Post Top Ad
Your Ad Spot
Thursday, 19 April 2018
وەڵامێک بۆ تۆڕی میدیایی ڕووداو
وەڵامێک بۆ تۆری میدیایی روداو
پێویستە داوای لێبوردن لە مسولمانان بکات بابەتەش رەشکاتەوە
تۆری میدیایی روداو بابەتێکی بڵاو کردۆتەوە کە نووسراوە
( فەتحی هیندستان؛ گەورەترین کۆکوژی لە مێژوودا) نووسینی “حەمە سەعد”
ئەم نووسراوە وا نووسراوە کە ئیسلام خوێن رێژی پیرۆز کردووە و تەنها لەم شەرە “۲٥۰” ملیۆن کەس کوژراوە وە چەندین ملیۆن کەس دەربەدەر بووە و بەهەزاران کەلێسا روخاوە …..،
بەڵام سەرتا سەری بابەت دوورە لەراستی هیچ مێژوو نووسێکی جیهان و باسی ئەم شەرەی نەکردووە بەم شێوەیە لەم بابەتە بۆتان روون دەکەینەوە پشتیوان بەخودا ، تۆری میدیایی روداو بەرپرسیارە لە بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە نادروستانە و گرینگانە کە بەڕاستی شەرمەزارییە و شورەییە بۆ تۆڕیکی میدیایی کە ناوی مەدەنی بوون و بێ لایەنی بوونی لەخۆ ناوەو خۆی بە پێشەنگی میدیاکاری دادەنێت نەتوانێت داتای درۆ و داتای راستی لەیەک جیابکاتەوە، نەتوانێت قسەی عاتیفی نوسەرێک لە قسەیەکی مێژوونوسێک جیابکاتەوە، نەتوانێت قسەی بابەتێکی ئینتەرنێت لە داتایەکی دەزگا بەناوبانگە جیهانییەکان جیابکاتەوە یاخود توانایان هەیە و ئامانجی ئەوان تەنها ئەوەیە کوێرانە دژایەتی ئیسلام بکەن؟ داوا لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکەین هەرکامێکە لەو دووانە ئەوە بۆ گوێگرانی شی بکاتەوە، بەڵام هیچ کامیان لەوی تریان باشترنییە.
هەر چەندە پێشتر کە شتی نەشیاویان بڵاو کردۆتەوە لەسەر ئاینی ئیسلام بەڵام ئێمە بێ دەنگیمان هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی هیچ شتێکی نەخوازراو نەیتە پێشەوە ، بەڵام ئەوان لە بابەتە نادروستەکان و درۆیەکان ناوەستن دەربارەی ئاینی ئیسلام چونکە ئەوان دەیانەوێ خەڵکی مسولمانی کورد سارد کەنەوە لە ئاینی ئیسلام، بۆیە گەر ئێمە ئاوا قسەمان لەسەر ئاینی ئێزیدی کردبا ئەوە بەدڵنیایایەوە راپێچی دادگایان دەکردین هەروەک بینیمان چەند مامۆستایەکی مێزەر پاکیان راپێچی دادگا کردوو وە پاشان هەر خۆشیان لە کەیسەکە شکستیان خوارد بۆیە کە تۆری میدیایی روداو باسی پێکەوە ژیان دەکا و نابێ هێرش بکرێتە سەر هیچ ئاینێک ئائەوە خۆتان هێرش دەکەنە سەر ئیسلام بۆیە لەسەرتان پێویستە بەسەر ئەم بابەتە بچنەوە و داوای لێبوردن لە مسولمانان کەن بەهۆی ئەوەی شتی نادروست و درۆتان بڵاو کردۆتەوە ، ئینجا ئێستا قسە لەسەر نووسەری ئەم بابەتە دەکەین کە سیکۆلارکێ چەپرەوە و دژی سیکۆلارەکانی راسترەو شت دەنووسێ و بە شێوەک گەر ئەم دوو سیکۆلارە لەسەر ئەم زەویە گەورە بەتەنها بن ناتوانن لەگەل یەکتر بژین هەردەم شەران گێزن ، ئەویش ناوی “حەمەسەعید حەسەن”ه کە هەستاوە بە دزینی بابەت وە بەناوی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە کە ئەم بابەتە لە زمانی عەرەبیەوە وەریگرتووە و نووسیەتی نووسینی “حەمەسەعید حەسەن” کەچی وانیە درۆیە ئەو وەریگێراوە لە زمانی عەرەبیەوە بۆ سەر زمانی کوردی ئائەمەش رەوشتی سیۆلارێکی دیموکراسی خوازە کە شتی خەلک دەدزێت و بەناوی خۆیەوە بڵاو دەکاتەوە بۆ ئەوەی خەڵکەی مسولمان چاوەشە بکات و خەڵک بابەتەکە بەگرینگ وەرگری وە خۆی بەم باتەنە بەناو بانگ کات و خۆی دەرخات ،
ئائەمە بابەتەکە بە زمانی عەرەبی
http://mustafaris.com/post/islamic-invasion-of-india-the-greatest-genocide-in-historyy/
لێرەوە دەچین سەر بنچینەی بابەت
کە ئایە ئەوەی باسی دەکەن راستە و دروستە یان چەواشەو درۆیە ،
وە ئێمە باسی بابەتە ئاینەکان ناکەین کە چۆن چۆنی ئەمە درۆیە بەڵکو باسی داتا و ئامارەکانی جیهانی دەکەین چونکە گەر ئێمە بە شێوەیەکی ئاینی وەڵامیان بدینەوە بدڵنیایەوە وەری ناگرن
۱-لە هەر ئەم بابەتەی خۆیان نووسیوویەتیتیان دژیەکی زۆری تێداییە لەگەڵ ئەم داتا و ئامارەکانی جیهانیەکان کە باسی رێژەی دانیشتوانی مرۆڤ دەکەن لەسەر زەوی ، چونکە ئەوان ناوی مێژو نووسێکیی دێنن بەناوی (محمد فریشتە ) دەلێن مسولمانە کەچی ئەو مێژو نووسی شیعەیە و دژی عوسمانیەکان ئەم قسانەی کردووە تا لەبەر چاوی خەلک ناشرینیان بکا ، مێژو نووسەکە دەلێت (ژمارەی دانیشتوانی هیند لەم سەردەمە کە هێرشی کراوتە سەر نیو ملیار بووە کە دەکاتە [٥۰۰] ملیۆن کەس،)
ئەمەش دژی ئەو بەڵگەنامە جیهانیانە کەباسی ژمارەی دانشتوانی دەکا بە داتا و ئامارەکانەوە، چونکە هەرچی داتا هەیە دەڵێ هەتا ساڵی ١٨٠٠ کان دانیشتوانی زەوی لە ١ ملیار تێپەری نەکردووە
ئەی چۆن چۆنی دەلێن ژمارەی تەنها وڵاتی هیند نیوو ملیار بووە ؟ لەکاتێکا هەموو سەر زەوی نەگێشتۆتە ملیارێک
بەڵگە لە داتا و ئامارەکان جیهانی سەبارەت بە دانیشتوان
The UN calculates that there are more than 7 billion living humans on Earth, yet 200 years ago we numbered less than 1 billion٫
World Population Growth
با لە ژمارەی دانیشتووانی ساڵی ١٨٠٠ بگەڕێی کە چەندێک بووە…
مەهزەلەی ئەم بابەتەی تۆڕیی میدیایی ڕووداو لەوەدایە کە لە ساڵی ١٠٠٠ ی زایندا ژمارەی دانیشتووانی زەوی لە نێوان ٢٠٠-٣٥٠ ملیۆن کەسدا بووە، ئەمە بەپێی گشت داتا فەڕمییەکان وەک:
https://www.census.gov/population/international/data/worldpop/table_history.php
World Population Estimate Sets : 10,000 B.C. to 2007 A.D.
https://docs.google.com/spreadsheets/d/1HhCwxzuF_Cb9R-EhKUq7lG2rZH4bc-pxbxthNFnXEUU/pub
دەی کەوایە ئەو قسەی کە گوایە لە فەتحی هینددا ٢٥٠ ملیۆن هیندی کوژراون لە چ لۆژیکێک و لە چ ئەقڵێکەوە هاتەدەر!؟ لەکاتێکدا کە تێکڕای دانیشتووانی زەوەی لەو ساڵانەدا هەر هێندە بووە!
وەڵامی ئەم مەتەڵە جێ دێڵین بۆ نوسەری بابەتەکەی ڕووداو.
کەواتە هەر بەبەڵگەکانی خۆیان کە داتا و ئامارەکانی ئەمریکایە بۆمان دەرکەوت ئەم ژمارانە کە باسیان کردووە سەرتا سەری هەلە و چەواشەکاریە و دوورە لەراستی ،
پاشان باسی ئەوەی کرد کە ئەم شەرەی ئیسلام گەورەترین کۆمەل کوژی جیهانە دیسانەوە قسەکانیان دژی بەڵگە جیهانیەکانن
به‌ڵكو ڕاستتره بڵێین كه ئاگری جه‌نگه‌كان به هۆكاره ئاینییه‌كان هه‌زاره‌ها جار به به‌زه‌ییانه‌تره له ئاگری جه‌نگه‌كان به هۆكاره‌كانی دیكه به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌نگه ئایینه‌كان پێوه‌رێكی ئه‌خلاقی ده‌یانبه‌ستێته‌وه زیاده‌ڕۆیی كه‌متر تێداده‌كرێت له هۆكاره‌كانی دیكه وە بەتایبەت ئاینی ئیسلام کەچەندەها یاسای دارشتووە بۆ شەر هیچ ئاینێک و فکرێک وەک ئەوی نەنووسیەوە ،
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا بێباوه‌ڕان وه‌كو بێباوران و كۆمه‌نیست و سیكۆلاره‌كان باوریان بەشتێک نییە کە نیبینن و هەستی پێنەکەن وە “ئه‌خلاقیات” نەکەس بینوویەتی نەکەس هەستی پێدەکا چۆن چۆنیی باسی اخلاق دەکەن و باسی کوژتن دەکەن ؟ ، بۆیە به‌و پێیه‌ی ئه‌وان چه‌ندین نمونه‌ی ناشرین و په‌ڵه‌ی ڕه‌ش له مێژوویاندا هه‌یه له ڕشتنی خوێنی سه‌دان ملیۆن كه‌س له ئه‌نجامی بیری مادده گه‌رایی كه نمونه‌یان له ئاژه‌ڵی دارستان ئه‌چێت ته‌نها به‌هێزه‌كان مافی مانه‌وه‌یان هه‌یه ،
با بزانین ئاماره‌كان چی ده‌ڵێن ده‌رباره‌ی چه‌ندێتی ئه‌وه‌ی كه بێباوه‌ران تۆمه‌تبارن به هه‌ڵگیرساندنی چه‌ندین جه‌نگ به هۆكاری جگه له ئاینی به‌ڵكو ته‌نها بەهۆی جیاوازی سیاسی و داگیرکاری ولاتان ،
پێشه‌كی ده‌توانن لێره‌وه لیستی وێكیپیدیا ببینن بۆ ئه‌و ده‌نگانه‌ی زۆرترین خوێنی تێدا ڕژێنراوه (لینکی ویکیپیدیامان داناوە چونکی ئەم باسە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە)
https://en.wikipedia.org/wiki/List_of_wars_by_death_toll
https://en.wikipedia.org/wiki/War
هه‌ر یه‌ك له (چارلز فیلیپیس) و (ئالان ئه‌كسێلڕۆد) كه دوو زانای مێژوونوسن له ساڵی 2004 هه‌ستان به نوسینی ئینسایكلۆپیدیایه‌كی گشتگیر و گه‌وره ده‌رباره‌ی جه‌نگه‌مانی مێژوو وە بەهیچ شێوەک باسی هیندی تیا نیە باسی ئەوەش ناکات کە گەورەترین کۆمەل کوژی بووە
Encyclopedia of war-3 volume of set by charles philips and Alan Axelrod,2004
لینكی ئینسایكلۆپیدیاكه له كتێبخانه‌ی ئه‌مازۆن…
http://www.amazon.com/Encyclopedia-Wars-Volume-Library-History/dp/0816028516
له میانه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌ی كه ئه‌و دوو نوسه‌ره خستوویانه‌ته ڕوو ، ده‌رباره‌ی 1763 جه‌نگ له مێژوودا دواون له كۆی ئه‌و ژماره‌یه ته‌نها 123 جه‌نگ هۆكاری ئایینی له پشته‌وه بووه ، كه ده‌كاته 7% هه‌موو جه‌نگه‌كان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا،
ده‌بێ چه‌ند بمێنێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تانه له ئایینه‌كان ده‌ده‌ن به گشتی له ئیسلام به تایبه‌تی
ده‌توانن لێره‌وه بینه‌ری ئه‌و زانیارییانه و به‌ڵگه‌نامه‌كان بن…
http://carm.org/religion-cause-war#footnote3_s05weal
جیهانی ئیلحاد دا شتێک نییه به‌ناوی خودا، وه‌کو چۆن شتێکیش نییه به‌ناوی قه‌بر، قیامه‌ت، لێپرسنه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی و پاداشت و سزا…
له‌مه‌وه چۆن ده‌ژیت بژی هیچ دادگایەک لێپرسینەوەت لەگەڵدا ناکا، هه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ی ژیانیشه وای کردووه بێ ساکردن و دوودڵی له کاره‌کانیان و لێپرسینه‌وه‌یه‌ک به‌ده‌ستی چه‌ند بێباورێکی ناسراوو نزیکه‌ی ١٠٠ ملیۆن که‌س بێ هیچ پره‌نسیپێک بکوژرێن.
به‌ڵام کاکی بێباور خه‌ڵه‌تێنراوی ئه‌مڕۆ ئه‌مانه نابینێ، ته‌نیا ده‌زانێ بڵێت موسوڵمانان تیرۆستن.!
کێن تیرۆستانی ڕاسته‌قینه؟؟؟؟
– (ما‌و تسی دۆنگ) Mao Zedongg شیوعیه‌كی مولحید و سه‌رۆكی (چین ) بوو:
ڕه‌خنه‌گران له‌وه‌سفەکانیاندا ئه‌م پیاوه به گه‌وره‌ترین تاوانباری مێژووی مرۆڤیایەتی داده‌نێن .
ما‌و تسی تونغ بۆماوه‌ی 27 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی ڕه‌های وڵاتی چینی كرد و له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایەتییەکەیدا كۆمه‌ڵێكی زۆر تاوانی دڵته‌زێنی دژ به مرۆڤایه‌تی كرد و به‌رپرسه له كۆمه‌ڵكوژی و له‌ناوبردنیی 40 بۆ 70 ملیۆن مرۆڤ، ئه‌م تاوانانه‌یشی له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تی برسی كردنی ناوچه‌یه‌ك و كاركردنی زۆره ملێ به مناڵانی پێنه‌گه‌یشتوو و وه‌له‌سێداره‌دان و له ناوبردنی دژه‌بیركه‌رەوانی سیاسی و كه‌مینه نه‌ته‌وایه‌تیه بچوكه‌كان. ته‌نانه‌ت وای لێهات فه‌رمانی له‌ناوبردنی بۆ دووانە لەیەكچوه‌كانیش ده‌ركرد بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ی ولاتی چین .
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ماوه‌ی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی ما‌و تسی تۆنگ له وڵاتی چین ده‌توانن سود لە کتێبی: ما‌و تسی تونغ چیرۆكێكی نادیار (ماوتسي تونغ القصة المجهولة ) وەربگرن.
#سەرچاوەکان:
http://bit.ly/1KT8PQo
http://www.independent.co.uk/arts-entertainment/books/news/maos-great-leap-forward-killed-45-million-in-four-years-2081630.html
http://www.dailymail.co.uk/news/article-2017839/Madman-starved-60-million-death-Devastating-book-reveals-Maos-megalomania-turned-China-madhouse.html
*******
– (جوزیف ستالین ) Joseph Stalin سه‌رۆكی دووه‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ت:
زۆرێك له مێژوو نووسان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جوزیف ستالین بۆته هۆی له‌ناوبردنی 60 ملیۆن مرۆڤ. كه ئه‌م ژماره‌یه له‌وانه‌یه زیادەڕەوی تێدا كرابێ، به‌ڵام هه‌نێك له‌و مێژوونووسه ڕاسگۆیانه كه ده‌وانرێت پشتیان پێ ببه‌سترێ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ڕایانگه‌یاندوه كه ستالین بۆته هۆی له ناوبردنی 20-50 ملیۆن مرۆڤ له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كەیدا.
هه‌ردوو مێژوونوس “جۆرجي روي ألكندر” و “فيتش ميدفيديف” چه‌ند وته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م ژماره زۆره‌ی قوربانیان نوسیوه و ده‌ڵێن 20 ملیۆن مرۆڤ هه‌ندێكیان كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كه‌ی ستالین به‌وبیانوه‌ی دژی بیركردنه‌وه و سیاسه‌تی ئه‌و بوون و هه‌ندێكی تریان به پاساوی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر له‌وسه‌رده‌مه‌دا كه‌ونه‌به‌ر گوله‌ی وێڵ یان بێسه‌ر وشوێن كران یان له‌سجنا هێڵرانەوه تامردن یان له‌ژێر ته‌عزیب به دڕندانه‌ترین شێوه له‌ناوبران و هه‌نێكی تریشیان ئه‌و مێردمنداڵانه‌بوو کە هێشتا نه‌گه‌یشتبونه ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن و به زۆر له‌لایه‌ن ڕژێمی ستالینه‌وه ڕاگوێزارن گواسترانه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر بۆ كاركردن یاخود بۆ هه‌ر ئیش‌و كارێكی تاقیگه یان كارگه‌ی پیشه‌سازی چه‌ك وه هه‌ندێكی تر له‌و خه‌ڵكه له سه‌ربازگه‌كاندا مردن كه بۆ كاركردنی زۆره‌ملێ دامه‌زرابوو .
وه ئه‌و 200 ملیۆنه‌ی تر كه ماوه ئه‌و قوربانیانەن كه سۆڤیه‌ت لێی کوژرا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
#سەرچاوە:
http://www.dailymail.co.uk/news/article-1232766/Stalin-murdered-20million-people-including-grandfather–terrifying-Putin-turning-hero.html
************
– (فلاديمير لينين) Vladimir Leninn ئه‌و مولحیده‌ی كه فه‌رمانی له‌ناوبردنی هه‌موو ھه‌ڵگرانی بیروباوەڕی ئاینی دا به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی:
فلاديمير إليتش أوليناوف ناسراو به (لینین ) هه‌ستا به‌كۆتای هێنان به فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی (قه‌یسه‌ڕی ڕوسیا ) وه توانی ده‌ست بگرێت به سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵات له ساڵی 1917 وه وه‌ك فه‌رمان ڕه‌وا مایه‌وه تاكو کاتی مردنی له ساڵی 1924.
(لكسندر سولجنستين ) كه ئه‌دیبێكی ڕوسیه و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه له‌بواره‌ی ئه‌ده‌ب ڕایدەگەیەنێت كه‌وا تیرۆریزمی ئیلحادی سۆفیه‌تی له‌سه‌رده‌می ستالین ده‌ستی پێنه‌كردووه به‌ڵكو له‌سه‌رده‌می لینینه‌وه ده‌ستی پێكردووه به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتانه‌ی كه لكسندر سولجنستين بڵاوی كردۆته وه لە ماوەی فەرمانڕەوایەتی سۆڤییەتیدا 55 ملیۆن مرۆڤ بێسه‌روشوێن بوون له‌سه‌رده‌می لینین و ستالین.!
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئەم سەرانەی سۆڤیەت و ئیلحاد سەردانی ئەم سەرچاوانه بکەن:
The Black Book of Communism
https://books.google.com/books?id=H1jsgYCoRioC&printsec=frontcover&dq=The+Black+Book+of+Communism&hl=en&sa=X&ved=0ahUKEwjN3IWT27bOAhVGuBQKHWy_DNwQ6AEIHDAA
****************
– (بول بوت) Pol Pot یان براگه‌وره یان سالوس سار Saloth Sar سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌مبۆدیا 1976 – 1979):
ئه‌م كه‌سه كۆمه‌ڵێكی زۆر ناوی هه‌بوو وه له ساڵی 1976 بۆ 1979 سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌مبۆدیابووه، له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی هه‌ستا به‌له‌ناوبردنی %255 گه‌له‌كه‌ی، ئه‌م تاوانه‌یشی له‌ژێر ناوی ئیلحاد و فه‌لسه‌فه‌ی مادی ئه‌نجام دا.
Craig Etcheson, After the Killing Fields (Praeger, 2005), p. 119
وه ئه‌و ڕێژه‌ی %25 به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی تۆماركراوه كه دیكۆمێنتاری ده‌وڵه‌ت
سەرچاوه:
www.paulbogdanor.com/left/cambodia/locard.pdf
***************
– (سلوبودان ميلوسوفيتش) Slobodan Milošević ئه‌م مولحیده سه‌رۆكی صربیاو یۆگسلافیا بووه:
ئه‌م مولحیده 66 تۆمه‌تی به‌ڕه‌سمی به‌سه‌ریا چه‌سپاوه كه تۆمه‌ته‌كانی خۆیده‌بینێته‌وه له كۆمه‌ڵكوژی موسوڵمانانی بۆسنه و كوسوڤا وه كۆمه‌ڵكوژی میلوسوفیتش كه ده‌یان هه‌زار موسوڵمانی له‌ناوبرد به شێوه‌یه‌كی دڕنده و هه‌ستا به‌ڕاوه‌دوونان و ده‌ركردنی 800 هه‌زار موسوڵمان بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێیی.
بۆیە گەر ئیسلام لە دێر زەمانەوە حوکمی نەکردبا ئەوە دڵنابن بێباوران کەسیان لەسەر زەویا نەدەهێشت و کەس بوونی نەدەما ، وەگەر هەموو شەرەکانی ئیسلام وە ئەوانەشی کە بەزۆر بەسەرر ئیسلامەوە حیساب دەکەن کۆی هەموو کوژراوەکان ناکات بەوەی کە بێباوران لەیەک شەردا مرۆڤیان کوژتووە، وەگەر سەیری کوژراوانی مسولمانان و بێباوران کەین لەسەردەمی “محمد” دروودی خودای لێبت، ئەبینین کۆی گشتی هەر دوولا نەوەک یەک لا هەمووی (۱۲۹۰)کەس بووە ، خۆتان بریار دەن کێ تیرۆرستە و کێ خەلکی بەناحەق دەکوژێت !؟
دڵنابن گەر مسولمانان بەچارێگی ئەمانه مرۆڤیان بەناحەق بکوژتبا ئەوە کەسێکیان نەدەهێشت کە نەوەک مسولمان با بەڵکو بۆنی مسولمانانیەتی لێبهاتبا ،
بۆیە ئەوە راستی و رووی راستی بابەتەکان و شەرەکانە بەڵام بێباوران دەیان نەوێ ئەمانە بشارنەوە وەشاردۆتیشانەوە لەبەر چاوی خەلکا لەم سەردەمە ،
بۆچی بێباوران لەقورئان و ئیسلام دەترسن و دەلێنە خەلک گوێی بۆمەگرن و ئیسلام تیرۆرستیە!؟
لەناو قورئان وەڵام وەرگرە
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:(وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لا تَسْمَعُوا لِهَذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ) فصلت، ٢٦.
واته:بێ باوه‌ڕه‌کان به یه‌کتریان گوت:گوێ بۆ ئه‌م قوڕئانه مه‌گرن و بیکه‌نه هه‌راو هۆسه و غه‌ڵبه غه‌ڵب تێیدا، به‌شکوم زاڵ ببن به‌سه‌ر موحه‌مه‌ددا!
به‌کورتی:
ترسان له قوڕئان و ئیسلام مێژوویه‌کی زۆر دوور‌و و درێژی هه‌یه، وه دژایه‌تی کردنیشی هه‌ر به‌هه‌مان شێوه کۆنه.
سوپرایز:
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن دژایه‌تییه‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک فه‌شه‌لیان هێناوه و بوون به تۆزی به‌ربا، قوڕئان و ئیسلامیش هه‌ر له گه‌شی و ڕوونی و ڕه‌ونه‌ق دارتر بوون دایه، پیلانە یەک بەدوا یەکەکانیش کەە بێباورانی بەرامبەر ئیسلام بەسەر خۆیانەوە کەوتووەدەکەوێت
“سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار”.
ئامۆژگارییم بۆ بێباوران ئەوە ئیسلام ۱٤۰۰ ساڵە هەرماوەتەوە هەردەشمێنێتەوە ئا ئەوە وەعدی پەروەردیگاری جیهانیانە بۆیە ڕۆژانه کاته به نرخه‌که‌ت به‌فیڕۆ مه‌ده له فووکردن له خۆر، وەبه ئومێدی کوژانه‌وه‌ی.
ڕۆژ له دوای ڕۆژ، جوانتر ده‌رده‌که‌وی…
Tags
گشتی#
گومان#
گومانی مێژووی ئیسلام#
Share This
About Mohamad
گومانی مێژووی ئیسلام
Labels:
گشتی,
گومان,
گومانی مێژووی ئیسلام
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment