Post Top Ad
Your Ad Spot
Friday, 20 April 2018
زیانەکانی تێکەڵی کوڕان و کچان لە خوێندنگا و زانکۆی و پەیمانگاکان.
ئایا ئەوە دواکەوتووییە کە ئیسلام داوای سیستەمێک دەکات کە کوڕان و کچانمان زۆر تێکەڵاو نەبن؟ خوێنەری بابەتەکە بن تا بزانن ئەوەی لای هەندێ کەس دواکەوتووییە لای ڕۆژئاوا قۆناغی داهاتووی بەرەوپێشچوون دەبێت…
با بزانین دەنگ و باس و زانست و توێژینەوەکانی سەردەم و زانست چیمان پێدەڵێن لەمەڕ ئەم باسە:
زانای به‌ناوبانگی به‌ریتانی (Tim Hunt ) ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی بۆ زانكۆی له‌ندن پێشكه‌ش كرد .
ئه‌م زانایه هۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ تێكه‌ڵبونی كچان و كوڕان له تاقیگه‌كانداو ڕونی ده‌كاته‌وه كه له فێرخوازه‌كان ته‌ركیزیان لای ده‌رسه‌كه نامێنێ وه ته‌ركیز له ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر ده‌كه‌ن .
ئه‌م زانایه چه‌نده‌ها جار زیانی ئه‌م تێكه‌ڵبونه‌ی ڕون كردۆته‌وه به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ژینگه‌ی ده‌ورو به‌ری بوون زۆر به توندی به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه و به گژیا چونه‌وه. هه‌ر بۆیه ئه‌م زانایه‌یش ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی كێشایه‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌م زانا (Tim Hunt ) یه‌كێكه له‌و زانایانه‌ی كه خه‌لاتی نۆبڵی پێ دراوه به‌هۆی دۆزینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه زانستیه‌كانی .
بابزانین چی ڕاستیه‌كی زانستی هه‌یه له تێكه‌ڵاو بونی كچ‌و كوڕ :-
لێكۆڵه‌وه‌ران له زانكۆی Valencia دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه تێكه‌ڵاو بونی كوڕان له‌گه‌ڵ كچانی سه‌رنج ڕاكێشدا ده‌بێته هۆی ده‌ردانی هۆرمۆنی كورتيزول Cortisol له جه‌سته‌ی كوڕانه ئه‌م هۆرمۆنه به‌رپرسه له تێكۆشان و كاركردنێكی توند له جه‌سته‌دا .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ركرا هه‌وڵیاندا بیر له‌و كچانه نه‌كه‌نه‌وه له هاوپۆلیانن به‌ڵام ئه‌مه ڕێگری نه‌كرد له ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كه له‌لایه‌ن جه‌سته‌یانه‌وه.
وه زانایان دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه هۆرمۆنی كورتيزول Cortisol پێویسته بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كار به‌ڵام ده‌بێت ڕێژه‌ی كه‌مبێ له جه‌سته‌دا به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هۆرمۆنه زۆربوو له له‌شدا و زوو زوو ده‌ربدرێت ده‌بێته هۆی توشبونی جه‌سته به‌نه‌خۆشی ترسناك وه‌ك نه‌خۆشی :- (نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی ترسناكی فشاری خوێن و نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشی پوكانه‌وه و پیربونی هه‌ستی جنسی )
زانایان دوپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه له‌كاتی دانیشتنی كوڕان و كچان له نزیك یه‌كه‌وه ڕاسته‌و خۆ خه‌یاڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له هزری كوڕان دروست ده‌بێ له‌كاتێكدا كه ئه‌م خه‌یاڵكردنه‌وه له هزردا بۆ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر به‌ویستی كه‌سه‌كه خۆی نیه واته (لا شعوریة)
وه‌زاناكان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵی ( سه‌یركردنی ئافره‌تان و بیركردنه‌وه لێیان ) به‌رده‌وام بێت له‌گه تێپه‌ڕبونی كات ده‌بێته هۆی توشبوون به نه‌خۆشی ترسناك و كێشه‌ی ده‌رونی درێژخایه‌ن وه‌ك خه‌مۆكی .
وە هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی فەرـی دەرکەوتووە خوێندکاران لە قوتابخانە تاک ڕەگەزییەکاندا بە گشتی ئاستیان باشترە لەچاو قوتابخانە تێکەڵاوەکاندا…
وەک لە توێژینەوەیەکی دی‌دا سەربە پەبلیشەری Springer ئاماژەی پێدراوە:
The positive effects of single-sex schools remain substantial
واتە لایەنە ئیجابییەکانی خوێندنی تاک ڕەگەزی زۆر هەستپێکراون و واش ماونەتەوە.
بەپێی ئەو توێژینەوەیە چەند داتایەک دەخەینە ڕوو:162856_orig
– تەنها ٣٧٪ خوێندکارانی کوڕ لە خوێندنگا تێکەڵاوەکاندا پلەی نایاب بەدەست دەهێنن، ئەمە لەکاتێکدا ٨٦٪ ی کوڕان لە قوتابخانە تاک ڕەگەزییەکاندا پلەی نایاب بەدەست دەهێنن.
– تەنها ٥٩٪ خوێندکارانی کچ لە خوێندنگا تێکەڵاوەکاندا پلەی نایاب بەدەست دەهێنن، ئەمە لەکاتێکدا ٧٥٪ ی کچان لە قوتابخانە تاک ڕەگەزییەکاندا پلەی نایاب بەدەست دەهێنن.
– ٢٧٪ ی کچان لە پەیمانگا وقوتابخانە تێکەڵاوەکان توانای زانستی کۆمپیوتەریان لەسەر و ئاستی ناوەندەوە بووە، بەڵام ٣٥٪ ی کچان لە پەیمانگا وقوتابخانە تاک ڕەگەزەکان توانای زانستی کۆمپیوتەریان لەسەر و ئاستی ناوەندەوە بووە
– ڕێژەی دەرچوونی کوڕان لە تاقیکردنەوەی خوێندنەوەدا لە قوتابخانە تێکەڵاوەکان ڕێژەکەی ٢ هێندە کەمترە لە چاو قوتابخانە تاک ڕەگەزییەکان. (وەک لە خشتەکەدا دیارە)
پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ) تێكه‌ڵاوبوونی نا پێویستی ناجائیز کردووە :-
هه‌موومان حدیث به‌ناوبانگه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوامان بیستوه (لا يخلونّ رجل بامرأة) [رواه البخاري]
ئه‌م حه‌دیسه به‌وپه‌ڕی ڕاشكاوی تێكه‌ڵاوبونی نێرینه و مێینه كه غه‌ریبن به‌یه‌كتر قه‌ده‌غه‌ده‌كات . پێغه‌مبه‌ری خودا (د.خ) به‌م حه‌دیثه‌ی بۆ ته‌شریع ده‌مان پارێزێ له توشبوون به نه‌خۆشی جه‌سته‌ی ده‌رونی .
وه‌كاتێك باوه‌ڕداری ڕاســـــــــــــــــــــته‌قینه خۆی به دور ده‌گرێ له تێكه‌ڵاو بونی حه‌رام و نه‌زه‌ڕی حه‌رام ڕێ له بڵاو بونه‌وه‌ی كاری خراپه ده‌گرێت وه ده‌بێته هۆی پاراستنی كۆمه‌ڵگا له زۆرێك له نه‌خۆشی و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه پاراستنی تاك له نه‌خۆشی جه‌سته‌ی و ده‌رونی .
(ئێمه‌یش لێره‌دا به به‌ڕێزتان ده‌ڵێن : بڕوانه إسلام دینێكه شایه‌نی شوێنكه‌وتن و هه‌موو ڕێزێكه )
سه‌رچاوه :
Single-Sex Versus Coeducational Schooling: A Systematic Review
http://link.springer.com/article/10.1007/s13524-012-0157-1
http://files.eric.ed.gov/fulltext/ED503856.pdf
http://www.telegraph.co.uk/news/newstopics/howaboutthat/7668344/Beautiful-women-can-be-bad-for-your-health-according-to-scientists.html
http://www.bbc.com/arabic/worldnews/2015/06/150611_tim_hunt_girls
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment