Post Top Ad
Tuesday, 17 April 2018
Home
ئیعجاز
ئیعجازی یاساکانی قورئان
جیاوازی نێوان گۆشتی به‌راز و گۆشتی مه‌ڕ لە روانگەی گواستنەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانەوە
جیاوازی نێوان گۆشتی به‌راز و گۆشتی مه‌ڕ لە روانگەی گواستنەوەی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکانەوە
هه‌موومان ده‌زانین كه خوای گه‌وره له‌شی به‌رازی به شێوه‌یه‌ك درووست كردووه كه هاوشێوه بێت له‌گه‌ڵ هه‌رس كردنی پیسی و پاشه‌ڕۆكان كه ده‌یانخوات بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ڕزگاری ببێت له‌و پاشه‌ڕۆیانه له كێڵگه كشتوكاڵیه‌كان – له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش ده‌بینین كه له‌شی به‌راز جیاوازی گه‌لێكی تێدایه له‌گه‌ڵ شیرده‌ره‌كانی تر به‌تایبه‌تی مه‌ڕ كه جوتیاره‌كان به‌خێوی ده‌كه‌ن و ده‌یانخۆن – ئه‌و جیاوازیانه له له‌شیدا سروشتین له‌له‌شیدا به‌و شێوه‌یه دێته دونیا و به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌تۆپێت به‌ده‌ر له‌وه‌ی كه چ شتێك ده‌خوات(واتا هیچ جیاوازیه‌كی تێدانیه ئه‌گه‌ر له شوێنێكی پاك به‌خێوی بكه‌یت و خواردنی پاكی بده‌یتێ) – ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌مانه‌وێت پێی ئاشنا ببین ئه‌مه‌یه له‌م زنجیره‌یه‌دا به ویستی خوا‌و ئه‌وه‌یه: تا چ ڕاده‌یه‌ك گۆشتی به‌راز به‌ڕاستی(زانستیانه)جیاوازه له‌گه‌ڵ گۆشتی مه‌ڕ؟ و تا چ ڕاده‌یه‌ك گۆشته‌كه‌ی زیان به‌خشه به مرۆڤ ؟ له‌گه‌ڵ مان بن…
خودای گەورە دەفەرمووێ
( قُلْ لا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّماً عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَماً مَسْفُوحاً أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ ) الأنعام/145
واتا
{قل لا أجد فيما أوحي إلي محرما على طاعم يطعمه}
ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پییان بڵێ: من نابینم و ده‌ستم ناکه‌وێت له‌وه‌ی که وه‌حی و نیگام بۆ کراوه هیچ خواردنێکی حه‌رامکراو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که بیخوات، {إلا أن يكون ميتة أو دما مسفوحا أو لحم خنزير} بێجگە لە مردارەوە بوو یان خوێنێكی ڕژێندراو، یان گۆشتی بەراز {فإنه رجس} كه بێگومانە ئەو (بەراز)ە هەموو گیانی پیس و قیزەونە)،
ئینجا ده‌ست پێده‌كه‌ین به به‌راورد كردنی به‌راز به مه‌ڕ و هه‌ڵی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانی هه‌وكردنی ریخۆڵه – توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانای كه‌نه‌دی ئه‌نجامی داوە هه‌ستاوە به بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری ژماره 6 له‌سه‌ر ئاستی جیهانی له بواری درم ناسی نێوان تێكڕاكانی بڵابونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كانی هه‌وكردنی ریخۆڵه Noroviruses له به‌راز و مه‌ڕ
ناونیشان : https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC2828081/
ڤایرۆسه‌كانی هه‌وكردنی رێخۆڵه ده‌بنه هۆی هه‌وكردن له نیشانه‌كانی ڕشانه‌وه و ئازار ناو سك و لاوازی جه‌سته به‌گشتی – زۆرێك له نه‌خۆشه‌كان كه‌ڵه‌كه ده‌بن له نه‌خۆشخانه‌كان هه‌تا چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌كرێت – ڕه‌نگه ببێته هۆی مردنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تووشی منداڵان ده‌بێت هه‌روه‌ها ئه‌وان تووشی ده‌بن.
سه‌رچاوه: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3739528/
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ئاماژه‌مان پێدا له‌و لینكه‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌مه پوخته‌كه‌یه‌تی:
یه‌كه‌م:
ڤایرۆسه‌كانی هه‌وكردنی ڕێخۆڵه له به‌راز دا نزیكه له ئه‌وانه‌ی تر كه تووشی مرۆڤ ده‌بن – ئه‌مه وای كرد به‌راز بكات به هۆكارێك بۆ توشبونی مرۆڤ به‌و ڤایرۆسه.
سه‌رچاوه: https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/16485473/
دووه‌م:
ڤایرۆسه‌كانی هه‌وكردنی ریخۆڵه له مه‌ڕدا كه‌مترین هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ن كه تووشی مرۆڤ ده‌بن – بۆیه هه‌لی تووش بوون مرۆڤ به نه‌خۆشی له گۆشتی مه‌ڕ كه‌متره.
سه‌رچاوه : https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/12552024/
سێیه‌م:
له‌كاتی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه له‌سه‌ر پیسایی به‌راز و مانگا له كێڵگه‌كان له كه‌نه‌دا: بۆیان ده‌ركه‌وت كه (25%)به‌رازه‌كان ئه‌و ڤایرۆسانه‌یان تێدایه كه تووشی مرۆڤ ده‌بن – له كاتێدا له مه‌ڕدا ته‌نها(1.6%)ئه‌و ڤایرۆسانه هه‌بوون!!
چواره‌م: بۆیه توێژه‌ران پێیان وایه كه به‌راز هۆكاری سه‌ره‌كیه له گواستنه‌وه‌ی فایرۆسه‌كان بۆ مرۆڤ له ڕێگه‌ی خواردنی گۆشتیانه‌وه یان مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان یان له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه ڕه‌نگه به‌راز پیسی بكات.
Tags
ئیعجاز#
ئیعجازی یاساکانی قورئان#
Share This
About Mohamad
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
Labels:
ئیعجاز,
ئیعجازی یاساکانی قورئان
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment