Post Top Ad
Your Ad Spot
Thursday, 19 April 2018
Home
گومان
گومانی فه‌رمووده
وەڵامی گومانی لەسەر فەرموودەی سەروەرمان محمد ﷺ فەرمانم پێ کراوە لەگەل خەلک بجەنگم
وەڵامی گومانی لەسەر فەرموودەی سەروەرمان محمد ﷺ فەرمانم پێ کراوە لەگەل خەلک بجەنگم
أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ فەرمانم پێ کراوە لەگەل خەلک بجەنگم
بسم الله الرحمن الرحيم
دژه ئيسلاميه‌كان ئه‌م فه‌رمووده‌يه پيروزه به‌كاردێنن كه گوايه ئيسلام ئاينێكه خوێنى خه‌لك حه‌لال ده‌كات و دژ به ئينسانيه‌ته!! به‌ڵام وا نيه و ئه‌مه شتێكه ته‌نها له خه‌ياڵى ئه‌وان دا يه و نه‌فا‌مى ئه‌وانه به‌رامبه‌ر به فه‌رمووده‌كان و له‌م بابه‌ته‌دا به ئيزنى خوا و‌ڵامى يه‌كێك له به‌ناوبانگرترين گومانيان ئه‌ده‌ين ئه‌ويش فه‌رمووده‌ى (أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ) .
سه‌رچاوه‌ى گومانه‌كه:
أُمِرْتُ أن أقاتلَ الناسَ ، وفي روايةٍ : أُمِرْتُ أن أقاتلَ الناسَ حتى يقولوا : لا إله إلا اللهُ . فإذا قالوا : لا إله إلا اللهُ عَصَمُوا مِنِّى دماءَهم وأموالَهم إلا بحَقِّها . وحسابُهُم على اللهِ . ثم قرأ : إِنَّمَا أَنْتَ مُذَكِّرٌ . لَسْتَ عَلَيْهِمْ بِمُسَيْطِرٍ [ 88 / الغاشية / آية 21 ، 22 [ .
متفق عليه: البخاري (25)، مسلم (22)
واته:
فەرمانم پێ کراوە لەگەل خەلکی بجەنگم ، وە لەریوایەکی تریش هاتوە: فەرمانم پێ کراوە لەگەل خەلکی بجەنگم هەتا ئەلین هیچ خوایەک نی یە جگە لە اللە گەر وتیان هیچ خوایەک نی یە جگە لە اللە حەرام کراوە لێم خوین و مالیان ئیلا بەحەق نەبیت و لێپرسینەوەشیان لای خوایە پاشان ئەم ئایەتەی غاشیەی خوینەوە : کەوابوو ئامۆژگاریان بکە تۆ هەر ئامۆژگاری .. تۆ دەسەلاتدار نیت بەسەریان.
بێگومان فه‌رمووده‌يه‌كه سه‌حيحه .
تێگه‌يشتنى دژه ئيسلاميه‌كان و گومانكاران بو فه‌رمووده‌كه:
هيچ گومان له‌وه‌دا نيه كه دوژمنانى ئيسلام ده‌يانه‌وێت ئيسلام ناشرينن بكه‌ن بويه هه‌وڵ و كوششيان ته‌نها بو غه‌له‌ت حاليبون و غه‌له‌ت حاليكردنى خه‌لكه بويه ئه‌وان وا تێده‌گه‌ن: ئه‌م فه‌رمووده‌يه كه ده‌ڵێت: أُمِرْتُ أن أقاتلَ الناسَ .. مه‌به‌ست لێى هه‌موو خه‌ڵكه !! و وشه‌كه گشتيه !! ده‌بێ له‌گه‌ل هه‌موو كه‌سێك بجه‌نگن!!
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى گومانه‌كه:
1- وشه‌ى خه‌لك ( الناس ) مه‌به‌ست لێى هه‌موو خه‌ڵكێك نيه:
له قورئانى پيروز دا نمونه‌ى زورى هه‌يه كه تێدا وشه‌ى (الناس) تايبه‌ته به قه‌ومێك نه‌ك گشتيه يه‌كێك له‌و نمونانه :
الَّذِينَ قَالَ لَهُمُ النَّاسُ إِنَّ النَّاسَ قَدْ جَمَعُوا لَكُمْ فَاخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَانًا وَقَالُوا حَسْبُنَا اللَّهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ (آل‌عمران :١٧٣)
سوێند به‌خوا به‌ته‌نهاش بم دوایانده‌كه‌وم: {الذين قال له‌م الناس إن الناس قد جمعوا لكم فاخشوهم} ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ی وا خه‌ڵكێك وه‌كو (نوعه‌یمی كوڕی مه‌سعوود) پێیگوتن: بێگومان ئه‌و خه‌ڵكانه بۆ له‌ناوبردنی ئێوه هه‌موو كۆبوونه‌ته‌وه‌و، ئه‌یانه‌وێ گه‌له‌كۆمه‌ڵتان لێبكه‌ن، ئه‌شێ بترسن و خۆتان تووش نه‌كه‌ن، به‌و وته‌یه‌ی ویستی هاوه‌ڵان چاوترس بكا وهه‌ڵبێن ، رۆژێك بوو (ئه‌بوو سوفیان) به‌له‌شكرێكی دووهه‌زار كه‌سیه‌وه خۆی ئاماده كردبوو بچێته سه‌رمه‌دینه، به‌ڵام كه‌دیتیان موسڵمانه‌كان ئاماده‌ن، ترس كه‌وته دڵیه‌وه‌و به‌خۆی و سوپاكه‌یه‌وه گه‌ڕایه‌وه‌و، نوعه‌یمی بانگكردو گوتی: نوعه‌یم! به‌ڵكو بچیت به‌رهه‌رجۆرێك بووبێ، ترس بخه‌یته به‌رموسڵمانه‌كان، به‌ڵكو هه‌ڵبێن و، بۆئه‌وه‌ی ئه‌میش تووشی نه‌نگ نه‌بێت ، ئه‌وجا نوعه‌یمیش چوو ئه‌وكاره‌ی ئه‌نجامداو هه‌ره‌شه‌ی لێ‌كردن به‌هاتنی له‌شرێكی زۆر بۆیان، به‌ڵام په‌یامبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر زیكری (حسبنا الله ونعم الوكيل )ی ده‌خۆیندو ده‌یفه‌رموو: سوێند به‌خوا، ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها خۆیشم مابم، هه‌رده‌چم به‌دوایاندا {فزادهم إيمانا} كه‌چی به‌هه‌ره‌شه‌كه‌ی (نوعه‌یم) بڕوا‌و وره‌یان به‌هێزتر بوو {وقالوا حسبنا الله ونعم الوكيل} وتیان: ئێمه هه‌رخوامان به‌سه، ئه‌ویش چاكترین چاودێر‌و یارمه‌تیده‌ره. وته‌كه‌ی (نوعه‌یم): (إن الناس قدجمعوا لكم ..)، بوو به‌هۆی زیادبوونی بڕوا‌و وزه‌یان له‌گۆڕه‌پاندا، زاناكان له‌به‌ر چه‌ند ئایه‌تێكی ئاوا ده‌ڵێن: (ئیمان) زیادو كه‌م ده‌كا، هه‌ركه زیادبوو، بڕواداره‌كه‌ش هه‌وڵده‌دا كاروكرده‌وه‌ی زیاتر بكا، خۆئه‌گه‌ر ئیمانه‌كه‌ی سست و خاو بووه‌وه، ئه‌وا كار‌و كرده‌وه‌شی كه‌م ده‌كا (ته‌فسیری ڕامان).
كه‌واته لێره وشه‌ى خه‌ڵك بو هه‌ندێ كه‌س و موشريكه‌كان هاتوه نه‌ك بو هه‌موو خه‌لك!! ده‌قه‌كه تايبه‌ته نه‌ك گشتى يه .. و فه‌رمووده‌كه‌ش هه‌مان شێوه يه .
2- ئه‌و خه‌لكانه كێن كه ده‌بێ له‌گه‌ڵيان بجه‌نگين:
له خالى يه‌كه‌ممان وت كه وشه‌كه گشتى نيه و باسى هه‌موو كه‌سێك ناكات ، و مه‌به‌ست لێى هه‌ندێ كه‌سى دياركراوه ، باشه ئه‌و خه‌ڵكانه كێن كه ده‌بێ له‌گه‌ڵيان بجه‌نگێين .. بێگومان ئه‌وانه موشريكه‌كانن كام موشريك ئه‌و موشريكانه‌ى دژايه‌تى مسوڵمانان ده‌كه‌ن و له دژيان ده‌جه‌نگن كه له ئيسلام دا پێيان ده‌ڵێين ( المحاربين ).
هه‌ندێ به‌ڵگه:
له قورانى پيروز:
وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (البقرة :١٩٠)
له‌گه‌ڵ شه‌ڕ فرۆشاندا بجه‌نگن: {وقاتلوا فى سبيل الله الذين يقاتلونكم} ئیوه‌ش له‌راهی خودا له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سانه‌دا بجه‌نگێن كه له‌گه‌ڵتان به جه‌نگ دێن و، ئه‌یانه‌وێ له سه‌ردانی ماڵی خوا ڕێتان لێ بگرن، ئه‌گه‌رچی له مانگه خاوه‌ن رێزه‌كان ” الأشهر الحرم ‘یشدا بێت {ولا تعتدوا إن الله لا يحب المعتدين} به‌ڵام وریابن! نابێ ده‌ست درێژیی وزیاده‌ره‌وی بكه‌ن له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و جه‌نگدا، كێ جه‌نگی له‌گه‌ڵ كردن هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بجه‌نگێن.. چونكه به‌راستیی خوا ده‌ست درێژكارانی خۆش ناوێت جا كه‌وابوو ئێوه ده‌ست پێشخه‌ر مه‌بن له‌جه‌نگدا، خۆئه‌گه‌ر كه‌سێكیشتان له‌جه‌نگدا كوشت جه‌سته‌كه‌ی تێك مه‌ده‌ن و ناشیرین و بێ رێزی مه‌كه‌ن و، لچ ولێوو لووتی مه‌بڕن(ته‌فسیری ڕامان)
أَلَا تُقَاتِلُونَ قَوْمًا نَكَثُوا أَيْمَانَهُمْ وَهَمُّوا بِإِخْرَاجِ الرَّسُولِ وَهُمْ بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ أَتَخْشَوْنَهُمْ ۚ فَاللَّهُ أَحَقُّ أَنْ تَخْشَوْهُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (التوبة :١٣)
له‌گه‌ڵ په‌یمان شكێنه‌كان بجه‌نگن: {ألا تقاتلون قوما نكثوا أيمانهم} ده‌بێ بۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێكدا نه‌جه‌نگێن كه‌په‌یمانی خۆیانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و، تانه‌و ته‌شه‌ریان له ئایینه‌كه‌تان دا {وهموا بإخراج الرسول} و لێبڕان بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی په‌یامبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له مه‌ككه‌دا ؟!. ….{وهم بدؤكم أول مرة} بۆ یه‌كه‌مجاریش هه‌ر ئه‌وان بوون ده‌ستیان به‌جه‌نگ كرد له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا، ئه‌وانبوون له‌گه‌ڵ خوزاعه‌دا – كه هاوپه‌یمانی ئێوه بوون – به‌جه‌نگ هاتن، ده بۆ ئێوه‌ش هه‌قتان نیه جه‌نگیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن {أتخشونهم} ئایا لێیان ده‌ترسن ، شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ ناكه‌ن ؟ {فالله أحق أن تخشوة إن كنتم مؤمنين} خۆ خوا شایسته تره كه لێی بترسن، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارن و، ددان به‌وه‌دا ده‌نێن كه‌ئه‌بێ ته‌نها له‌و بترسن(ته‌فسیری ڕامان)
وته‌ى زانايان:
شه‌يخى ئيسلام ئيبن ته‌يميه (رحمه الله ) ده‌فه‌رمووێت:
( وقول النبي صلى الله عليه وسلم ( أُمِرْتُ أَنْ أُقَاتِلَ النَّاسَ حَتَّى يَشْهَدُوا أَنْ لاَ إِلهَ إِلاَّ الله وَأَنَّ مُحَمَّداً رَسُولُ الله وَيُقِيمُوا الصَّلاَةَ وُيُؤتُوا الزَّكَاة ) مراده : قتال المحاربين الذين أذن الله في قتالهم ، لم يُرد قتال المعاهَدين الذين أمر الله بوفاء عه‌ده‌م )
واته:
پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم ) فەرمووی: ( فەرمانم پی کراوە بجەنگم لەگەل خەلک هەتا شایەتمان ئەهینن هیچ خوایەک نی یە جگە لە اللە و محمدیش پێغەمبەری خوایە نویژ بکەن و زەکات بدەن ). شەرەکەش لەگەل ئەو کەسانە ئەکریی شەرکەرن و شەر لەگەل ئەو کەسانە ناکریت پەیمانی ئاشتیان لەگەل موسلمان هەیە خوا فەرمانی پێ کردوین بەوەفا بین بەرامبەر بەلینەکانمان
سه‌رچاوه: مجموع الفتاوى 19/20
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:
(القتال هو لمن يقاتلنا إذا أردنا إظهار دين الله ، كما قال الله تعالى ( وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلَا تَعْتَدُوا إنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ ) البقرة: 190 )
واته:
شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌يه كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ويستمان دينى خومان رابگه‌ينين، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (شەربکەن لەگەل ئەو کەسانەی شەرتان لەگەل ئەکەن دەست درێژکار مەبن خوا دەست دریژکارانی خۆش ناوی )
سه‌رچاوه: مجموع الفتاوى 28/354
3- ئه‌ى ئه‌وانى تر چون بێن له‌گه‌ڵيان:
وتمان فه‌رمووده‌كه باسى ئه‌و موشريكانه ده‌كات كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ مسولمانان ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وانى شه‌ڕ ناكه‌ن له زور ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ى تر دا باسى چونيه‌تى ته‌عامولكردن له گه‌ليا كراوه:
هه‌ندێ نمونه:
لَا يَنْهَاكُمُ اللَّهُ عَنِ الَّذِينَ لَمْ يُقَاتِلُوكُمْ فِي الدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُمْ مِنْ دِيَارِكُمْ أَنْ تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوا إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ (الممتحنة :٨)
ئه‌وانه كه‌دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ نه‌كردون، ئێوه ده‌توانن دۆستایه‌تییان بكه‌ن: پاش ئه‌وه‌ی خوا رێی له دۆستایه‌تی گرت له‌گه‌ڵ خزمانی خراپكارو دوژمن به‌خوا له‌سه‌ر حیسابی ئیسلام، له‌م ئایه‌ته‌یشدا پتر تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌و، خه‌ڵكی شه‌ڕفه‌رۆش و ناپاك، له گه‌ڵ خه‌ڵكی بێده‌نگ و ئاژاوه نه‌گێڕ جیاده‌كاته‌وه‌و فه‌رمووی: {لا ينهاكم الله عن الذين لم يقاتلوكم فى الدين ولم يخرجوكم من دياركم أن تبروهم وتقسطوا إليهم} خوا رێتان ناگری له‌و كافرو بێباوه‌ڕانه‌ی جه‌نگیان نه‌كردوون له ئاییندا، و له ماڵ و زێدی خۆتان ده‌ریان نه‌كردوون – وه‌ك خوزاعه- كه‌چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ به‌كه‌ن به دادگه‌ریی {إن الله يحب المقسطين} به‌ڕاستی خوای دادپه‌روه‌ر، خه‌ڵكانی دادپه‌روه‌ری خۆش ده‌وێ. (ته‌فسیری ڕامان)
پوخته‌ى بابه‌ته‌كه:
1- وشه‌ى خه‌لك ( الناس ) گشتى نيه ، تايبه‌ته.
2- واته مه‌به‌ست له فه‌رمووده‌كه خه‌لك هه‌موو نيه، مه‌به‌ست لێى موشريكه‌كانى قوره‌يشه.
3- ده‌بێ شه‌ڕ له‌گه‌ل ئه‌و موشريكانه‌ى شه‌ر له گه‌ل مسولمانان ده‌كه‌ن ( المحاربين ) بكه‌ين ،نه‌ك ئه‌وانه‌ى شه‌رى مسولمان و دينيان ناكه‌ن.
4- ئه‌وانى تر كه شه‌ر له‌گه‌ل مسولمانان ناكه‌ن ده‌توانين چاكه‌یان له‌گه‌ڵيان بكه‌ين و مامه‌ڵه‌یان له گه‌ڵ به‌كه‌ين به دادگه‌ریی.
Tags
گومان#
گومانی فه‌رمووده#
Share This
About Mohamad
گومانی فه‌رمووده
Labels:
گومان,
گومانی فه‌رمووده
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment