەپەلە بۆ ئاسمان نەوەک (انطلق) مانای ئەوە بێت بە بوراقەکە فڕیون بۆ ئاسمان، چونکە حەدیسەکان ڕوونکەرەوەن بۆ ئەم بابەتە نەوەک قسەی بێباوەڕان. ئینجا حەدیسەکان ئەوەیان بۆ ڕوونکردنەوە کە چۆن پەیامبەر (ﷺ) چۆتە ئاسمان.

وە دەربارەی ئەوەی کە بوراق باڵدارە وەک باڵدارەکان ئایە ئەمه ڕاستە ؟

لە هیچ فەرموودیەک نەهاتووە پەیامبەر بفەرمووێت کە بوراق باڵدارە وە باڵداریەکەی بۆ فرینە ئەم قسەی بێباورانە وە لەگەلیدا هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەم بابەتە وە نەوەک فەرموودەی سحیحی لەسەر نییە بەڵکوو هیچ فەرموودەیەکی زەعیفیش لەم بارەیەوە نەهاتووە بۆیە ئەمە چەواشەی بێباورانە بۆیە ناکرێ باور بکەین وبیکەنە گومان لەسەر ئیسلامی مەزن

————–
بێباوەڕان دەڵێن کەواتە هەموو زاناکانتان هەڵەبوونە کە وتوویانه محمد (ﷺ) بە بوراقە فڕیووە؟
وەلاممان بۆ ئەو گومانە:
هیچ کام لەزانایانی ئیسلامی نەیان وتووه کە پەیامبەر (ﷺ) بە بووراق فڕیووە بۆ ئاسمانەکان بەهیچ شێوەیەک بەڵکو هەموو کۆکن لەسەر ئەوەی کە پەیامبەر (ﷺ) بەرز کراوەتەوە لەلایەن جبریلەوه سەلامی خوا لەسەری.

پاک و بێگەردی بۆ پەروەرێنی جیهانیان…

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????