بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Monday, 16 April 2018

بۆچی پێغه‌مبه‌رمانﷺ كاتێك ئه‌خه‌وت ده‌ستی له‌ژێر ڕوومه‌تی داده‌نا


''ئایا دەزانی بۆچی پێغه‌مبه‌رمانﷺ كاتێكـ ئه‌خه‌وت 
ده‌ستی له‌ژێر ڕوومه‌تی داده‌نا..؟

به‌ڕائی كوڕی عازب ﴿ڕ.خ﴾ ده‌گێڕێته‌وه‌و دەڵێت:- هه‌ركاتێكـ پێغه‌مبه‌ری خواﷺ بیویستبایه‌ بخه‌وێت ، ده‌ستی ئه‌خسته‌ ژێر ڕوومه‌تی موباره‌كی و ئه‌یوت ﴿اللَّهُمَّ قِنِي عَذابَكَ يَوْمَ تَبْعَثُ عِبادَكَ﴾
واتە ''خوایه‌گیان دوورم بخه‌ره‌وه‌ له‌سزاكه‌ت له‌وڕۆژه‌ی به‌نده‌كانت زیندوو ده‌كه‌یه‌وه‌''

به‌ڵێ له‌سیفه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌رمان-ﷺ- وابوو له‌كاتی خه‌وتنا ناوله‌پی ده‌ستی ڕاستی 
ئه‌خسته‌ ژێر ڕوومه‌تی ڕاستی، باشه‌ بۆچی؟؟؟

ـ زانایان ئاشكرایان كردووه‌ كه‌چاڵاكیه‌كـ هه‌یه‌، دروستده‌بێت له‌نێوان ناوله‌پی ده‌ستی
ڕاست وده‌ماغ، هه‌ركات ناوله‌پی ده‌ستی ڕاست به‌ر ڕوومه‌ت بكه‌وێت زنجیره‌یه‌كـ له‌ره‌له‌ری كاره‌بایی دروست ده‌بێت كه‌ده‌بێته ‌هۆی خاڵیكردنه‌وه‌ی ده‌ماغ له‌ بارگه‌ زیانبه‌خشه‌ زیاده‌كان، به‌مه‌ش ده‌ماغ خاڵی ده‌بێته‌وه‌ له‌بارگه‌ كاره‌باییه‌كان وه‌كـ له‌فیزیادا باسكراوه‌و مرۆڤه‌كه‌ به‌ده‌ماغێكی مورتاحه‌وه‌ ئه‌كه‌وێته‌ خه‌وتن...
٭ به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌رمان-ﷺ- ئاشكرایه‌ كه‌هیچ شتێكی به‌بێ هۆكار نه‌كردووه‌، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی لای خوای گه‌وره‌وه‌ فێركراوه‌ پێش 1400 ساڵ....! !

وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ ۝ إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ ۝

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????