Post Top Ad
Thursday, 19 April 2018
وەڵامی گومانەکان سەبارەت بە خه‌ته‌نه‌كردنی نێرینه
ئایا به‌ڕاستی خەتەنەکردن زیانبه‌خشه كه به ملیاران خه‌ڵك ئه‌یكات له سه‌رانسه‌ری جیهاندا تاوەكو بێباوه‌ڕان بێن و گومانمان بۆ دروست بكه‌ن به ناوی زانسته‌وه؟؟
جێی سه‌رسورمانه، له هه‌مان كاتیش‌دا جێی پێكه‌نینه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌م كاره‌ن هه‌ندێك وه‌هم و ڕاپۆرتی درۆیینه‌ی به‌ناو زانستی وه‌ك به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه له دژی خه‌ته‌نه‌كردن، له كاتێدا به ملیاران خه‌ڵك له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن…
ئێستا با سه‌یر بكه‌ین ئایا زانستی سه‌رده‌م چۆن ده‌ڕوانێته خه‌ته‌نه‌كردن؟!!
1-خه‌ته‌نه‌كردنی نێرینه چییه؟
بڕینی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ی مرۆڤه -چووك- كه وه‌ك پارچه گۆشتێكی زیاده وایه.
2-حیكه‌مه‌ت چییه له بوونی ئه‌م پارچه گۆشته‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی نێرینه -چووك- و پاشان لابردنی؟
بێگومان خودای گه‌وره هه‌ر شتێكی دروست كردبێت دانایی و حیكه‌مه‌تی خۆی تێدایه فه‌رمانه‌كانیشی به‌هه‌مان شێوه، هه‌ندێك جار ئه‌م حیكمه‌تانه شاراوه‌ن و ته‌نها خودا ده‌یزانێت و هه‌ندێكیان له‌سه‌رمانه به‌دوایدا بگه‌رێین.
پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌و پارچه گۆشته هه‌ستیارترین به‌شی كۆئه‌ندامی زاوزێیه لای نێرینه كه پێش له دایكبوون پارێزگاری له ئه‌ندامی نێرینه‌ی مرۆڤ ده‌كات، به‌ڵام كاتێك ئه‌و مرۆڤه له‌دایك ده‌بێت ئه‌گه‌ری زۆره به‌هۆی میكرۆب و مادده زیانبه‌خشه‌كانی هه‌وا توشی كارلێك و نه‌خۆش ببێت كه له دوای 7 ڕۆژه‌وه ده‌ست پێده‌كات به نزیكی، وه ئه‌گه‌ر بێت و گه‌نجێكی پێگه‌یشتوو خه‌ته‌نه نه‌كرا بێت ئه‌گه‌ری زۆره كه توشی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ ببێت و ئه‌ندامی نێرینه‌ی بریندار ببێت.
3-ئایا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستی هه‌یه بۆ ئه‌م قسانه‌ی سه‌ره‌وه؟
به‌ڵێ بێگومان له ئێستادا له زۆربه‌ی زانكۆ بەناوبانگەکانی جیهان توێژینه‌وه كراوه له‌سه‌ری نه‌یان شاردۆته‌وه نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێ له كۆمه‌ڵگه موسڵمان نشینه‌كان یان ئه‌و كۆمه‌لگانه‌ی كه نێرینه‌ی تێدا خه‌ته‌نه ده‌كرێت كه‌متره له چاو كۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌كان.
4-ئه‌مه راپۆرتێكی زاستی بنكه‌ی كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كانهCDC
Draft CDC Recommendations for Providers Counseling
Male Patients and Parents Regarding Male Circumcision
and the Prevention of HIV Infection, STIs, and Other Health Outcomes
#سه‌رچاوه:
http://www.cdc.gov/nchhstp/newsroom/docs/factsheets/mc-factsheet-508.pdf
تیایدا هاتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ته‌نه‌كراون:
-توشبونیان به نه‌خۆشی ئایدزHIVبه له %50بۆ%60كه‌متره له‌و كه‌سانه‌ی خه‌ته‌نه نه‌كراون
-به‌هه‌مان شێوه بۆ تامێسكه‌ی ئه‌ندامی زاوزێ.
-به هه‌مان شێوه بۆ توش بوون به ڤایرۆسی گرێی پێستHPV
هاوكات له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌كه‌ی به %30
-هه‌روه‌ها بۆ شێرپه‌نجه‌ی چووك
5-هه‌ندێك جار ده‌بینین كه به هۆی خه‌ته‌نه‌كردنه‌وه نه‌خۆشی دروست ده‌بێت،بۆ ئه‌وانه چی؟
ئێمه ئه‌زانین كه هیچ شتێكی پزیشكی گشتگیر نییه به‌لكو ڕێژه‌ییه
وه ئه‌م ڕووداوانه ده‌گمه‌نن و به‌هۆی هه‌ڵه‌ی پزیشكه‌وه یان به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی خراپ یان كه سانی نه‌شاره‌زا..هتد
6-ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیWHO له یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كانی ده‌رباره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز له هه‌ردوو وڵاتی كینیا و ئۆگه‌ندا
له مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی2006
بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ته‌نه‌كراون له %60 توشبونیان كه‌متره به نه‌خۆشی ئایدز له ڕێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ته‌نه نه‌كراون
#سه‌رچاوه:
http://www.who.int/mediacentre/news/statements/2006/s18/ar/
7-له ڕاپۆرتێكی زانستی دیكه‌یا كه له لایه‌ن پير ریڤیو peer-review كراوه هاتووه كه
خه‌ته‌نه‌كردنی نێرینه مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییانه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كاته..
-هه‌وكردنی بۆڕی میز
-ڤایرۆسی نه‌مانی به‌رگری HIV
-ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه
-شێرپه‌نجه‌ی چووك
-هه‌روه‌ها چه‌ندین نه‌خۆشی تر كه په‌یوه‌ستن به كۆئه‌ندامی زاوزێوه
سه‌رچاوه:
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/22926175
8-هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن كه خه‌ته‌نه‌كردن كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كان
له زانكۆی كوێنز
له شاری ئۆنتاریۆ له میانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی(تۆدجه‌ر- Todger touching test)
به به‌شداری 62كه‌س كه 30كه‌سیان خه‌ته‌نه‌كرابوون
ده‌ركه‌وت كه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له په‌یوه‌ندی سێكسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ته‌نه‌كراون له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ته‌نه نه‌كراون
#سه‌چاوه:
http://www.jurology.com/article/S0022-5347(15)05535-4/abstract
9-ته‌نانه‌ت هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانیش له‌و ولاتانه‌ی كه ڕێگه‌یان پێدراوه پزیشكان ئامۆژگارییان ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیشیان گه‌وره بێت خه‌ته‌نه بكرێن
#سه‌رچاوه:
http://www.nytimes.com/2012/08/27/science/benefits-of-circumcision-outweigh-risks-pediatric-group-says.html?_r=1
10-خه‌ته‌نه‌كردنی نێرینه توشبوون به نه‌خۆشی شێپه‌نجه‌ی منداڵدان له‌لای ئافره‌ت كه‌مده‌كاته‌وه
واته ئه‌گه‌ر پیاوێك خه‌ته‌نه نه‌كرا بێت زیانی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌شی ده‌بێت له كاتی جوتبووندا
#سه‌چاوه:
http://www.cancerresearchuk.org/about-cancer/type/cervical-cancer/about/cervical-cancer-risks-and-causes#circ
ــــــــــــــــــــ
له كۆتاییدا سوپاسی خودا ده‌كه‌ین كه فه‌رمانی پێمان كردووه بۆ خۆپاراستنمان
كه عه‌قڵی داوه پێمان بۆ ئه‌وه‌ی بزانین بۆ فه‌رمانی پێمان كردووه
ـــــــــ
“و صلی الله علی خاتم الأنبياء والمرسلين”
Tags
گومان#
گومانی فه‌رمووده#
Share This
About Mohamad
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
Labels:
گومان,
گومانی فه‌رمووده
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment