بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Friday, 20 April 2018

شوێنەواری داڕمانی خێزان لە کۆمەڵگای ئەمەریکاییدا


لە لێکۆڵینەوەیەکدا لەساڵی1987 و 1993­ لەسەر ئەو منداڵانەی تاوانیان کردبوو و بەهۆیەوه زیندانی کرابوون کە تەمەنیان لەنێوان 13ساڵ بۆ 18ساڵاندا بوو، دەرکەوت کەوا لە ٤٨٪ ى ئەومنداڵانە لە ژێر چاودێری دایکدا بووبوون بە تەنها، وە لە ۱۲٪ بەبێ دایک و باوک بوون، وە ٦٪ لەژێر چاودێری باوک بەتەنها و لە ١٠٪ لەژێر دەستی یەکێ لەباپیرانیان گەورەبووبوون.
مانای وايه 86% بۆ 87% ى ئەو منداڵانە لەدەرەوەی چاودێری خانەوادەی خۆیان دا ژیانیان کردووه. لە ٤٣٪ لەومنداڵانە 5 جار لەسەر یەک گیراون، و لە ۲۰٪ یشیان 10 جار گیراون.
تاوانەکانیان زیاتر بریتی بوون لە (دزی، مادەی بێهۆشکەر، خوێن ڕشتن، کاولکردنی شوێنە گشتییەکان و جگە لەو تاوانانەش..). داڕمانی خانەوادە -بەپێی لێکۆڵینەوەکان- یەکێکه لەو هۆکارانەی کەوا لە منداڵ دەکات ئارەزوی تاوان کردن و توندو تیژی لە دەروونیاندا پەیداببێت.
سەرژمێرییەکانی 2016 لە سەر ژمێرییەکانی 2016 دا دەرکەوتووه ڕێژەی ئەو منداڵانەی لەدایک بوون لەدەرەوەی خێزان ٤٠٪ی کۆی گشتی 12ملیۆن خانەواده بەبێ باوک یان دایک.
نزیکەی 10ملیۆن لەو منداڵانە -کە دەکاته ۸۰٪- بێ باوک گەورە دەبن (باوک خۆی لە بەرپرسیاریەتی خێزان دەدزێتەوه یان دەڕوات و ژیان لەگەڵ ژنێکی تر بەسەردەبات یانیش زیندانی دەکرێت، هەندێ جاریش بۆ وڵاتێکی تر کۆچ دەکات بەهۆی ئەوەی گوزە رانی باش نییه).
17.4 ملیۆن لەومنداڵانە لەدایکبوون بەبێ ئامادەیی باوک، کە ٤٥٪ یان لەژێر هێڵی هەژارییەوه دەژین و ٣٦٪ هەژارن.

سەرچاوەکان:
http://www.bjs.gov/content/pub/pdf/syc87.pdf

http://lib.post.ca.gov/Publications/Building%20a%20Career%20Pipeline%20Documents/Safe_Harbor.pdf

https://www.legalmomentum.org/sites/default/files/reports/SingleParentSnapshot2014.pdf

http://www.theatlantic.com/sexes/archive/2012/12/the-real-complex-connection-between-single-parent-families-and-crime/265860/

بۆ خوێندنەوەی تایبەتی خۆت:
https://singlemotherguide.com/single-mother-statistics
https://familyinequality.wordpress.com/2012/10/17/debate-debate-on-single-mothers-and-crime/

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????