بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Wednesday, 18 April 2018

ئایە پۆشینی حیجاب دواکەوتوویە یان پێشکەوتووییە


زۆر کات بێ برواکان مسولمانان بە دواکەوتوو دادەنێن بە هۆی ئەوەی خۆیان دادەپۆشن و حیجاب دەپۆشن  یاخود بە هۆی هێشتنەوەی ریش ئێمەی مسولمانیش دەبێ ئەوە بزانین کە قسەی خودا و پەیامبەرەکەی پێش هەموو قسەیەک و تانە و تەشەرێکە چونکە ئەو خودایی کە ئێمەی دروست کردووە زۆرباش دەزانی چی باشە بۆ بەندەکانی ئەگەر ئەم بابەتانە مێشکی مرۆڤەکانی لێی نەگا ببینن چۆن پۆشنی حیجاب بە معجزە بەسەریان تەواو دەبێ پشتیوان بەخوا  ،
پەروەردگار دەفەرموێت: {يا أيها النبى قل لأزواجك وبناتك ونساء المؤمنين} ئەی پەیامبەر(صلی الله علیه وسلم)! بەژنەكانت، كچەكانت و ژنانی بڕوادار بڵێ: {يدنين عليهن من جلابيبهن} لە باڵاپۆش و عاباكانیان بپێچن بە خۆیانا، بە شێوەیەك كە تەواوی سەرو مل و جەستەیان داپۆشێ. پێناسەیەك بۆ جیلباب: ئیبنی عەباس دەڵێت: جیلباب: ئەو جل و بەرگەیە تەواوی جەستە هەرلە پێ تا تەوقە سەر داپۆشێ؛ دەشكرێ بڵێیین: ئەو پارچە قوماشەیە كە ژنان بەسەر جل و بەرگەكانیاندا دەیپێچن بەخۆیاندا وەكو عەبا كە ژنانی عێراقیی بەكاری دێنن. بەڵێ ژنان هەركاتێ لەماڵ چونە دەرێ بۆهەر ئیش و كارێكی پێویست، دەبێ ئەو (جیلباب)ـە بەكار بهێنن و تەواوی سەرو مل و گەردن و سنگ و بەرەكیان پێداپۆشن هەتا دەگاتە قولە پێیان، بەكارهێنانی ئەو پارچە حیجابەش كە ئێستا لەناودایە جێی جیلباب دەگرێتەوە بەمەرجێك (میقنەعە)ـی لەگەڵدابێ. {ذلك أدنى أن يعرفن فلا يؤذين} ئەو خۆداپۆشینەش لەبارترین شتە ‘ كە ئێوە بە پاك و خاوێنی و داوێن پارێزی بناسرێن و بەر قسەو بوختان نەكەون و ئازارو ئەزیەت نەدرێن {وكان الله غفورا رحيما} هەمیشەو بەردەوام خوا چاوپۆشیكارە ‘بەرامبەر بەوانەی پێشتر درێغیان هەبووبێت زۆریش میهرەبانە لەگەڵ ئەوانەدا فەرمانەكانی جێبەجێ دەكەن

دیاری یەکەم: حیجاب و ده‌روونناسی:
توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی تازه‌ ته‌ئکید له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی حیجاب ده‌پۆشن له‌ حاڵێکی نه‌فسی ته‌واو ئه‌رێنی و جێگیر دان به‌ به‌راورد به‌وانی تر، به‌ڵام بۆچی؟؟
ئەو نهێنییه‌ له‌لایه‌ن زانکۆی “Westminster”ه‌وه‌ ئاشکرا کرا، و له‌ گۆڤارێکی به‌ریتانی بۆ زانستی ده‌روونناسی بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.
توێژینه‌وه‌که‌ له‌سه‌ر سه‌دان ئافره‌تی باڵاپۆش و ناباڵاپۆش ئه‌نجامدرا، و لێکۆڵه‌ران گه‌یشتنه‌ ئه‌وه‌ی که‌ کۆمه‌ڵی یه‌که‌م خاوه‌ن باوه‌ڕ و متمانه‌یه‌کی به‌هێزن به‌ خودی خۆیان، وه‌ هه‌ستکردن تیایاندا به‌ ئارامی و ئاسووده‌ی له‌ قیممه‌دایه‌ به‌به‌راورد به‌ کۆمه‌ڵی دووه‌م!
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دووربوون له‌ نه‌خۆشی قه‌له‌قی و دوودڵی و ڕاڕایی به‌رامبه‌ر به‌ کێش و ڕووی دەرکەوتەی ده‌ره‌وه‌یان.

دیاری دووەم: حیجاب پارێزه‌ره‌ دژی شێرپه‌نجه‌ی پێست..
توێژینه‌وه‌ تازه‌کانی ساڵی 2015 له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی پێست له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌ دوایین ئه‌نجامیاندا گه‌یشتوونه‌ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان بڕێکی زۆر له‌ تیشکی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی زیانبه‌خشیان به‌رده‌که‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌ ساته‌وه‌ختی باڵغ بوونیان که‌ به‌به‌راورد به‌ منداڵان ڕێژه‌که‌ی زۆر زیاتره‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ پزیشکان ئامۆژگاری ئافره‌تان ده‌که‌ن به‌ ده‌رنه‌خستنی به‌شه‌کانی جه‌سته‌یان و داپۆشینیان تاوه‌کو له‌م تیشکانه‌ پارێزراوبن.
واته‌‌ ده‌بێ ئافره‌تان گشت لاشه‌یان دابپۆشن -جگه‌ له‌ ده‌موچاو و ده‌ستیان-، ئه‌مه‌ش خۆی ئیعجازێکی زانستییه‌ له‌سه‌ر په‌یامبه‌رێتی محمد(ﷺ) له‌سه‌ده‌ی ته‌کنه‌لۆژیا و زانیاری.

سەرچاوەکان:

1- Is the hijab protective? An investigation of body image and related constructs among British Muslim women.

http://onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1111/bjop.12045/abstract , August 2014.

2-http://www.npr.org/blogs/goatsandsoda/2014/09/15/347083281/covering-up-with-the-hijab-may-aid-womens-body-image

3- Sun Exposure in Adulthood Can Be Risky.

http://www.medscape.com/viewarticle/841878, 23-3-2015.


5- Sun Damaged Skin,http://www.webmd.com/
As the skin ages, both genders will experience a change. Men lose skin thickness over time at about a rate of 1% per year. As women lose estrogen, they become even more susceptible to sun damage. A woman’s skin changes noticeably in color and texture following menopause, as estrogen levels begin to fall. Women also see a greater depletion in the levels of collagen in comparison with men. For these reasons, women often seem to age more visibly than men do.

لێرە زیاتر بخوێنەوە:
http://www.healthyskinportal.com/articles/mens-skin-vs-womens-skin/295/#sthash.kUhAvvzx.dpuf

پرسیارمان
چۆن ئه‌م هاوئاهه‌نگی و هاوته‌ریبیه‌ی قوڕئان و زانستی سه‌رده‌م ڕویدا، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن زانای نهێنییه‌کانه‌وه‌ نازڵ نه‌کرابێ؟؟؟؟

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????