Post Top Ad
Your Ad Spot
Wednesday, 18 April 2018
ئایا ئیسلام شێوازی حەج کردنی لە سۆمه‌رییه‌کان و هیندۆسەکانی وه‌رگرتووە
زۆر دەبینین و ده‌بیستین له بێ دینه‌کانه‌وه که ئیسلام یاسا و شێوازی پەرستشەکانی -لەناویشیاندا حەج کردن-ی له شارستانییه‌ته‌کانی تری وه‌کو سۆمه‌رییه‌کان و بووزاییەکان و …هتد وه‌رگرتووە.!
هەر ئەم قسهیەش خۆی لە خۆیدا سهلممێنەری ئەو ڕاستییەیە که بێدینان نازانن جیاوازی چییه لە نێوان دین و یاسادانان، هەروەکو چۆن نازانن کە که‌ی ئیسلام ده‌ستی پێکردووه..!!
خۆ گەر لێیان بپرسی، که‌ی ئیسلام ده‌ستی پێکردووه؟؟
دەڵێن:”له‌گه‌ڵ هاتنی محمد (ﷺ)”.!
له‌مه‌وه ده‌زانی که گشت بیر و بۆچوونه‌کانیان له‌سه‌ر هه‌ڵه بونیادنراون، دەزانی بۆچی؟
چونکه ئایین و به‌رنامه‌ی گشت نێردراو و په‌یامبه‌رانی خوا بریتی بووه له ئیسلام -له‌گه‌ڵ بوونی جیاوازی له یاساکاندا-.
حەج کردن و نوێژ کردن و ڕۆژووگرتن….هتد لەناویاندا پەرستشێکی هاوبەشن، بۆیە ئایینی باوکمان -ئاده‌م (علیه السلام)- ئیسلامه.
که‌واته ئیسلام له‌گه‌ڵ هاتنی محمد (ﷺ) ده‌ستی پێنه‌کردووه به‌ڵکو ته‌واوکراوه به هاتنی.
پەروەردگاری باڵا ده‌فه‌رموێت: (الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِينًا) المائدة، ٣.
واتا : وا لەئەمرۆوە بەرنامەو ئایینەكەتانم بەپایان گەیاند، واتە: لەبارەی حەڵاڵ وحەرامەوە، هەمووشتێكم بۆ تەواوكردن، وە نیعمەت و بەخششی خۆمم بۆ تەواوكردن سەرم خستن بەسەر دوژمنانتاناو رێنماییم كردن بۆرێگەی راست، ئیتر نەپێویست بە پێغەمبەرێ تر هەیەو، نە قورئانێكی دیكە، ئیسلامیشم بەبەرنامەو ئایین بۆ هەڵبژاردن.
ئێستا فه‌رموون با ببینین که که‌ی شارستانییه‌تی سۆمه‌ری و بووزایی هیندۆسی دەستیانپێکردووه..!!
سەرەتا سۆمەری:
شارستانییه‌تی سۆمه‌ری یه‌کێک بووه له شارستانییه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵێ مه‌ردووم له ناوچه‌ی سۆمه‌ر -عێڕاقی ئه‌مڕۆ- له ماوه‌ی هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین.
سۆمه‌رییه‌کان وڵاته‌که‌یان ناو نابوو (کێن جیر ken-gir)، وه زمانه‌که‌یشیان بریتی بوو له (ئێمی جیر Eme-gir).
سۆمه‌ر ناوێکی ئه‌که‌دییه له ناوچه‌کانی باشووری عێڕاق و دانیشتوانی نراوه، لێکۆڵه‌ره‌وان دوای دۆزینه‌وه‌ی نوسین و زمان و ڕۆشنبیرییه‌تی سۆمه‌ری له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌ی زایینی دا ئه‌م ناوه‌یان دوزیوه‌ته‌وه و به‌کاریان هێناوه.
سەرچاوە:
http://www.abualsoof.com/inp/view.asp?ID=16
هیندۆسی:
شارستانیەتی هیندۆسی بەدیاری کراوی دیار نییە چەند هەزار ساڵ پیش زایین بووە بەلام بە ۲هەزار تا ٥ هەزار ساڵ مەزەندە دەکرێت.
بووزایی:
شارستانیەتی بووزایی و هاتنی ئاینی بووزی ٥۰۰ ساڵ بۆ٦۰۰ساڵ پێیش مەسیح -علیه السلام- دروستکراوه، کەچی ئاینی پەیامبەرمان ئادەم -علیه السلام- لەگەڵ دروست بوونی مرۆڤایەتی هاتووە.
سەرچاوە:
به کوردی و کورتی:
لەکاتێکدا شارستانییه‌تی سۆمه‌ری ٤ هه‌زار ساڵ پێش زایین ده‌ستی پێکردووه وە شارستانیەتی هیندۆسی ۲۰۰۰ ساڵ پێش زایینی دەستی پێکردووە، و بووزاییش ٦۰۰ساڵ پێش زایین دەستی پێکردووە، که‌واته کێ یاسا و شێوازی نوێژ کردن و عیبادەتەکانی لەوی تر وەرگرتووە؟؟؟
بیرت نەچێت:
ئیسلام و شێوازی حەجکردن لەگەڵ هاتنی ئادەم و ابراهیم -علیهما السلام- دەستی پێکردووە و بە محمد (ﷺ) تەواو بووە.
ئەمە جگە بوونی لە جۆراو جۆرییەتی و جیاوازی گەلێکی بێ ئەنداز لە یاساکان و شێوازی پەرستشی ئیسلام و شارستانییەتەکانی تر، چونکه پەیڕەوانی ئیسلام وەکو سۆمەری و هیندۆسی و بووزاییەکان حەج ناکەن.
کەوایه کێشه له بەهەڵە تێگیشتی ئەم بەرێزانە هه‌یه لەم بابەتەدا، نه‌وه‌کو ئیسلام کۆپی پەیستی ئاینە دەستکردەکانی مرۆڤ بێ، ڕوونە کە ئاینانەکانی تر شێواز و یاساکانی ئیسلامیان وەرگرتووە.
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment