Post Top Ad
Thursday, 19 April 2018
ئایە قورئان خۆی بەدرۆ دەخاتەوە ؟
ئایه‌تێك هه‌یه له قورئانی پیرۆزدا به تایبه‌تی ده‌فه‌رمووێت كه ڕۆژێك لای خوای گه‌وره یه‌كسانه به 1000 ساڵ، ئایه‌تێكی تریش هه‌یه له قورئان ده‌فه‌رمووێت كه ڕۆژێك لای خوای گه‌وره یه‌كسانه به 50000 ساڵ، ئایا قورئان خۆی به درۆ ده‌خاته‌وه؟
1- كات لای خوای گه‌وره ( به‌راورد ناكرێت یاخود یه‌كسان نیه یان هاوشێوه‌ی)كاتی سه‌ر زه‌وی نیه.
قورئان له دوو ئایه‌تدا باسی كردووه(سوره‌تی الحج سوره‌تی 22 ئایه‌تی 47،سوره‌تی السجدة سوره‌تی 32 ئایه‌تی 5) كه رۆژێك لای خوای گه‌وره مه‌زه‌نده ده‌كرێت به 1000 ساڵ
له ئایه‌تێكی تردا له ( سوره‌تی المعارج سوره‌تی 70 ئایه‌تی 4)ده‌فه‌رمووێت ڕۆژێك لای خوای گه‌وره مه‌زه‌نده ده‌كرێت به 50000 ساڵی خۆمان.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م ئایه‌تانه مه‌به‌ستیان له‌وه‌یه كه كات لای خوای گه‌وره( به‌راورد ناكرێت یاخود یه‌كسان نیه یان هاوشێوه‌ی)كاتی سه‌ر زه‌وی نیه.ئه‌و نموونانه‌ی كه باسكراون 1000ساڵ و 50000 ساڵ به پێی كاتی سه‌ر زه‌وی. واتا هه‌زاران ساڵ یان ماوه‌یه‌كی زۆر دوور ودرێژ لای خوای گه‌وره به‌م شێوه‌یه:
(الیوم)رۆژ واتا ماوه‌یه‌كی كاتی
(الیوم)ووشه‌یه‌كی عه‌ره‌بیه له هه‌رسێ ئایه‌ته‌كه به‌كارهاتووه،له‌پاڵ ئه‌وه‌ی واتاكه رۆژێكه هه‌روه‌ها واتا سوڕێك یان ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌گرێته‌وه.
أ- ئایه‌تی 22 سوره‌تی الحج ده‌فه‌رمووێت
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ
واتا:- خوانه‌ناسان په‌له‌ت لێده‌که‌ن که ئه‌و سزایه زوو یه‌خه‌یان پێ بگرێت، بێگومان هه‌رگیز خوا له به‌ڵێنی خۆی لانادات (له‌سه‌ر داخوازی نه‌فامان پاش و پێشی ناخات، چونکه کات و زه‌مان بایه‌خی نیه لای خوا) به‌ڕاستی ڕۆژێك له‌لای ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ت وه‌كو هه‌زار ساڵ وایه له‌وه‌ی که ده‌یژمێرن.
كاتێك بێباوڕه‌كان داوای خێراكردنی سزایان ده‌كرد قورئان ده‌فه‌رمووێت خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی لانادات. بێگومان ماوه كاتیه‌كه لای خوای گه‌وره هاوشێوه‌ی 1000 ساڵه له‌وه‌ی ئه‌وان دهیبژێرن.
ب- ئایه‌تی 5 سوره‌تی السجدة ده‌فه‌رمووێت
يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ
واتا:- ئه‌و خوایه له ژوور ئاسمانه‌وه کاروباری زه‌وی ڕێک ده‌خات و سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، له‌وه‌ودوا ڕووداوه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان و کار‌و کرده‌وه‌ی به‌نده‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لای، له ڕۆژێکدا که به‌رامبه‌ر هه‌زار ساڵه به‌و حسابه‌ی ئێوه که ده‌یکه‌ن.
ئه‌م ئایه‌ته ئاماژه به‌وه ده‌دات كه 1000 ساڵ به پێی خه‌مڵاندنی خۆمان ئه‌و ماوه كاتیه پێویسته‌یه ڕووداوه‌کان و به‌سه‌رهاته‌کان و کار‌و کرده‌وه‌ی به‌نده‌کان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره
ج- ئایه‌تی چواره‌می سوره‌تی المعارج ده‌فه‌رمووێت:
تَعْرُجُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ
فریشته‌کان و جوبره‌ئیل به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژێکدا که ماوه‌که‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه (به‌حسابی ئاده‌میزاد) یاخود مه‌به‌ست درێژی ڕۆژی قیامه‌ته که په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌خایه‌نێت به نیسبه‌ت خوانه‌ناسانه‌وه.
ئه‌م ئایه‌ته باس له‌و ماوه‌یه ده‌كات كه فریشهكان پێویستیانه تا به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار بریتیه له 50000 ساڵ.
د- پێویست ناكات یه‌ك ماوه‌ی كاتی هاوشێوه بێت بۆ دوو ڕووداوی جیاواز،بۆ نموونه، ئه‌وه ماوه كاتیه‌ی كه پێویست بوو بۆ(أ)به فاشی ناوی ده‌به‌ین بریتیه له یه‌ك كاتژمێر و ئه‌و ماوه كاتیه‌ی كه (ب) به كشمیر ناوی ده‌به‌ین بریتیه له 50 كاتژمێر. ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه من دوو شتی دژیه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌م
دواتر ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز یه‌ك به‌درۆ ناخه‌نه‌وه،به‌ڵكو كۆكن به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ڕاستیه زانستیه سهلمێندراوهكان.
Tags
گومان#
گومانی قورئان#
Share This
About Mohamad
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
Labels:
گومان,
گومانی قورئان
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment