بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Thursday, 19 April 2018

خۆر لە ژێر عەرشی خودا سودە بۆ خودا دەبا


 بێباوران ئەلێن: چۆن خۆر ئەڕواتە ژێر عەرش و پاشان سوجدە ئەبات بۆ خوا؟!
لێرەدا بێباوران بەهۆی ئەوەی لە بابەتەکاندا شارەزانین ئا بەم هۆیەشەوە دەکەونە هەلەوە ، پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت: (فإنها تذهب حتى تسجد تحت العرش) وەکو لە بوخاری و غەیری ئەودا هاتووە.
واتا:ئەڕوات هەتا ئەچێتە ژێر عەرش و سوژده ئەبات.
بەڵام ناڵێت لەژێر عەرشی خوای پەروەردگاردا ئاوا ئەبێت.
 ئەو تێگەیشتنە خەیاڵیە کە کۆمەڵێ خەڵکی توشی گومان کردووە لەو فەرمودەیەدا ڕەد ئەکرێتەوە لەبەر ئەوەی وشەکانی فەرمودەکە وەڵامی ئەداتەوە.
لێرەدا پێناسەی “سجد” دەکەین بۆ ئەوەی روون بێتەوە خۆر چۆن سوجدە دەبا
 فإن السجود في اللغة له معنيان معنى حقيقي ومعنى مجازي، فمعناه الحقيقي وضع الجبهة على الأرض، وهو ما يحصل من العاقل المطيع، ومعناه المجازي التعظيم والخضوع والانقياد، وهو ما يحصل من غير العاقل،
وتا “سجد” دوو مانای هەیە لە زمانەوانی عەرەبی دا
۱- ” معنی حقیقی ” واتا سوجدە لە شێوە راستیەکە ئائەوەیە کە سەری گیان لەبەرەکە لە سەر زەوی دانێ ئائەوەش سوجدەی عاقلەکان دەگرێتەوە کە مرۆڤە ،
۲- “معنی مجازی” واتای سوجدە بەشێوە وەشە لەجیات بەکار هاتوو ئەمەش لە شێوە زمانەوەی بەکار دێت  پێناسەکەشی ئائەوەیە کە بەگەوره زانینی کەسێک و لێی بترسی وە فەرمانەکانی جێبەجێ کەی ،
لێرەوه دەردەکەوێت کەوا هەڵەیەکی زەقەو نابێت ئێمە سوجدەی خۆر بەراورد بکەین بەسوجدەی مرۆڤ تەنیا لەبەر ئەوەی هەردوکیان یەک ناویان هەیە.
بانمونەیەکی واقیعی باس بکەین..
 ڕێکردن و ڕۆیشتنی ئاژەڵان وەکو ڕۆشتنی مرۆڤەکان نییە، مەلەکردنی ماسیەکان وەکو هی مرۆڤەکان نییە بەڵام بەهەردوکیان ئەوترێ ڕێکردن و مەلە کردن. ئایا ئەکرێ بڵێین ڕێکردن و مەلەکردنی ئاژەڵەکان و مرۆڤ وەک یەک وایە؟!بێگومان نەخێر.
بۆیە ناکرێتیش سوجودەی مرۆڤ و خۆر بەراورد بکەین بەیەکتر لەبەر ئەوەی ناوی هەردووکارەکە سوجدەیە. وە زمانی عەرەبیش شاهیدە کە سوجدە بەیەکجاری بۆ خۆ بەکەم زانینە لەبەردەم خوای پەروەردگار.
بۆیە سوجدەی خۆر بۆ پەروەردیگار ئائەوەیە گوێ رایەڵی بۆ فەرمانەکانی پەروەردیگاربێ هەروەک زانای گەورە الراغب الأصفهاني دەفەرمووێ )) أصل السجود، وجعل ذلك عبارة عن التذلل لله وعبادته)
واتا
 (بنچینەو مانای سجدە ئائەوەیە کە بەکار هاتووە لەجێگای فەرمان بەرداری گیانلەبەرەکان بۆ پەروەر دیگار )
وە شیخ ئیسلام  ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێبێت لە(مجموع الأحاديث) لەم بابەیە ئەفەرموێت:خۆر لەژێر عەرشە لەهەموو کاتێکدا، و سوجدە بردنەکەشی شێوازێکە بۆ نیشاندانی سوپاس گوزاری و خۆ بەکەم زانین، نەوەکو سوجدە بردنێکی بەڕواڵەت، ئەمەش ڕوونە.
ئێستا دەرکەووتیە کە خۆر هەڵنایێی ئاوا نابێ چۆن لە ئیسلامدا دەلێت هەڵدێ و ئاوا دەبێ ؟
وەڵاممان:هەڵاتن و ئاوابونی خۆر شتێکی تایبەتە کە بەسەر زەویدا دێت خۆ بەسەر خودی خۆردا نایەت.. لەبەر ئەوەی هەلاتن و ئاوا بونی خۆر تایبەتە بەئێمە.. بەلام واهاتووە لە زاراوەکاندا کەهەڵدێت و ئاوا ئەبێت؟؟
پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) ئەفەرموێت: (فإنها تذهب حتى تسجد تحت العرش) وەکو لە بوخاری و غەیری ئەودا هاتووە.
واتا:ئەڕوات هەتا ئەچێتە ژێر عەرش و سوژده ئەبات.
بەڵام ناڵێت لەژێر عەرشی خوای پەروەردگاردا ئاوا ئەبێت.
 ئەو تێگەیشتنە خەیاڵیە کە کۆمەڵێ خەڵکی توشی گومان کردووە لەو فەرمودەیەدا ڕەد ئەکرێتەوە لەبەر ئەوەی وشەکانی فەرمودەکە وەڵامی ئەداتەوە. ئەفەرموێ (ئەڕوات-تذهب) ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەڕوات نەک بەڵگەبێت لەسەر شوێنی ئاوابون، لەبەر ئەوەی خۆر ئاوانابێت لەشوێنێکی دیاری کراودا.
لە زاراوەی خەڵکدا بە مانای ڕۆیشتن و ئاوابون دێت. وەلە ڕێزمان دا بە بەواتای ڕۆیشتن دێت. وەک چۆن ابن منضور ئاماژەی پێکردووە کە ئەلێت (ئاوابونی شتێک) یان (ڕۆیشتنی شتێک) وەعەرب ئەلێ “ڕۆیشت” فلانە کەس یان بەواتای دوور ڕۆیشتن دێت لەمەبەستدا.
عەرش قوبەی ئاسمانە و لەسەرەوەی گەردونە لەهەموو ڕوویەکەوە. خودای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت :((و الشمس تجري لمستقر لها))-یس-٣٨
واتە: خۆريش لەسەر خولگەيەكەی دەڕوات و بەهيچ شێوەيەك لێی لانادات وە لە هەمان كاتدا زانستی فەلەك جەخت لەسەر رۆيشتنی خۆر لەسەر خولگەيەكی دياريكراو دەكات , وەک لەم سەرچاوانە ئاماژەیان پێدراوە:

1- our sun moves in a very circular orbit around the galactic center. p.155

The Milky Way

2- the sun orbits the galactic centre p.186

The Rough Guide to the Universe

3-the sun orbits around a center located at a large distance in direction of sagittarius.like for the motion of the planets in the solar system. p.60

The Amazing Unity of the Universe: And Its Origin in the Big Bang

4-Nasa

All objects in the Galaxy revolve around the Galaxy’s center. It takes 250 million years for our Sun (and the Earth with it) to make one revolution around the center of the Milky Way.
http://imagine.gsfc.nasa.gov/science/featured_science/milkyway1.html

5- سەرچاوە بۆ خوێندنەوەی خۆت:
http://earthsky.org/space/milky-way-rotation

پرسيار:
ئايا چۆن محمد لە ۱٤۰۰ پێش ئێستا لەبیابان  زانیویەتی کە خۆر دەروا گەر محمد لەلاین پەروەردیگارەوە نەناردرابێت ؟

وە لە کۆتاییدا
وریابه‌، لێکدانه‌وه‌ و تێگه‌یشتن له‌ ده‌قه‌کان پێویستی به‌ تۆکمه‌یی هه‌یه‌ له‌ زانسته‌ جۆربه‌جۆره‌کانی زمان، و به‌ کرج و کاڵی ئه‌م کاره‌ ناکرێت…
وصلى الله على خاتم الأنبياء..

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????