بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Tuesday, 17 April 2018

نوێترین سودەکانی نوێژ کردن لادانی خەمۆکی و دودڵی و کەم کردنەوەی ئازاری پشت


تازەترین لێکۆڵینەوەی ئازاری ۲۰۱۷ نوێژی موسڵمانان ئازاری پشت کەمدەکاتەوە
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی زانکۆی بینگهامتۆن “Binghamton University in New York” دەرکەوتووە کە جوڵەی فیزیکی بەردەوامی نوێژی موسڵمانان لەپاڵ لابردن و چارەکردنی کێشە دەروونییەکانی وەکو توڕەیی و خەمۆکی هاوکات ئازاری پشتیش کەمدەکاتەوە و لاستیکی بوونی زیاتر بە جومگەکان دەبەخشێت ئەگەر بێتو بە شێوەیەکی ڕاست و دروست ئەنجامبدرێت.
لێکۆڵینەوەکە بەناوی (لێکۆڵینەوەیەکی تەندروستی لەش لەکاتی جوڵەکردن لە نوێژی موسڵمانان بە بەکارهێنانی مۆدێلینگی ژمارەیی مرۆڤ) لەلایەن (ئینتەرناشناڵ جۆرناڵ بۆ ئەندازەی سیستمی و پیشەسازی-International Journal of Industrial and Systems Engineering) بڵاوکراوەتەوە.
محمد خەسەوینی “Muhammad Khasaweneh” یەکێک لە ئەنجامدەرانی لێکۆڵینەوەکە وتوویەتی، جوڵەکانی نوێژی موسڵمانان هاوشێوەی جوڵەکانی یۆگا یان ڕاهێنانەکانی چارەسەری سروشتییە کە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت بەکاردێن.
لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە، لەکاتی سوجدەدا بەشێوەیەکی بەرچاو جومگەکان بەهێزدەبن. خەسەوینی ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە لێکۆڵینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە “نوێژ دەتوانێت فشاری فیزیکی و نیگەرانی بە تەواوی لاببات”.
#سەرچاوەکان:
1- http://www.independent.co.uk/life-style/health-and-families/health-news/islamic-prayer-ritual-muslim-reduce-back-pain-joint-elasticity-health-body-study-a7618776.html

2- http://www.dailymail.co.uk/health/article-4298164/Islamic-prayer-ritual-reduces-pain-study-reveals.html


3_
http://www.inderscienceonline.com/doi/abs/10.1504/IJISE.2017.081914

لە کۆتاییدا
ئەبێ بزانین پەروەردیگار هەر فەرمانێکی کردووە بەهەر شتێک ئیلا سودی بۆ مرۆڤەکان هەیە، کەواتەش ئێستاکە بریاری ئەوەنادەی دەست بکەی بەنوێژ کردن ؟!

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????