Post Top Ad
Thursday, 19 April 2018
گەر خودا هەیە ئەی بۆچی شەروخراپەکاری هەیە
وەڵامێك بۆ کێشەی هەبوونی خراپەکاری
نووسینی: حەمزە تزۆڕتزیز
لە فەلسەفەی ئاین، ناچوڕال ئەثیۆلۆگی (natural atheology) لقێکی فەلسەفەیەو هەوڵی بەدرۆخشتنەوەی بنچینەی باوەڕی دیندارەکان دەدات. [1] یەکێك لە مشت و مڕە هەرە کاریگەر و بەهێزەکانی کێشەی هەبوونی خراپەکاریە.
کێشەی بوونی خراپەکاری بانگەشەی ئەوە دەکات، کە باوەڕناکرێ، ئەگەر خودایەکی بە توانا‌و چاکەکار بوونی هەبێ چۆن ڕێگە بە ڕوودانی ئازار و ناخۆشی دەدا لە جیهان.
فەیلەسووفی بەناوبانگ دەیڤد هیوم لە ئاخافتنەکانی دەربارەی سروشتی ئاین دەڵێ: هێشتا پرسیارە کۆنەکانی ئەبیقۆرۆس وەڵام نەدرونەتەوە کە دەڵێ: ئایا ئامادەیە نەهێڵێ خراپەکاری ڕووبدات بەڵام ناتوانێ ؟ کەواتە بێتوانایە. وە ئەتوانێ بەڵام نایەوێ کەواتە نیازخراپە. ئەگەر هەردوکیانە ئەشتوانێ و ڕێشی پێ ئەدا کەواتە خراپەکارە. [2] کێشەی بوونی خراپە بێ گومان یەکێك لە کۆسپە فکریە گرنگەکانە کە موسوڵمان یان ئاندار دەبێت بەسەری زاڵ‌بێت تاکوو بگاتە دڵنیایی لە بوونی خودا( یان خەڵکانی تر دڵنیا بکاتەوە لەو بابەتە) دوو جۆر پرسیار هەن لەسەر کێشەی خراپەکاری، کێشەی هەبوونی خراپەکاری ناوەکی و کێشەی بوونی خرپەکاری دەرەکی.
کێشەی خراپە کاری ناوەکی خراوەتە ڕوو وەك مشت و مڕێك کە لێدوانەکەی پەیوەستە بە موسوڵمانانەوە بە هۆی بیر‌و باوەڕی ئیسلامیەوە.
کێشەی خراپەکاری ناوەخۆیی-
گریمانەکانی کێشەی خراپەکاری ناوەکی ئەمانەن:
1- خودایەکی چاکەکار و بە توانا بوونی هەیە.
2- خراپەکاری بوونی هەیە
3- لەبەر ئەوە خودایەکی چاکەکار و بە توانا بوونی نیە.
کڵۆسکی لە نوسراوی ( چاکە و خراپە) کێشەکەی بە باشی کورت کردۆتەوە،
(( خراپەکاری کێشەیەکە بۆ ئاینیەکان لەوەی تێکگیرانێك بەیەك داچوە لە حەقیقەتی خراپەکاری، لە لایەك خراپەکاری وە باوەڕبوون بە خودایەکی بە توانا‌و کامل لە لایەکی تر))[٣] وەڵام دانەوەی کێشەی خراپەکاری ناوەکی
خاڵی یەکەم کە دەبێ ڕوون بکرێتەوە ئەوەیە لە گریمانەی ١ و ٢ ئەگەر بە ژیرانە بیری لێبکەینەوە هیچ تێك گیرانێكیان لە نێواندا نیە- هیچ پێچەوانیەکی ئاشکرا بەدی ناکرێت. بۆ بێ باوەڕێك هیچ پاساوێکی نیە تاکوو باز بداتە کۆتایی باسەکەو بڵێ خودایەکی چاکەکار بوونی نیە، تاکە ڕێگا چارەی هێنانەوەی گریمانەکانی پرۆفیسۆر ویلیا‌م کراگە بە ناوی ” هەندێ گریمانی شاراوە”[4] ئەم گریمانە شاراوانەش پێدەچێ ئەمانەی خودارەوە بن،
٤- ئەگەر خودا بەتوانایە، ئەوا دەتوانێ هەر جیهانێك دروست بکا کە بیەوێ.
٥- ئەگەر خودا چاکەکارە، ئەوا جیهانێك هەڵئەبژێرێ خاڵی بێ لە خراپەکاری.
لێدوانی ٤ پێشنیاری ئەوە دەکات کاتێك خودا دەتوانێ هەموو شتێك بکات ، کەواتە دەتوانێ مرۆڤێکی ئازاد دروست بکات کە هەردەم بریاری شتی ڕاست بدات و نەکەوێتە ناو خراپەکاری و ناخۆشیەوە.
لێدوانی ٥ پێشنیاری ئەوە دەکات کە خودا لەوپەڕی چاکەکاریە بە ئەندازەیەك ئەگەر بتوانێ جیهانێك دروست بکات دوور لە خراپەکاری و ئازار چەشتن بە پێچەوانەشەوە ئەگەر وانەبێت ئەوا خۆی خراپەکارەو دەخودازێت مرۆڤەکانیش ڕووبە ڕووی خراپەکاری و ئازار ببنەوە.
پێشنیارکەری ئەم گریمانانە هەندێ بانگەشەی نەسەلمێندراونی ڕێك خستوون، ئەم بیرۆکەو لێدوانانە هەندێ گریمانەی نەترسی ڕێك خستوون. یەکەم گریمانەکەی لە سەر خودایەك دامەزراوە کە لە بیر و هۆشی مەسیحیەکان دا هەیە، خودایەك کە تەنها بە توانا‌و چاکەکارە، دووەمیش وایداناوە کە خودا هیچ هۆکارێکی تایبەتی خۆی نیە کە ڕێ بە خراپەکاری و ناخۆشی بدات.
وەڵام دانەوەی گریمانەی یەکەم
موسوڵمانەکان تەنیا باوەڕیان بە توانا‌و چاکەکاری خودا نیە بەڵکو باوەڕیان بە ناو‌و سیفاتەکانی خودای گەورە هەیە کە دادپەروەی ، سزادانی سەخت، دانا (علیم) تۆڵە سەنە ( المنتقم) وە خاوەنی سۆز‌و بە زەیی ئەمانە هەمووی لە خۆ دەگرێت، وە زۆری تریش هەن. لێدوانی ١ ، ٤ ،٥ نادروستن بۆ موسوڵمانێك دوورن لەوەی خودا بچووك بکەنەوە و سنوورداری کەن بەڵکوو بە پێی دەقەکانی قورئان و سونەت خودا یەك و بێ هاوتایە لە هەموو ناو‌و سیفاتەکانی. جا ئەگەر خودا تەنها چاکە کار و بە توانا بێت ڕەنگە کێشە دروست بێت لە کۆبوون و ڕێك کەوتنی خراپەو ناخۆشی لە دونیا. بەهەر حاڵ سیفاتی وەك سزادەری سەخت و کاربەجێ (الحکیم) بخەینە ناو باسەکە ئەم کێشانە بوونیان نامێنێت لەبەر ئەوەی ئەو خراپە و ناخۆشیەی لە جیهان دەبینرێت دەکرێ بەهۆی:
– سزای خودایی بێت بە هۆی گوناح و کردەوە خراپەکانمان بێت.
– کار لەجێی (حیکمەتی) خودایی بێت، ڕەنگبێ حیکمەتی خودایی بێت بە ڕێپێدانی خراپەکاری ناخۆشی. وە کاتێك ئێمە نەتوانین ئەو حیکمەتە هەڵبسەنگێنین چیەو چۆنە مانای وا نیە کە بوونی نیە. وە گفت و گۆ کردن لەسەر شتێکی ئاوا بە هەڵە داچوونی لۆژیکیە ناسروا بە گفت و گۆکردن لە جەهلەوە. چیڕۆکی خدر کە لە سووڕەتی کەهفە لە ئایەتی ((٦٠ – ٨٢ )) چیڕۆکێکی پاراوە لەبارەی کارلەجێیی خودا، جا دەرك بە حیکمەتەکە بکەین یان نا ئەنجام و سوودی باشی هەیە بۆ مرۆڤایەتی.
(( وَإِذۡ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبۡرَحُ حَتَّىٰٓ أَبۡلُغَ مَجۡمَعَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ أَوۡ أَمۡضِيَ حُقُبٗا ٦٠ فَلَمَّا بَلَغَا مَجۡمَعَ بَيۡنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِي ٱلۡبَحۡرِ سَرَبٗا ٦١ فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَآءَنَا لَقَدۡ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبٗا ٦٢ قَالَ أَرَءَيۡتَ إِذۡ أَوَيۡنَآ إِلَى ٱلصَّخۡرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ ٱلۡحُوتَ وَمَآ أَنسَىٰنِيهُ إِلَّا ٱلشَّيۡطَٰنُ أَنۡ أَذۡكُرَهُۥ ۚ وَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِي ٱلۡبَحۡرِ عَجَبٗا ٦٣ قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبۡغِ ۚ فَٱرۡتَدَّا عَلَىٰٓ ءَاثَارِهِمَا قَصَصٗا ٦٤ فَوَجَدَا عَبۡدٗا مِّنۡ عِبَادِنَآ ءَاتَيۡنَٰهُ رَحۡمَةٗمِّنۡ عِندِنَا وَعَلَّمۡنَٰهُ مِن لَّدُنَّا عِلۡمٗا ٦٥ قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلۡ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمۡتَ رُشۡدٗا ٦٦ قَالَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا ٦٧ وَكَيۡفَ تَصۡبِرُ عَلَىٰ مَا لَمۡ تُحِطۡ بِهِۦ خُبۡرٗا ٦٨ قَالَ سَتَجِدُنِيٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرٗا وَلَآ أَعۡصِي لَكَ أَمۡرٗا ٦٩ قَالَ فَإِنِ ٱتَّبَعۡتَنِي فَلَا تَسَۡٔلۡنِي عَن شَيۡءٍ حَتَّىٰٓ أُحۡدِثَ لَكَ مِنۡهُ ذِكۡرٗا ٧٠ فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا رَكِبَا فِي ٱلسَّفِينَةِ خَرَقَهَا ۖ قَالَ أَخَرَقۡتَهَا لِتُغۡرِقَ أَهۡلَهَا لَقَدۡ جِئۡتَ شَيًۡٔا إِمۡرٗا ٧١ قَالَ أَلَمۡ أَقُلۡ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا ٧٢ قَالَ لَا تُؤَاخِذۡنِي بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرۡهِقۡنِي مِنۡ أَمۡرِي عُسۡرٗا ٧٣ فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا لَقِيَا غُلَٰمٗا فَقَتَلَهُۥ قَالَ أَقَتَلۡتَ نَفۡسٗا زَكِيَّةَۢ بِغَيۡرِ نَفۡسٖ لَّقَدۡ جِئۡتَ شَيۡٔٗا نُّكۡرٗا ٧٤ ۞قَالَ أَلَمۡ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسۡتَطِيعَ مَعِيَ صَبۡرٗا ٧٥ قَالَ إِن سَأَلۡتُكَ عَن شَيۡءِۢ بَعۡدَهَا فَلَا تُصَٰحِبۡنِي ۖ قَدۡ بَلَغۡتَ مِن لَّدُنِّي عُذۡرٗا ٧٦ فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَيَآ أَهۡلَ قَرۡيَةٍ ٱسۡتَطۡعَمَآ أَهۡلَهَا فَأَبَوۡاْ أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارٗا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُۥ ۖ قَالَ لَوۡ شِئۡتَ لَتَّخَذۡتَ عَلَيۡهِ أَجۡرٗا ٧٧ قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيۡنِي وَبَيۡنِكَ ۚ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأۡوِيلِ مَا لَمۡ تَسۡتَطِع عَّلَيۡهِ صَبۡرًا ٧٨ أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتۡ لِمَسَٰكِينَ يَعۡمَلُونَ فِي ٱلۡبَحۡرِ فَأَرَدتُّ أَنۡ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٞ يَأۡخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصۡبٗا ٧٩ وَأَمَّا ٱلۡغُلَٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤۡمِنَيۡنِ فَخَشِينَآ أَن يُرۡهِقَهُمَا طُغۡيَٰنٗا وَكُفۡرٗا ٨٠))
(یادیان بێنه) کاتێك مو‌سا به‌هاوه‌ڵانی لاوی خۆی وت: من کۆڵ ناده‌م و ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ڕۆژم پێ بچێت تا ده‌گه‌مه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه یه‌کده‌گرن یان ده‌گه‌مه ئه‌نجام، یاخود ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم (خوای گه‌وره ویستوویه‌تی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر علیه السلام تێبگه‌یه‌نێت که به‌نده‌ی هه‌یه له بواری تردا شاره‌زان، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنموویی کردووه تا بگه‌ڕێت به‌شوێن ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا و له‌وانیش سوود وه‌ربگرێت) . کاتێك گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ماسیه‌کان که له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵیان گرتبوو بۆ توێشووی سه‌فه‌ر، فه‌رامۆشیان کردبوو، ئه‌ویش هه‌ڵبه‌زی بۆوه‌و ڕێگه‌ی ناو ده‌ریای بۆ خۆی گرته‌به‌ر. جا کاتێك تێپه‌ڕین (له‌و شوێنه‌و، له جێیه‌کی تر لایاندا) مو‌سا به‌هاوه‌ڵه‌که‌ی وت: ئاده‌ی خواردنه‌که‌مان بهێنه، چونکه به‌ڕاستی له‌م سه‌فه‌ره‌ماندا زۆر هیلاك و ماندوو بووین. لاوه‌که وتی: ئه‌گه‌ر له بیرت بێت ئه‌و کاته‌ی که چووینه سه‌ر به‌رده گه‌وره‌که (بۆ حه‌وانه‌وه) من بیرم چوو باسی ماسیه‌که‌ت بۆ بکه‌م، که‌سیش له بیری نه‌بردمه‌وه شه‌یتان نه‌بێت، که بۆتی باس بکه‌م، له‌ڕاستیدا ئه‌و ماسیه (زیندوو بۆوه‌و) به شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر خۆی کرد به‌ناو ده‌ریادا. مو‌سا علیه السلام وتی: هه‌ر ئه‌وه‌بوو که ئێمه ده‌مانویست (واته: ده‌بوو ئا له‌و شوێنه‌دا چاوه‌ڕێ بوینایه) ئیتر به ناچاری گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که به جێیان هێشتبوو. له‌وێ به به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌کانی ئێمه ئاشنا بوو که له ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆمان به‌هره‌وه‌رمان کردبوو‌و زانست و زانیاری تایبه‌تی خۆمانمان پێ به‌خشیبوو، مو‌سا علیه السلام پێی وت: ئایا مۆڵه‌تم ده‌ده‌یت که شوێنت بکه‌وم تا له‌و زانست و زانیاریه‌ی پێت به‌خشراوه منیش به‌هره‌دار بکه‌یت؟ مو‌سا (علیه وسلام) پێی گوت: ئاخۆ مۆڵتم ده‌ده‌یت شوێنت بکه‌وم؟ تا له‌و زانسته‌ی -له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه- فێرکراویت، منیش فێر بکه‌یت و نیشانمی بده‌ی، به‌ڵکو که‌ڵکی لێ وه‌رگرم له کاروبارمدا. زاناکه وتی: به‌ڕاستی تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت (بێده‌نگ بیت به‌رامبه‌ر ڕه‌فیتارو کردارم، چونکه من شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌که‌م و تۆ له نهێنیه‌که‌ی تێناگه‌یت) . جا چۆن خۆده‌گریت له به‌رامبه‌ر شتێکه‌وه که هه‌واڵت لێی نیه و ئه‌م سه‌رو ئه‌و سه‌ری نازانیت. مو‌سا وتی: ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت خۆڕاگر ده‌بم و له هیچ فه‌رمانێکت ده‌رناچم. زاناکه وتی: جا ئه‌گه‌ر شوێنم که‌وتیت ئه‌وه پرسیارم له‌هیچ شتێك لێ مه‌که، هه‌تا خۆم له نهێنیه‌که‌ی ئاگادارت نه‌که‌م. هه‌تا کاتێك پێکه‌وه ده‌رچوون و سواری که‌شتیه‌که بوو‌ن، زاناکه ده‌ستی کرد به کون کردن و عه‌یبدار کردنی، مو‌سا (خۆی پێنه‌گیراو) وتی: باشه، ئاخر، ئه‌وه تۆ ئه‌م که‌شتیه کون ده‌که‌یت، ده‌ته‌وێت هه‌رچی سه‌رنشینه‌کانی هه‌یه نوقمی بکه‌یت، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کارێکی ناشایسته‌ی گه‌وره‌ت کرد!! زاناکه وتی: نه‌م وت: تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت!!. مو‌سا وتی: لێم مه‌گره چونکه مه‌رجه‌که‌م فه‌رامۆش کرد‌و فێربوونی ئه‌م زانیاریه‌ی که ده‌مه‌وێت له تۆوه فێربم له‌سه‌رم قورس و گران مه‌که. (دوایی دابه‌زینه سه‌ر وشکانی) که‌وتنه ڕێ، هه‌تا گه‌یشتنه منداڵێك، زاناکه گرتی و کوشتی، مو‌سا وتی: سه‌یره، ئه‌وه بۆچی که‌سێکی بێ گوناهت کوشت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانێکی وای کردبێت و (شایسته‌ی کوشتن بێت) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی کارێکی ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌وات ئه‌نجامدا!! زاناکه وتی: پێم نه‌وتیت که به‌ڕاستی تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا ئارام بگریت و دان به‌خۆتدا بگریت. مو‌سا وتی: ئه‌گه‌ر دوای ئه‌مه پرسیاری هه‌ر شتێکی ترم لێ کردیت، ئه‌وه هاوڕێیه‌تیم مه‌که، به‌ڕاستی به‌ڕای من مافی خۆته و له‌ڵایه‌ن منه‌وه لێ بوردراویت (چونکه من به‌ئاسانی له هه‌ڵسوکه‌وتی تۆ تێناگه‌م). پاشان ده‌رچوون و ڕۆشتن هه‌تا گه‌یشتنه ناو خه‌ڵکی شارۆچکه‌یه‌ک (برسیان بوو) داوای خۆراکیان له خاڵکه‌که کرد، که‌چی ده‌ستیان نا به ڕوویانه‌وه و میوانداریان لێ نه‌کردن، ئه‌وسا له‌ناو شاره‌که‌دا دیوارێکیان به‌دی کرد خه‌ریکبوو ده‌ڕوخا، به‌ڵام زاناکه هه‌ڵیچنیه‌وه‌و چاکی کرده‌وه‌و به‌رزی کرده‌وه، مو‌سا وتی: ئه‌گه‌ر بتویستایه، ئه‌وه کرێیه‌کت به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره وه‌رده‌گرت (ده‌ماندا به‌خۆراک پیی تێر ده‌بووین). زاناکه وتی: ئیتر ئالێره به دواوه کاتی جیابوونه‌وه‌ی نێوانی من و تۆیه، من تاوێکی تر تۆ ئاگادار ده‌که‌م له حه‌قیقه‌ت و سه‌رئه‌نجامی ئه‌و شتانه‌ی که نه‌تتوانی ئارام بگریت له به‌رامبه‌ریانه‌وه. ئه‌و که‌شتیه‌ی (عه‌یبدارم کرد چه‌ند هه‌ژارێک خاوه‌نی بوو‌ن له ده‌ریادا کاریان ده‌کرد، جا منیش ویستم عه‌یبداری بکه‌م، له‌کاتێکدا له‌و ناوه‌دا پاشایه‌ک هه‌بوو که هه‌موو که‌شتیه‌کی (چاک و ڕێکوپێکی) داگیر ده‌کرد. منداڵه‌که‌ش (که کوشتم) دایک و باوکێکی ئیمانداری هه‌بوو، ترساین له‌وه‌ی که به‌سه‌رکه‌شی و بێ دینی و خوانه‌ناسی هیلاک و ماندویان بکات (چونکه هه‌ر له ئێستاوه سه‌رکه‌شی و لاساریی پێوه دیار بوو). (به‌و کاره‌مان) ویستمان که په‌روه‌ردگاریان (له‌جیاتی ئه‌و) پاکترو چاکتریان پێ ببه‌خشێت و به‌منداڵێکی خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهرابانتر به‌هره‌وه‌ریان بکات (منداڵه‌که‌ش به‌هه‌شتی بێت). دیواره‌که‌ش که چاکم کرده‌وه، خاوه‌نه‌که‌ی دوو منداڵی هه‌تیووی شارۆچکه‌که بوو‌ن، له‌ژێریدا گه‌نجینه‌یه‌کی (زێڕو زیویان) هه‌بوو (که باوکیان بۆی شاردبوونه‌وه، ئه‌گه‌ر گوێمان پێ نه‌دایه، باران و لافاو ده‌ری ده‌خست و ئه‌و خه ڵکه ڕه‌زیله‌ی که میوانداریان لێ نه‌کردین، ده‌ستیان ده‌که‌وت)، باوکی ئه دوو منداڵه‌ش خواناس و چاک بوو، جا په‌روه‌ردگارت ویستی کاتێک گه‌نجینه‌که‌یان ده‌ست بکه‌وێت که گه‌وره و به‌هێزبن، ئه‌وسا ده‌ری بهێنن، ئه‌مه‌ش وه‌کو ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (له‌به‌ر خاتری باوکیان)، دڵنیاشبه که هه‌موو ئه‌و کارانه‌م له خۆوه نه‌کردووه، ئیتر ئه‌وه بوو ڕاز و نهێنی ئه‌و شتانه‌ی که خۆت بۆ نه‌ده‌گیرا کاتێک ئانجامم ده‌دان.
وەڵامدانەوەی گریمانەی دووەم:
وەڵامێکی تەواو بۆ گریمانەی دووەم ئامادەکردنی گفتوگۆیەکی بەهێزە کە خودا هۆکاری تەواو و پڕ لە حیکمەتی خۆی هەن بۆ ڕێ پێدان بە ناخۆشی و خراپەکاری لەسەر زەوی، بەرزی هۆشیاری لە فکری ئیسلامی زۆر هۆکارمان پێ دەدات، ئەمانەی خودارەوەش هەندێکیانن:
1- ئامانجی سەرەکی ژیانی مرۆڤ خۆشی‌و شادی نیە بەڵکوو ناسین و پەرستنی خودایە. بەجیهێنانی ئەو فەرمانە خوداییە دەبێتە هۆی ئاسوودەیی و خۆشحاڵی شادومانی هەتاهەتایی. جا ئەگەر ئەوە مەبەست و ئامانجی سەرەکیمان بێت ئەوا ڕووی ئەزموونەکانی تری مرۆڤ لاوەکین. هەر وەك لە قورئان هاتوە: (( وَمَا خَلَقۡتُ ٱلۡجِنَّ وَٱلۡإِنسَ إِلَّا لِيَعۡبُدُونِ )) [5] من ئادەمیزادو جنۆکەکانم درووست نەکردووە بۆ ئەوە نەبێت کە بمپەرستن و بەپێی فەرمانەکانی من ژیانیان ببەنە سەرو بە جوانیی و بە ڕێكوپێکی زەوی ئاوەدان بکەنەوە.بێگومان پەرستشی خودا هەر بە نوێژ‌و ڕۆژوو واجبە ئایینی یەکان نایەتە دی، بەڵکو پەرستش مانایەکی گشتی هەیەو هەموو کار‌و کردەوەیەکی چاك و هەموو کارێك کە خزمەتی بەندەکانی خودای تیادا بێت، هەمووی دەگرێتەوە، بەو مەرجەی بە مەبەستی ڕەزامەندیی خودای پەروەردگار ئەنجام درا بن… بەم پێیە هەر کار‌و کردەوەیەك یان هەر قسەو ووتارێك کە مرۆڤی ئیماندار دەیانکات مادەم مەبەستی ڕازیی کردنی خودا بێت بە عیبادەت بۆی لە قەڵەم دەدرێت و پاداشتی لەسەر وەردەگرێت، تەنها بۆ نموونە: ئاشتکردنەوەی نێوان دوو کەسی ناکۆك، دڵخۆشکردنی لێقەوماوو داماوان، درووست‌کردنی مزگەوت و قوتابخانەو نەخۆشخانە، وانە ووتنەوە بە قوتابیان و هەر پیشەیەکی تری خودا پەسەندانەو… هتد.(ته‌فسیری گوڵشه‌ن)
2- خودا ئێمەی بۆ تاقیکردنەوە دروست کردوە، وە بەشێك لەو تاقیکردنەوەیە بە ناخۆشی و خراپەکاریە. هەروەك خودا دەفەرموێ: (( ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلۡمَوۡتَ وَٱلۡحَيَوٰةَ لِيَبۡلُوَكُمۡ أَيُّكُمۡ أَحۡسَنُ عَمَلٗاۚ وَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡغَفُورُ)) [6] ئه‌و زاته‌ی که مردن و ژیانی داهێناوه تا تاقیتان بکاته‌وه که کرده‌وه‌ی کامتان چاکتره وه هه‌ر ئه‌وه باڵا ده‌ست و لێ خۆش‌بوو.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان)
3- هەبوونی سەختی و ناخۆشی وامان لێدەکات دەرك بە سیفەتە بەرزەکانی خودای گەورە بکەین و بیناسین، وەك سەرخەر (الولی) شیفا بەخش (الشافی) بۆ نموونە بە بێ ئازار و ناخۆشی نەخۆشکەوتن ناتوانین سیفەتی شیفا بەخشی خودای گەورە بنرخێنین و دەرکی پێ بکەین. ناسینی خودا چاکترە و ئەوە ئەهێنێ کە تووشی ناخۆشی و ئازار بین چونکە ناسینی خودا ئامانجی سەرەکی ژیانە.
4- ناخۆشی ڕێ بە ڕوودانی دۆخی دووەمی چاکەکاری دەدات. دۆخی یەکەمی چاکە خۆشی و بەختەوەری ، دۆخی یەکەمی خراپەکاری ئازار و ناخۆشیە، دۆخی دووەمی چاکەکاری چاکەکاری بەرزکراوەیە هەروەك ئازایەتی دلێری ئەویش کاتێك روو ئەدات و هەستی پێ ئەکرێت کە ناخۆشی و خراپەکاری بوونی هەبێت . [7] 5- دەکرێ خەڵك لە گوناح و تاوانەکانی ڕابوردو و ڕانەبردو و داهاتووی خۆیان ئازار بچێژن. خودای گەورە زانایە بە هەموو شتێك بە بێ بەسترانەوە بە کات بۆ ئەمەش ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ چیڕۆکی خدر لە سووڕەتی کەهف کاتێك حەزرەتی خدر وەڵامی پێغەمبەر عیسا دەداتەوە: ((… رَحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَۚ وَمَا فَعَلۡتُهُۥ عَنۡ أَمۡرِيۚ ذَٰلِكَ تَأۡوِيلُ مَا لَمۡ تَسۡطِع عَّلَيۡهِ صَبۡرٗا)) [8] ئه‌مه ڕه‌حمه‌تێك بوو له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ئه‌و (شتان) ه‌ی کردم له خۆمه‌وه نه‌بوو ئه‌وه نهێنی و هۆی ئه‌و کرده‌وانه‌ی بوو که تۆ توانای خۆگرتنت نه‌بوو له‌سه‌ر (کردن) یان.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان)
6- خودای گەورە هەڵبژاردنی ئازادانەی بە ئێمە بەخشیوە، هەڵبژاردنی ئازادانە هەڵبژاردنی کرداری خراپەش لەخۆ ئەگرێ. [9] کێشەی بوونی خراپەکاری دەرەکی:
کێشەی بوونی خراپەکاری ناوەکی سەرکەوتوونەبوو لە قایلکردنمان، بەهەرحاڵ کێشەی هەبوونی خراپەکاری دەرەکی پێدەچێ کەمێك قایلکەرتربێت. لەبەرەوەی و لەبەرئەوەی گریمانەی بوونی خودا‌و خراپەکاری لێك دەداتەوە لە جیهان.
کێشەی هەبوونی خراپەکاری دەرەکی گریمانەی ئەمانەی خودارەوە دەکات:
1- خودایەکی چاکەکاری بە توانا بوونی هەیە.
2- خراپەکاری بێ پاساو و هۆکار بوونی هەیە.
3- کەواتە خودا بوونی نیە.
بۆ موسوڵمانێك لێدوانی دووەم بۆچون و هەستی خودایە، بە تەواوی ڕاست نیە. موسوڵمان بڕوای وایە کە خراپەکاری بوونی هەیە، بەڵام بڕوای ئەو بۆ خراپەکاری بێ پاساو و هۆکار نیە، لە کاتێك ئەم گریمانەیە دامەزراوە لەسەر ڕاو بۆچوون‌و هەستی مرۆڤەکان، بۆیە کێشەی خراپەکاری قوڕساییەك لە خۆی هەڵناگرێت، لایەنگرانی ئەو لێدوانە دەبێ ئەمە پیشان بدەن و ڕوون بکەنەوە، کە خراپەکاری بێ هۆکار و پاساو یان یان خراپەکاری لە خودی خۆی ڕاست ڕەهان بەبێ گەڕاندنەوە بۆ بۆچوون و هەستی مرۆڤەکان، ڕاستی ڕەها بۆ نموونە ئەگەر کەسێك کوڕێکی ٧ ساڵانی خۆی بکوژێت و لەسەری پێبکەنی، ئێمە هەموومان دڵمان پێی تەنگ دەبێت و بە خراپەی ئەزانین، کەس نیە بڵێ ئەمە شتێکی ئاساییە یان باشە، واتە رەوشتێك نیە کە لە نەریتی کۆمەڵگایەک بە خراپ دابنرێت و لە یەکێتی تر بە باش. واتە ئەم ڕەوشتە لە لای هەموو کەسێك بە ڕەهاییەوە کراپەکاریە.
کێشە بنچینەییەکان لەگەڵ ئەم لێدوانە ئەم پرسیارانەی خودارەوە دەخاتە ڕوو:
– چی وائەکات کە هەڵسەنگاندنەکانمان ڕاستی ڕەها بن.
– پێناسەکانی ئێمە چین بۆ خراپەکاری بێ هۆکار و پاساو.
لایەنگرانی ئەم گریمانەیە ڕووبەڕووی کێشەیەك ئەبنەوە لەبەرئەوەی ڕاستیێتی چاکەکاری و خراپەکاری بە ڕەهایی (جا هۆکار و پاساوی لەگەڵدابێت یان نا) بە بێ خودا ئەم چەمکانە مەرجین و بە شتی ترەوە بەستراونەتەوە وە هیچ ڕاگر و سەرچاوەیەکی تێگەیشتنی نیە بە بێ خودا کە لە تێگەیشتن و بیری کەسەکان ڕەت دەکات. بۆیە چەمکی خراپەو چاکە کاری لە ئەقڵ بەدوورن یان کاتین بەبێ خودا. بۆیە بۆ بێباوەڕێك گەر بیەوێ گریمانەکانی ماقوڵی و بنچینەیی بن ئەوا بوونی خودا پێویستە، لە ژێر ئەم ڕۆشناییە موسوڵمانەکە یان بێ باوەڕەکە ڕەنگە ئەم مشت و مڕانە بکات.
1- ئەگەر خو بوونی نەبێت ئەوا بەها ڕەوشتیە ڕەهاییەکانیش بوونیان نیە
2- خراپە بوونی هەیە.
3- بۆیە بەها ڕەوشتیە ڕەهاییەکان بونیان هەیە( لە گریمانەی ٢)
4- کەواتە خودا بوونی هەیە.
ڕوونکردنەوەی گریمانە سەرەکییەکیەکان (گریمانەی یەکەم):
پرسایرکردن دەربارەی چاکەکاری یان خراپەکاری ڕەهایی، بە چەند وشەیەکی تر ڕەوشتە ڕەهاییەکان لەلایەن زۆر لەو کەسانی کە باوەڕیان بە بوونی خودا هەیەو وە ئەوانەش کە باوەڕیان بە بوونی خودا نییە گفتوگۆی لەسەرکراوە، زۆر بەیان کۆتای‌یان بوە هێناوە کە هیچ بەهایەکی ڕەوشتی ڕەهایی بوونی نییە بە بێ بوونی خودا. فەیلەسوفی ئادەمیزادناس (پاول کۆڵتز) دەڵێت:
پرسیاری سەرەکی دەربارەی بنەماکانی ئەدەب و ڕەوشت پەیوەستە بە بنچینەیی هەبوون(زانستی هەبوون) ئەگەر نە لەخوداوە هاتبێت و نە لە بنچینەیەکی جیهان لەنگەرەوە لەنگەری گرتبێت، جا ئایا ئەوان بەتەواوی کاتی نیین؟ [10] پاوڵ کۆرتز راست دەکات لەبەرئەوەی خودا تاکە ڕاگری سەرچاوەی سەرەکی درک پێکردن و تێگەیشتنە کە لە بیر‌و بۆچوونی مرۆڤەکان بەدەرە، جا بەبێ خودا هیچ بنچینەیەکی ئەقڵی نییە بۆ بەها ڕەوشتییە ڕەهاییەکان. بەئامادە نەبوونی خودا دەکرێت تەنها دوو جێگرەوەی بنچینەیی تێگایشتنمان هەبن، ئەوانیش:
• پەستانە کۆمەڵایەتییەکان
• پەرەسەندن
هەردوکییان پەستانە کۆمەڵایەتییەکان و پەرەسەندن هیچ بنچینەیەکی ڕەهایی بۆ بەها ڕەوشتییەکان دیاری ناکەن لەبەرئەوەی هەردووکیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە بەها ڕەشتییەکان بە گۆڕانە بایۆلۆجی و کۆمەڵایەتییەکان دەگۆڕێن. بۆیە بەپێی ئەم دوو جێگرەوەیە بەها ڕەشتییەکان ناکرێت وەستاوبن یان بوەستێنرێن لە گۆڕان.
بۆیە بەبێ خودا هیچ بنچینەیەکی ڕەها نییە بۆ بەها ڕەوشتییەکان. خودا وەک چەمکێک ڕەهایەو بێ سنوورە ، بۆیە هەڵبژاردنی خودا وەک بنچینەیەک بۆ بەها ڕەوشتییەکان وایان لێئەکات ڕەهایی بن و وەستاوبن، لەبەرئەوەی خودا لە سنووری بیروو بۆچوون تێدەپەڕێت. ئەو لێدوانەی (ڕیچارد تێیلۆر)ی بەناوبانگ پسپۆڕی ڕەوشتایەتی بەڕاستی تەواوی دەیبڕێنێتەوە:
“نوسەرانی هاوچەرخی بواری ڕەوشت گفتوگۆ لەسەر ڕەوشتە باش و خراپەکان و ڕەوشتە ناچارکەریرکان دەکەن بەبێ گەڕانەوە بۆ ئایین، بەڕاستی ئەوانە تەنی جاڵجاڵۆکە بە شوێنێکی نەزانراو دەچنن وەک ئەوەیە گفتوگۆ‌و قسە بکەن بەبێ بەڵگە” [11] بۆیە لەڕاستی خراپەکاری لە جیهان ئەیسەلمێنێت کە خودا بوونی هەیە. ئەم مشتومڕە ئەوە دەردەخات کە چۆن خودا و خراپە بوونیان هەیە لەهەمان کاتدا بەبێ ئەوەی هەوڵی ڕوونکردنەوەی بدەین بڵێین بۆچی؟ جا لەوەڵامێکی بنبڕ بۆ بێباوەڕێك، موسڵمانێك یان باوەڕدارێک ئەتوانێت ئەم پرسیارانەی خودارەوە هەڵدا.
بێباوەڕێك چۆن مشتومڕێک دادەڕێژێت دژی خودا لە کاتێک بوونی پێویستە وەک بنچینەیەکی ڕەها بۆ داڕشتنی مشتومڕەکە لەدەستپێکەەوە؟ بەڕواڵەت کێشەی خراپەکاری پێدەچوو بۆ مەسڵمانەکە زەحمەتییەکی نا هەمووار پێشکەش بکات. بەهەرحاڵ لەژێر تێڕوانینی ئەقڵییوە کێشەی خراپەکاری سەرنەکەوت لە پێشکەکەشکردنی مشتومڕێکی قایلکەر.
وتەیەکی بەناوبانگی بوزی هەیە دەڵێت(ئارەزوو هۆکاری ناخۆشی و ناڕەحەتییە) جا لەبەر ئارەزووی مرۆڤەکان ئێمە ئازار دەچێژین. جا ئەمە ڕاست بێت یان ڕاست نەبێت بەڕوونی دووپاتی دەکاتەوە کە ئێمە ئازار دەچێژین و تووشی خراپەکاری دەبین لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی ژیانمان. ئەم ئازار چەشنە دەکرێت بەدی هێنراوی دەستی خۆمان بێت یان خەڵلکانی تر یان هێزی دەرەکی بن یان کارەساتە سرووشتییەکان. ئاکامێکی ئەم ئازار چەشتنە ئەوەیە کە زۆر لە ئێمە دەکەونە ڕاوکردنی ئارەزووە بەسۆزەکانییان و لەوکاتەو بەوجۆرە پرسیاری بوونی خودا دەکات یان دەچێتە ناو هەندێ دۆخی ناخۆشی سایکۆلۆجییەوە.
بەهەرحاڵ بیرووباوەڕی ئیسلامی ئامرازی تێگەیشتنی ئامادە کردووە کە پێویستە بۆ موسڵمان تاکو بەسەر ئەم کێشەیە زاڵ بێت. بیروباوەڕی ئیسلامی لە دوو سەرچاوە وەرگیراوە ئەوانیش قوڕئان و فەرموودەیە. ئەوەش ڕوونە کە قوڕئان ووتەی خودایەو فەرموودەش ووتەی پێغەمبەرە کە ئەویش هەر لە سرووشەکەوە سەرچاوەی گرتووە (وما ینطق…). ئەم ئایەت و فەرموودانەی خودارەوە هەموو پێویستیەکانی ئاسوودەبوونی موسوڵمانی لەخۆ گرتوە.
– (عَجَبًا لِأَمْرِ الْمُؤْمِنِ، إِنَّ أَمْرَهُ كُلَّهُ خَيْرٌ، وَلَيْسَ ذَاكَ لِأَحَدٍ إِلَّا لِلْمُؤْمِنِ: إِنْ أَصَابَتْهُ سَرَّاءُ شَكَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَهُ، وَإِنْ أَصَابَتْهُ ضَرَّاءُ صَبَرَ فَكَانَ خَيْرًا لَه)ُ. [12] : (كار و باری بڕوادار جێی سه‌رسوڕمانه، هه‌موو كار و فرمانێكی هه‌ر مایه‌ی خێره بۆی، ئه‌مه‌ش بۆ هیچ كه‌س نیه جگه له‌باوه‌ڕدار، ئه‌گه‌ر تووشی خۆشگوزه‌رانی ببێت سوپاسی خو ده‌كات ده‌بێته مایه‌ی خێر بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر توشی زیانمه‌ندی ببێت ئارام ده‌گرێت هه‌ر ده‌بێته مایه‌ی خێر بۆی.
– الطَّاعُونُ وَالْمَبْطُونُ وَالْغَرِيقُ وَالنُّفَسَاءُ شَهَادَةٌ. [13] ئەوەی بە تاعون و بە زگ ئێشە و بە خنکان وە ئەوانەی بە مندال بوو‌ن دەمرن شەهیدن.
– الشُّهَدَاءُ سَبْعَةٌ سِوَى الْقَتْلِ فِي سَبِيلِ اللَّهِ : الْمَطْعُونُ شَهِيدٌ ، وَالْغَرِقُ شَهِيدٌ ، وَصَاحِبُ ذَاتِ الْجَنْبِ شَهِيدٌ ، وَالْمَبْطُونُ شَهِيدٌ ، وَالْحَرِقُ شَهِيدٌ ، وَالَّذِي يَمُوتُ تَحْتَ الْهَدْمِ شَهِيدٌ ، وَالْمَرْأَةُ تَمُوتُ بِجُمْعٍ شَهِيدٌ.
شەهیدەکان حەوتن جگە لە مردن لە پێناو خودا: ئەوەی بە تاعون بمرێ شەهیدە، ئەوەی بە خنکان بمرێ شەهیدە، وە ئەوەی بمرێ شەهیدە، ئەوەی بە زگ ئێشە بمرێ شەهیدە، ئەوەی بە سووتان بمرێ شەهیدە، وە ئەوەی بە ژێر ڕوخانی دیوارێکەوە دەمرێ شەهییدە، وە ئەو ئافرەتەی بە ژانەوە ئەمرێ شەهیدە.
– ( مَا مِنْ مُصِيبَةٍ تُصِيبُ الْمُسْلِمَ إِلاَّ كَفَّرَ اللَّهُ بِهَا عَنْهُ. حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا ) [14] هیچ بەڵاو کارەساتێك نیە کە تووشی سوموڵمانێك ئەبێ، مەگەر خودا بەهۆیەوە لە گوناهەکانی خۆش نەبێت. تەنها ئەگەر درکێکیش بێت کە تێی ڕاچووبێت.
ئایەتەکانی قورئان:
– (أَمۡ حَسِبۡتُمۡ أَن تَدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ وَلَمَّا يَأۡتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلِكُمۖ مَّسَّتۡهُمُ ٱلۡبَأۡسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلۡزِلُواْ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصۡرُ ٱللَّهِۗ أَلَآ إِنَّ نَصۡرَ ٱللَّهِ قَرِيبٞ) [16] ئایا لاتان وایه هه‌روا به ئاسانی ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه (بێ ته‌نگانه و ناخۆشی)؟! مه‌گه‌ر نموونه‌ی ئیماندارانی پێشووتان بۆ باس نه‌کراوه، که تووشی شه‌ڕو ناخۆشی و ته‌نگانه‌و گرانی و نه‌داری بوو‌ن و ته‌کانیان خوداردوه و زۆریان بۆ هاتووه به‌ڕادایه‌ک، هه‌تا پیغه‌مبه‌ره‌که‌یان و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له‌گه‌ڵیدا، ده‌یانوت: که‌ی په‌روه‌ردگار سه‌رکه‌وتن ده‌به‌خشێت؟! ئیتر که‌ی خودا یارمه‌تی ده‌نێرێت؟! ئاگاداربن و دڵنیابن به‌ڕاستی یارمه‌تی خودایی زۆر نزیکه. له تۆ ده‌پرسن (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)که‌چی ببه‌خشن و به‌کێی ببه‌خشن؟ پێیان بڵێ: هه‌ر خێرێک ده‌که‌ن سه‌ره‌تا دایک و باوکتان فه‌رامۆش مه‌که‌ن، هه‌روه‌ها خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانی نه‌داریش، هه‌ر خێر‌و چاکه‌یه‌کیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دڵنیابن که خودا زانا و ئاگاداره لێی.
– (فَإِنَّ مَعَ ٱلۡعُسۡرِ يُسۡرًا ٥ إِنَّ مَعَ ٱلۡعُسۡرِ يُسۡرٗا ٦) [17] به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌نگانه‌یه‌کدا خۆشی و ئاسانی دێت.
– (وَلۡتَكُن مِّنكُمۡ أُمَّةٞ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلۡخَيۡرِ وَيَأۡمُرُونَ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَيَنۡهَوۡنَ عَنِ ٱلۡمُنكَرِۚ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ) [18] ئه‌بێ له ناو ئێوه‌دا کۆمه‌ڵێک ببێت، بانگه‌واز بکه‌ن بۆ چاکه فه‌رمان بده‌ن به هه‌موو چاکه‌یه‌ک وه به‌رگری بکه‌ن له هه‌موو خراپه‌یه‌ک ئه‌وانه خۆیانن سه‌ر که‌وتوو.(ته‌فسیری پوخته‌ی قورئان)
لە کاتێك موسوڵمان بە ئەقڵەوە قایلبوو بە وەی کە ئەم لێدوانانە لە خوداوەوەن، جا ئەوە دەگەیەنێ کە ئەم لێدوانانە حەقن و وە بە تەنها موسوڵمانەکە ئاسوودە ناکات بەڵکو دڵیشی پڕ دەکات لە هێمنیو ئارامی.
سەرچاوەکان:
[1] Avin Plantinga. God, Freedom and Evil. William B. Eerdmans Publishing Company. 1977, p 7.
[2] David Hume. Dialogues Concerning Natural Religion, part 10.
[3] “God and Evil” Philosophical Quarterly, X (1960), p 97.
[4] J.P. Moreland and William Lane Craig. Philosophical Foundations for a Christian Worldview. IVP Academic, p 538.
[5] Adh-Dhaariyat :56
[6] Al-Mulk :2
[7] Although this is contended by some philosophers such as John Mackie, philosopher Avin Plantinga provides an interesting response in his book God, Freedom and Evil.
[8] Qur’an 18:82
[9] This requires an in-depth discussion which will be discussed in another article
[10] Paul Kurtz. Forbidden Fruit. Prometheus. 1988, p 65.
[11] Richard Taylor. Ethics, Faith, and Reason. Prentice Hall. 1985, p. 83–84.
[12] صحيح مسلم, كتاب الزهد والرقائق, باب المؤمن أمره كله خير 2999
[13]رواه النسائي في الجنائز باب الشهيد (2027) ، وأحمد (14762) ، ورواه أحمد عن أبي هريرة (7745)
صحيح مسلم, كتاب الإمارة, باب بيان الشهداء [14] [15] صحيح بخاري 5640
البقرة: 214 [16] الشرح: 5-6 [17] ال عمران: 104 [18]
Tags
گومان#
گومانی قورئان#
Share This
About Mohamad
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
Labels:
گومان,
گومانی قورئان
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment