Post Top Ad
Your Ad Spot
Thursday, 19 April 2018
ئایه‌تی ڕه‌جم بزن خواردوێتی
بێباوران دەلێن : به‌ڵێ عایشه زۆر به روونی باسی ئه‌وه‌ی كردوه كه ئه‌و ئایه‌ته ئاژه‌ڵیك خواردویه‌تی و ته‌نانه‌ت سوكایه‌تی شی كردوه به‌و به‌ڵێنه‌ی الله كه ده‌ڵێت خۆمان قورئان ئه‌پارێزین ( انا انزلنا الذكر و انا له لحافظون ) و له ریوایه‌ته‌كه‌ی عایشه‌دا ده‌ڵێت نه‌ك تۆ نه‌تپاراست به‌ڵكو بزنێك ته‌حه‌داكه‌ی شكانیت
ئیستا با بوخاری په‌رست و مسلیم په‌رسته‌كان جوابمان به‌نه‌وه بزانین بوخاری و مسلیم درۆیان كردوه و كتێبه‌كه‌یان درۆی تیایه یان به‌راستی له قورئاندا ئایه‌تی نه‌نوسراوه هه‌یه ؟؟ ئایا عایشه راست ئه‌كات یان قورئان ؟ ئنجا با قورئانی و موعته‌زیله‌كان وه‌ڵام به‌نه‌وه بزانین ئاماده‌ن عایشه و عومه‌ر به درۆ بخه‌نه‌وه ئاماده‌ن له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌یان نه‌فره‌ت له خۆیان و له بوخاری و مسلیمیش بكه‌ن ؟ خۆتان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه ناكرێت خواشتان بوێت و خورماش
لێره‌دا ڕه‌خنه‌که ته‌واو ده‌بێت .
وەڵام : ئاده‌ی پێمان بڵێ ژماره‌ی ئه‌و حه‌دیسه چه‌نده له کتێبی بوخاریدا ؟ وه‌ڵام : بونی نییه . پاشان ده‌ڵێم فه‌رمو ئه‌وه کتێبی موسلیم و ئه‌و حه‌دیسه‌ی
تۆ باسی ده‌که‌یت کوا باسی بزن ده‌کات ئایه‌تی خوارد بێت ؟ ئه‌مه‌ش کتێبی صحیح مسلم حه‌دیسی ژماره 1452 خۆتان ده‌توانن دڵنیا ببنه‌وه که باسی بزن نه‌کراوه په‌ڕه‌ی قورئانی خوارد بێت
http://shamela.ws/browse.php/book-1727#page-4201
به‌ڕێزان بوخاری ئه‌و حه‌دیسه‌ی نقل نه کردووه به‌لام موسلیم نقلی کردووه باسی ئه‌و بزنه‌ی نه‌کردووه که په‌ڕه‌ی قورئانی خوارد بێت وه‌ك کاکی قورئانیی مه‌لای مزگه‌وت له ژێر په‌رده‌ی بێدینیدا ده‌بێت هه‌ڵوێستی چی بێت که نه بوخاری و نه مسلم باسی ئه‌و بزنه‌یان نه‌کردووه ؟
ئێستا پرسیارێك دێته پێشه‌وه : ئایا ئه‌و حه‌دیسه له کوێدا نوسراوه ؟ وه‌ڵام : به‌ڕێزان ئه‌و حه‌دیسه حه‌دیس نوسه‌کانی دوای ئیمامی بوخاری و موسلیم نوسیویانه‌ته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی شیکاری و به‌دواداچونی بۆ بکه‌ن !؟ وه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و حه‌دیسه که ده‌ڵێت بزن ئایه‌تی خواردوه ناوی ( محمد بن اسحاقه )
له 3 سه‌رچاوه‌ی حه‌دیسدا ئه‌و حه‌دیسه‌یان بۆ نوسیوه . سه‌یری وێنه‌ی پۆسته‌که بکه‌ن وه له هه‌ر 3 جاره‌که محمد بن اسحاق هه‌ڵه‌ی کردووه له ناوی ئه‌و که‌سانه‌دا که حه‌دیسه‌که‌ری لێ وه‌رگرتون !؟ وه‌ك لێره‌دا ده‌یبینن
1 – ده‌ڵێت له عبدالله بن ابي بکر بن عمرة وه گوێێ لێ بووه
2 – ده‌ڵێت له عبد الرحمن بن القاسم عن أبيه وه گوێی لێ بووه .
3 – ده‌ڵێت له عبدالله بن ابي بکر بن محمد بن عمرو بن حزم .
به‌ڵێ به‌ڕێزان وه‌ك بینیتان کێشه‌ی ئه‌و حه‌دیسه ئه‌وه‌یه ابن ماجة و مسندی ابي یعلي و مسندی احمد و سه‌رجاوه‌کانی تریش هه‌ر هه‌مویان له زاری ( محمد بن اسحاق ) ه‌وه گێراویانه‌ته‌وه محمد بن اسحاقیش وه‌ك له سه‌ره‌وه دانراوه
له 3 شوێنی جیادا قسه‌که‌ی گۆڕیوه و هه‌ر جاره ناوی که‌سێکی جودای گوتووه ؟ به‌لام ئه‌سڵی حه‌دیسه‌که له عبدالله بن ابي بکر بن عمرة وه گێڕراوه‌ته‌وه وه‌ك ده‌بینین له صحۆیحی مسلمدا نوسراوه . به‌لام محمد بن اسحاق زمانی گۆڕیوه و ناوی 2 که‌سی جودای گوتووه !؟ فه‌رمون خۆشتان ده‌توانن دڵنیا ببنه‌وه
سنن ابن ماجة به‌شی 1 لاپه‌ڕه 625 حه‌دیسی ژماره 1944 له ڕێگای ئه‌م که‌سانه‌وه دیان گێڕێته‌وه ؟
عبد الله بن أبي بكر عن عمرة عن عائشة
http://shamela.ws/browse.php/book-1198#page-2582
له مسندی ابي یعلیدا به‌شی 8 لاپه‌ڕه 63 حه‌دیسی ژماره 4587 وه 5488 دا ئه‌م که‌سانه زیادیان کردوه
عبد الرحمن بن القاسم عن أبيه عن عائشة
http://shamela.ws/browse.php/book-12520#page-4617
له مسندی احمد دا به‌شی 43 لاپه‌ڕه 342 حه‌دیسی ژماره 26315 دا ده‌ڵێت
عبدالله بن ابي بکر بن محمد بن عمرو بن حزم
http://shamela.ws/browse.php/book-25794#page-22030
به‌ڵێ به‌ڕێزان ئه‌و حه‌دیسه‌ی بزن لاپه‌ڕه‌ی قورئانی خوارد بێت ئه‌سڵی نییه و ئه‌و به‌شه‌ی بزنه‌که زیاده‌یه و ابن اسحاق زیادی کردوه وه‌ك بینیتان به به‌ڵگه‌وه !؟ ئیمامی بوخاریش نقلی نه‌کردوه و ئیمامی موسلمیش نقلی کردووه به‌ڵام زیاده‌ی بزنه‌که‌ی نقل نه کردووه ؟
Tags
گومان#
گومانی فه‌رمووده#
Share This
About Mohamad
گومانی فه‌رمووده
Labels:
گومان,
گومانی فه‌رمووده
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment