بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Thursday, 19 April 2018

ئایە چۆن دەکرێ دوو مەیمون رەجم کرابن بەتۆمەتی زینا ؟


بێباوران دەلێن چۆن دەکرێ دوو مەیمون رەجم بکرێن بەتۆمەتی ئەوەی کە زینایان کردووە تۆ چۆن ئەزانی ئەم دوو مەیمونە خێزانی یەکتر نیینە تا بلێی ئەوانە زینایان کردووە ئەم گێرداوە ئاینیانە جێگای پێکەنینە شتیوا نابێ ،
وەڵام بۆ ئەم بەرێزانە
بابزانین ئەوەی امام بوخاری باسی کردوە ریوایەتە یان فەرمودە ، بابزانین ئەوەی امام بوخاری باسی ئەکا باسی کردەوەیەکی جاهیلی ئەکا یان مەبەستی بابی حدودو زینایە بزانین ئەو ریوایەتە لەچ بەشێک باس کراوە ؟!!
گێردراوەکە سحیحە (عن عمرو بن میمون رَأَيْتُ فِي الْجَاهِلِيَّةِ قِرْدَةً اجْتَمَعَ عَلَيْهَا قِرَدَةٌ ، قَدْ زَنَتْ ، فَرَجَمُوهَا ، فَرَجَمْتُهَا مَعَهُمْ)

واتا : عمروی كوری مه‌یمون ده‌ڵێت له‌ پێش ئیسلامدا بینیم كۆمه‌ڵه‌ مه‌یمونێك كه‌ زینای كردبوو ئه‌وانیش ره‌جمییان كرد منیش له‌گه‌ڵیاندا ره‌جمم كرد
ئه‌مه‌ ریواته‌كه‌یه‌ ، ئه‌مه‌ حه‌دیث نی یه‌ به‌ڵكو ریوایەته‌ ئاساییه‌ كه‌ قورئانی و دژه‌ ئیسلامیەکان ریوایه‌ت و حه‌دیث له‌یه‌ك جیانه‌كاته‌وه‌، ئه‌مه‌ وه‌ك ده‌یبین (قال رسول الله) ی تیدا نییه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )ی تێدا نییه‌ ئه‌م روداوه‌ عمروی كوری مه‌یمون بینوییه‌تی و باسی كردووه‌ و ئیمامی بوخاریش له‌وی گێراوه‌ته‌وه‌ به‌لام چۆن گێرانه‌وه‌یەك ئایا ئه‌مه‌ی به‌به‌لگه‌ هێناوته‌وه‌ بۆ ره‌جم ؟؟؟
نه‌خێر بۆ ره‌جم نه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌ گه‌رنا له‌ له‌ بابی حدودا ده‌ی هێنایه‌وه‌ یان له‌باسی بابی زینادا ؟ پرسیاری من ئه‌وه‌ی بۆ له‌به‌شی حدود و زینادا نه‌ی هێناوه‌ بۆ له‌به‌شی (قسمات الجاهلیة) هیناویه‌تی ده‌زانن بۆ چونكه‌ ئیمامی بوخاری له‌من و تۆ زۆر باشتر ده‌زانیت كه‌ ئاژه‌ل موكه‌له‌ف نی یه‌ تا حه‌دی له‌سه‌ر ته‌طبیق بكرێت و ئیمامی بوخاریش چیرۆكه‌كه‌ی عمروی باس كردووه‌ و ته‌نها و هیچیتر . ئه‌م ریواته‌ ئیمامی بوخاری زۆر به‌كورتی باسی كردووه‌ ئیمای ئیسماعلی هێناوێتی (كنت في اليمن في غنم لأهلي وأنا على شرف ، فجاء قرد من قردة فتوسد يدها ، فجاء قرد أصغر منه فغمزها ، فسلت يدها من تحت رأس القرد الأول سلا رفيقا وتبعته ، فوقع عليها وأنا أنظر ، ثم رجعت فجعلت تدخل يدها تحت خد الأول برفق ، فاستيقظ فزعا ، فشمها فصاح ، فاجتمعت القرود ، فجعل يصيح ويومئ إليها بيده ، فذهب القرود يمنة ويسرة ، فجاءوا بذلك القرد أعرفه ، فحفروا لهما حفرة فرجموهما ، فلقد رأيت الرجم في غير بني آدم ) فتح الباري” (7/160)
وه‌ك ده‌بینن باسی یه‌مه‌ن ده‌كات و شوان بووه‌ له‌وێ ئیتر نازانم ئه‌م شته‌ چۆن یاخود بۆ كراوه‌ته‌ عه‌یبه‌ وطه‌عن بۆ سه‌ر ئیمامی بوخاری ؟؟!!! پاشان عمروكوری مه‌یمون تابعی بووه‌ صحابی نه‌بووه‌ .
کەواتە بۆمان دەرکەوت ئەمە تەنها گێردراوەکە نەوەک بلێی حوکم بێت یان شتێکی لەم جۆرە

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????