Post Top Ad
Your Ad Spot
Thursday, 19 April 2018
ئایا لە قورئاندا جنێودان هەیە
ئایا لە قورئاندا جنێودان هەیە ؟
دژە ئیسلامییەکان دەڵێن پەروەردگار ﷻ جنێوی داوە بەکافران -نعوذ بالله-..!
ئێمەش دەڵێین دژە ئیسلامییەکان وە بەتایبەتی گاورەکان ئەوەندە بێ ئاگان لە ئیسلام و زانستی بلاغة بە جۆرێ ناحەقیان نییە ئەم ئایەتانه دانێن و بڵێن ئەمە جنێوە؟
هەر وەکو روونکردنەوەیەك بۆ خوشک و برا موسوڵمانەکانم ئینجا دژە ئیسلامییەکان:
بۆ ئەوەی یەکەم جار موسوڵمانەکان لە چەواشەکارییەکان.
بێباوران کەمێکیان عەرەبی دەزانن بەس لەهەموو لایەنێکەوە نا ئەو ئایەتانەی داتانناوە وەک بڵێن جنێو هەیە لەقورئان و ئێوە کردووتانە بەبەڵگە بەلای یەکێکی شارەزای تەواو لەزمانی عەرەبی و زانستەکانی بێ هێزترین رەخنەیە و هیچ مەنتقی تیانییە ،
دژە ئیسلامییەکان ئێمە هیچ قسەیەك ناکەین لەسەر جنێوی موسوڵمانان و نازانم کێ وکێ ئێمە لەمەنهەجی قورئان و سوونەتەوە سەیری ئیسلام دەکەین نەک لەموسوڵمانان ئێمە باسی قورئان دەکەین بۆیە ئەمە ئەڵێم وەکو پێشەکییەک و رێگرییەک لەم قسەیەی کەبڵێن ئەی باشە بۆ موسوڵمانان جنێو دەدەن؟! وەڵامەکەیەتی.
ئێمە تەنها لەسەر ئەو ئایەتانەی کە بێباوران دایناوەو لە گاورەکانەوە وەریان گرتوە چونکە بێ دینی کورد ناگەرێ و بە عەقڵی خۆیان رەخنە ناگرن بەڵکو دەچن لەسایتە عەرەبە بێ دینەکان وەری دەگرن و ئەوانیش لە سایتە گاورەکانەوە وەری دەگرن کەواتە ئازایی خۆیان نییە .
جابا قسەی لەسەر بکەین و شی بکەینەوە جا دوای شیکردنەوەکە بۆتان دەردەکەوێت کە بەو شێوەیە نییە کە تێگەیشتوون.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین موعجیزه‌كانی قورئان كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دابه‌زینیه‌وه تاوه‌كو ئێستا كه ته‌حه‌ددای هه‌موو جیهانی پێ ده‌كات.
بریتی یه له ره‌وانبێژی (البلاغة)کە بەشێکی گەورەیە لەزمانی عەرەبی.
ره‌وانبێژی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین موعجیزه‌كانی قورئان چونكه هه‌ر له‌سه‌ر ده‌می دابهزینییهوه تاوه‌كو ئێستا هیچ شاعیرێك و ئه‌دیبێك نه‌یتوانیوه به قه‌د ره‌وانبیژی قورئان بێنێت بەتایبەتی لەسەردەمی پەیامبەرمان (ﷺ) کە عەرەبەکان لەوپەری لوتکەی رەوانبێژیدابوون گەر سەیری مێژوو بکەین دەبینین هیچ کەسێک رەخنەی لە بەلاغەی قورئان نەگرتوە ودوو کەسیش شاهیدی بدەن و باوەر بەقسەی ئەو کەسە بکەن تەنانەت عەربەکان لەسەر ڕێگاکانی مەککە دوەستان باسی پەیامبەریان دەکرد (ﷺ) بۆ حاجیان و بازرگانەکان کە گوێی لێنەگرن لەقسەکانی چونکە دەترسان کاریگەری هەبێت لەسەر ئەو کەسانە ئەوەندە ناحیەی بەلاغەی قورئان بەهێز بووە .
بابەکورتی بێینە سەر رەوان بێژی (بلاغة) بابزانین چییە؟
(البلاغة هي أحد علوم اللغة العربية، وهو اسم مشتق من فعل بلغ بمعنى إدراك الغاية أو الوصول إلى النهاية. فالبلاغة تدل في اللغة على إيصال معنى الخطاب كاملا إلى المتلقي، سوا‌ء أكان سامعا أم قارئا).
واتە:(ڕەوانبێژی یه‌كێكه له زانسته‌كانی زمانی عه‌ره‌بی ،ناوێكه وه‌رگیراوه له كرداری “بلغ” به‌مانای هه‌ستپێكردنی مه‌به‌ست دێت یان گه‌یشتنه كۆتای . جا به‌لاغه له زمانه‌وانیدا ئاماژه ده‌كات به گه‌یاندنی مانای قسه به‌ته‌واوی بۆ دوێنه‌ر . جا به بیستن بێت یان خوێندنه‌وه.
وەبەکورتی رەوانبێژی واتە: ئه‌و زانسته‌ى باس لهكورتبرى و درێژبڕى و لێكچون و تێهه‌ڵكێش و له‌وچوون و چه‌ندين بابه‌تى تر ئه‌كات کەئهمانه بۆ ئه‌وه بهكاريهت تاوه‌كو ڕسته‌كه به‌هێز بكات پڕ مانای بکات.
هه‌رچه‌نده ره‌وانبێژی زانستێكی سه‌ربه‌خۆیه و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگ له خۆ ده‌گرێت كهووتمان وەك (كورتبڕى و درێژبڕى و لێكچون و تێهه‌ڵكێش و له‌وچوون و چه‌ندين بابه‌تى تر ئه‌كات)
زانستی ره‌وانبێژی چه‌ند بابه‌تێك له‌خۆ ده‌گرێت زیاتر ته‌ركیز ده‌خه‌ینه سەر:
ئێستا بێینە سەر نموونه‌كان له قورئانى مه‌زن (الامثال فى القرآ‌ن)
خواى گه‌وره دهفهرمووىَ):وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِي هَذَا الْقُرْآنِ مِن كُلِّ مَثَلٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ([الزمر : 27] واتا ((سوێند به خوا به‌ڕاستى ئێمه له‌م قورئانه‌دا هه‌موو نموونویهكمان بۆ خه‌ڵكى هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بیرێك له راسته‌یه‌كان بكه‌نه‌وه و تىَ بگه‌ن)).
نموونه (مثل): بریتیه له چه‌ند قسه‌یه‌كى رێك و پێك ههڵدهستىَ به وێك چواندنى شتێك به شتێكى تر، واته: وێك چواندنى بارودۆخ و حاڵه‌تى دووه‌م به بارودۆخ وحاڵتى یه‌كه‌م،جا یه‌كیك له شێوازه‌كانى قورئانى مه‌زن له دواندندا هێنانى نموونه‌یه ، تایبه‌ت و ئه‌ركێكى گه‌وره‌ی هه‌یه كه ناتوانرى نكۆلى له سووده‌كانى بكڕى، وه كاریگه‌ریه‌كى ئه‌وتۆى هه‌یه له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونى گوێ‌گران ،ئه‌مه‌ش به‌هۆى به‌خشینى ئه‌و واتا رێك و پێكه‌ی كه ده‌رووندا جێگه‌ى بۆ ده‌كرێته‌وه له مابه‌ینى دوو باروودۆخدا .
دیاره ئامانجى سه‌ره‌كى خواى گه‌وره‌ش له‌هێنانى ئه‌م نموونانه یاد خستنه‌وه و ئامۆژگارى و په‌ند وه‌رگرتن و چه‌سپاندن و نزیك خستنه‌وه‌ى مه‌به‌سته بۆ عه‌قڵ و بیر و هۆش به شێوه كێشانى ئه‌و بابه‌تانه له شێوه‌ى بیندراو و دیاردهییدا ، چونكه شتى هه‌ست پيكراو زیاتر ویژدانى پى دادهسهكنى و ئارامى ده‌گرێ،
نمونه‌كانى قوڕئانى پیرۆز دوو جۆرن:
جۆرى یه‌كه‌م:
نموونه‌ى ئاشكرا(ظاهر) و لهوێچوو (المشبه) و له‌و چوو (المشبه به) پێكهاتوو ةو په‌یوه‌ندیان له نێواندا هه‌یه ،وه‌كو ئه‌م دوو نموونه‌ى قوڕئانى مه‌زن كه چۆن په‌روه‌رگارمان حاڵ و چۆنیه‌تى به ناو هه‌ڵگرانى قوڕئانمكان بۆ روون ده‌كاته‌وه :
نموونه‌ى یه‌كه‌م: ( وَاتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ الَّذِيَ آتَيْنَاهُ آيَاتِنَا فَانسَلَخَ مِنْهَا فَأَتْبَعَهُ الشَّيْطَانُ فَكَانَ مِنَ الْغَاوِينَ [ 175] وَلَوْ شِئْنَا لَرَفَعْنَاهُ بِهَا وَلَـكِنَّهُ أَخْلَدَ إِلَى الأَرْضِ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَمَثَلُهُ كَمَثَلِ الْكَلْبِ إِن تَحْمِلْ عَلَيْهِ يَلْهَثْ أَوْ تَتْرُكْهُ يَلْهَث ذَّلِكَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا فَاقْصُصِ الْقَصَصَ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ [ 176] سَاء مَثَلاً الْقَوْمُ الَّذِينَ كَذَّبُواْ بِآيَاتِنَا وَأَنفُسَهُمْ كَانُواْ يَظْلِمُونَ ) [الأعراف :175-176- 177] واتا ((ده‌نگ و باسى ئه‌و كه‌سه‌یان بۆ بگێره‌وه كه زانا‌و ئاشنامان كرد به ئاییهت و ئایینى خوا‌و له دوایى وازى هێناو فه‌رامۆشى كرد و ئیمان و باوه‌رى له‌خۆ داماڵى ،ئه‌وكاته شه‌یتان دواى كه‌وت و سه‌رگه‌ردان بوو ،ئه‌گه‌ر بمانویستایه به‌و زانین و ئایه‌تانه به‌رزمان ده‌كرده‌وه ،به‌ڵام خۆى نه‌یویست و بووه به‌نده‌ى دونیا و به‌دواى ئارهزوهكانى خۆى كه‌وت ،نموو نهى ئه‌و كه‌سه وه‌ك نموونه‌ى سه‌گێكه ئه‌گه‌ر په‌لامارى بده‌یت و بیتارێنى یان وازى لێبهێنى و هیچى لى نه‌كه‌یت ، هه‌ر زمانى ده‌رهێناوه‌و هه‌ناسه بڕكێیهتى و ماندووه … ئه‌وه وێنه‌و نموونه‌ى گه‌ل و كۆمه‌ڵێكه كه بڕوایان نه‌هێناوه به ئاییهتهكانى ئێمه‌و به درۆیان زانى ،جا تۆ ئه‌و نموونه‌و به‌سه‌ر هاته‌یان بۆ باس بكه به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه ،زۆر بةدو خراپه وێنهىو نموونه‌ى ئه‌وانه‌ى بڕوایان به ئاییهتهكانمان نههێناوهبه درۆیان زانى .. وه ئه‌وانه سته‌میان له ده‌روون و نه‌فسى خۆیان كردووه )).
به‌راستى ئه‌مه وێنه‌و نموونه‌ى كه‌سێكى سیفه‌ت سه‌گانه‌یه كه خواى گه‌وره ئایه‌ته‌كانى خۆى پى ببه‌خشی و چاكه‌ى له‌گه‌ڵ بكات و فێرى زانستى بكات بڵام ئه‌و به‌د نمه‌ك بى و كاریان پى نهكاو شوێن هه‌واو ئاره‌زووى خۆى بكه‌وێت .. وه توره‌یى و خه‌شمى خواى گه‌وره به‌سه‌ر رهزامهندییهكانى ههڵبژێرىَ و ئاخیره‌ت و رۆژى دوایى به كهمێكى دونیا بفرۆشىَ …وهدروستكار به‌دروست كرا‌و بگۆرێته‌وه.
نموونه‌ى دووه‌م: خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: ( مَثَلُ الَّذِينَ حُمِّلُوا التَّوْرَاةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ الْحِمَاڕ يَحْمِلُ أَسْفَاراً بِئْسَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ )[الجمعة : 5] واته((نموونه‌ى داستانى ئه‌وانه‌ى كه ته‌وراتیان درا به‌سه‌ردا له‌پاشان هه‌ڵیان نه‌گرت -ڕه‌فتاریان پى نه‌كرد- وه‌كو نموونه‌ى گوى درێژه‌كان كه كتێبێكى زۆرى ههڵگرتبى … نموونه‌یه‌كى خراپى قه‌ومێكه كه ئاییهتهكانى خوایان به‌درۆ زانى ،وه خوا رێنموونى گه‌لى سته‌م كار ناكات )).
له‌م ئامۆژگاریه‌دا ده‌بینین خواى گه‌وره نموونه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كتێبى خۆى به‌سه‌ردا ناردن بۆ ئه‌وه‌ى ئیمانى پى بهێنن و لێى ووردببنه‌وه و كارى پى بكه‌ن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه جولانه‌وه‌و هه‌ڵیان نه‌گرت ته‌نها به خوێندنه‌وه و لهبهركردنێكى رووت و دوور له سه‌رنج و تێگه‌یشتن و شوێن كه‌وتن و جىَ به‌جى كردن و ته‌حكیم كردن ، ئا نموونه‌ى ئه‌وانه وه‌كو نموونه‌ى گوى درێژهێكه كه كۆمه‌ڵه كتێبێكى زۆرى له‌سه‌ر پشت بار كرابێت و نه‌زانى ئامانج و مه‌به‌ست له هه‌ڵگرتنى ئه‌م كتێبى خوا وه‌كو پشك و به‌شى ئه‌و گوێ درێژه وایه كه بێگومان له هه‌ڵگرتنى كتێبه‌كان به‌س ماندووبوونى پى ده‌بڕێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م نوونهیه بۆ جووله‌كه‌كان هێنراوه‌ته‌وه و باسى ئه‌وان ده‌كات بڵام له رووى ناوهڕۆك و به شێوه‌یه‌كى ناراسته‌وخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه به ناو هه‌ڵگرى قوڕئانن و له ژیانى رۆژانه‌یاندا كارى پى ناكه‌ن و ئاماده‌نین هه‌ق و مافه‌كانى بپارێزن.
خوێنه‌رانى سه‌نگین:له‌م دوو نموونه‌ى ڕابردوو چه‌ندان ئامۆژگارى به نرخ و گران به‌هاى تێدا بوو‌و بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى سوود له زانینه‌كانى وه‌رناگرن و په‌یره‌وى به‌رنامه‌ى خوا ناكه‌ن .. وه بۆ ئه‌وه‌ى تا زووه فرمێسكى په‌شیمانى بڕژن و نێوانیان له‌گه‌ڵ خواى خۆیان چاك بكه‌ن. وه ئێمه‌ش با چاك سهنجيكى ووردى خۆمان بده‌ین و بزانین هه‌ق و مافى قورئانى به‌رزو مه‌زنمان داوه به‌ر هه‌ره‌شه‌ى ئه‌م نموونه‌یه ناكةوین؟
#جۆرى_دووه‌م:
نموونه‌ى شاردراوه‌ن و ئاشكرا نین ، به‌ڵكو پێویست به‌وه ده‌كات لێیان وورد بینه‌وه ئینجا كه سه‌رنج ده‌ده‌ین ده‌بینین له‌گه‌ڵ ماناى په‌ندێكى پێشینان -كه پیاو چاكانى پیشوو زۆربه‌ى ئه‌و په‌ندانه‌یان هه‌ر له قورئان و سونه‌ت هه‌ڵیان هێنجاوه – یه‌ك ده‌گرێته‌وه ،وه‌كو ئه‌م چه‌ند نموونه‌یه كه مشتێكه له خه‌روارێك:
نموونه‌ى یه‌كه‌م: ئیبراهیمى كورى موضارب ده‌ڵی:له باوكم بیست ده‌یگوت:له حوسێنی كورى فهزیلهم پرسى و گوتم :بى گومان تۆ نموونه‌كانى عه‌ره‌ب وعه‌جه‌م له قورئان دهردههێنى ،ئایا ئه‌م په‌نده له كتێبى خواى گه‌وره ده‌دۆزیته‌وه كه ده‌ڵى:(خير الامور أوسطها).
حوسه‌ینى كوڕى فه‌زل گوتى :به‌ڵى له چوار جێگادا مه‌به‌ستى له قورئاندا.
1-له‌سوره‌تى (البقره)كه دهفهرمووىَ(68). (قَالُواْ ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لّنَا مَا هِيَ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لاَّ فَاڕضٌ وَلاَ بِكْرٌ عَوَانٌ بَيْنَ ذَلِكَ فَافْعَلُواْ مَا تُؤْمَرونَ) [البقرة : 68] 2-له سوره‌تى (الاسرا‌ء) دا دهفهرمووىَ(29). (وَلاَ تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَى عُنُقِكَ وَلاَ تَبْسُطْهَا كُلَّ الْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُوماً مَّحْسُوراً) [الإسرا‌ء : 29] 3- له سوره‌تى (الاسرا‌ء) دا كه دهفهرمووىَ (110). (قُلِ ادْعُواْ اللّهَ أَوِ ادْعُواْ الرَّحْمَـنَ أَيّاً مَّا تَدْعُواْ فَلَهُ الأَسْمَاء الْحُسْنَى وَلاَ تَجْهَرْ بِصَلاَتِكَ وَلاَ تُخَافِتْ بِهَا وَابْتَغِ بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلاً ) [الإسرا‌ء : 110] 4- له سوره‌تى (الفرقان) دا دهفهرمووىَ (67). (وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْڕفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَاماً ) [الفرقان : 67] نموونه‌ى دووه‌م:
خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووى: (اسْتِكْبَاراً فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلاً وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلاً ) [فاطر : 43] په‌نده كوردیه‌كه ده‌ڵی : (چاڵ بۆ خه‌ڵكى هه‌ڵكه‌نى خۆت تێى ده‌كه‌وى).
نموونه‌ى سێ یه‌م:
(قال سيفان بن عيينة:لا تأتون بمثل مشهور للعرب ألآ جئتكم به من ألقرآن فقال قائل:فأين من ألقرآن “اعط أخاك تمرة ،فان لم يقبل فأعطه جمره”فقال فى قول تعالى(سورة الزخرف (36))
واته: (سوفیانى كوڕى عویهینهڕهحمهتى خواى لێبی دهڵىَ:هه‌ر نموونه و په‌ندێكى دیارم له په‌نده به‌ناو بانگه‌كانى عه‌ره‌ب بۆ بهێنن ئه‌وا ئاماده‌م له قورئانى مه‌زن بۆتان بهێنمه‌وه ،ئیدى یه‌كێك له‌وان گووتى: كوا له قورئان كه ده‌ڵی : خورما بده براكه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌رى نه‌گرت پێى رازى نه‌بوو پشكۆى ئاگرى پێبده.سوفیان گووتى:له‌م فه‌رمووده‌ی خواى گه‌وره: ( وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْڕ الرَّحْمَنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَاناً فَهُوَ لَهُ قَڕينٌ ) [الزخرف : 36] واته :(هه‌ر كه‌س پشت له یادى خوا بكات ،ئيمە شه‌یتانێكى بۆ ئاماده ده‌كه‌ین كه هه‌میشه له گه‌لى بێ و لێى جیا نه‌بێته‌وه) .
ئەی لێکچواندن چییە؟؟؟
(لێكچواندن. التشبیه)واتە:تشبیه لێکچواندنی شتێک بە شتێک.
وە دەشبێت بە دوو بەشەوە.
1- مفرد.
2- مركب كه پێشی ده‌ڵێن (تمثیلی یان صوری).
یەکەم مفرد یانی تاک کە مقارەنەی شتێک بەشتێک دەکات لەیەك روەوە
نموونە:
قال تعالى:سورة النحل (أَفَمَن يَخْلُقُ كَمَن لاَّ يَخْلُقُ أَفَلا تَذَكَّرُونَ).
واتە:(باشه ئه‌ی هۆشمه‌نده‌کان) ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌م هه‌موو دروستکراوه سه‌ر سوڕهێنه‌رانه‌ی به‌دیهێناوه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که ناتوانێت هیچ به‌دی بهێنێت، ئایا ئه‌وه بۆ لێکی نادانه‌وه‌و یادەوه‌ری وه‌رناگرن؟
لێره تشبیه كه مفرده.
كه مقاره‌نه‌ی به‌ینی 2 حال ده‌كات.
1- ئه‌وه‌ی دروست كه‌ره.
2-ئه‌وه‌ی ناتوانێت هیچ دروست بكات.
مقاره‌نه‌ی به‌ینی یه‌ك شت ده‌كات كه ئه‌ویش ئه‌وه‌ی دروست كه‌ره و ئه‌وەیشی كه ناتوانێت شت دروست بكات.
ئایا ئەو دوو شتە وەکو یەکن؟
باروونتر بڵێین”لێره خوای گهوهرە نموونه به شتێك ده‌هێنێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وه‌ی دروستكهرهو توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌یه كه توانای دروستكردنی نییه و بێ ده‌سه‌ڵاته؟
لێره‌دا تشبیههكه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و 2 شته وه‌كو یه‌كن؟
نەخێر وەکو یەک نین ئه‌وه‌ی لێكچواندنی مفرد له‌یه‌ك حاله‌ت لێره‌دا لێكی چواندون ئه‌ویش توانای دروست كردن وده‌سه‌ڵات دارییه.
لەکوردیشدا ئەمە هەیە:
“نموونەی ڕستهیەك كه‌هه‌ر زۆر باوه له‌ناو كوردی خۆماندا كەكهسێكی ئازا‌و بوێر ده‌بینن پێی ده‌ڵێن (ئه‌و كابرایه دەڵێی شێره).
ئێستا گه‌ر من به‌تۆ بڵێم ده‌ڵێی شێری کاک هاوکار بۆ نموونە (له‌و حاله‌ته‌ی كه ئازا‌و چاو نه‌ترسیت) ئایا جنێوم پێتداوە؟~
نەخێر جنێو نییه و بەڵکوو لێكچواندنه
بەس بەقسەو رەخنەی ئێوەی دژە ئیسلامی و گاورەکان بێت یانی من جنێوم به کاک هاوکار داوه ؟!!
خۆ پێم وت ده‌لێی شێری له‌و كاته‌ی شێر ئاژەڵێکە (حەیوانێکە) وایە؟
بەڵام ئێمە دەڵێین نا خۆ مه‌رج نییه ناوی گیاندارت هێنا ئیتر به‌رامبه‌رت ئاژەڵ (حەیوان) بێت.
وە ئایا لەچ روویەکەوە کاک هاوکارم بەشێر چواندووە؟ لەرووی سیفەتەوە .
ئەی سیفەتەکە چییە؟ ئازایەتی وبوێری.
ئەمە نموونەیەکە هیوادارم ببێتە مایەی تێگەیشتنی هەموولایەك چ دژە ئیسلامی چ موسوڵمان.
له رسته‌دا چۆن ده‌زانیت شتیك به شتێك چویندراوه؟
له زمانی عەرەبیدا 4 آداة (ئامراز)هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕسته‌دا بزانین شتێك به شتێك چوێنراوه به‌ڵام له هه‌ندێك ڕسته ئه‌و ئه‌داتانه ده‌رناكه‌ون به‌و ڕستانه‌ش ده‌ڵێن (تشبیه بلیغ) كه ئه‌مه‌ش به‌هێزترین جۆره.
وەآداة (ئامرازه‌كان) {( الكاف(ك) و (كأن) و (مثل)و(شبه)} ئه‌م چوار دانهیهمان هەیە كهیهكێکیان ته‌نها پیته (ك) و ئه‌وانی تر وشه‌ن
ئەی موسوڵمانەکان بێ‌دین وگاورەکان دەڵێن اسلام لەقورئان و حدیثدا ئافره‌ت ته‌شبيه كراوە به‌سه‌گ و گوێدرێژ باشه ئەمە بەجێ دەهێڵم بۆ ئێوە ئایا ئامرازەکانی له‌م چوار جۆره‌ى تيايه وایە؟ تابڵێين تهشبهكراوه کەواتە دیسان نەشارەزایی بێ‌دین وگاورەکان دەرکەوتەوە.
ئێستا نموونەیەك:
{مَثَلُ الَّذِينَ حُمِّلُوا التَّوْرَاةَ ثُمَّ لَمْ يَحْمِلُوهَا كَمَثَلِ الْحِمَارِ يَحْمِلُ أَسْفَارًا بِئْسَ مَثَلُ الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِ اللَّهِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ}
ئه‌و نمونه‌یه‌كی چاكه (كَمَثَلِ الْحِمَارِ) پیتی(ك)ئامرازە لێرەدا کەواتە ئەمە زانستییە نەک جنێو چونکە گەر لە ئێستادا سەیر بکەین وەکو ئەوروپا هەندیک مرۆڤی تیایە وەکو ئاژەڵ وان وە لێکچواندنی تیایە لە رووی سیفەتەوە کە بەروتی دەگەرین لەهەندیک ووڵاتدا وەک یاسای دارستان و ئاژەڵ وان کەوتاە پر بەپێستە ئەم ئایەتە بۆ ئەوان کە لێکیجواندون بە ئاژەڵ.
ئێستا زانیمان کەجنێو نییە بەڵکو لێکچواندنە ،
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment