Post Top Ad
Thursday, 19 April 2018
مێشک به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز تێکستی عربی ده‌خوێنێته‌وه
خودای گەورە دەفەرمووێت {إنا جعلناه قرآنا عربيا} بێگومان ئێمە كردمان بە خوێندنەوەیەكی شێوە زمان عەرەبیی {لعلكم تعقلون} تا بەڵكو لە مانا‌و مەبەستەكەی تێبگەن ،سورەتی الزخروف ئایەتی ۳ سوپاس بۆ خودا لە
توێژینه‌وه‌یه‌کی تازه ده‌ریده‌خات که‌وا خوێنه‌رانی زمانی عربی به شێوه‌یه‌کی جیاواز له زمانزانه‌کانیتر وشه‌کان فێر ده‌بن.
توێژینه‌وه‌که لە ۱٦ی حوزەیرانی ڕابردوو له زانکۆی لیسیستر کراوه، که هه‌ڵساون به شیکاری بۆ چۆنیه‌تی خوێندنه‌وه به هه‌ڵبژاردنی که‌سانی جیاواز و زمانی جیاواز لە تاقیکردنەوە کردارییەکەدا، ئه‌مه جگه له به‌کارهێنانی شێوازی جیاواز بۆ چۆنییه‌تی خوێندنه‌وه‌ی وشه‌کان له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه که توانای خوێندنه‌وه‌ی تێکستی عه‌ره‌بییان هه‌یه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن “ابو بەکر مبارک” -خوێندکاری به‌شی زانستی ده‌روونزانی- بەجێ گەیەنراوە -بۆ بەدەستهێنانی پلەی دکتۆرا- و تیایدا چه‌ندین جیاوازی ده‌رخست له چۆنییه‌تی کارکردنی به‌شی ڕاست و چه‌پی مێشک بۆ فێربوونی وشه عه‌ره‌بییه‌کان.
هه‌روه‌ها توێژینه‌وه‌که چه‌ندین لایه‌نی ده‌روونی و هه‌ستیی تریشی ورووژاند که له‌پشت فێربوونی وشه‌کانی زمانی عه‌ره‌بی و چۆنییه‌تی خوێندنه‌وه‌یان هه‌یه له ڕووی کاریگه‌ری ئاڕاسته‌ی خوێندنه‌وه و شێوه‌ی پێته‌کان و پێکهاته‌ی بونیادی زمانه‌که.
– مبارک ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات که‌وا:
جیاوازی کاری نێوان به‌شی ڕاست و چه‌پی مێشک کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر خوێنه‌ر تاوه‌کو وشه‌کان به‌پێی شوێنیان بناسێته‌وه جا له‌هه‌ر شوێنێکی لاپه‌ڕه‌که بێت، له‌کاتێکدا ئه‌و وشانه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئەندازەی بینینگه‌ی خوێنەر بن.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ تایبه‌تمه‌ندی هه‌رده‌ولای مێشک ده‌کات له پڕۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌که‌دا که چۆن لای ڕاست و چه‌پ کاری یه‌کتری ته‌واو ده‌که‌ن. به‌تایبه‌ت له‌وکاته‌ی هه‌وڵی تێگه‌یشتن ده‌درێت له وشه‌یه‌ک له‌و جێگه‌یه‌وه که له چوارچێوه‌ی ئه‌ندازه‌ی بینینی چاودایه، به جیاواز له‌و ئه‌نجامانه‌ی که له کاتی خوێندنه‌وه‌ی تێکستی ئینگلیزی یان زمانه‌کانی تردا دەبینرێت به تایبه‌ت کاتێ جه‌خت ده‌کرێته سه‌ر بینینی سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی وشه‌که لەو زمانانەدا.
– موباره‌ک بوونی چه‌ند هۆکارێک له‌پشت ئه‌م بابه‌ته‌وه باس ده‌کات له‌وانه ده‌ڵێت:
ده‌کرێ ئه‌م جیاوازییه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بێت تێکستی عه‌ره‌بی له ڕاسته‌وه بۆ چه‌په، یان بۆ پێکه‌وه‌یی وشه‌کان بێت له‌کاتی نوسین به‌ده‌ست یانیش تێکستی چاپکراو.
هه‌روه‌ها “د. ده‌یڤد پاترسۆن” ده‌ڵێت:
زمانی عه‌ره‌بی یه‌کێکه له کۆنترین و جوانترین زمانه‌کانی جیهان.
#سه‌رچاوه:
https://www.sciencedaily.com/releases/2011/05/110518080109.htm
بۆ زانیاری زێده‌تر ده‌توانن که‌ڵک له‌م لینکه وه‌ربگرن:
http://www2.le.ac.uk/offices/press/press-releases/2011/may/reading-arabic-2018different2019-for-the-brain-2013new-study
توێژینەوەیەکی نزیک هاوشێوە:
http://link.springer.com/article/10.1007/s10548-012-0241-2
Tags
گومان#
گومانی قورئان#
Share This
About Mohamad
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
Labels:
گومان,
گومانی قورئان
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment