Post Top Ad
Your Ad Spot
Thursday, 19 April 2018
Home
گومان
گومانی مێژووی ئیسلام
ئایە ابن تیمیە فتوای ئەوەی داوە ئەوەی نیەتی نوێژ بەدەنگی بەرزی هێنا ئەوە بیکوژن ؟
ئایە ابن تیمیە فتوای ئەوەی داوە ئەوەی نیەتی نوێژ بەدەنگی بەرزی هێنا ئەوە بیکوژن ؟
خەلکانێک ده‌ڵێن ابن تیمیة ده‌ڵێت : هه‌رکه‌س نیه‌تی نوێژ به ده‌نگی به‌رز بڵێت و پێی وا بێت واجبه ده‌بێت ته‌وبه بکات ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌کات ده‌بێت بکوژرێت !؟ باسه‌ره‌تا بچین بۆ کتێبه‌که بزانین چی ده‌ڵێت ؟ فه‌رمون ئه‌مه لینکی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌یه که ئه‌وان باسی ده‌که‌ن له کتێبه‌که
http://shamela.ws/browse.php/book-7289/page-11272
وه‌ك ده‌بینن ئەم بەرێزانە به ته‌نها 4 دێڕی داناوه . به‌ڵام ئه‌و باسه 7 لاپه‌ڕه‌یه نه‌ك 4 دێڕ لێره‌دا ده‌بینین قورئانیه‌کانیش وه‌ك مه‌سیحی و بێ‌دین و دژه ئیسلامه‌کان سه‌رچاوه‌کان ده‌بڕن !؟ له‌و فه‌توایه‌دا پرسیار ده‌کرێت و ده‌پرسن :
ئه‌گه‌ر پیاوێك له کاتی نوێژدا به ده‌نگی به‌رز نیه‌ت بهێنێت و تشویش بخاته سه‌ر ئه‌وانیتر وه پێێ بڵێن ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یکه‌یت له ئیسلامدا نییه . وه که‌سه‌که بڵێت ئه‌مه‌ی ده‌یکه‌م ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌یه و ته‌نانه‌ت قورئانیش ده‌خوێنم له پشتی ئیمامه‌وه به ده‌نگی به‌رز . ئایا ئێمه چی بکه‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دا !؟
وه‌ك بینیتان به‌س ده‌نگ به‌رزکردنه‌وه نییه له نوێژدا ؟ لێره‌دا قورئانی ئه‌مه‌شی شاردوه‌ته‌وه له هاوبیره کانی !؟ ئیبن تیمیه‌ش وه‌لام ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت : ئه‌و کاره به‌شێك نییه له دین و هه‌ر که‌س ئه‌و کاره بکات
ده‌بێت بۆی باس بکرێت و ڕون بکرێته‌وه‌که ئه‌و شته له ئیسلامدا بونی نییه وه ئه‌گه‌ر که‌سه‌که هه‌ر بڵێت به‌ڵێ ئه‌مه‌ی من ڕاسته ده‌بێت ته‌وبه بکات وه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بێت ده‌کوژرێت . پاشان باسی ئه‌وه ده‌کات ئه‌و نیه‌ت هێنانه ئه‌سڵ و اساسی نییه چونکه نیه‌ت له دڵدایه و به گوتن ناگوترێت .
وه ده‌ڵێت فقیهه ئیسلامییه‌کان هه‌ندێکیان ده‌ڵێن جایزه به ده‌نگیش نیه‌ته‌که بڵێیت وه‌ك شوێن که‌وتووانی ابو حنیفة و شافعی و احمد . وه هه‌ندێك له شوێن که‌وتووانی مالکی ده‌ڵێن بیدعه‌یه و نابێت به ده‌نگ بگوترێ وه ابن تیمیة ده‌ڵێت :
نابێت هه‌ر له خۆمانه‌وه شت بۆ دین زیاد بکه‌ین و بڵێێن پێغه‌مبه‌ر (ﷺ) وای گوتوه وه نابێت به بێ عیلم و زانیاری قسه له‌سه‌ر دینی خودا بکه‌ین !؟ به‌ڕێزان دیقه‌ت بده‌ن ابن تیمیة 5 لاپه‌ڕه باسی نیه‌تی نوێژ ده‌کات به ده‌نگه‌وه و ده‌ڵێت نابێت به ده‌نگه‌وه نیه‌تی نوێژ بهێنرێت و به‌ڵگه‌ی بۆ ده‌هێنێته‌وه له
قورئان و سونه‌ت . پاشان له لاپه‌ڕه 240 دا ده‌چێته سه‌ر باسی کوشتنه‌که . قورئانیی منافقی درۆزن هاتووه به‌س 4 دێڕی داناوه له فه‌تواکه و پرسیاری کابرای دا نه‌ناوه . پشان فه‌تواکه‌ی وه‌ك خۆی نقل نه کردووه
و درۆی له‌گه‌ڵ خۆی و ئێوه‌دا کردووه و خیانه‌تیشی کردووه له ئه‌مانه‌تی عیلمی و کتێب و سه‌رچاوه‌که‌ی وه‌ك خۆی نقل نه کردووه ؟ چونکه له لاپه‌ڕه‌ی 240 دا دێته سه‌ر باسی کوشتنه‌که و ابن تیمیة ده‌ڵێت : وه ئه‌و که‌سه‌ی ده‌ڵێت هه‌ر که‌سه به‌و گوێره‌یه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت کار به ئاین ده‌کات . ئه‌وه تاوانێکی مه‌زنه و ده‌بێت تۆبه بکات ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی نه‌کرد سزا ده‌درێت . وه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ردوام بو له‌سه‌ر گۆڕینی ئاینی ئیسلام و به که‌یفی خۆی ئاینی په‌یڕه‌و کرد ده‌بێت بکوژرێت . فه‌رمون ئه‌مه‌ش لینکی لاپه‌ڕه 140
http://shamela.ws/browse.php/book-7289/page-11272#page-11277
وه هه‌تا لاپه‌ڕه 241 باسی ده‌کات و به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت و حه‌دیس دا ده‌نێت بۆ کوشتنه‌که . خۆتان ده‌توانن سه‌یری به‌ڵگه‌کان بکه‌ن !؟ به‌ڕێزان ئێستا بینیتان قورئانیی مونافیق چۆن درۆتان له‌گه‌ڵ ده‌کات ؟ وه شیخ الاسلام ناڵێت
ئه‌گه‌ر که‌سێك نیه‌تی نوێژی هێنا به ده‌نگی به‌رز ده‌بێت بکوژرێت ؟ به‌ڵکو پرسیاره‌که 2 به‌شه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر که‌سێك به ده‌نگی به‌رز نیه‌تی هێنا حوکمه‌که‌ی چییه ؟ و ئه‌گه‌ر بڵێت من به ئاره‌زوی خۆم ئاین په‌یڕه‌و ده‌که‌م حوکمی چییه ؟ شیخ الاسلامیش سه‌ره‌تای فه‌تواکه‌ی به کوردتی وه‌ڵام ده‌داته‌وه وه‌ك
ده‌بینن قورئانیی چه‌واشه‌کار بڵاوی کردوه‌ته‌وه . پاشان به تفصیلی له 7 لاپه‌ڕه‌دا وه‌ڵامی هه‌ردوك پرسیاره‌که ده‌داته‌وه . بۆیه ئاگاداری ژه‌هری ئه‌م دژه ئیسلامه نوێیانه بن !؟ ڕه‌خنه‌کانیان به‌شێوازی پرسیاردا ده‌که‌ن ؟
یان گه‌ڕان به دوای زانیاری‌دا ؟ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه نه‌زانین . به‌ڵام زۆر به زانایانه ژه‌هر ده‌ڕێژن و ئیمانی موسوڵمانان لاواز ده‌که‌ن . وه به فه‌زڵی خودا ئێمه‌ش 1 وشه جێ ناهێڵین وه‌ڵامیان نه‌ده‌ینه‌وه و ئه‌م فیتنه‌ی معتزلة و قورئانییانه ته‌پڵی سه‌رکه‌وتنه بۆ زیندوبونه‌وه‌ی سونه‌تی خۆشه‌ویستمانه و
سه‌رکه‌وتن بۆ ئیسلامی مه‌زنه و ئه‌م به‌ناو موسوڵمانانه‌ش به‌م زووانه ده‌چنه زبڵدانی مێژوه‌وه و ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ش نه‌که‌ن لای خودا‌ش ده‌چنه لای منافقه‌کانه‌وه . پرسیاری بێ وه‌ڵامیشمان له قورئانیه‌کان ئه‌مه‌یه : ئایا ڕازی ده‌بن
هه‌ر که‌س به ئاره‌زوی خۆی ئیسلام په‌یڕو بکات و بڵێت من دین په‌یڕه‌و ده‌که‌م به ئاره‌زوی خۆم ؟ طبعا قورئانی ده‌ڵێت به‌ڵێ ڕازیم .. چونکه قورئانی هیچ پێوه‌رێکی نییه بۆ ئاین و به که‌یف و ئاره‌زوی خۆی ئیسلام ده‌بینێت و تطبیقی ده‌کات !؟ بۆیه ده‌ڵێین فه‌رمون وه‌ه‌رن وه‌ڵامی ئه‌م ئایه‌تانه بده‌نه‌وه ابن تیمیة
به‌ڵگه‌ی ئایاتی قورئانی داناوه که باکرێت و نابێت خه‌ڵکی به ئاره‌زوی خۆی ئاینی ئیسلام بگۆڕێت و په‌یڕه‌و بکات : و من اضل م‌من اتبع هواه بغیر هدی من الله هه‌روه‌ها و ان کثیرا لیضلون باهوائهم بغیر علم . هه‌روه‌ها
و لا تتبع الهوی فیضلك عن سبیل الله وه زۆر ئایاتی تریشی داناوه که نابێت ئاینی خودا بگۆڕرێت ؟ وه کوشتنی که‌سه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئاینی ئیسلام ده‌گۆڕێت به ئاره‌زوی خۆی نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه بێت که‌سێك نیه‌تی نوێژ بهێنێت به ده‌نگی به‌رز وه‌ك قورئانیی دژه ئیسلام ده‌هۆڵی بۆ ده‌کوتێت !؟
ئه‌وه لینکه‌کانیشمان بۆ داناون و خۆشتان ده‌توانن به دوایی به‌ڵگه‌کاندا بچن و بیخوێننه‌وه و ئاستی درۆ و چه‌واشه‌کاریی ئه‌م قورئانییه به‌ناو موسوڵمانانه ببینن که چۆن خیانه‌ت ده‌که‌ن و له 7 لاپه‌ڕه 4 دێڕ داده‌نێن !؟
Tags
گومان#
گومانی مێژووی ئیسلام#
Share This
About Mohamad
گومانی مێژووی ئیسلام
Labels:
گومان,
گومانی مێژووی ئیسلام
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment