Post Top Ad
Your Ad Spot
Thursday, 19 April 2018
وەڵامێک بۆ د.عدنان ابراهیم
بەرێزان ئەمە دەقی ڤیدۆی ابوعمر الباحسە لەسەر وەڵامی گومانەکانی د.عدنان ابراهیم ،
بینه‌رانی خۆشه‌ویست ئه‌م كاته‌تان باش،خۆشحاڵین له ئه‌ڵقه‌یه‌كی نوێ پێتان گه‌یشتینه‌وه
كه وه‌ڵامی درۆكانی د.عدنان ابراهیم ده‌ده‌ینه‌وه ده‌رباره‌ی هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌رﷺ
له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و قسه‌ی ده‌ده‌ینه‌وه كه ده‌ڵێت معاویه‌ی كوڕی أبو سوفیان به موسڵمانی نه‌مردووه
ئێمه ده‌یسه‌لمێنین كه د.عدنان ابراهیم درۆ ده‌كات بۆ هه‌وادارانی
له‌م ریوایه‌ته‌دا ده‌ڵێت پیاوێك ده‌رده‌كه‌وێت لێتان كه نه‌فره‌ت لێكراوه
دواتر حكم ی كوڕی ابی عاص ده‌رده‌كه‌وێت،به‌لام د.عدنان ده‌ڵێت مه‌عاویه-ده‌ركه‌ووتووه
وه بۆتان ده‌سه‌لمێنین كه درۆده‌كات له ڤیدیۆیه‌دا
هه‌ندێك له شوێنكه‌وتووانی عدنان ابراهیم ده‌ڵێن كه ئه‌م قسه‌یه‌ی عدنان ابراهیم كۆكراوه‌ی دوو ریوایه‌ته و قسه‌ی خۆی تیا كردووه
وه من نازانم چۆن قسه‌ده‌كرێت له ده‌قێكی ڕوون له قورئان یان فه‌رمووده‌دا
به گشتی ڕیوایه‌تی دیكه هه‌یه كه عدنان ابراهیم بۆ درۆكانی ده‌یهێنێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
ئێستا گوێ‌بگرن لێی..
من به‌ڵگه‌م لایه
له كتێبی أنساب أشراف ـی بلاذری به سه‌نه‌دێكی زۆربه‌هێزه‌وه،كتێبه‌كه‌تان بۆ دێنم به سه‌نه‌ده‌وه
كه زانایانی جه‌رح تعدیل په‌سه‌ندیان كردووه
فه‌رمووده‌یه‌كی صحیحه،ئێستا با سه‌یری بكه‌ین..فه‌رمووده‌كه لێره‌یه
كتێبی انساب الأشراف ـی بلاذری،به‌رگی پێنجه‌م،ده‌ڵێت
عبدالله كوری صالح پێمی وت یه‌حیا ی كوری ئاده‌م پێمی وت له (شریك)ـه‌وه له (لیث)ـه‌وه له(طاوس)ـه‌وه له عبدالله‌ی كوڕی عمره‌وه
فه‌رموویه‌تی:جارێكیان لای پێغه‌مبه‌رﷺدانشتبووم،فه‌رمووی له دۆڵه‌وه كه‌سێكتان لێده‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی من نامرێت
ده‌ڵێت وازمهێنا تا باوكم جله‌كانی پۆشی دواتر مه‌عاویه ده‌ركه‌وت له دۆڵه‌كه‌وه
له پێش ئه‌وه
اسحاق و بكری كوڕی هیثم پێمیان وت كه عبدالرزاق ـی كوری همام ی صه‌نعانی پێمانی وتووه معمری كوڕی ڕاشد پێمانی وتووه
له ابن طاوس ـه‌وه له باوكییه‌وه له عبدالله ـی كوڕی عه‌مره‌وه عه‌مری كوری عاص
ئه‌م سه‌نه‌ده زۆۆۆر به‌هێزه
ده‌ڵێت:من له‌لای پێغه‌مبه‌رﷺبووم پێمانی فه‌رموو كه ئێستا له‌م دۆڵه‌وه پیاوێكتان لێ په‌یدا ده‌بێت كه له‌سه‌ر غه‌یری ڕێبازی من ده‌مرێت
ده‌ڵێت:من چاوه‌ڕێی باوكم كرد تا ده‌ست نوێژی گرت و ترسام ئه‌و بێت
وه من وه‌كو ته‌ڵه‌ی شێر وابووم(واته تامه‌زرۆ بووم بۆ بینینی ئه‌و كه‌سه)دواتر معاویة ده‌ركه‌وت
دواتر فه‌رمووی ئه‌مه خۆیه‌تی
عدنان ابراهیم ده‌ڵیت ئه‌م سه‌نه‌ده(كه پشتی پێی به‌ستووه)سه‌نه‌دێكی زۆر به‌هێزه
سه‌نه‌دێكی زۆۆر به‌هێز
وه ده‌ڵێت كه ئه‌م فه‌رموودانه(كه پشتی پێی به‌ستووه)فه‌رموودی صحیحن
فه‌رمووده‌كه صحیحه
بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند عه‌دنان ڕاستگۆیه
با كتێبی أنساب الأشرف ـی بلاذری بكه‌ینه‌وه،چاپی دار فكر،له به‌یروت،له به‌رگی پێنجه‌م،لاپه‌ڕه 134
به‌لاذوری ده‌ڵێت:عبدالله تی كوڕی صالح پێمی وت یه‌حیای كوڕی ئاده‌م پێمی وت له شریك ـه‌وه له لیث ـه‌وه له طاوس ـه‌وه
له عبدالله تی كوڕی عه‌مره‌وه،ده‌ڵێت:له لای پێغه‌مبه‌رﷺدانشتبووم،فه‌رمووی:له‌م دۆڵه‌وه پێاوێكتان لێ ده‌رده‌كه‌وێت كه …
ده‌ڵێت من باوكم جێهێشت جله‌كانی له‌به‌ركرد و ترسام كه ئه‌و ده‌ركه‌وێت،دواتر معاویة ده‌ركه‌وت
وه ئایا ئه‌م سه‌نه‌ده صه‌حیحه؟ هه‌ر وه‌ك عدنان ده‌ڵێت یاخود نا؟
بۆ زانینی ئه‌مه ئه‌ڕۆینه خزمه‌ت زانستی جرح و تعدیل،هه‌ر وه‌ك چۆن عدنان ابراهیم وا ده‌ڵێت
وه ئه‌م سه‌نه‌ده په‌سه‌ندكراوه له‌لایه‌ن زانایانی جرح و تعدیل
له سه‌نه‌ده‌دا (شریك) بوونی هه‌یه شریك كوڕی عبدالله القاضی،با سه‌یری كتێبی تقریب التهذیب بكه‌ین
كه هی امام ابن حجر عه‌سقه‌لانی ـیه به‌ڕه‌حمه‌ت بێت،چاپی مؤسسة الرسالة،لاپه‌ڕه 207
شریك كورێ عبدالله نخعی ـیه ،خه‌ڵكی كوفه‌یه،قازی بووه،كه‌سێكی راستگۆیه به‌ڵام هه‌ڵه‌ی زۆر هه‌یه
له ماوه‌یه‌ی قازی بوونی له كوفه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی له‌به‌ری كردووه گۆڕاوه
بۆیه شریك كه‌سێكی ڕاستگۆیه به‌ڵام هه‌له‌ی زۆر ده‌كرد،زانایان هه‌لوێسته‌یان هه‌بوو له‌سه‌ر وته‌كانی
با سه‌یری كتێبی سیر اعلام نبلاء ی ئیمامی ذهبی بكه‌ین به‌ڕحمه‌ت بێت،چاپی الرسالة به‌شی هه‌شته‌م لاپه‌ره‌ی 200،ده‌ڵێت:
هه‌ندێك له زانایان هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بووه له سه‌ر گواستنه‌وه وته‌كانی
وه هیچ كات بوخاری و مسلم پشتیان پێی نه‌به‌ستووه و فه‌رموده‌یان لێی گێراوه‌ته‌وه له صحیحه‌كانیاندا
ئێستا سه‌یری لاپه‌ره 201ده‌كه‌ین له به‌شی هه‌شته‌می كتێبی سیر اعلام نبلاء،ذهبی ده‌ڵێت:
وه هیچ حه‌دیسێكیان له شریك نه‌گێراوه‌ته‌وه(مه‌به‌ستی بوخاری و مسلم)ـه،ته‌نها مسلم نه‌بێت له هه‌ندێك خاڵی بچوكدا،
وه بوخاری وته‌یه‌كی لێی گواستۆته‌وه،واته هه‌ردووكیان هیچ كات پشتیان پێی نه‌به‌ستووه
بوخاری و مسلم فه‌رمووده‌كانی كه گێراویانه‌ته‌وه به پشت به‌ستن بوو به ریوایه‌ته‌كه‌ی
وه فه‌رمووده‌كانی دیكه‌ش ته‌نها وه‌ك شوێنكه‌وتن گێراویانه‌ته‌وه نه‌ك به پشت به‌ستن پێی
خاڵی دووه‌م له‌م سه‌نه‌ده‌دا كه‌سێك بوونی هه‌یه به‌ناوی لیث كوڕی ابی سوله‌یم ـی قوڕه‌یشی
دووباره ده‌رهۆینه‌وه سه‌ر كتێبی تقریب تهذیب ـی ئیمام ابن الحجر،لاپه‌ڕه400 ده‌ڵێت:
لیث كوری أبی سوله‌یم كوڕی زونه‌یم ڕاستگۆ بوو،قسه‌كانی تێكه‌ڵ ده‌كرد،وته‌كانی جیانه‌ده‌كرانه‌وه،بۆیه پشتی پێنابه‌سترێت
بۆیه لیث راستگۆ بوو به‌ڵام قسه‌كانی زۆر تێكه‌ڵ بوون بۆیه پشتی پێنابه‌سترێت
هه‌روه‌ك ئیمامی ابن جوزی له كتێبه‌كه‌یدا ضعفاء و المتروكین،چاپی خانه‌ی كتب علمیة،به‌شی سێیه‌م،لاپه‌ڕه29
لیث كوڕی أبی سوله‌یم كوری زونه‌یم.ابن عیینة و نیسائی به لاوازیان داناوه،
ئیمامی ئه‌حمه‌دیش ده‌ڵێت:قسه‌كانی ناته‌واو بوون وه خه‌ڵكیش قسه‌یان له‌سه‌ری هه‌بووه
سعدی ده‌ڵێت:وته‌كانی لاواز بوون،وه أبو حاتم و ابو زرعة رازی ده‌ڵێن:ئیشبه قسه‌كانی پێناكرێت،وته‌كانی ناته‌واو بوون
ابن حبان ده‌ڵێت:له كۆتایییه‌كانی ژیانیدا شتی تێكه‌ڵ ده‌كرد،سه‌نه‌ده‌كانی پێچه‌وانه ده‌ووته‌وه و فه‌رمووده مورسه‌له‌كانی به مه‌رفوع داده‌نا
وه كه‌سانی باوه‌ڕپێكراو پشتیان پێی نه‌به‌ستووه له‌وانه..یحیی القطان ، یحیی كوڕی معین،ابن مهدی و ئیمامی ئه‌حمه‌د
خاڵی سێیه‌م له‌م سه‌نه‌ده به‌لاذوری خۆیه‌تی،به‌لاذوری كه نوسه‌ری كتێبی انساب الأشراف ـه،هیچ زانایه‌ك متمانه‌ی پێی نه‌كردووه
دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه
به‌لاذوری نوسه‌ری كتێبی أنساب الأشراف هیچ زانایه‌ك پشتی به وته‌كانی نه‌به‌ستووه
ته‌نانه‌ت ئیمامی ذهبیش كه ناوی هێناوه له كتێبی سیر أعلام نبلاء به كه‌سێكی متمانه پێكراوی نه‌زانیوه
وه هیچ كه‌سێك قسه‌كانی به‌لاذوری په‌سه‌ند نه‌كردووه جگه له كه‌سێك به ناوی شریف المرتضی
كه یه‌كێكه له پیاوانی شیعه‌ی ڕه‌تكه‌ره‌وه،با سه‌یری كتێبی شافي في الامامة بكه‌ین نوسه‌ركه‌ی بریتییه له..
شریف المرتضی علی كوڕی حسین الموسوی،به‌شی چواره‌م لاپه‌ڕه147
ئه‌م پیاوه شیعه‌یه ده‌ڵێت:به‌لاذوری ڕیوایه‌تی كردووه له تاریخه‌كه‌یدا كه ناسراوه به متمانه‌پێكرا و ڕێك و پێك له له‌به‌ركردندا
وا بینراوه وه‌ك شیعه خۆی نواندووه و نزیكبووه له شیعه‌كانه‌وه
ئه‌وه‌تا شریف المرتضی ده‌ڵێت به‌لاذوری شیعه‌یه و ڕێبازه‌كه‌ی نزیكه له شیعه‌گه‌راییه‌وه
ئێستا با بزانین ئه‌م شریف مرتضی یه كێیه كه به‌لاذوری به راستگۆ داناوه؟
با سه‌یری كتێبی میزان الاعتدال في نقد الرجال ـی ئیمامی ذهبی به‌ره‌حمه‌ت بێ،چاپی خانه‌ی كتب علمیة،به‌شی پێنجه‌م لاپه‌ڕه 152
ده‌ڵێت:علی كوری حسین علوي الحسيني الشريف المرتضی،وتراوه كه رافضییه موعته‌زلییه
وه تۆمه‌تباره به دانانی كتێبی نهج البلاغة له‌سه‌ر ئیمامی عه‌لی
كه‌واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه متمانه‌ی به به‌لاذوری كردووه شیعه‌یه‌كی ڕه‌تكه‌ره‌وه‌ی موعته‌زه‌له‌یه
وه ئێمه دینه‌كه‌مان له كه‌سێك وه‌رناگرین كه شیعه بێت هاوه‌ڵان ڕه‌تباكاته‌وه
له شیعه،هه‌ول ده‌دات كه درۆ بخاته پاڵ ئیمامی ذهبی به‌وه‌ی كه به‌لاذوری په‌سه‌ند كردووه
به‌وه‌ی كه پێی ده‌ڵێت ئه‌و زانایه،ئه‌دیبه،كاره‌كانی ڕێكه ،وه نوسه‌رێكی ڕه‌وانبێژی شاعری دانایه
وه من ده‌ڵێم كه ئیمامی ذهبی له چه‌ندین شوێندا فه‌رموویه‌تی كه كه‌سێكی لاوازاه(وته‌كانی)،وه له درۆزنانه
ذهبی خۆی ڕیوایه‌ته‌كانی قبوڵ نه‌كردووه،ئێستا سه‌یری كتێبی سیر اعلام نبلاء ده‌كه‌ین،چاپی الرسالة،به‌شی ده‌یه‌م،لاپه‌ڕه101
باسی هیشام محمدی كوڕی سائب كوڕی بشری كلبي ده‌كات،ذهبی ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت:زانا و هه‌وڵزان و ڕه‌چه‌ڵه‌كناس و یه‌كه‌مینه‌كانه
دواتر ده‌ڵێت یه‌كێكه له پشتگوێخراوه‌كان وه‌كو باوكی،واته ئه‌و وه‌سفانه‌ی پێشتر به‌كاریهێنا هیچیان مانای ئه‌وه ناده‌ن كه كه‌سێكی باوه‌رپێكراو بێت
به‌ڵكو گوزارشت له زانستی ئه‌و كه‌سه ده‌كات،وه چه‌ندین كه‌س هه‌یه كه ذهبی به‌م شێوه‌یه باسی كردوون
له میانه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌م بینیم كه یه‌كێك له شیعه‌كان له پێگه‌كانیاندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌كرد.،كه ئیمامی ابن الحجر وه‌سفی به‌لاذوری كردووه
به‌وه‌ی كه وتویه‌تی ئه‌و پیاوێكی جێگیره(وته‌كانی)،وه وشه‌ی جێگیربوون یه‌كێكه له به‌هێزترین وشه‌كانی په‌سه‌ندكردن
وه من سه‌یرم پێهات چۆن ئیمامی ابن الحجر كه‌سێك به راستگۆ داده‌نێت كه هیچ كه‌سێك له زانایان به راستگۆیان دانه‌ناوه
بۆیه وتم بێگومان ئه‌م قسه‌یه درۆیه‌كه و دراوه‌ته پاڵ ئه‌و زانایه،دوای ئه‌وه‌ی كه گه‌ڕام بۆم ده‌ركه‌وت كه درۆیه
با سه‌یری كتێبی فتح الباری له شه‌رحی صحیح بوخاری بكه‌ین كه هی ئیمامی ابن حجره،چاپی خانه‌ی طیبة،وه سه‌یری پێشه‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌ین
به‌ناوی(هدي الساري)پێشه‌كی فتح الباری به‌رگی دووه‌م له پێشه‌كییه‌كه‌ی،لاپه‌ڕه757 كه تیایدا ابن الحجر ده‌فه‌موێت:
به‌لاذوری ده‌ڵێت:جێگیر بووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوشتنه‌كه‌ی ئه‌نجامدا ابوبرزةی الاسلمی بووه
واته به‌لاذوری ئه‌ڵێ دڵنیام كه ئه‌و كه‌سه‌ی عبدالله‌ی كوڕی خطل ـی كوشتووه أبو برزةی الأسلمی بووه
بۆیه ئیمامی ابن الحجر قسه‌كه‌ی بلاذری ده‌گوازێته‌وه،لێره‌دا وشه‌ی الثبت واته جێگیربووه قسه‌كه نه‌ك كه‌سه‌كه
وه درا له ملی له نێوان ڕوكنی كه‌عبه بۆ مه‌قامی ابراهیم..
كابرای شیعه ده‌ڵێ كه ابن الحجر فه‌رموویه‌تی كه به‌لاذوری پیاوێكی جێگیره وتویه‌تی ئه‌و كه‌سه‌ی كه كوشتی أبوبرزة بووه
سبحان الله، ده‌بینین كه‌م زانست كۆكراوه‌ته‌وه له كه‌م دین
ئێستا ده‌رۆینه‌وه سه‌ر كتێبی أنساب الاشراف ـی بلاذوری،به‌شی یه‌كه‌م،لاپه‌ڕه310 به‌لاذوری ده‌ڵێت:
كه عبدالله ی كوڕی خطل كوژراوه له‌لایه‌ن أبو برزه الأسلمی كه ناوی نضلةی كوری عبدالله بووه-وه ئه‌مه جێگیر كراوه-
ئه‌وه‌تا ده‌بینین ابن الحجر قسه‌ی به‌لاذوری گواستۆته‌وه،له‌گه‌ڵ وشه‌ی(ثبت)ـیش
وه ئه‌م شیعه‌یه نازنێت كه به‌لاذوری هه‌میشه ئه‌م شێوازه قسه‌كردنه‌ی هه‌یه واتا وشه‌ی ثبت زۆر به‌كارئه‌هێنێت
ئێستا ئه‌رۆینه‌وه سه‌ر به‌شی یه‌كه‌م،لاپه‌ڕه 63 به‌لاذوری ده‌ڵێت: ئه‌و ڕۆژه‌ی هاشم مرد ته‌مه‌نی 25 ساڵ بوو وه ئه‌مه جێگیر بووه
له به‌شی یه‌كه‌م92ده‌ڵێت:كه عبدالله‌ی كوڕی عبدالمطلب مرد باوكی پێغه‌مبه‌رﷺ،له سكی دایكی‌دا بووه وه ئه‌مه جێگیر بووه
واته كاتێك باوكی پێغه‌مبه‌ر-مرد دایكی دووگیان بوو به پێغه‌مبه‌رﷺ،
وه له لاپه‌ره‌ی دوای ئه‌ودا هاتووه،پێغه‌مبه‌رﷺفه‌رموویه‌تی تا ته‌مه‌نی 6ساڵان له‌گه‌ڵ دایكم بووم وه ئه‌مه جێگیر بووه
ئه‌م شێوازه‌ی به‌لاذوری زیاتر له 30جار دووباره بۆته‌وه له كتێبه‌كه‌یدا أنساب الأشراف
وه بینیم شوێنكه‌وتوانی ئه‌م شیعه‌یه له پێگه‌كانی خۆیاندا،ده‌ستخۆشی و سوپاسیان ده‌كرد،وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێش ئه‌م هیچ زانایه‌ك وای نه‌كردووه
واوه‌یلا بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌م جۆره كه‌سانه‌یان پێ باشه
ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر كتێبی أنساب الأشراف ـی به‌لاذوری بۆ شیكردنه‌وه‌ی سه‌نه‌دی دووه‌م له‌م ڕیوایه‌ته‌دا
ده‌ڵێت:اسحاق و بكری كوڕی هیثم پێمیان وت عبدالرزاق ـی كوڕی همام پێمانی وتووه معمر ڕوونیكردۆته‌وه بۆمان له ابن طاوس ـه‌وه..
له باوكییه‌وه له عبدالله‌ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص ده‌ڵێت:(هه‌مان ڕیوایه‌تی باس كردووه)
وه ئه‌م سه‌نه‌ده‌ش به‌هه‌مان شێوه سه‌نه‌دێكی لاوازه
یه‌كه‌م:ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته‌مان بۆ ده‌گوازێته‌وه به‌لاذورییه،وه باسمان كرد كه كه‌سێك بووه متمانه پێنه‌كراو بوو لای زانایان
جگه له یه‌ك كه‌س نه‌بێت كه ئه‌ویش شیعه‌یه،وه شیعه‌ش لای ئێمه قسه‌یان وه‌رناگیرێت
خاڵی دووه‌م كه‌سێكه به ناوی عبدالرزاق ـی كوڕی همام ـی صنعانییه كه یه‌كێكه له زانا گه‌وره‌كانی ئه‌هلی سوننه
به‌ڵام زاناكان ته‌نها ئه‌و وتانه‌یان وه‌رگتووه كه له كتێبه باوه‌ڕپێكراوه‌كانیدا هه‌بوون
ئێستا سه‌یری كتێبی تاریخ كبیری ئیمامی بوخاری ده‌كه‌ین به ڕه‌حمه‌ت بێت،چاپی دائرة معارف عثمانیة له هندستان،
به‌شی دووه‌م له به‌رگی سێیه‌م،لاپه‌ڕه 130 ده‌فه‌رموێت:عبدالرزاق ی كوڕی همام ئه‌وه له كتێبه‌كانیدا هاتووه ئه‌وه ڕاستتره
واته ئه‌و ریوایه‌تانه‌ی كه له كتێبه‌كانی خۆیدا هاتوون ڕاستترن له‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی كتێبه‌كانی خۆی هاتوون
ئێستا سه‌یری مسندی امام احمد ده‌كه‌ین به ره‌حمه‌ت بێت،چاپی الرسالة به‌شی 22 ،لاپه‌ڕه‌ی 67 ده‌ڵێت:
یحیی كوڕی موعین ده‌ڵێت:عبدالرزاق پێمی وت:یه‌ك فه‌رمووده‌م پێ بڵێ(كه خۆم گێڕابێتمه‌وه)له جگه له كتێبه‌كانی خۆم
منیش وتم: نه‌خێر ،ته‌نانه‌ت یه‌ك پیتیش نییه،واته یه‌ك پیتی نه‌وتووه له غه‌یری كتێبه‌كانی خۆی
ئه‌مه قسه‌ی یه‌حیای كوڕی موعینه،ئیمامی جرح و ته‌عدیل
با سه‌یری كتێبی میزان الاعتدال في نقد الرجال ـی ئیمامی ذهبی بكه‌ین،به‌شی چواره‌م،لاپه‌ڕه342 ده‌ڵێت:
عبدالرزاق كوڕی همام..الاثرم ده‌ڵێت:گوێم له أبا عبدالله پرسیاری كرد ده‌رباره‌ی فه‌رمووده‌ی(النار جبار)
وتی:ئه‌وه ناڕاسته،كێ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی وتووه له عبدالرزاق ـه‌وه؟وتم:أحمدی كوڕی شبویة پێمی وت
وتی:ئه‌وانه گوێیان لێی بووه دوای نابینابوونی،ئه‌وانه بۆی دروستكراوه،وه له كتێبه‌كه‌كانیدا نییه
وه له دوای نابینا بوونی چه‌ندین فه‌رمووده‌ی بۆ دروستكراوه كه له كتێبه‌كانیدا بوونیان نییه
وه نسائی ده‌فه‌رموێت:قسه هه‌یه له سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه له‌سه‌ری نوسراوه ،ڕیوایه‌تی حه‌دیسی منكری لێه‌وه كراوه
وه ابن عدی ده‌فه‌رموێت:هه‌ندێك فه‌رمووده‌ی گواستۆته‌وه له به‌شی فضائل كه هیچ كه‌س په‌سه‌ندی نه‌كردووه،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شیعه‌گه‌رایی
وه دار قطنی ده‌فه‌رموێت:متمانه‌پێكراوه،به‌ڵام هه‌ڵه‌ی كردووه له فه‌رمووده‌كاندا
ئێستا كۆمه‌ڵێك حاڵه‌تمان هه‌یه له ڕیوایه‌ته‌كه‌ی عبدالرزاق ی كوڕی همام
یه‌كه‌م:هه‌ندێك گێرانه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ كه له كتێبه‌كانی خۆیدا نییه،به‌ڵكو بۆی دروست كراوه دوای نابینابوونی
وه ئه‌م فه‌رموودانه‌ش جێی هه‌ڵوێسته‌ن لای زانایان
دووه‌م:هه‌ر وه‌ك وتمان نسائی و دواتر ابن عدی ده‌فه‌رموێت:فه‌رمووده‌ی منكری لێ گێردراوه‌ته‌وه به تایبه‌تی له بابه‌تی فضائل و مثالب
وه ده‌زانین ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه‌مكردنه‌وه‌ی معاویةیه،كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گه‌وره له‌وه‌ی كه به‌كافر كراوه
خاڵی سێیه‌م ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵه‌ی كرد ده‌رباره‌ی معمری كوڕی را‌شد له فه‌رمووده‌كاندا،وه ئه‌مه‌ش وته‌ی دار قطنی یه به ڕه‌حمه‌ت بێت
وه له‌م ڕیوایه‌ته‌دا كه به‌لاذوری باسیده‌كات له انساب الأشراف،عبدالرزاق له معمره‌وه ده‌یگێڕێته‌وه
كه‌واته ئه‌م ڕیوایه‌ته ڕاست نییه ،وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه هیچ كام له سه‌نه‌ده‌كانی صحیح نین بۆ ئه‌م ڕیوایه‌ته
وه زانا گه‌وره‌كانی ئومه‌ت هه‌موویان قسه‌ی خۆیان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌نه‌دیی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ن كه معاویة كافر ده‌كات
ئێستا با سه‌یری كتێبی المنار المنیف في الصحیح و الضعیف ـی ئیمام ابن القیم بكه‌ین،بڵاوكراوه‌ی مكتب المطبوعات الاسلامیة له حلب،لاپه‌ڕه116 ده‌ڵێت:
وه له‌مانه(ڕیوایه‌ته درۆكان):ئه‌وه‌ی درۆزنه‌كان له مناقب ـی أبوحنیفة و شافعی دایانناوه به ناوی ئه‌وانه‌وه
وه به هه‌مان شێوه ئه‌وانه‌ی دانراوه له به‌خراپ باسكردنیان له پێغه‌مبه‌ره‌وهﷺئه‌وه‌ی لێوه ڕیوایه‌ت كراوه هه‌مووی درۆیه
هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك كه له پێغه‌مبه‌ره‌وهﷺگێڕابێته‌وه له وه‌سف كردن یان به خراپ باسكردنی ابو حنیفة یان شافعی هه‌مووی درۆیه
ڵاپه‌ڕه‌ی دواتر،..له‌وانه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی به خراپه باسی معاویة ده‌كات،واته هه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك به خراپه باسی معاویة بكات درۆیه،ابن قیم وا ده‌ڵێت
وه ده‌ڵێت:هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌ك له باسكردنی معاویة به خراپ درۆیه
دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه
هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌ك له باسكردنی معاویة به خراپ درۆیه
كه‌واته عدنان ابراهیمیش كه به خراپه باسی معاویة ده‌كات درۆ ده‌كات،وه ڕیوایه‌ته‌كانی كه ده‌یهێنێته‌وه درۆن
له خوا بترسه به‌رامبه‌ر هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌رﷺ
هه‌موو فه‌رمووده‌یه‌ك له باسكردنی معاویة به خراپ درۆیه
وه من به عه‌دنان ده‌لێم كه فه‌رمووده‌ی درۆی هێناوه‌ته‌وه
سه‌یری ڕاستی ئه‌و ڕیوایه‌ته بكه كه هێناوته‌وه له عبدالرزاق ـی كوڕی همام ـه‌وه،ڕیوایه‌تی ڕاسته‌وخۆ پێش ئه‌و
به‌لاذوری ده‌ڵێت:مظفری كوڕی مرجی پێمی وت هیشام ـی كوڕی عمار پێمی وت عبدالعزیزی كوڕی سائب پێمانی وت له باوكییه‌وه له ابن عمره‌وه ده‌ڵێت:
له‌لای پێغه‌مبه‌ر-دانشتبووم فه‌رمووی ئێستا یه‌كێ: له‌م دۆڵه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه به هه‌شتییه،دواتر معاویة ده‌ركه‌وت،پرسیم:ئه‌مه‌یه؟فه‌رمووی به‌ڵێ
ئه‌م ڕیوایه‌ته یه‌كلایی ده‌كاته‌وه كه معاویة به‌هه‌شتییه(به پێوه‌ری عدنان)عدنان ابراهیم دێت قسه‌ی فه‌رمووده‌ی لاواز و درۆ ده‌هێنێته‌وه
ئه‌ی بۆچی ئه‌م ریوایه‌تانه باس ناكه‌یت
به‌لام ئێمه وه‌ك ئه‌هلی سوننه پشت نابه‌ستین به فه‌رمووده‌ی لاواز،ته‌نانه‌ت ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌شی كه ده‌ڵێت به‌هه‌شتییه لاوازه،دروست نییه بدرێته پاڵ پێغه‌مبه‌ر ﷺ
چونكه مظفری كوڕی مرجی كه‌سێكی نه‌زانراوه
بابه‌ته‌كه ناكرێت به ئاره‌زوو و ده‌مارگیری لێكی بده‌ینه‌وه،ئه‌گه‌ر پێمان وابێت به‌هه‌شتییه ڕیوایه‌تێك دروست بكه‌ین و بڵێین به‌هه‌شتییه
ئه‌گه‌ر پێمان وابێت دۆزه‌خییه ڕیوایتێك دروست بكه‌ین و بڵێین دۆزه‌خییه،نه‌خێر
ده‌بێت ده‌سته‌واژه‌كه به سه‌نه‌دێكی صحیح بگاته‌وه به پێغه‌مبه‌رﷺ،وه ده‌بێت مه‌رجه‌كانی قبوڵ كردنی تێدا بێت
ته‌نها فه‌رمووده‌ی صحیح و حسن قبوڵ كراون،جگه له مانه ڕه‌تده‌كرێته‌وه،
ئه‌م زانسته زانستی دینه بزانن له كێی وه‌رده‌گرن
وه ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك عه‌دنانمان بكردایه ئه‌وه پشتمان به فه‌رمووده‌ی لاواز ده‌به‌ست
ئه‌گه‌ر عدنان ریوایه‌تێك ده‌هێنێته‌وه ده‌ڵێت له‌سه‌ر رێبازی ئیسلام نه‌مردووه،ئه‌وه من ئه‌توانم ڕیوایه‌تێك بهێنمه‌وه كه بڵێم له سه‌ر ڕێبازی ئیسلام مردووه
به ڵام زانستی فه‌رمووده ناسی پێمان ده‌ڵێت كه فه‌رمووده‌یه‌ك ڕاست بێت یاخود نا
ئێستا سه‌یری كتێبی العلل المتناهیة في الأحادیث الواهیة ـی ئیمامی ابن جوزی ده‌كه‌ین به ڕه‌حمه‌ت بێت،به‌شی یه‌كه‌م،چاپی خانه‌ی كتب العلمیة،لاپه‌ڕه278
باسی ئه‌و ریوایه‌تانه ده‌كات كه باسی به‌هه‌شتی بوونی معاویة ده‌كه‌ن،به ناونیشانی(ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه گوزارشته له به‌هه‌شتی بوونی معاویة)
له ابن عمره‌وه ده‌ڵێت:پێغه‌مبه‌ر-فه‌رمووی ئێستا پیاوێكتان لێ ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌هلی به‌هه‌شته
هه‌مان فه‌رمووده به ڕێگایه‌كی دیكه:فه‌رمووی له‌م ده‌رگایه‌وه كه‌سێك دێته ژووره‌وه كه ئه‌هلی به‌هه‌شته ،دواتر معاویة هاته ژووره‌وه
پاشان سێ جار ئه‌م مه‌وقفه دووباره بووه‌وه
پێغه‌مبه‌رﷺ فه‌رمووی له‌م ده‌رگایه‌وه كه‌سێك دێته ژووره‌وه كه ئه‌هلی به‌هه‌شته،معاویة هاته ژووره‌وه،
دواتر پێغه‌مبه‌ر-فه‌رمووی:ئه‌ی معاویة تۆ له منی ،منیش له تۆم،هاوشانمیت له‌سه‌ر ده‌رگای به‌هه‌شت ئه‌وها#
ڕێگه‌ی سێیه‌م:فه‌رمووی پیاوێك له‌م دۆڵه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌هلی به‌هه‌شته،دواتر معاویة ده‌ركه‌وت
ڕێگه‌ی چواره‌م:فه‌رمووی:كه‌سێك دێته ژووره‌وه كه ئه‌هلی به‌هه‌شته،معاویة هاته ژووره‌وه،وه هه‌موو ئه‌م ڕیوایه‌تانه هیچیان راست نین
ئیمامی ابن جوزی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو ڕێگایه ده‌فه‌رموێت:ئه‌م فه‌رمووده‌یه ڕاست نییه له هیچ كام رێگاكانیییه‌وه،وه‌ك باسمان كرد كه عبدالرحمان پشتی پێیان نه‌به‌ستووه
هه‌روه‌ها عبدالله‌ی كوڕی یحیی نه‌ناسراوه،وه ئیسماعیل ـی كوڕی عه‌یاش لاوازه،له قسه‌كانیا هه‌له‌ی زۆر به‌دی ده‌كرا ،بۆیه پشتی پێنه‌ده‌به‌سترا
هه‌روه‌ها ڕیوایه‌ت كراوه كه ئه‌و ئه‌هلی دۆزه‌خه كه ئه‌میش مه‌حاڵه،ابن جوزی ده‌ڵێت ڕیوایه‌ت كراوه له معاویةوه كه ئه‌هلی ئاگره و ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه
كه‌واته هه‌موو ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه باسی كافربوونی معاویة ده‌كه‌ن هه‌موویان درۆن،هه‌روه‌ك چۆن ئیمامی ابن القیم ده‌فه‌رموێت
وه هه‌موو ئه‌و ڕیوایه‌تانه‌ی ده‌ڵێن كه ئه‌هلی ئاگره یان له‌سه‌ر ڕێبازی ئیسلام نه‌مردووه هه‌موویان درۆن
سه‌باره‌ت به مه‌تنه‌كه‌ی،ئه‌م مه‌تنه زۆر ناڕاسته و درۆیه،مرۆڤی عاقڵ قبوڵی ناكات،
بۆچی چونكه به راستی ریوایه‌ته‌كه مه‌ترسیداره وه چۆن ده‌بێت ڕیوایه‌تێ صحیح هه‌بێت له دژی
هه‌روه‌ها نه‌زانراو بێت لای هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتوان
ڕیوایه‌ته‌كه ئاماژه به كافری یه‌كێك له هاوه‌ڵان ده‌كات كه ئه‌مه‌ش ڕیوایه‌تێكی ناته‌واوه
چۆن باسی عبدالله‌ی كوڕی عمری كوڕی عاص ناكات،كه عبدالله‌ی كوڕی عمر له بنی ئومه‌یه‌یه وه معاویه‌ش له بنی ئومه‌یه‌یه
وه عه‌دنان هه‌میشه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ئه‌كات كه بن‌و ئومه‌یه ده‌وله‌تێك بوون كه خراپ بوون و دادپه‌ره‌وه‌ر نه‌بوون و هه‌ڵه‌یان ده‌كرد
وه چۆن عبدالله‌ی كوڕی عه‌مری كوڕی عاص ڕیوایه‌تی فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌كات كه به خراپه باسی كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌كات ئه‌گه‌ر خراپ بن
ڕیوایه‌تێكی له‌م شێوه‌یه له لوتكه‌ی لاوازیدایه،چونكه هه‌موو سه‌نه‌ده‌كه لاوازن جگه له طاوس یان طاوس و باوكی
دووه‌م:ڕاستی ئه‌م ڕیوایه‌ته تانه دانه له هه‌ردوو خه‌لیفه عومه‌ری كوڕی خه‌تاب و عوثمانی كوڕی عه‌فان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ئه‌ماندا معاویة والی شام بوو
چۆن پیاوێك ده‌كه‌ن به كاربه‌ده‌ستی موسڵمانان كه له سه‌ر ڕێبازی ئیسلام نه‌مردبێت
سێیه‌م:ئه‌م ڕیوایه‌ته كه‌مته‌رخه‌می ده‌داته پاڵ پێغه‌مبه‌رﷺ به‌ڵكو قورئانیش،چونكه ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م درۆیه بێت كافرێك وه‌حی نوسیوه‌ته‌وه
وه لای هه‌موو زانایان مه‌رجی یه‌كه‌م بۆ ڕیوایه‌ت كردن موسلمان بوونه،ئیتر چۆن ناموسڵمانێك ده‌كرێت به نوسه‌ری وه‌حی و قورئان؟!!
چواره‌م:به‌لگه‌یه‌كی تر له ناڕاستی ئه‌م ڕیوایه‌ته ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌رﷺ خۆی به‌درۆ ده‌خاته‌وه په‌نا به‌خوا
كه دوعای بۆ ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو(خودایه قورئان و زانستی فێر بكه،وه له سزا بیپارێزه)ئێستا سه‌یری كتێبی التعلیقات الحسان علی صحیح ابن حبان ی ألباني ده‌كه‌ین
به‌شی ده‌یه‌م،ڵاپه‌ڕه275 ده‌ڵێت: له عرباض كوڕی ساریه‌ی سلمی ـه‌وه،ده‌فه‌رموێت:گوێم له پێغه‌مبه‌ری خوا بووﷺ ده‌یفه‌رموو:
اللهم علم معاویة الكتاب والحساب،وقه العذاب خودایه مه‌عاویه فێری قورئان و زانستی بكه،له سزاش بیپارێزه
لاپه‌ره‌ی دوای ئه‌وه،ئه‌لبانی ده‌ڵێت:صحیح لغیره،واته ڕاسته،كه‌واته پێغه‌مبه‌رﷺ دوعای بۆ معاویة كردووه به‌م وته‌یه‌ی
وه ئێمه ده‌زانین كه دوعای پێغه‌مبه‌رﷺ وه‌رگیراوه‌یه،بۆیه له دوعاكه‌دا كه ده‌فه‌رموێت له سزا بیپارێزه واته خودا سزای نادات ،به‌ڵام كافر سزا ده‌درێت
وه چۆن ئه‌م دووانه یه‌كده‌گرنه‌وه؟!!،وه گومان نییه له‌وه‌ی كه ڕیوایه‌ته‌كه كه ده‌ڵێت له‌سه‌ر ڕێبازی ئیسلام نامرێت درۆ و ناراسته
شه‌شه‌م:به‌ڵگه‌یه‌كی تر له ناڕاستی ئه‌م ریوایه‌ته ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌رﷺ له شوێنێكی تر دوعای بۆ معاویة كردووه
فه‌رموویه‌تی(خوادیه هیدایه‌ت دراوی بكه و خه‌لكیش هیدایه‌ت بدا)،با سه‌یری كتێبی سنن ترمذی بكه‌ین،چاپی مكتبة معارف به تحقیقی ئه‌لبانی،لاپه‌ره265
فه‌رمووده‌ی ژماره3842 له عبدالرحمان ـی كوڕی عه‌میره كه هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌رﷺبوو ،له پێغه‌مبه‌ری خواوه ﷺ به معاویةی فه‌رموو..
اللهم أجعله هادیا مه‌دیا واهد به خودایه هیدایه‌ت دراوی بكه و خه‌ڵكیش هیدایه‌ت بدرێن له‌سه‌ر ده‌ستی
وه ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌لبانی به صحیحی داناوه، وه چۆن ده‌بێت معاویة هیدایه‌تدراو بێت هیدایه‌تی خه‌ڵكیش بدرێت له‌سه‌ر ده‌ستی پاشان له ڕیبازی ئیسلام نه‌مرێت؟!!
حه‌وته‌م:یه‌كێك له به‌لگه‌كانی ناڕاستی ئه‌م ڕیوایه‌ته ئه‌وه‌یه كه معاویه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌مان بۆ ده‌گوازێته‌وه كه ده‌فه‌رموێت(خوا باشه‌ی هه‌ر كه‌سێكی بوێت،شاره‌زای ده‌كات له دین)
ئێستا با سه‌یری كتێبی صحیح ـی بوخاری بكه‌ین،چاپی خانه‌ی ابن كثیر،لاپه‌ره 30،فه‌رمووده‌ی ژماره71
به ناونیشانی (به‌شی ئه‌گه‌ر خودا باشی كه‌سێكی بوێت له دین شاره‌زای ده‌كات)له حومه‌یدی كوڕی عبدالرحمان ده‌ڵێت:گوێم له معاویة بوو له وتارا ئه‌یفه‌رموو..
گوێم له پێغه‌مبه‌رﷺبوو ده‌یفه‌رموو:ئه‌گه‌ر خودا باشه‌ی كه‌سێكی بوێت،له دین شاره‌زای ده‌كات،..هتد
كه‌واته ئه‌گه‌ر خودا كه‌سێكی خۆش بوێت شاره‌زای ده‌كات له زانسته‌كانی ئایین،ده‌رۆینه سه‌ر لاپه‌ڕه 923
به‌شی ( باسی معاویة)له ابن أبی موله‌یكه‌وه ده‌ڵێت:معاویة یه‌ك ركعات نوێژی وتری كرد دوای عیشاء،دواتر ابن عباس هات فه‌رمووی:ڕێی پێبده ئه‌و هاوه‌ڵایه‌تی پێغه‌مبه‌رﷺكردووه
ڕیوایه‌تی دوای ئه‌و ابن عباس ئه‌م نوێژه‌ی معاویةمان بۆ روون ده‌كاته‌وه،ده‌ڵێت:پرسیار كرا له ابن عباس:بینیوته كه ئه‌میری باوه‌رداران معاویة نوێژی وتر به یه‌ك ركعات بكات؟
ابن عباس فه‌رمووی:ئه‌و فقیه(شاره‌زای دین)بووه ابن عباس كانگای زانستی ئه‌م ئوممه‌ته شایه‌تی فقیه بوونی معاویة ده‌دات
وه پێغه‌مبه‌ری خواﷺ ده‌فه‌رموێت خوا باشه‌ی هه‌ر كه‌سێكی بوێت شاره‌زای ده‌كات له دین،وه من تا ئێستا گوێم لێ نه‌بوو ده‌رباره‌ی فقیه ـێكی كافر له ئیسلامدا
هه‌شته‌م:چۆن هاوه‌ڵان رێگه ده‌ده‌ن كافرێك ببێت به خه‌لیفه‌ی موسڵمانان
نۆیه‌م:چۆن ئیمامی حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی ڕه‌زای خوایان لێبێت خه‌لافه‌ت جێده‌هێلێت بۆ كه‌سێكی كافر؟!!ئایا ئه‌مه كه‌مڕه‌وی نییه بۆ ئیمامی حه‌سه‌ن؟!!
وه ئه‌گه‌ر ده‌ڵێی ئیمامی حه‌سه‌ن خه‌لافه‌تی داوه به كه‌سێكی كافر،ئایا ئه‌مه ڕه‌وایه؟!!
ئایا عدنان ده‌یه‌وێت به‌م ریوایه‌ته درۆیانه تانه له ئیمامی حه‌سه‌ن بدات؟ ره‌زای خوایان لێبێت
ده‌یه‌م:یه‌كێكی تر له به‌ڵگه‌كانی ناڕاستی ئه‌م ریوایه‌ته ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی:
یه‌كه‌م سوپای ئیسلام كه جیهاد له ناو ده‌ریا ده‌كه‌ن له‌سه‌ریان فه‌رزكراوه
با سه‌یری كتێبی صحیحی ئیمامی بوخاری بكه‌ین،لاپه‌ڕه721،فه‌رمووده‌ی ژماره2924
پێغه‌مبه‌ری خواﷺده‌فه‌رموێت:یه‌كه‌م سوپای ئیسلام كه له ده‌ریادا غه‌زا ده‌كه‌ن له‌سه‌ریان فه‌رز كراوه..هتد
واتای چییه له‌سه‌ریان فه‌رز كراوه؟
ئێستا سه‌یری كتێبی فتح الباری ی ئیمامی ابن حجر العسقلانی ده‌كه‌ین،چاپی دار طیبة،به‌شی حه‌وته‌م ،لاپه‌ڕه196
ابن حجر ده‌فه‌رموێت:له وته‌ی (له‌سه‌ریان فه‌رز كراوه)واته كاره‌كه‌یان به ته‌واوی ده‌كه‌ن و به‌هه‌شتیانیش له‌سه‌ر فه‌رز كراوه
یه‌كه‌م سوپای ئیسلام كه له ده‌ریادا غه‌زا ده‌كه‌ن له‌سه‌ریان فه‌رز كراوه،واته كاره‌كه‌یان به ته‌واوی ده‌كه‌ن و به‌هه‌شتیانیش له‌سه‌ر فه‌رز كراوه
سه‌یری كه‌مێك سه‌روو تر ده‌كه‌ین،مهلب ده‌فه‌رموێت:ئه‌م فه‌رمووده‌یه مه‌به‌ستی له معاویةیه چونكه یه‌كه‌م كه‌س بوو سه‌ركردایه‌تی كه‌شتیگه‌لی موسلمانانی كرد
ئێستا ده‌ڕۆینه سه‌ر كتێبی عمدة القاری له شرحی صحیح بوخاری،كه هی ئیمامی بدرالدین عینی ـیه ،چاپی خانه‌ی كتب العلمیة،به‌شی چواره‌م،2077
عه‌ینی ده‌فه‌رموێت:له ڕسته(یه‌كه‌م سوپاسی ئیسلام كه له ده‌ریادا شه‌ڕ ده‌كه‌ن)مه‌به‌ستی معاویةیه
وه چۆن ده‌بێت كه معاویة به كافری بمرێت و به‌هه‌شتی له‌سه‌ر واجب بێت به‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س بووه كه سه‌ركردایه‌تی سوپای ئیسلامی كردووه له ده‌ریادا؟!!
به پێی قسه‌ی ڕاستگۆترین مرۆڤ كه پێغه‌مبه‌رهﷺ
یازده‌هه‌م:به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه له ناڕاستی ئه‌م ڕیوایه‌ته ئه‌وه‌یه كه هیچ كام له زانا گه‌وره‌كانی ئیسلام نه‌یانفه‌رمووه كه معاویة له‌سه‌ر ڕێبازی ئیسلام نه‌مردووه
وه بینه‌ری به‌ڕێز من به‌شێك له وته‌كانتان پێ ده‌ڵێم له‌م باسه‌دا
ئێستا سه‌یری كتێبی سنةی ئیمام أبی بكر خلال ده‌كه‌ین،چاپی خانه‌ی ڕایه،به‌شی دووه‌م،لاپه‌ڕه432 ابوبكر خلال ده‌فه‌رموێت:
عبدالملك ـی كوڕی عبدالحمیدی المیمونی ئاگادارمی كرده‌وه و وتی:به ئه‌حمه‌دی كوری حه‌نبه‌ل ـم وت :
ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ فه‌رموویه‌تی:(هه‌موو ڕه‌چه‌ڵه‌كێك قرتێنراوه،جگه له ڕچه‌ڵه‌كی من نه‌بێت)؟
فه‌رمووی به‌ڵێ،وتم هی معاویةش؟ وتی به‌ڵێ
پاشان وتی گوێم له ئیمامی ئه‌حمه‌د بووه فه‌رموویه‌تی بۆ ئه‌وان و بۆ معاویة نییه..داوای لێ‌خۆش بوون له خودا ده‌كه‌ین
ڕێوایه‌تی پێش ئه‌و،پرسیار كرا له أحمد ده‌رباره‌ی معاویة فه‌رمووی ئه‌و هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌رﷺ بووه،پرسیم:ئه‌و له كوێیه؟
فه‌رمووی:خه‌ڵكی شاری مه‌ككه‌یه دانشتووی وڵاتی شام ـه،ئه‌وه‌تا ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌فه‌رموێت كه معاویة هاوه‌ڵایه‌تی پێغه‌مبه‌ری كردووه ﷺ
ابن عباس ده‌فه‌رموێت:معاویة هاوه‌ڵایه‌تی پێغه‌مبه‌ری كردووه ﷺ،وه له گه‌وره‌كانی ئه‌م ئوممه‌ته و هاوه‌ڵانه
وه ئه‌وه‌ی جنێوی پێبدات و كافری بكات،فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوای به‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌بێت –
له كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی یان كافركردنی یان جنێو پێدانی یان به‌خراپ باسكردنی یه‌كێك له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ
وه له لاپه‌ره 433هه‌ر له كتێبی سنة،ده‌فه‌رموێت:أحمدی كوڕی محمدی كوڕی مطر و زكریای كوڕی یحیی پێیان ڕاگه‌یاندووم
كه أباطالب پێیانی وتووه پرسیاری كردووه له ئیمامی ئه‌حمه‌د:ئایا ده‌توانرێت به معاویة و ابن عمر بووترێت خاڵی موسڵمانان؟
فه‌رمووی به‌ڵێ،معاویة برای أم حبیبةی كچی ابو سوفیانه كه هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا بوو – ڕه‌زای خوایان لێبێت
وه ابن عمر برای حفصه‌ی هاوسه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوایه ﷺ ڕه‌زای خوایان لێبێت
وتمه‌وه:ئایا معاویة خاڵی موسڵمانانه،فه‌رمووی به‌ڵێ وه ئه‌مه سه‌نه‌دێكی صحیحه
هه‌موو ئه‌و ریوایاتانه‌ی كه‌باس كراوه له‌م كتێبه‌د،محقق ـی كتێبه‌كه ڕای خۆی وتووه ده‌رباره‌ی
وه لاپه‌ڕه‌ی دوای ئه‌ودا هاتووه كه ده‌ڵێ
ت:هارونی كوری عبدالله به ئیمامی أحمد ده‌ڵێت:نوسراوێكم له ڕه‌قه‌وه بۆ هاتووه ده‌ڵێت :
گروپێك هه‌ن كه پێیان وا نییه كه معاویة خاڵی ئیمان داران بێت،ئیمامی ئه‌حمه‌د توڕه بوو وه فه‌رمووی:
كێشه‌ی ئه‌وان چییه له‌م بابه‌ته‌دا،پێویسته تۆبه بكه‌ن له‌و قسه‌یه‌یان چونكه به هه‌ڵه‌دا چوون
واته ئه‌وان پێیان وانیه معاویة خاڵی موسڵمانان بێت ئیمامی ئه‌حمه‌دیش توره بوو وه حوكمه‌كه‌یان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ته‌وبه بكه‌ن
ئه‌ی ئه‌بێت حوكمی ئه‌و كه‌سه چۆن بێت كه كافری ده‌كات لای ئیمامی ئه‌حمه‌د
ابوالحارث كه ئه‌حمه‌دی كوڕی محمدی صائق،ده‌ڵێت:ڕوومان كرد له ئیمامی ئه‌حمه‌د و لێمان پرسی ڕات چییه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن
معاویة نوسه‌ری وه‌حی نییه هه‌روه‌ها خاڵی موسلمانان نییه،ئه‌و ئه‌م شتانه‌ی به شمشێر داگیر كردووه
ئیمامی ئه‌حمه‌د فه‌رمووی:ئه‌و قسه‌یه‌كی هه‌ڵه و وه‌لامدراوه‌یه،
خۆتان به دوور بگرن له كه‌سانێك كه ئه‌م جۆره قسانه ده‌كه‌ن،ڕوونیانبكه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵك
ئه‌مه له‌سه‌ر عدنان ابراهیم جێبه‌جێ ده‌بێت،ئێمه ڕوونیده‌كه‌ینه‌وه بۆ خه‌ڵك
عه‌دنان ابراهیم ناڵێت معاویة نوسه‌ری وه‌حی نییه وه ناڵێت خاڵی موسڵمانان نییه و ئه‌مانه‌ی به زۆر داگیركردووه بۆ خۆی
به‌ڵكو عه‌دنان حه‌زره‌تی معاویه‌ی كافركرد،بۆیه ئێمه نیازی عه‌دنانتان بۆ ڕوونده‌كه‌ینه‌وه
خه‌لال ده‌فه‌رموێت:أبوبكر المروذی ئاگادارمانی كردۆته‌وه و ده‌ڵێت: له ئیمامی ئه‌حمه‌دم پرسی:معاویة یان عومه‌ری كوری عبدالعزیز باشتره؟
فه‌رمووی:معاویة باشتره،چونكه هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری كردووهﷺ،وه نابێت كه‌س به‌راورد بكرێت به هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر ﷺ فه‌رموویه‌تی باشترین كه‌سه‌كان له سه‌ده‌كه‌ی مندان له لاپه‌ره‌ی 447 پرسیار له ئیمامی ئه‌حمه‌د كرا ده‌رباره‌ی كه‌سێك..
كه نرخی معاویة و عه‌مری كوڕی عاص كه‌م ده‌كاته‌وه،كه ئایا ئه‌وه ڕافضیه؟
ئه‌ویش فه‌رمووی:ئه‌و كه‌سه هی نازانێت ده‌رباره‌یان، ئه‌و ته‌نها كه‌سێكه خراپ بیرده‌كاته‌وه،هه‌ر كه‌سێكیش له نرخی یه‌كێ: له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ كه‌مبكاته‌وه ئه‌وه كه‌وتۆته هه‌ڵه‌وه
هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ ده‌فه‌موێت:باشترین كه‌سه‌كان له سه‌ده‌كه‌ی مندان
ئێستا سه‌یری صحیحی مسلم ده‌كه‌ین به شه‌رحی ئیمامی نه‌وه‌وی،به ڕه‌حمه‌ت بن،چاپی مؤسسة قرطبة،به‌شی پێنجه‌م،لاپه‌ڕه213
ئیمامی نه‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت:هه‌روه‌ها معاویة خوا لێی ڕازی بێت یه‌كێك بووه له سه‌ركرده دادپه‌روه‌كان و یه‌كێك بووه له هاوه‌ڵه گه‌وره‌كانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ
ئێستا سه‌یری كتێبی بدایةونهایةی ئیمامی ابن كثیر ده‌كه‌ین،چاپی هجر،به‌شی یازده‌هه‌م،لاپه‌ڕه450 تێیدا هاتووه كه:
پرسیار كرا له معافای كوڕی عیمران:معاویة یان عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز باشترن؟ توڕه بوو و به پرسیاركه‌ره‌كه‌ی فه‌رموو:تۆ پیاوێكی صحابة به‌راورد ده‌كه‌یت به پیاوێكی تابیعین؟
معاویة هاوه‌ڵایه‌تی پێغه‌مبه‌ری كردووه ﷺ وه نوسه‌ری قورئان بووه وه پارێزه‌ری وه‌حی خوا بووه بۆ پێغه‌مبه‌ر ﷺ
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خواﷺ ده‌فه‌رموێت(ئازار و نزیكانم مه‌ده‌ن،ئه‌وه جنێویان پێ بدات نه‌فره‌تی خودا و فریشته‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی له‌سه‌ره)
معافای كوڕی عیمران(بۆ ئه‌وانه‌ی نازانن كێیه)ئیممای ذه‌هه‌بی ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت:پێشڕه‌وه،شێخی ئیسلامه،گه‌وهه‌ری زانایانه،300هه‌زار فه‌رمووده‌ی زیاتر له‌به‌ركردووه
هه‌روه‌ها له گه‌وره زانایانی ئوممه‌ت بووه له زانست و له عیباده‌ت،نمونه‌ی زۆر كه‌مه
ئێستا سه‌یری كتێبی مجموع فتاوی ـی ابن تیمیة ده‌كه‌ین به ڕه‌حمت بێت،چاپی خادم حرمین،چاپی چواره‌م،لاپه‌ڕه472 ده‌ڵێت:
معاویة وا ناسراوه كه پێغه‌مبه‌رﷺ فه‌رمانی پێكردووه وه‌ك هاوه‌له‌كانی دیكه،وه جیهادی كردووه له‌گه‌ڵی،هه‌روه‌ها ده‌ستپاكی وه‌حی بوو
وه پێغه‌مبه‌رﷺ گومانی لێی نه‌بوو له نوسینی وه‌حی،وه له‌سه‌ر ده‌می ئیمامی عومه‌ر خوا لێی رازی بێت،والی بووه
ئه‌و عومه‌ره‌ی كه زیره‌كترین كه‌س بوو له پیاوان وه خوا حه‌قی له‌سه‌ر زمان و دڵی داناوه،وه گومانی نه‌بوو له سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی
وه پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ أبوسوفیانی باوكی معاویةی كردووه به والی،تا دوای وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر ﷺ،وه به ڕای زۆربه‌ی زانایان معاویة باشتر بووه له باوكی
وه ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر ﷺ به‌رپرسیارێتی دابێت به باوكی، معاویة شایه‌نتره،هه‌روه‌ها له هه‌ڵگه‌راوه‌كانیش نه‌بوو،وه ره‌چه‌ڵه‌كیشی ناگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان
وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه معاویة ده‌ده‌نه پاڵ هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان،ئه‌وا أبوبكر و عمر و عثمان و جانگاوه‌رانی به‌در و به‌یعه‌تی ڕازی بوون و ئه‌وانی تر له زوو موسلمانبووه‌كان..
له كۆچكردووه‌كان و پشتوانان وه ئه‌وانه‌ی شوێنیان كه‌وتوون،هه‌موویان هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن
له حه‌سه‌نی به‌صری پرسیان:ئه‌ی ابوسعید كۆمه‌ڵێك هه‌ن كه نه‌فره‌ت ده‌كه‌ن له معاویة و عبدالله‌ی كوری زوبه‌یر،
ئه‌ویش فه‌رمووی نه‌فره‌تی خوا له‌و كه‌سانه‌ی كه نه فره‌ت له‌وان ده‌كه‌ن،ئێستا سه‌یری كتێبی تاریخ مدینة دمشق ـی ئیمام ابن عساكر ده‌كه‌ین به ڕه‌حمه‌ت بێت
چاپی دار الفكر،به‌شی 59،لاپه‌ره 206،ده‌فه‌رموێت:له حه‌سه‌نی به‌سریان پرسی:لێره كۆمه‌ڵێك كه‌سن هه‌ن كه جنێو و نه‌فره‌ت ده‌كه‌ن له معاویة و عبدالله‌ی كوڕی زوبه‌یر
فه‌رمووی:نه‌فره‌تی خوا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌فره‌تیان لێده‌كه‌ن،خودایه نه‌فره‌تی خوا برژێنه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه نه‌فره‌ت له هاوه‌لانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌كات
یان نه‌فره‌ت له یه‌كێك له هاوه‌ڵان ده‌كات،یان كافریان ده‌كات،یان مونافقیان ده‌كات،وه سزای بده‌یت له دونیا و له قیامه‌ت
وه پێش كۆتایی،وته‌یه‌كی ئیمامی نه‌وه‌وه‌ی ـتان پێ ده‌ڵێم له شه‌رحه‌كه‌ی بۆ صحیح مسلم،به‌شی16،لاپه‌ڕه 139
بزانن كه جنێودان به هاوه‌ڵان حه‌رامه له گوناهه گه‌وره‌كان،جا ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئه‌هلی فیتنه‌وه بێت یان جگه له‌وانه‌وه
چونكه ئه‌وان به‌رگرییان له‌م دینه كردووه به خوێنیان،هه‌روه‌ك سه‌ره‌تا باسمان كرد،قاضی ده‌فه‌رموێت:جنێودان به یه‌ك كه‌سێكیان له گوناهه گه‌وره‌كانه
وه مه‌زهه‌بی ئێمه‌ش مه‌زهه‌بی كۆده‌نگییه،ئه‌و كه‌سه سزا ده‌درێت به‌ڵام ناكوژرێت،وه هه‌ندێك له زانایانی مه‌زهه‌بی مالكی ده‌فه‌رموون ده‌كوژرێت
ئه‌مه سزای ئه‌و كه‌سه‌ی جنێویان پێده‌دا،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه كافریان ده‌كات حوكمێكی دیكه‌ی هه‌یه،وه له كۆتاییدا داوا له خوا ده‌كه‌م به ناو و سیفاته به‌رزه‌كانی
كه یه‌كێك بین له‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن (وه ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وان كه هاتن ده‌یانووت خودایه له‌و برایه‌نه‌مان خۆش به كه پێشمان كه‌وتن له باوه‌رپێهێنانت،وه ڕق و كینه له دلمان مه‌هێڵه..
به‌رامبه‌ر باوه‌ردران،خودایه تۆ به‌خشنده و میهره‌بانیت
Tags
گومان#
گومانی مێژووی ئیسلام#
Share This
About Mohamad
گومانی مێژووی ئیسلام
Labels:
گومان,
گومانی مێژووی ئیسلام
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment