بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

top-bannner2-1

Post Top Ad

Tuesday, 17 April 2018

ئایا بۆچی دەبێت زیناکەر و مەی خۆر تەمبێ دەکرێ بەجەلد لێدان

article-2258395-16CA4D1A000005DC-62_1024x615_large

ئایا بۆچی دەبێت زیناکەر و مەی خۆر تەمبێ دەکرێ بەجەلد لێدان ؟
خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت : (الزَّانِيَةُ ‏وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا مِئَةَ جَلْدَةٍ) [النور: 2].
واتا
سنوورو حوكمی زیناكەرانەوە دەست پێ ئەكات: {الزانية والزانى فاجلدوا كل واحد منهما مائة جلدة} ئەو كچ و كوڕەی زینا و جووت بوون ئەكەن ، دەبێ لە هەریەكەیان سەد جەڵدە ‘شەلاق’ی لێ بدەن. ئەمە تۆڵەی هەر كەسێكە (نێر، یان مێ) پێشتر بە شێوەی شەرعیی جووت نەبووبێ (واتە: كچ و كوڕ) بن، {ولا تأخذكم بهما رأفة فى دين الله} نابێ بەزەیی و نەرم و نیانیی و سۆز بتانگرێ لەبەرامبەر هەریەك لەو دوانەوە لە ڕاپەراندنی حوكمی خوادا، واتە: لەكاتی جێ بە جێ كردنی بریاری خوادا،  بەزەییتان بە زیناكەراندا نەیەتەوە، بەو شێوەیە ژمارەی شەلاقەكان، وەكو خۆی جێ بە جێ نەكەن {إن كنتم تؤمنون بالله واليوم الآخر} ئەگەر ئێوە باوەڕتان بە خواو بە رۆژی دوایی هەیە {وليشهد عذابهما طائفة من المؤمنين} جا بۆ ئەوەی ئەو دوانە پتر ئێشیان پێ بگات و، خەڵكیش پەند وەرگرن، با كۆمەڵێ لە بڕواداران ئامادەی سزاكەیان ببن و بیبینن.
لەم سەردەمە ئەم حوکمەیان لا ئەوەنە ناشرین کردووین کە وایان لە مسولمانان کردووە بلێتە ئەم حوکمی وەحشی گەریە چیە؟
ئەمەش بە هۆی بێئاگایی لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئەم حالەی ئێستای جیهان کە زیناکردن بۆتە پیشەی رۆژانەی زۆر بەی خەلکی ئەوروپا و ئەمریکا وەدەست درێژی سێکسی کارێکی ئاسایی و ئازادییە .
بە لگە بۆ ئەم قسانە
وە زارە تی بە رگری ئـە مریکا :%78 لە ئـافرەتان ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە.
سەرچاوە: وەزارەتی بەرگری ئـەمریکا(Veterans Affairs)
http://www.rehab.research.va.gov/jour/08/45/3/pdf/Street.pdf
– وەزارەتی فێرکردنی ئـەمریکا: 4.5 ملیۆن کەس ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە لە خوێندنگاکان لە ئـە مریکا.
سەرچاوە:وە زارە تی فێرکردنی ئـە مریکا
https://www2.ed.gov/rschstat/research/pubs/misconductreview/report.pdf
– هەر لە ئـەمریکا %70 لە پەرستارەکان ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە لەلایەن ھاوڕێی کارەکانیان و نەخۆشەکان.
سەرچاوە :
پە مانگای نیشتیمانی تە ندروستی سەر بەوەزارەتی تەندروستی ئـەمریکا.
Sexual harassment of female registered nurses in hospitals.
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/8006699
– %13 خوێندکارە کچەکان لە قوتابخانەی (ئـۆھایۆ) دووگیانن.
سەرچاوە:
http://abcnews.go.com/GMA/AmericanFamily/story?id=1834191&page=1
– %26 خوێندکارە کچەکان لە قوتابخانەی (فرەیسەر) دووگیانن سەرچاوە:
http://usnews.nbcnews.com/_news/2011/01/14/5841767-90-pregnancies-at-one-high-school?lite
– لە تایوان:%57 لە پەرستارەکان ڕووبەڕووی دەستدرێژی سێکسی دەبنەوە
سەرچاوە :پەیمانگای نیشتیمانی سەر بە وەزارەتی ئـەمریکا:
Nurses confronting sexual harassment in the medical environment.
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/17102278

– لەئـەمریکا زیاتر لە 65 ملیۆن کە س توشی نە خۆشی سێکسی بوون، وە سەنتەری حکومەتی ئـەمریکی ناتوانن بە سەریدا زاڵبن
سە رچاوە:
http://www.cdc.gov/STD/Trends2000/Trends2000.p

– ئـە مریکییەکان زیاتر لە ھەموو کەس لەسەر گۆی زەوی خیانەت لە ھاوسەرەکانیان دەکەن
%42 بە ریتانیە کان دانیاناوە بەوەی پ یوەندیان ھەیە لەگەڵ کەسێک زیاتر لەیەک کاتدا، بەڵام نیوە ی ئـەمریکیەکان پەیوەندی ناشەرعیان ھەیە، ئـیتاڵیاییەکان %38، و فەڕەنساییەکان %36.
سە رچاوەی:
BBC
http://news.bbc.co.uk/2/hi/uk_news/177333.stm

– نیوەی ژمارەی ئـەو ئـافرەتانەی کە پەیوەندیان لەگەڵ پیاوێکی ئـەمریکی ھەیە پە یوەندی سێکسی 7 هەمین ئـافرەتن بۆیەک پیاو وە %29 پیاوان پەیوەندی سێکسیان ھەیە لەگەڵ زیاتر لە 15 ئـافرەت وە ئـافرەتێکیش لە ژیانی ھەیە واتا ھاوسەرگیری لەگەڵی کردووە.
سەرچاوە: سەنتەری حکومەتی ئـەمریکی بۆرێگری کردن لە نەخۆشی:
http://www.cdc.gov/nchs/data/ad/ad384.pdf

ئەمە تەنها بابەتێکی کەم بوو لەم بارەریەوە نەمان وویست درێژەی پێبەین و ببێتە هۆی بێتاقەتی خوێنەر،
ئا ئەوە هەموو یاسا ناس و دکتۆرە دەروونیەکان نەیان توانیە چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ ئەم دەست درێژیە سێکسیانە ، بەڵام خودای گەورە تەنها بەیەک یاسا ئەم دەست دێژە سێکسیانەی چاره سەرکردووە ، ئا ئەوە تا ۱۳۰۰بەر لە ئێستا کە بەیاسای ئایەتی ۲سورەتی النور بوو ،
بۆیە گەر بێباوری وەک ئیسلام ۱۳۰۰ سال حوکمی کردبا دڵنیابن تاکە مرۆڤێک لەسەر زەوی بوونی نەدەما بەهۆی دەست دێژی سێکسی و تووش بوون بە ئایدز و نەخۆشیە کوشندەکان کە لەم کارە نابە جێیەدێیتە بوون  ،
خودای گەورە دەفەرمووێت لەسورەتی بەقەرە ئایەتی ۱۳۷
{ولكم فى القصاص حياة يا أولى الألباب}
ئەی خاوەنانی فام و ژیریی! لەم تۆڵە وەرگرتنەوەدا ژیانی خۆش ومەزنتان هەیە، واتە: ئەم یاسایە دەبێتە مایەی مانەوەی ژیانی مرۆڤ و، خۆ دورگرتن لەكوشت وكوشتار و دزی و دەست دێژی سێکسی  ، چونكە كابرای گەر لەپێش چاوی خەلک جەلدی لێدەدرێت و پیشانی خەلک دەدرێت ، ئیتر دەسدرێژی بۆسەرگیانی ئەم و ئەوناكات  .،{لعلكم تتقون} بۆ ئەوەی ببن بەپارێزگار ،
هەروەها خودای گەورە دەفەرمووێت لە سورەتێ المائیدە ئایەتی ۳۸
{أفحكم الجاهلية يبغون} ئاخۆ ئەمانە دەیانەوێ، داب و یاسای جاهیلیەتی بەر لە ئیسلام زیندوبكەنەوە و بریارو حوكمی خوا، وەلانێن وەك ئەوان؟! {ومن أحسن من الله حكما} جا دەبێ بڕیارو حوكمی كێ جوانترو باشتر بێت ، لەحوكم و فەرمانی خوا {لقوم يوقنون} بۆئەوانەی كە هیچ شك و گومانێكیان نییەو، ئەهلی یەقینن؟ چونكە هەرئەمانە چاك دەزانن كە شەریعەتی ئیسلام لەهەموو بەرنامەكانی تر گونجاوترە بكرێتە دەستوورو سەرچاوەی دەستوور، بێ دین و لادەرەكان نازانن و تێناگەن، ئامادەش نابن تێبگەن مەگەر کەمێکیان نەبێ ،
بۆیە دەڵێین بۆچی هەرچارەسەرێک کە لەلایەن ئیسلامەوە پێشنیارکرابێت بە توندڕەوی و کۆنەپەرستی دادەنرێت بەڵام کاتێک هەمان چارەسەر لەلایەن تیمە پزیشکییەکانی ڕۆژئاواوە دووبارە دەکرێتەوە بە پێشکەوتن دادەنرێت
بێگومان یاساکانی ئیسلام زۆر بەبەزییانەترە لە چارەسەرەکانی ڕۆژئاوا چونکە لە ئیسلامدا پێش ئاڵودەبوون بە سێکس یاخود مەی ڕێگەی لە دەگیرێت سەیر بکەن چۆن دەبێ هەر بگەرێنەوە بۆلای یاساکانی سورئان ،
لە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە بەرواری ‏‏(7/1/2013) بابەتێک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا باس لە شێوازی نوێی چارەسەرکردنی ئاڵودەبوون بە سێکس و ئاڵودەبوون بە مەی ڕوون دەکاتەوە.
لەو بابەتەدا ئەو ڕۆژنامەیە تەمبێ کردنی ئەوکەسانەی وەک چارەسەر دانەوە لە ڕێی پیاکێشان بە پشتی ئەو کەسەدا چەند جارێکی زۆر لەسەریەک.
هەروەها زانایانی ڕوسیا جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەمە تاکە ڕێگەچارەیە کە بەشێوەیەکی کرداری سەلمێنرا بێت لە کاتێکدا هەموو چارەسەرەکانی دیکە شکستیان خواردووە.
ئێستا دەپرسین نهێنی ئەمە چییە؟
دکتۆر‏Dr German Pilipenko ‎‏ باس لەوە دەکات کە زیاتر لە 1000 حاڵەتی ئاڵودەبوونی بە سێکس و مەی بەم ڕێگەیە چارەسەر کردووە تەنانەت لە وڵاتانی دوورەدەستەوە خەڵکی سەردانی کردووە بۆ سودمەندبوون لێی!!
ئەم زانایەی وڵاتی سیبیڕیا دەڵێت لەکاتی لێدانی ئاڵودەبووان بە مەی و سێکس ، مێشکی مرۆڤ ماددەیەک هۆڕمۆنی ئیندۆرفین -Endorphins‏ دروست دەکات کە وا دەکات ئەو مرۆڤە لەلایەنی جەستەیی و دەروونی هەست بە خۆشبەختی بکات ئەمەش وەکو جێگرەوەیەکە بۆ ئەو چێژە کاتی و زیانبەخشەی کە لە سێکس و مەی دەستی دەکەوێت
هەروەها زانایانی دەروونناسی دەڵێن: لێدانی مرۆڤ بەم شێوەیە لە بەرامبەر تاوانەکانیدا وا لە مرۆڤ دەکات بە خۆیدا بچێتەوە و هەست بە تاوانباری بکات ئەمەش وای لێدەکات کە جارێکی دیکە نەگەرێتەوە سەر تاوانەکەی ، ئەم شێوازەش کاری پێکراوە و سودی هەبووە لە سەدان ساڵ پێش ئێستاوە لەلایەن کاهینەکانەوە.
هەروەها دکتۆر Dr. Sergei Speransky بەڕێوبەری بەشی توێژینەوە زیندەییەکان لە پەیمانگای
‏‎ Novosibirsk ‎Institute of Medicine
دانی بەوەدا ناوە کە لێدان لە پشت بە داری قامیش و حەیزەران چارەسەرە بۆ گۆشەگیری و هەستکردن بە تاوان
سەرچاوەکان…

http://www.dailymail.co.uk/news/article-2258395/How-beat-addictions-literally-‎Siberian-psychologists-thrash-patients-sticks-help-kick-habits.html
http://www.nydailynews.com/life-style/russian-patients-pay-therapists-cane-‎article-1.1960979
http://siberiantimes.com/other/others/features/beating-addiction-out-of-you-‎literally/‎
لە کۆتاییدا دەپرسین..
پرسیارمان بۆ گشت خاوەن ویژدان و خوان ئەقڵێک:
چۆن په‌یامبه‌ر محمد (ﷺ) تەنها بە دانانای یەک یاسای لە قورئان گەورەترین کێشەی جیهانی نەهێشت ۱۳۰۰ ساڵ پێش ئێستا کە لەوکاتدا زاست و زانیاریەکی واش بوونی نەبوو بەراورد  لەگەل ئەم سەردەمەی ئێستا، کەچی هەرچی یاسای (نێودەولیەتی و ئەوروپی و…)  بۆ یان نەکراوە رێگری لە دەست دێژی رێکسی  بگرن و بەم هەموو کەس و سیاسەت مەدار و کەسایەتی ناسراوە و پرۆفیسۆر و دەرونناس و   بەڵام هیچیان بۆ نەکرا ،
گەر محمد (ﷺ)  له‌لایه‌ن زانای نهێنییه‌کانه‌وه‌ پێی ڕانه‌گه‌نرابێ و نەنردرابێ چۆن ئاوا بەیەک یاسا هەموو جیهان دەستە وەستاو دەکا چارەسەری کێشەکە دەکا ؟؟؟؟
footer-logo

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

???????