Post Top Ad
Your Ad Spot
Thursday, 19 April 2018
بسم الله الرحمن الرحیم
ئایا فه‌یله‌سوفه‌كانی سه‌رده‌می ئیسلام مولحد بوون؟
له راستیدا ئه‌م وته‌یه زۆر جار له لایه‌ن دژه ئیسلامییه‌كانه‌وه ده‌یبینین و ده‌یبیستین، كه ئه‌مه‌ش لوتكه‌ی نه‌زانی و بێ ئاگایی دژه ئیسلامیمان بۆ ده‌رده‌خات له بێ ئاگاییان له مێژووی ئیسلام كه ته‌نانه‌ت یه‌ك دانه بێباوه‌ڕی تێدا نه‌بووه.
كێشه‌ی دژه ئیسلام ئه‌وه‌یه كه ناتوانێت جیاوازی بكات له نێوان مولحد له ده‌سته‌واژه‌دا و مولحد له زمانه‌وانییا، وا دەزانێت هه‌ر كه‌سێك به‌رهه‌ڵه‌ستی درووست بوون بكات مولحده.!
“مولحید” یان بێباوه‌ڕ له زمانه‌وانییا هه‌موو كه‌سێك ئه‌گرێته‌وه كه حوكمی خودای قبوڵ نه‌بێت.
به‌ڵام مولحیجد له ده‌سته‌واژه‌دا واته كه‌سێك كه ئینكاری به‌دیهێنه‌رێك بكات.
له مێژووی ئیسلامدا كه‌سی وا بوونی نییه.
ابن رشد ده‌ڵێت:(گه‌لی عه‌ره‌ب هه‌موویان به وونی خودای باڵاده‌ست ئاگادارن).
وە شهرستانی ده‌ڵێت:(گومانه‌كانی عه‌ره‌ب به گشتی كورت ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر دوودانه…ئینكاری كردن له زیندووبونه‌وه…پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد-صلی الله علیه وسلم).
هه‌روه‌ها شهرستانی ده‌ڵێته‌وه:(له ژیانمدا كه‌سێكم نه‌بینیوه یان نوسراوێكم نه‌خوێندۆته‌وه كه ئینكاری له بوونی خودا بكات).
كه‌واته هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ نه‌بوونی خودا به‌ڵكو چه‌ندین ئاماژه هه‌ن بوو یه‌كتایی خودا
به‌لام هه‌روه‌ك چۆن ابن كثیر و ئالوسی له ته‌فسیره‌كانیاندا باسیان كردووه كه كۆمه‌ڵانێك باوه‌ڕیان به خودا هه‌بوو به‌ڵام باوه‌ڕیان به زیندووبونه‌وه نه‌بووه، له ته‌فسیری ئایه‌تی 24ـی سوڕه‌تی جاثیة: {وقالوا ما هي إلا حياتنا الدنيا نموت ونحيا وما يهلكنا إلا الدهر وما له‌م بذلك من علم إن هم إلا يظنون}.
ئێستا باسی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه بێ ئاگایانه و نه‌زانانه كراون به مولحید:
ئه‌م كه‌سانه له‌وانه‌یه هه‌ڵه‌ی فقهی و عه‌قیده‌ییان هه‌بووبێت به‌ڵام ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه بوونی خودایان ره‌تکردبێتەوە.
#فارابی:
له ساڵی260ـی كۆچی له‌دایك بووه به مامۆستای دووه‌می فه‌لسه‌فه داده‌نرێت، هه‌روه‌ها شه‌رحی زۆربه‌ی كتێبه‌كنی ئه‌رستۆی كردووه و خۆیشی خاوه‌نی كتێبەکانی:(الاثار العلویة، المنافح)یه له عه‌قیده‌ی ئیسلامی‌دا.
فارابی زۆربه‌ی ته‌مه‌نی ته‌رخان كردووه له سه‌لماندنی فه‌لسه‌فه‌ی یه‌كتایی خودا و پێویستی بوونی بوونی خوا.
كاتێكیش فارابی مرد خه‌لیفه‌ی وڵات ابن حمدان نوێژی له‌سه‌ری كردووه.
فارابی ده‌ڵێت:زانینی ڕاستییه فه‌لسه‌فییه‌كان هه‌موویان سه‌رچاوه‌كه‌یان بۆ خودا ده‌گه‌ڕێته‌وه
وه فه‌یله‌سوفیش ده‌گات به‌م ڕاستییانه له ڕێگه‌ی به‌كرهێنانی عه‌قڵه‌وه به سروشتێكی عه‌قڵی نه‌ك ته‌نها هه‌ست كردن.
وه له فه‌لسه‌فه‌كانیدا مه‌رجی یه‌كه‌می باوه‌ڕبوون به خودا بووه.
ئیتر چۆن ده‌كرێت كه‌سێكی مولحید بێت؟؟؟
#ابن_سینا:
له ساڵی 370ـی كۆچی له دایكبووه باوكی كه‌سێكی شیعه بووه..وه ناسراوه به”شیخ الرئیس”.
وه كه‌سێكی گه‌شبین بووه له هه‌موو بواره‌كانی ژیانیدا و وای بیركردۆته‌وه كه ئه‌م ژیانه‌ی ئێستامان باشترین جۆری ژیانه.
وه له نوسینه‌كانیدا كاریگه‌ری ئیسماعیلییه‌كانی لێ به‌دی ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه شیخی ئیسلام ابن تیمیة ده‌ڵێت ئه‌و ته‌نها ئیسماعیلییه‌كه واته لقێكی شیعه‌یه.
ابن سینا زیاتر كاری ده‌كرد له بواره فه‌لسه‌فییه‌كاندا نه‌ك بواره به‌رجه‌سته‌كان، هه‌روه‌ها كاریگه‌ر بووه به فه‌لسه‌فه‌ی شاراوه (باطنیة) كه ئه‌مه له‌ناو ئیسماعیلییه‌كان باو بووه زۆر دووره له ئینكاری كردن له بوونی خودایه‌كی به‌دیهێنه‌ر.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو شته، مێژوونوسان ده‌ڵێن له كۆتاییه‌كانی ژیانیدا ته‌وبه‌ی كردووه و ده‌ستیكردووه به به‌خشینی ماڵ و سامانی و هه‌موو سێ ڕۆژێك خه‌تمێكی قورئانی کردووه.
#ابن_طفیل:
له سالی493ی كۆچی له‌دایكبووه له قورتوبه-ئیسپانیا، له هۆزی(مضر)ه، ئه‌و پزیشكێكی فیزیایی و زانایه‌كی فه‌یله‌سف بووه له هه‌مان كاتدا، قازی ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس بووه، خاوه‌نی گێڕانه‌وه‌ی(حی بن یقظان)ـی به‌ناوبانگه كه ئه‌مه‌ش فه‌لسه‌فه‌یه‌كی روحییه باس له بوون و سیفه‌ته‌كانی خودا ده‌كات.
ئایا دەکرێت ئه‌م كه‌سه مولحید بووبێت؟؟؟
#ابن_رشــد:
له ساڵی520ی كۆچی له‌دایكبووه، فه‌یله‌سوف و فه‌قێ و قازی و پزیشك و فیزیاناس بووه
ئیمامی ئه‌هلی ئه‌نده‌لوس مالیكی، شێخی فه‌یله‌سوفانی ئیسلام و قازی ولایه‌تی سیڤیلییه-ئیسپانیا، له كتێبه‌كه‌یدا(فصل مقال فیما بین الحكمة والشریعة من التصال) كه باسی په‌یوه‌ندی نێوان عه‌قل و نه‌قل ده‌كات.
تیایدا ابن رشد ده‌ڵێت:(دانایی و حیكمه‌ت بنه‌ڕه‌تی شه‌ریعه‌ته هه‌روه‌ها دووانه‌یه‌كی له‌یه‌ك دانه‌براون).
هه‌روه‌ها له فه‌لسه‌فه‌كانیدا به‌لگه‌ی بوونی به‌دیهێنه‌رێك به‌دی ده‌كرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه چۆن كه‌سێك ئه‌توانێت بڵێت كه مولحید بووه؟؟؟
#ابن_الراوندی:
یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه ژیانی كه‌سی نه‌زانراو بوو، تا ئێستا كه‌س نازانێت له ته‌مه‌نی چل ساڵیدا وه‌فاتی كردووه یان هه‌شتا ساڵی، وه چه‌ندین جار ئایینی خۆی گۆریوه.
سه‌ره‌تا جوله‌كه بووه، له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كاندا بووه به موسڵمان، پاشان بووه به موعته‌زیله به‌هۆی نزیكی له خه‌لیفه‌وه، پاشان بووه به شیعه‌ی باطنیة و كتێبێكی نوسی له پشتگیری شیعه به‌رامبه‌ر33دینار.
پاشان بوو به سوننه و كتێبێكی نوسی له سه‌ركه‌وتنی ئه‌هلی سوننه و پاشان دووباره بۆته‌وه جوله‌كه و كتێبی(البصیره)ی نوسی له پشتگیركردنی جوله‌كه به‌رامبه‌ر400درهه‌م، پاشان ویستی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه له جوله‌كه به‌ڵام به‌رامبه‌ر100درهه‌م په‌شیمان بویه‌وه.
تا له كۆتاییدا له‌سه‌ر ئایینی جوله‌كه مرد.
#عبدالله‌ی _کوڕی_موقه‌فه‌ع_(ابن المقفع)
له سالی 142ی كۆچی له‌دایكبووه، سه‌ره‌تا فارسێكی زه‌رده‌شتی بووه پاشان بووه به موسڵمان، په‌یوه‌ندی باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ أبی العباس السفاح و ابی جعفری منصور كه خه‌لیفه‌ی عه‌باسی بوون، وه ئه‌م په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌ی هۆكار بوو بۆ كوشتنی وه بیستنی له ده‌ست داوه پێش مردنی.
#ابن_زكریا_الرازي:
له ساڵی 250ی كۆچی له‌دایكبووه، زانا و پزیشكی به‌ناوبانگی مێژووی ئیسلام و فارس بووه، كه دوورانه‌وه‌ی كردووه بۆ برین و مه‌رهه‌می دروست كردووه.
هیچ كاتێك ئینكاری بوونی خودای نه‌كردووه به‌ڵكو ئه‌و وابیری كردۆته‌وه كه خودا عه‌قڵی داوه به مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كان لێكبداته‌وه و قبولیان بكات یان ڕه‌تیان بكاته‌وه وه كتێبی (به‌دیهێنه‌ری به‌نده) نووسیوه، كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوونه كه مولحید نه‌بووه، هه‌روه‌ها ئیمامی ذه‌هه‌بی به كتێبی (سیر اعلام نبلاء) ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت:(أبوبكری رازی خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كتێبی به‌سوود بووه، پزیشك بووه، له زیره‌كه‌كانی سه‌رده‌می خۆی بووه، هه‌روه‌ها په‌ند و وته‌ی زۆره، متمانه پێكراو بووه، خاوه‌نی حیكمه‌ت و دانایی بووه، نوسه‌ری كتێبه‌كانی (الحاوی) و (به‌دیهێنه‌ری به‌نده) بووی).
#جابر_ابن_حیان:
له ساڵی101ی كۆچی له‌دایكبووه، زانای موسلمانی عه‌ره‌ب بووه، كیمیازان.
وه یه‌كه‌م كه‌س بووه كه تاقیكردنه‌وه‌ی كیمیایی به عه‌مه‌لی كردووه، بۆیه ناوده‌برێت به (زانستی گابێر) له ناوی ئه‌وه‌وه هاتووه.
هه‌روه‌ها فرانسیس بیكۆن ده‌رباره‌ی ده‌ڵێت:(ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بووه كه كیمیای وه‌ك خۆی ناسیوه).
یه‌كه‌م كه‌س بووه كه زاراوه‌ی “ترشه‌كان”ی به‌كارهێناوه له كیمیایه و دۆزیویه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها كانزا ئه‌لكالییه‌كانی ناسیوه‌ته‌وه و ڕێكیخستوون كه له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خشته‌ی خولیدان، كه ئێستا له هه‌موو جیهان ده‌خوێندرێت.
ئه‌و یه‌كێك بووه له هاوه‌لانی ئیمامی جه‌عفه‌ری صادق، صۆفی و خواناس بووه و توێژه‌ری قورئانیش بووه.
ئه‌م وه‌سفانه هیچیان له‌گه‌ڵ ئیلحاد و بێباوه‌ری یه‌كناگرێته‌وه، مەگەر وا نییە؟؟؟؟
#الجاحظ:
ساڵی159ی كۆچی له دایكبووه، له گه‌وره ئه‌دیبانی عه‌ره‌ب بووه له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كاندا،پیاوێكی ده‌ست كورت و هه‌ژار بووه، له مێژووی ئیسلامدا هاتووه كه به‌رۆژ نان و ماسی فرۆشتووه و به شه‌ویش پاسه‌وانی كردووه، هه‌روه‌ها كتێبێكی زۆری خوێندۆته‌وه.
سه‌ره‌تا خوێندوویه‌تی له‌لای ابراهیم ـی كوڕی سیار له سه‌ر رێبازی موعته‌زیله، له كتێبه‌كانی(الحیوان، البیان ، التبیین) هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری هه‌بووه بۆ زانایانی ئه‌هلی سوننه، هه‌ندێك كتێبی نوسیوه له بابه‌تی عه‌قیده و بیروباوه‌ردا له‌وانه (الحجة في ثبت النبوة، الرد علی یهود، الرد علی الجهمیة).
#ابو_حیان_التوحیدي:
له ساڵی 310ی كۆچی له دایكبووه، فه‌یله‌سوف و صۆفی و پیاوچاك بوو، ئیمامی سبكی ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت:(شێخێكی صۆفی بووە و كتێبی(بصائر)و چه‌ند كتێبێكی دیكه‌ی هه‌بوو له زانستی عیرفاندا).
به كه‌سێكی ده‌ستكورت و ئارامگر و ڕوو له‌خوا ناسراوبووه، ئیمامی ذه‌هه‌بی ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت:(ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن كه‌سێكی گومڕایه ئه‌وانه كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه).
یاقوت الحمودی ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت:(كه‌سێكی صۆفی خواناس بوو زانست و كراداری هه‌بوو،كه‌سێكی ڕوو له خوا بوو و بایه‌خی به دونیا نه‌ده‌دا).
خاوەن زیره‌كییه‌كی بێ وینه و ڕه‌وانبێژییه‌كی به‌هێزی هه‌بووهه‌روه‌ها كتێبی زۆری له‌به‌ربوو.
#الكندي:
له‌ساڵی 185ی كۆچی له‌دایكبووه، زانای موسڵمانی عه‌ره‌ب بوو، شاره‌زا بووه له فیزیا و پزیشكی و وه‌رگێڕاندا، وه ناسراوه به فه‌یله‌سوفی عه‌ره‌ب، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆبه‌راوردكرنه‌كانی له نێوان فه‌لسه‌فه و زانسته ئیسلامییه‌كان..
فه‌لسه‌فه‌كانی زیاتر باسی یه‌كتایی خودایان ده‌كرد و پێغه‌مبه‌رایه‌تییان ده‌كرد له چوار ڕووه‌وه (به‌وه‌ی كه جێبه‌جێده‌كرێت، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خوداوه‌یه، وه ئاسانی به یه‌كگه‌یشتنیان، وه خێرایی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یامه بۆ خه‌ڵكه)
ئه‌مانه‌ش هه‌مووی دوورن له ئیلحاده‌وه..!
#ابو_العلاء_المعري:
له ساڵی363كۆچی له دایك بووه، شاعیر و ئه‌دیبی سه‌رده‌می عه‌باسی بووه، (ابن فضل العمری) له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:(فه‌لسه‌فه‌ی وا لێوه‌رگیراوه كه جگه له خوا كه‌س نایزانێت، كه بریتیبوون له دادوه‌ریكردن و وتار و دانایی و ئامۆژگاری و سودوه‌رگتن، وه هیچ كات نه‌بیستراوه كه تاوانباركرابێت، هه‌روه‌ها له ڕه‌چه‌ڵه‌كی فه‌رمووده‌ناسیدا لاواز نییه).
له په‌ند و شعره‌كانیدا ده‌ریخستووه كه باوه‌ڕی به‌خودا هه‌یه.
وەکو دەڵێت:
أثبت لي خالقًا حكيمًا … ولست من معشر نُفَاة
Tags
گومان#
گومانی مێژووی ئیسلام#
Share This
About Mohamad
گومانی مێژووی ئیسلام
Labels:
گومان,
گومانی مێژووی ئیسلام
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment