Post Top Ad
Your Ad Spot
Wednesday, 18 April 2018
ئایە یهود و نەسارا دەچنە بەهەشت یاخود کافرن
خەڵکانێک هاتوونە چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆزیان بۆ هێناوین دەلێن یهود و نەسارا…. دەچن بۆ بەهەشت گەر کاری چاک بکەن! بەپێی چەند ئایەتێکی قورئان کە ئەم ئایەتانەیان هەموو بەهەلە مانا کردووە هەروەک چۆن بێباوران -ملحدون-مانایان کردووە بەهەلە چونکە گەر بەپێی ئەم واتاییەی ئەم بەرێزانە بێ ئەوە قورئان دژ یەکه چونکە لە شێونێک دەلێت (یهود و نەسارا باوردارن لەجێگایەکی تر ئەلێت بێباورن ) ،
هەر وەک چۆن بێباوران هەمان قسە دەکەن دەلێن قورئان دژ یەکە چونکە لە جێگایەک دەلێت (یهود و نەسارا باوردارن لەجێگایەکی تر ئەلێت بێباورن ) ،
ئێستاکە ئەم هەڵە تێگەیشتنە بەپێی بەڵگە کان ڕوون دەکەینەوە بۆ هەردوو بیرورا هەم بەناو ( قورئانیەکان ) وەهەم (بێباوران -ملحدون -)
وە کە ئێمە دەلێین ئەوان کافرن مانای ئەوەنیە کە ئێمە فکرەی توندڕەویمان هەیە یان بابەتێک لەم جۆرە بەڵکو کافربوون واتا باوریان بەم ئاینە نییە ، وەهەموو مسولمانانیش دەزانن کە یهود و نەسارا باوریان بە ئیسلام نییە ، وە ئێمەش کافرین وە پێویستە کافریش بین بە ئاینی یهود و نەسار … ،
ئەم ئایەتانەی کە دەکرێتە بەڵگە کە یهود و نەسارا باوردارن ،
یەکەم
الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَىٰ وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ (62)
واتا : { ان الذين آمنوا} بە راستیی ئەوانەی وا بە بەرنامەكەی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) بڕوایان هێنا {والذين هادوا} وپەیڕەوانی مووسا، پێش هاتنی ئەم پەیامبەرە {والنصارى} و پەیڕەوانی عیسا {والصابئين} وسوببیی مەزەبەكان، ئەوانە كە لە ئایینی مووساو عیسا لایانداو بوونە فریشتە پەرست بوون یان دەلێن ئەوانەنە کەئەستێرەیان دەپەرست {من آمن بالله واليوم الآخر} هەركەسێكیان بڕوای تەواوی بەخواو بە رۆژی دوایی هەبێ {وعمل صالحا} وئاكاری خێرو چاكە بكەن {فلهم أجرهم عند ربهم} لای پەروەردگاریان كرێ و پاداشتیان بۆ هەیە {ولاخوف عليهم ولا هم يحزنون} هیچ ترس وخەفەتێكیشیان تووش نابێت، واتە: هەركەسێك لەسەر بەرنامەی هەرپەیامبەرێك بووبێ و، پاشانیش بڕوای بەخواو بەڕۆژی دوایی هەبێ وەڵام
لێرەدائەم ئایەتە بەروونی دیارە باسی خەلکانی پێش پێغەمبەر محمد د.خ لێبت کردووە بەدوو بەڵگە
بەڵگەی یەکەم
گەر سەیری سیاقی ئایەتەکە بکەین ئەبینین کە باسی قومی بەنی ئیسرائیلە لەگەڵ موسا ،
بەبەڵگەی دووەم
ئەم ئایەتە سبب نزولی سلمانی فارسی بوو لەپەیامبەری پرسی ئایە ئەو خەڵکەی پێش ئەوەی تۆ بێیتە ناومان چیینە
پەیامبەرفەرموو بۆ ناوئاگرن سەلمان زۆری پێناخۆش بوو
دوایی خودای گەورە ئەم ئایەتی دابەزاند
إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَالَّذِينَ هَادُوا وَالنَّصَارَىٰ وَالصَّابِئِينَ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَعَمِلَ صَالِحًا فَلَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ وَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
واتا : (ان الذين آمنوا} بە راستیی ئەوانەی وا بە بەرنامەكەی موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) بڕوایان هێنا {والذين هادوا} وپەیڕەوانی مووسا، پێش هاتنی ئەم پەیامبەرە {والنصارى} و پەیڕەوانی عیسا {والصابئين} وسوببیی مەزەبەكان، ئەوانە كە لە ئایینی مووساو عیسا لایانداو بوونە فریشتە پەرست {من آمن بالله واليوم الآخر} هەركەسێكیان بڕوای تەواوی بەخواو بە رۆژی دوایی هەبێ {وعمل صالحا} وئاكاری خێرو چاكە بكەن {فلهم أجرهم عند ربهم} لای پەروەردگاریان كرێ و پاداشتیان بۆ هەیە {ولاخوف عليهم ولا هم يحزنون} هیچ ترس وخەفەتێكیشیان تووش نابێت،
بە لگەی دووەمی
دەیکەنە بەڵگە لەسەر ئەوەی یهود و نەسرا کافر نیینە ئایەتی ۱۱۳سورەتی ال عیمران قوله تعالى: {لَيْسُوا سَوَاءً مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَائِمَةٌ يَتْلُونَ آَيَاتِ الله آَنَاءَ اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ (113) يُؤْمِنُونَ بِالله وَالْيَوْمِ الْآَخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَيُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَأُولَئِكَ مِنَ الصَّالِحِينَ (114) واتا : ئەهلی كتێب هەموو وەك یەك نین: {ليسوا سواء} خاوەن نامەكان لەو سیفەتانەدا هەموو وەك یەك نین {من أهل الكتاب أمة قائمة} چونكە لە خاوەننامەكاندا كۆمەڵی وایان هەیە لەسەر فەرمانی خوا دامەزراون ، {يتلون آيات الله آناء الليل وهم يسجدون} و روو له خوان و هەردەم ئایەتەكانی خوا بەشەودا دەخوێننەوەو،
{يؤمنون بالله واليوم ألآخر} باوەڕیان بەخواو بەڕۆژی کۆتایی هەیە {ويأمرون بالمعروف وينهون عن المنكر} و فەرمان بەچاكە دەدەن و ڕێ لەخراپە دەگرن {ويسارعون في الخيرات} و بۆ ئەنجامدانی گشت كارێكی خێر لەناویەكتردا {أولئك من الصالحين} ئائەوانەن لەریزی پیاوچاكاندان،
وەڵام بۆ ئەم بیرورایە
ئەم ئایەتە لەسەر خەڵکانک دابەزی کە باوریان بە پەیامبەر محمد هێنا دوای ئەوەی کە پەیامبەریەتی راگەیاند ، هەروەک ڕاڤەکەرانی قورئان دەفەرموون
قال ابن كثير رحمه الله :
” والمشهور عند كثير من المفسرين – كما ذكره محمد بن إسحاق وغيره ، ورواه العوفي عن ابن عباس- أن هذه الآيات نزلت فيمن آمن من أحبار أهل الكتاب ، كعبد الله بن سلام وأسد بن عبيد وثعلبة بن سعية وأسيد بن سعية وغيرهم ،
واتا : ابن کەسیر دەلێ
(بەربڵاوە لەلایەن ڕاڤەکەرانی قورئان هەر وەک چۆن محمد کوری ئیسحاق گێراویەتیەوە وە عوفی گێراویەتیەوە لە کوری عەباس ئەم ئایەتە دەربارەی ئەوانەی کە قشە بوون لە ناو گاورەکان وەک عبدالله ی کوری سەلام …..،
کەواتە بەڵگەکەیان بەهەلە هێناوتەوە ئەم کەسانە ئەم ئایەتانە بەڵگەیە لەسەر خۆیان نەوەک بەڵگە بێ لەسەر ئەوەی کە گاور و یهود باوردار بن و پێویست ناکات باور بە ئیسلام بێنن
ئەم بەڵگانەی کەیهود ونەسرا بەکافر لەقەڵەم دەدا
۱-
{والذين يؤمنون بما أنزل إليك} وەئەوانەی بڕوایان بەو قورئان و كتێبەهەیە بۆتۆ دابەزێنراوە {وما أنزل من قبلك} وەبەو كتێب و نامە ئاسمانیانەش كە پێش تۆ بۆ پێغەمبەران دابەزێنراون، {وبالآخرة هم يوقنون} وە بڕوای بەهێزیان بەهاتنی ڕۆژی دوایی هەیە.
کەواتە کەسێک باور بەمە نەهێنت کە بەسەر پەیامبەر محمد دابەزیووە باوردار نیە
۲-( إِنَّ الدِّينَ عِنْدَ اللَّهِ الْإِسْلَامُ …….) آل عمران/ 19 .
{إن الدين عند الله الإسلام} بێگومان تەنها ئەم دینی ئیسلامەیە, {وما اختلف الذين أوتوا الكتاب} ئەوانەش كە كتێب و نامەیان پێدرا واتە: جوولەكەو گاور كەلەناو خۆیاندا پێك نەهاتن و لەهەق لایاندا {إلا من بعد ما جاءهم العلم} هەر پاش ئەوەبوو كە بەڵگەو زانیاریی تەواویان بۆهات دەربارەی راستیی ئەو ئایینەی وا موحەممەد (صلی الله علیه وسلم) هێنای {بغيا بينهم} ئەویش هەر لەبەر عینادیی و حەسوودییەك بوولەناویاندا هەبوو، چونكە دەیانزانی بەهاتنی دینی ئیسلام , سەرۆكایەتی ئەوان لەكیس ئەچێت , بۆیە لەباوەڕ هێنان بەدینی ئیسلام كلابوون و بووبە هەراو كێشەیان !! {ومن يكفر بآيات الله فإن الله سريع الحساب} دەسا دڵنیابن هەركەسێك باوەری بەئایەت و نیشانەكانی خوا نەبێت، باچاك بزانن كە خوا لەرۆژی پرسینەوەدا, بەچەسپانی بەحیسابیان رادەگا
۳- {ومن يبتغ غير الإسلام دينا فلن يقبل منه} هەركەسێ بێجگە لەبەرنامەو شەریعەتی ئیسلام هەردینێك بۆخۆی هەڵبژێرێ و بیكا بەبەرنامەی خۆی هەرگیز لێیوەرناگیردرێ {وهو في الآخرة من الخاسرين} و لەدوارۆژیشدا لەڕیزی زیانمەندانە.
٤- {ولو آمن أهل الكتاب لكان خيرا لهم} ۱۱۰ ال عمران
ئەگەر خاوەن كتێب و نامەكانیش باوەرێكی ڕاستەقینەیان بە پێغەمبەر هێنابا، ئەوەیان بۆ چاكتربوو بەلای خواوە لەئیمانی چەوت و ناڕاست {منهم المؤمنون وأكثرهم الفاسقون} ئەوانیش هەیانە وەك (عەبدوڵڵای كوڕی سەلام) باوەری بە پێغەمبەر هەیەو ئیماندارن، بەڵام زۆربەشیان لەسنووری خوا دەرچوون و سنووریان شكاند، ئەگەرچی خۆیشیان بەباوەڕدار بزانن
٥- [يا أهل الكتاب قد جاءكم رسولنا} ئەی خاوەننامەكان! ئەوا پەیامبەری ئێمە (محمد (صلی الله علیه وسلم) هاتە لاتان و، دەبێتە پێغەمبەری هەموان و، دەبێ گشت باوەڕی پێبێنن و، پەیڕەوی لێبكەن {يبين لكم على فترة من الرسل} پاش ماوەیەك كە زنجیرەی پەیامبەران بچراو نەهاتن، وائێستا ئەم پێغەمبەرە دێتە لاتان و،
٦- [وقالت اليهود عزير ابن الله] جوولەكە وتیان : (عوزەیر) كوڕی خوایە ! {وقالت النصاري المسيح ابن الله} فەلەكانیش – پاش عیسا بە سێ سەدە- وتیان: مەسیح (واتە:عیسا) كوڕی خوایە ! كەوابوو جەنگیان لەگەڵ بكەن ، چونكە كافرو موشریكن {ذلك قولهم بأفواههم يضاهئون قول الذين كفروا من قبل} ئەو قسەیەشیان كەهەر بەزار دەیكەن لە قسەی كافرەكانی پێش خۆیان دەچێ، موشریكەكان دەیانگوت:(لات، عوززا، مەنات) خوامانن و دەیانپەرستین، ئەمانیش (عوزەیر) و (عیسا) بەخوا دەزانن ! {قاتلهم الله أنى يؤفكون} بەر نەفرینی خوابكەون ، چۆن ئاوا لەهەق خۆكلا دەكەن؟
۷- {اتخذوا أحبارهم ورهبانهم أربابا من دون الله} لە بری خوا مەلاو رەبەنەكانی خۆیانیان كردە خوا ! واتە: حەرامیان بۆ حەڵاڵكردن، وەكو ئەو فەرموودەیە- ترمزی لەعەدیەوە- لە سەر زاری پەیامبەر (صلی الله علیه وسلم) دەیگێڕێتەوەو دەڵێ: خاچێكم لەملدا بووو چوومە خزمەتی پێغەمبەر، كەمنی دیت ئەم ئایەتەی خوێندەوە: (إتخذوا أحبارهم ورهبانهم ..) پاشان (عەدیی)گوتی خۆ ئەوان: سوژدە بۆمەلاو رەبەنەكانیان نابەن، بەڵكو دەسكاری حەڵاڵ و حەرامیان بۆدەكەن {والمسيح ابن مريم} و فەلەكانیش عیسای كوڕی مەریەمیان كردە خوا ! {وما أمروا إلا ليعبدوا إلها واحدا} خۆ وا فەرمانیشیان پێدرابوو كە: دەبێ هەر خوای تاك و تەنیا بپەرستن {لا إلة إلا هو} كە جگە لەخۆی هیچ پەرستراوێكی تر بە هەق نیە {سبحانة عما يشركون} خوا لەوشتانە پاك و بێخەوشە بێ باوەڕەكان دەیكەنە هاوتاو هاوبەشیی.
۸-
{لقد كفر الذين قالوا إن الله هو المسيح ابن مريم} بێگومان ئەوانەی گوتیان: خوا خۆی عیسای كوڕی مەریەمەو لەودا جێی بۆتەوە! بێ باوەڕو كافرن {قل فمن يملك من الله شيئا} ئەی پێغەمبەر! (صلی الله علیه وسلم) بە نەسارا بڵێ: كێ دەسەڵاتی كەمترین شتی هەیە بەرامبەر بەخوا, تا رێ لەبڕیارەكانی بگرێت {إن أراد أن يهلك المسيح ابن مريم وأمه ومن فى الأرض جميعا} ئەگەر ویستبای (مەسیح)ی كوڕەكەی مەریەم, و دایكی و هەرچی تریش لەزەویدایە لەناوببات,
۹-
{لقد كفر الذين قالو إن الله ثالث ثلاثة} بێگومان ئەو گاورانەی گوتیان: خوا سێهەمینە لەسێ دانە خواكە، كافرو بێ باوەڕن، گاورەكان دەستەیەكیان دەڵێن: (خوایەتی) دابەشكراوە لەنێوان خواو عیساو مەریەمدا! بۆیە خواش فەرمووی ئەوانە كافرن ئەم قسانە دەكەن، لەكۆتایی سوورەتەكەدا دێت: (وإذ قال الله يا عيسى ابن مريم أأنت قلت للناس اتخذونى وأمى إلهين من دون اللة قال سبحانك ..) {وما من إله إلا إله واحد} خۆ جگە لەخوای تاك و تەنیا، هیچ پەرستراوێك بۆ پەرستن ناشێ و نییە {وإن لم ينتهوا عما يقولون} خۆئەگەر كۆتایی بەو قسانەیان نەهێنن {ليمسن الذين كفروا منهم عذاب أليم} ئەوا لەرۆژی سەڵادا سزایەكی ئێش پێگەیەنەر، تووشی ئەوانەیان دەبێ لەدین لایانداوە
۱۰ {وقل للذين أوتوا الكتاب والأميين} بەوانەش وا نامەیان پێدراوە (لەجوولەكەو لە گاور) نەزان و بێ نامەكانیش (لەهاوبەش دانەرانی قوڕەیش) بڵێ: {أأسلمتم} ئایا، دوای ئەو هەموو بەڵگانە ئێوەش ‘وەكو ئێمە’ موسڵمان و ملكەچی خوا بوون؟ یان هەر سوورن لەسەر بێ باوەڕی خۆتان؟! {فإن أسملوا} جا ئەگەر ملكەچ و موسڵمان بوون، واتە: هاتنە سەردینەكەی تۆو وازیان لە یەهودییەت و نەسرانیەت هێنا {فقد اهتدوا} ئەوا ‘بە هەقیقەت’ رێگەی بەختیارییان دۆزیوەتەوەو رێنما بوون {وإن تولوا} خۆئەگەر ڕوویان وەرگێڕا لەئیسلام و سەرپێچییان لێكردو باوەڕیان نەهێنا {فإنما عليك البلاغ} بێگومانبە ئەركی تۆ تەنها هەرگەیاندنی پەیامەكەی خوایە’ ئیتر لە بێ بڕوایی ئەوان تۆ هیچ زیانێكت پێناگاو بەرپرسیاریش نیت’. {والله بصير بالعباد} بێگومان خوا بەبەندەكانی شارەزاو بینایە’ تۆڵەو پاداشتیان’ وەك پێویست’ ئەداتەوە، موسڵمان بن، یان نا.
۱۱- {يا أهل الكتاب لم تكفرون بآيات الله} ئەی خاوەن نامەكان! بۆچی بڕواتان بەئایەت و نیشانەكانی خوا بێ باوەڕدەبن ؟ خۆ هەموو بەڵگەن بۆڕاستی پێغەمبەر {وأنتم تشهدون} بۆخۆشتان شایەتن و ئەزانن كەئەو ئایەتانە راست و دروستن.
۱۲- قل يا أهل الكتاب لم تكفرون بآيات الله} ئەی پێغەمبەر! (صلی الله علیه وسلم) بە خاوەن نامەكان بڵێ: بۆچی ئێوە به ئایەتەكانی خوا – كە بەڵگەی راستیی پەیامبەرن- كافر و بێ باوەڕن؟ {والله شهيد على ما تعملون} و خوا لەسەر هەموو كاروكردەوەیەكتان شایەدو ئاگادارە، ناترسن لەخوایەكی ئاوا قارتان لێبگرێ؟
۱۳- {ولو أن أهل الكتاب آمنوا واتقوا} خۆئەگەر خاوەن كتێب و نامەكان بڕوایان هێناباو، لەنافەرمانی خوا خۆیان پاراستبا {لكفرنا عنهم سيئاتهم} هەرگوناهێ كردبوویان، دەمانپۆشی {و لأدخلناهم جنات النعيم} و دەمان بردنە ناو چەندین باخ و باخاتێ پڕبوو لە خۆشیی و نیعمەت
لەکۆتاییدا ئەمانە چەند بەڵگەیەک بوو نەمان وویست بابەتەکە درێژ کەینەوە گەر نا قورئان بەڵگەی زۆری تیایە کە ئەمانە باوردار نییە وە قورئانیش دژیەکنیە بەهیچ شێوەک بەڵکو تێگەیشتی هەڵەی ئەم بەرێزانەیە دژی یەکەن وە گەر بەپێی ئەم بیروراییە کە بەناو قورئانیەکان بێ کە ئەلێن پێویست ناکە یهود و نەسارا باوربێنن بە قورئان ئەوە کەواتە قورئان زیایە و هەر پێویستی نەدەکرد دابەزێت بەڵکو هەر ئاینی یهودی و نەسارا بەس بوو کەواتە ئەم بەناو قورئانیانە با ئاینەکەی خۆیان بگۆرن بۆ یهودیەت یاخود نەسارا چونکە بەپێی قسەی وان بێ هەمووان دەچنە بەهەشت ،
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment