Post Top Ad
Thursday, 19 April 2018
ئایە ئافرەت لە پەراسوی خواری پیاو دروست بووە ؟
پەیامبەری ئیسلام دەفەرموێت: ئافرەت لە پەراسوی خواری پیاو دروست بووە. ئایە ئەوە سوکایەتی نەبێ ئەی چیە؟؟
ئایە ئافرەت لە پەراسوی خواری پیاو دروست بووە؟؟
زۆر کات بێباوران و گاورەکان ئایەت و فەرموودانێکمان بۆ دێنن بە بڕدراوی، “واتا ئایەت و فەرموودەکان تەنها بەشێکی دێنن تاوەک و لەمانا و بابەتی ئایەتەکە یان فەرموودەکە بگۆرن بە مەرامی گومانخستنە عەوامی خەلک “، یەکێک لەم فەرموودانەش ئائ ەمەیە:((إِنَّ الْمَرْأَةَ خلقت من َالضِّلْعِ،)) (واتا : ئافرەت لە پەراسو دروست بووە).
فەرموودەکەی پەیامبەرمان پێک هاتووە لە نزیکەی ۳ دێر، بەڵام ئەوان تەنها ٥ ووشەیان هێناوە بۆ مەبەستی خۆیان، ئێستا بابچینە سەر تەواوی فەرموودەکەی پەیامبەرمان.
پەیامبەر ﷺ دەفەرموێت:(استوصوا بالنِّساءِ خيرًا، فإنَّهنَّ خُلقْنَ مِن ضِلَع، وإنَّ أعوجَ شيءٍ في الضلع أعلاه، فإنْ ذَهبتَ تقيمه كسرتَه، وإن تركتَه لم يزلْ أعوج، فاستوصوا بالنِّساء خيرًا).
واته: ئامۆژگاری ئافرەتان بکەن بەچاک، چونکە ئەوان لە پەراسوی سەری سەرەوە کەخوارەکەیە دروست بوونە، ئەگەر بەشێوەکی توند لەگەلی بجوڵێیەوە دەشکێ وەگەر هەر بەم شێوەیەی هەیە جێت هێشت ئەوا هەر بە خواری دەمێنێتەوه، دوبارە فەرمووی ئامۆژگاری ئافرەت بەچاک بکەن).
ئەمە دەقی فەرموودەیەکی سەروەرمانە کە لەسحیحی بخاریدا هاتووە.
ئێستاکە بۆ روونکردنەوەی ئەم فەرموودەیە چەند فەرموودەیەکی تر دەهێنین.
(أَخْبَرَنَا النَّضْرُ، نا صَالِحُ بْنُ أَبِي الْأَخْضَرِ، عَنِ الزُّهْرِيِّ، عَنْ عُرْوَةَ، عَنْ عَائِشَةَ، قَالَتْ: قَامَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَحَمِدَ اللَّهَ وَأَثْنَى عَلَيْهِ ثُمَّ قَالَ: «إِنَّ الْمَرْأَةَ كَالضِّلْعِ، إِنْ أَقَمْتَهَا كَسَرْتَهَا، وَإِنْ تَرَكْتَهَا اسْتَمْتَعْتَ بِهَا وَفِيهَا عِوَجٌ).
واتا : عائیشە دەفەرمووێ: پەیامبەرمان هەڵسایەوە سوپاسی خودای کرد و پاشان فەرمووی
( بەراستی ئافرەت وەک پەراسو واییە، ئەگەر بەشێوەکی توند لەگەلی بجولێیەوە ئەوە دەشکێ وە گەر هەر بەم شێوەیەی هەیە جێت هێشت ئەوە هەر خوارە).
کەواتە پەیامبەرمان ﷺ لەم حدیسە (ک)ی لێکچواندنی بەکارهێناوە لە ووشەی (كَالضِّلْعِ) کەواتە واتای ئاوایە ( وەک پەراسو واییە ) لەم فەرموودەیە زۆر روونە کە پەیامبەرمان سروشتی ئافرەت و ناخی بە پەراسو چواندووە کە ئافرەت ناسکە گەر بەتووندی لەگەڵی بجولێیەوە ئەوە دەبێتە هۆی تێک دانی سروشتی ناسکی.
لەم فەرموودەیەشدا زیاتر بۆمان روون دەبێتەوە:
(حَدَّثَنَا يَزِيدُ، قَالَ: أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ إِسْحَاقَ، عَنْ أَبِي الزِّنَادِ، عَنِ الْأَعْرَجِ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ” لَا تَسْتَقِيمُ لَكَ الْمَرْأَةُ عَلَى خَلِيقَةٍ وَاحِدَةٍ، إِنَّمَا هِيَ كَالضِّلَعِ، إِنْ تُقِمْهَا تَكْسِرْهَا، وَإِنْ تَتْرُكْهَا تَسْتَمْتِعْ بِهَا وَفِيهَا عِوَجٌ).
واتا : ئافرەت لەسەر یەک شێوازی تەبیعات و سروشت ناوەستێت، وە بەراستی وەک پەراسو واییە ……)
والمعنى: خلقت وفي طبعها الاعوجاج، وهو كقوله تعالى: {خُلِقَ الْإِنسَانُ مِنْ عَجَلٍ} [الأنبياء: 37] ، أي: خلق عجولاً، قال الزجاج: خوطبت العرب بما تعقل، والعرب تقول للذي يكثر منه اللعب: إنما خلقت من لعب، يريدون المبالغة في وصفه بذلك.
وە مانای ئەوەی لەفەرموودەکە کە دەفەرمووێ لە پەراسو دروست بووە، واته لە بنچینەدا سروشت و تەبیعەتی ئافرەت خوارە، ئەمەش وەک ئەم ئایەتە واییە {خلق الانسان من عجل} ئادەمیی لە پەلەو تاڵو كە دروست بووە، واتە: ئەوەندە لەسەرشت بێتاقەت و بێ ئارامە و پەلە دەكات، دەڵێیت هەر لەپەلە دروستكراوە، هەر بۆیەش لەدنیادا پەلەی سزادان ئەكات.
وە “الزجاج” دەفەرمووێت : قسەی عەرەب واییە کە کەسێک بەچی جیادەکرێتەوە بەو بانگ دەکرێ، وەک ئەوەی زۆر یاری دەکا عەرب پێی دەلێن “بەراستی تۆ لەیاری دروست بووی”. مەبەستیان لێرە ئائەوەیە کە ئەوپەری وەسف کردنی ئەوکەسەیە.
بۆیە فەرموودەکەی پەیامبەرمان بەهەمان شێوەیە کە ئافرەت شێوەی لە زۆر لە پەراسو دەکا. لەبەرئەوەشه دەفەرمووێت کە لە پەراسو دروست بوون. مەست لێی ئافرەت “وەک” پەراسو وایە نەوەک لە پەراسو دروست بوبێ.
کۆتا فەرموودە بۆ روون کردنەوە ئەم بابەتە:
(أَخْبَرَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ مُحَمَّدٍ الْأَزْدِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا إِسْحَاقُ بْنُ إِبْرَاهِيمَ، قَالَ: أَخْبَرَنَا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ رَجَاءٍ، عن بْنِ عَجْلَانَ، عَنْ أَبِيهِ، عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: “إِنَّمَا مَثَلُ الْمَرْأَةِ كَالضِّلَعِ، إِنْ أَرَدْتَ إِقَامَتَهَا كُسِرَتْ، وَإِنَّ تَسْتَمْتِعْ بِهَا تَسْتَمْتِعْ بِهَا وَفِيهَا عِوَجٌ، فَاسْتَمْتِعْ بِهَا عَلَى مَا كَانَ مِنْهَا من عوج).
(واتا : نموونەی ئافرەت وەک پەراسو واییە ……..،)
لەم فەرموودەیەشدا کە دەفەرمووێ ( “إِنَّمَا مَثَلُ الْمَرْأَةِ كَالضِّلَع) زۆر ڕونتر دەبێت کە مەبەست لێی لێکچواندانه.
کەواتە لەم فەرموودانە بۆمان دەردەکەوێ کە پەیامبەرمان ئامۆژگاری پیاوان دەکا کە بەنەرمی رەفتار بکەن لەگەڵ ئافرەت چونکە ئەوان ناسکن بەرگەی شتی توند و ئازاردان ناگرن بۆیە لەسەرتانە بەجوانی مامەلەیان لەگەڵ بکەن ئایە ئەم فەرموودەی سەوەرمان لەوپەری جوانی نییە کە ئامۆژگاری پیاوان دەکا کە بەنرمی مامەلە بکەن لەگەل ئافرەتان ، هەروەها ڕوونیش بوویەوه بۆمان کەپەیامبەرمان بەهیچ شێوەک سوکایەتی بەئافرەت نەکردووە بەڵکو ئەوە بێباورانن خۆیان سوکایەتی بە ئافرەت دەکەن و بۆچوون و تێگەیشتنی سنوورداری خۆیان بۆ دەقەکان بە زانست نیشانی خەڵکی دەدەن بە ئومێدی گەوجاندن.
لەکۆتایی دا:
تۆ وەک کەسێکی بێباور کە بانگەشەی مافی مرۆڤ دەکەی چۆن ماف بەخۆت دەدەی کە لەشتێک نەزانی قسەی لێبکەی؟؟ ئائەوە پێشل کردنی مافی بەرامبەر نییە؟؟لهبیرت بێت پهتی درۆ و چهواشهکاری کورته
Tags
پرسیار و وهڵام#
گومان#
گومانی فهرمووده#
Share This
About Mohamad
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
Labels:
پرسیار و وهڵام,
گومان,
گومانی فهرمووده
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment