بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Wednesday, 18 April 2018

ئایە مانگ هۆکاری ڕۆناکیە بۆ هەسارەکانی تر


خەلکانێک ئەم بابەتە دەورژێن و باسی لێوەدەکەن کە قورئان هەڵەیە لەبابەتی ئەوەی کە مانگ رووناکیە بۆ هەموو ئاسمانەکان و زەوی، هەروەها دەڵێن ئەمە بەسە بۆ ئەوەی بڵێین قورئان لە دەستنووسی محمدە.!
وەڵاممان:

پەروەردگار چیرۆکی قەوی نوح (علیه السلام)مان بۆ باس دەکا لە سورەتی نوح، پەیامبەر نوح بە هۆزەکەی دەفەرمووێت:

( {ألم تروا كيف خلق الله سبع سموات طباقا} ئایا نەتانبینیوە چۆن خوا حەوت چین ئاسمانی نهۆم لەسەر نهۆم دروستكردووە..؟

{وجعل القمر فيهن نورا} و وە مانگی گێڕاوە لە ناویاندا بە ڕووناكی، {و جعل الشمس سراجا} و خۆریشی كردووە بەچرا؟
پەروەردگار فەرموویەتی: {وجعل القمر فيهن نورا} واتا:وە مانگی گێڕاوە لە ناویاندا بە ڕووناكی.
ئەگەر بە وردی دیقەت بدەین ئەبینین ئایەتەکە زۆر  ڕوونە و هیچ کێشەیەکی نیە، چونکه پەروەردگار نەی فەرمووە {وجعل القمر فيهن نورا لكی ینور بینهم } واتا( وە مانگی گێڕاوە لە ناویاندا بە ڕووناكی بۆ ئەوەی نێوانیان رووناک بکاتەوە )، بەڵکو فەرموویەتی: (مانگی گێراوە تیایان بە رووناکی ).

 هەرشێتک کە رووناکی هەبێ مەرج نییە هەموو شوێنک رووناک بکاتەوە، بۆنموونە -نمونەی بێ پایان بۆ پەروەردگاره- کەسێک دەڵێت من خانووێکم دروست کردووە وە لە ژوورەکان گلۆپێکم داناوە بۆ رووناکی، بەڵام نەی ووتووع کە گڵۆپەکە رووناکی کەرەوەیە بۆ هەموو ژوورەکان تەنها ووتیەتی گڵۆپێکم داناوە لە ژوورەکان بۆ رووناکی.
کاتێک پەروەردگار فەرموویەتی: {وجعل القمر فيهن نورا} واتا: وە مانگی گێڕاوە لە ناویاندا بە ڕووناكی، مەبەست پێی ئەوە نییە کە مانگ تیایاندا بۆتە هۆی ڕووناکی ئەو نێوەندە، بەڵکوو تەنها فەرموویەتی: {وجعل القمر فيهن نورا} واتا: وە مانگی گێڕاوە لە ناویاندا بە ڕووناكی ، نەوەک ڕووناکی بێ بۆ هەموو هەسارەیەکی کۆمەلەی خۆر.
یاخود بە شێوازێکی تر هەروەک امام قورتووبی بابەتەکە ڕوون دەکاتەوە لە تفسیرەکەی و قسەی زانایانی پسپۆر لەزمانی عەرەبی دەهێنت و دەفەرموێت: (قال ابن كيسان : إذا كان في إحداهن فهو فيهن).

واتا ابن کیسان دەلێ:(کاتێک کە ڕووناکیەکە لەناو یەکێکیان بێ ئەوە واتای وایە لەناو هەمووانە) ، چونکە گەر کۆمەلەی خۆر وادانێن کە (بریتیە لە کۆمەلە بینایەکی گەورە وە کەسێک بلێت من لەنێو بینایەکان رووناکی کەرەوەیەکم داناوە واتای وایە کە لەناو هەموویان رووناکی کەرەوەی داناوە بەڵام مانای وانییە ئەم رووناکی کەرەوە هەموو بیناکان رووناک دەکاتەوە).

بێگەردی بۆ پەروەردگاری وەدیهێنەری زەوی و ئاسمانەکا

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????