Post Top Ad
Friday, 20 April 2018
تێڕوانینی داروین و شوێنکه‌وتوانی بۆ ئافره‌ت
لێدوان و وته‌گه‌لێک که زۆرێک له خه‌ڵکی لێی بێ ئاگان!
ئاینی ئیسلام ڕێزێکی تایبه‌تی به ئافره‌ت به‌خشیوه -دایک، کچ یان هاوسه‌ربێت- به‌جۆرێک که له‌هیچ کام له‌گه‌لانی پێش یان دوای ئیسلام وه‌ها ڕێزێک نابینرێت، به‌جۆرێک پله‌ی ئافره‌ت به‌رزکراوه که هاوشانه له‌گه‌ڵ هی پیاو، ته‌نانه‌ت هه‌ر یه‌که‌یانی بۆ ئه‌وی تر به‌مایه‌ی سۆز و خۆشه‌ویستی و ئارامبه‌خش له‌ماڵدا داناوه.
په‌یامبه‌ریش لای خۆیه‌وه له حه‌جی ماڵئاوايیدا ئامۆژگاری ئیماندارانی کردووه، به چاک بوون له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا، ئه‌مه‌ش به چاودێری کردنی هه‌ست و سۆز و بونیادی جه‌سته‌یی ئافره‌ت.
ئێستا داروین -که په‌رستراو و خوای بێ دینان و عه‌لمانی و به‌ناو ڕۆشنبیر و موسهقهفهکانه- چی ده‌ڵێت له‌باره‌ی ئافره‌ت؟؟
ئه‌ی شوێنکه‌توانی تری په‌ره‌سه‌ندن چی ده‌ڵێن؟؟؟
زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئاگادر نین که‌وا داروین خاوه‌نی کتابێکی خراپتر له “بنچینه‌ی جۆره‌کان”ه، ئه‌یش “بنچینه‌ی مرۆڤ”ه، که تیایدا باس له ڕه‌گه‌زه‌کانی به‌شه‌ریه‌ت ده‌کات و دووپاتی ئه‌وه ده‌کاته‌وه که (مانه‌وه بۆ بههێزترینهكانه) -بههێزترینیش پیاوی ئه‌وروپییه- هه‌ر ئه‌مه‌یشه بووه‌ته مایه‌ی ده‌یان کێشه له سه‌رانسه‌ری جیهان، که دواتر باسیان لێوه ده‌که‌ین.
هه‌ر له‌و کتابه‌دا پیاوی له ڕیزی (Homo Frontalis) داناوه و ئافره‌تیش له ڕیزی (Homo Parietalis)، ئه‌مه خۆی پێمان ده‌ڵێت: له ڕیزبه‌ندی په‌ره‌سه‌ندندا ئافره‌ت له ژێره‌وه‌ی پیاوه‌وه‌یه.
سەرچاوە:
Love, R., Darwinism and Feminism: The ‘Women Question’ in the Life and Work of Olive Schreiner and Charlotte Perkins Gilman; in: Oldroyd and Langham,The Wider Domain of Evolutionary Thought, D. Reidel, Holland, pp. 113–131, 1983.
12647185_420874901456237_831226194336432930_n
١- داروین ده‌ڵێت: ئافره‌ت له پله‌ی خوارتره له چاو هى پیاو، نه‌ژادی ئافره‌تیش له ژێره‌وه‌ی پیاوه‌وه‌یه.!!
سەرچاوە:
Kevles, B., Females of the Species: Sex and Survival in the Animal Kingdom, Harvard University Press, Cambridge, MA, p. 8, 1986.
٢- له‌وه‌ش خراپتر داروین ده‌ڵێت: ئافره‌ت که‌ڵکی هیچی نییه جگه له به‌جێگه‌یاندنی کاره‌کانی ماڵه‌وه ، ڕێکخستن و خاوێنکردنه‌وه‌ی ماڵ، ئافره‌ت له ماڵدا له سه‌گ باشتره له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی پێشوو.!
Charles Darwin, The Autobiography of Charles Darwin 1809-1882,pp. 232-233
ئه‌مه‌ش لینکی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل که باس له‌و هه‌واڵه قه‌بیحه ده‌کات:
http://www.dailymail.co.uk/news/article-2415896/A-lot-better-dog-New-study-Charles-Darwins-letters-reveal-shifting-attitudes-women-gender-equality.html
٣- “کارڵ ڤۆگت”ی مادده‌په‌رست (Materialist)، مامۆستا له (مێژوی سروشت) له زانکۆ جنێف ده‌ڵێت: داروین له بابه‌ته‌کانی تایبه‌ت به ئافره‌ت ته‌واو پێکاویه‌تی، بۆیه ده‌بێت دان به‌وه‌دابنێین که ئافره‌ت زیاتر له سروشته‌وه نزیکه نه‌وه‌کو له پیاو.!
Carl Vogt, Lectures on Manp. 192
٤- هه‌روه‌ها “ڤۆگت” ده‌ڵێت: په‌يدابوونی ئافره‌ت هه‌ڵه‌یه‌کی په‌ره‌سه‌ندنه که له‌پیاودا ڕوویداوه، تا پێشکه‌وتنی شارستانییه‌ت زياتربێت بۆشایی نێوان ئافره‌ت و پیاو زیاتر ده‌رده‌که‌وێت!… که‌واته به‌پێی بیردۆزی په‌ره‌سه‌ندن بێت، ئافره‌ت پهرهسهندوویهکی ناته‌واوه..
Stephanie A. Shields, “Functionalism, Darwinism, and the Psychology of Women: Ap. 749
٥- داروینیزمی به‌ناوبانگ “ئیلین مۆرگان” ده‌ڵێت: داروین شێوازێکی زانستی به‌کارهێناوه له دابه‌شکردنی بنچینه‌کاندا، به ته‌ئکید ئافره‌ت له پله‌ی زۆر خوارتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاو له ڕووی بایۆلۆژییه‌وه، وه له‌ڕووی هه‌سته‌وه پیاو گه‌وره‌و سه‌ییدی ئافره‌ته.!
Elaine Morgan, The Descent of Woman p. 1
٦- داروینیزمێکی تری به‌ناوبانگ “جون ڕ. دۆرانت، John r. Durant” ده‌ڵێت: داروین باوه‌ڕێکی پته‌وی هه‌بوو به‌وه‌ی که‌وا پله‌ی ئافره‌ت زۆر له‌ژێر پیاوه‌وه‌یه! به‌تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی “ململانێ له پێناو مانه‌وه‌دا” که تیایدا (که‌م عه‌قڵ، که‌م ئه‌ندام، دواکهتووان و ئافره‌تی له‌یه‌ک خانه داناوه)!! وه لای وایه که ئه‌ندازه‌ی مێشکی ئافره‌ت و لاوازی و که‌می ماسولکه‌کانی، ڕێگه به ئافره‌ت ناده‌ن ململانێی مانه‌وه له‌گه‌ڵ پیاودا بکات، به‌ڵکو ئافره‌ت ته‌نها ناته‌واویه‌کی بایۆلۆژیه و مافی به‌شداریکردنی له‌و پڕۆسه‌یه‌دا نییه.!
John R. Durant, “The Ascent of Nature in Darwin’s Descent of Man” p. 295
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر شوێنکه‌وتوانی په‌ره‌سه‌ندن و بێ دینان و ماددیه‌کان بکه‌ین: بێگومان هیچ شتێ لای ئه‌وان مانای نییه جگه له: مانه‌وه بۆ به‌هێزترینه‌کان و وه‌حشیه‌ت و سنوور به‌زاندن و ململانێ -چونکه شتێ نییه لای ئه‌وان به‌ناوی ڕه‌وشت و دین-
وه تا ئه‌ندامه‌که گه‌وره‌تربێت، سود و گرینگی و ئه‌ندازه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی زێده‌تر ده‌بێت لای ئه‌وان.
٧- زانای په‌ره‌سه‌ندنی به‌ناوبانگ “گۆستاڤ لی بۆن، Gostav le Bon” لە کتێبەکەیدا (The Crowd; 1895) ده‌ڵێت: مێشکی ئافره‌ت له ڕووی قه‌باره‌وه زیاتر له مێشکی غۆرێلا ده‌چێت نه‌وه‌کو مێشکی پیاوێکی پێگه‌یشتوو.!
women whose brains are closer in size to those of gorillas than to the most developed male brains
٨- له وته‌کانی تریشی: ئافره‌ت له ڕووی بایۆلۆجیه‌وه زیاتر له مێشوله ده‌چێت وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئینسان بچێت، به‌ڵام ده‌توانین ئافره‌ت وه‌کو ئاژه‌ڵێکی جیاواز و جوان و ناته‌واوی په‌ره‌سه‌ندوو قه‌بوڵ بکه‌ین، که له زنجیره‌ی په‌ره‌سه‌ندندا په‌یدا بووه.
Gould, The Mismeasure of Man, p.105
٩- له کۆتاییدا “جێری بێگمان، Jerry Bergman” به‌شێوه‌یه‌کی کورت و پوخت کۆتایی به مه‌سه‌له‌که ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: مێژووی داروینیزمی، مێژووی به سووک دانان و گاڵته‌پێکردنه به ئافره‌ت، به‌و پێیه‌ی ئافره‌تی تیادا به که‌متر له پیاو هه‌ژمار کردووه بە ڕادەیەک کە بە مرۆڤ سەیرنەکرێت…!
http://www.rae.org/women.html
له کۆتاییدا ته‌نها ده‌توانین بڵێین:
“الحمد لله على نعمة الاسلام”.
Tags
گشتی#
Share This
About Mohamad
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
Labels:
گشتی
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment