په‌روه‌ردگاری باڵا ده‌فه‌رموێت:(وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا) النبأ، ٧.
واتە:چیاکانیشمان وەکو مێخ داکوتاون بە زەویدا.
وە هەروەها خودای گەورە لە چەندین ئایەتدا ئاماژە بەوە دەکات کە چیاکان بۆ زیاتر جێگیربوونی زەوین. لێرەشدا ئەوە شی دەکەینەوە کە ئایا چیاکان ڕەگیان هەیە؟ وە ئایا فرمانیان چییە…..
وتد_چییە؟؟؟
ڕاستییه‌کی زانستی هه‌یه که هه‌موو زانایانی جیۆلۆجی دانی پێداده‌نێن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌موو چیایێک ڕه‌گ گەلێکی هه‌یه که وه‌کو مێخ “وتد – Peg” داکوتراون به زه‌ویدا، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌گانه نه‌بوونایه ئه‌وا هه‌رگیز زه‌وی جێگیری و ئارامی به خۆیه‌وه نه‌ده‌بینی و چینی ڕووکەشی زه‌ویش له‌باری ناجێگیریدا دەبوو.
ئه‌م ڕاستییه زانستییهش له‌سه‌دی ٢٠ه‌وه گرینگییه‌کی ته‌واوی پێدراوه له‌لایه‌ن لێکۆڵه‌رانه‌وه، به‌جۆرێ که ده‌یان ساڵ لێکۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه کراوه و ئه‌نجامی لێکۆڵه‌ران سه‌لماندوویانه که چیاکان خاوه‌ن ڕه‌گ گه‌لێکن که نزیکه‌ی شه‌ست کیلۆ مه‌تر ده‌بێت که ڕۆچوون به ناخی زه‌ویدا.
#بەڵگە_زانستییەکان:
به ڕوونی و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا له سایتی فه‌رمی “ده‌سته‌ی ڕووپێوی و جیۆلۆجی ئه‌مریکی”دا هاتووه که: (شتێکی دانپێدانراوه و زانراوه که‌وا زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری چیاکان ڕه‌گ گه‌لێکی قوڵیان هەیە کە به‌ناخی زه‌ویدا ڕۆچوون).
دەقەکەی:
It’s now known that most mountain ranges are underlain by crustal roots floating atop the hot plastically deforming mantle.
لای خۆیشیەوە زانای جیۆلۆجی دکتۆر “André Cailleux” له کتابه‌که‌یدا به‌ناوی “توێکاری زه‌وی – Anatomy of the earth” لە لاپەرە ٢٢٠ و لاپەرە ٢٢٢ دەڵێت:
(This shaft of mountain-root serves to support the weight of the overlying mountain, thereby establishing equilibrium or, in the language of the geologist, an isostasy.)
واته: ئەم بەشەی چیاکان له‌شێوه‌ی مێخ (وتد، peg) دان، فرمانیان ڕاگرتنی کێشە زۆرەکەی شاخەکەیە وە لە ڕێشیەوە هیشتنەوەی هاوسەنگی، یاخود بەو زمانەی کە زەوی ناسەکان بەکاری دەهێنن(هاوسەنگی زەوی-Isostasy)
هەروەها هه‌ریه‌ک له زانایان R. Carbonell, A. Pérez-Estaún, J. Gallart, J. Diaz, S. Kashubin, J. Mechie, R. Stadtlander, A. Schulze, J. H. Knapp, A. Morozov
له توێژینه‌وه‌یه‌کیان له ساڵی ١٩٦٧ له‌باره‌ی ڕه‌گی چیاکان، که له‌سه‌ر زنجیره چیاکانی ئه‌لب ه‌وه کرابوون، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که چیاکان زۆر به‌قووڵی ڕۆچوون به ناخی زه‌ویدا، که قوڵیان بۆ ده‌یان کیلۆ مه‌تر ده‌بێت -٤٠ بۆ ٥٠ کیلۆمه‌تر-.
له توێژینه‌وه‌یه‌کی تردا له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت هه‌ریه‌ک له زانایان PEDREIRA D. ; PULGAR J. A. ; GALLART J. ; DIAZ J
گه‌یشتنه هه‌مان ئه‌نجام، ئه‌م زانایانه وشه‌ی “wedge”یان به‌کارهێنا بۆ ئه‌و ڕه‌گانه که به‌مانای “وتد” دێت، که ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و وشه‌یه‌یه که له قوڕئان‌دا به‌کارهاتووه.
-
هەموو کەسێک ناتوانێت ئەم توێژینەوەکە بکاتەوە، ئەمە هەندێک دەقی توێژینەوەکەیە:
A hundred years after Bouguer’s discovery the English astronomer George B. Airy, having measured the gravitative deficiency of the Himalaya Mountains, suggested the correct explanation: the rocks beneath a mountain belt have a lower density than their surroundings. He postulated that below a mountain belt the light granite rock of the outercrust extends far down into the heavier underlying basalt. From this suggestion came the theory that mountains have “roots.” Airy suggested that the young mountains andtheir “roots” float in their environment like icebergs in water, the lighter mountains projecting higher than the heavier ones. … What is more remarkable is that the discrepancy grows larger as the elevation of the range increases; it reaches a maximum at the crest. This indeed suggests the existence of a mountain “root.” Seismic studies provide a clinching proof. At deep levels of the crust beneath the Eastern Alps earthquake waves travel at a noticeably slower rate than at comparably deep levels in other regions, indicating that the light, low-velocity rocks here extend far down to levels normally occupied by denser rocks. In other words, the Alps do have a granitic root.
… the process of lateral compression of the crust which forms mountains forces the granitic part of the crust downward to form a solid root and upward to invade the thick sediments of the mountain forming belt as molten rock….Compression of these belts drew out the sediment filled furrows into roots of mountains, and set in motion the physical and chemical processes that transformed part of the sediments into metamorphic rocks and ultimately into granite.
Airy assumed that the crust is of uniform density but that it is thicker under mountain ranges: like icebergs, mountains are supported by deep roots of buoyant material.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە چەندان کتێبی زانستی زەویناسیدا ئاماژە بە ڕەگی شاخەکان کراوە وەک:
– Earth Science, Tarbuck and Lutgens
– Earth, Press and Siever, 2nd Edition
– Physical Geology, Brian J.Skimmer and Stephen C.Porter
– Earth Science, Christina Reed, Willian J.Cannom
– Geodynamics of the Lithosphere, Kurt Stuwe, 2nd Edition
پرسیارمان بۆ گشت خاوەن ویژدان و خوان ئەقڵێک:
چۆن په‌یامبه‌ر (ﷺ) ئه‌م مه‌سه‌له زانستییه قوڵ و ده‌قیقه‌ی زانی له‌ناو گه‌لێکی دواکه‌وتوو و سه‌رده‌مێکی دوور له ته‌کنه‌لۆژیا، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن زانای نهێنییه‌کانه‌وه پێی ڕانهگهنرابێ؟؟؟؟
No comments:
Post a Comment