بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

top-bannner2-1

Post Top Ad

Friday, 20 April 2018

ئایا قورئان هەموو شتێکی تێدایە ؟

871973823

کێشەکە ئا لێرەدا دروست ئەبێت…. چونکی هەموو شتێک لە قورئاندا نییە ئەوە تەنها قسەی خەڵکییە و قسەیەکی بەلاڕێدا بەرە … بەڵکو هەموو ئەوشتانەی دەبنە مایەی هیدایەت و مرۆڤ پیویستە بیانزانێت لە قورئاندا هەن…… بەڵام زۆرجار خەڵکی بەگشتی دەڵێن هەموو شتێک لە قورئاندا هەیە تەنانەت جارێکیان لە یەکیک لە نەخۆشخانەکان لە سەرەدابووم کابرایەکی بەناو ڕۆشنبیری عەرەب فەرمووی : ئەزانی هەموو ئەم عیلم و شتەی ئەم دکتۆرانەش لە قورئاندا هەیە ….
ئا ئەمەیە نەخۆشی چونکی ئەمە دەبێتە هۆی بە لاڕێدا بردنی مسوڵمانانی ژیر ئەو ڕایەیان لا دروست دەکات کە گەر شتێک لە قورئاندا نەبێت ئەوا بوونی نییە و ژیاتر دوورخستنەوەی بیباوەڕان ئەمە لەکاتێکدا خودی قسەکەیان تەئویل کردی قورئان و هیچ بنەمایەکی نییە ، بەڵکو خودای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت:
( وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ تِبْيَانًا لِّكُلِّ شَيْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ)
واتە: وە ئه‌م قورئانه‌شمان بۆ ناردیت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! تاهه‌موو شتێك روون بكاته‌وه‌ و ببێته‌ هیدایەت و ڕێنمایی و ره‌حمه‌ت و مژده‌ بۆ موسڵمانان،
بەو واتایەی ئه‌م قورئانه‌ هه‌موو پێویستییه‌كی ئاده‌مزادی تێدایه‌ کە ببێتە هیدایەت و ڕەحمەت نەک هەموو شتەکانی گەردوون  کە ئه‌گەر به‌وردی په‌یڕه‌وی بكه‌ن، قه‌ت تووشی هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ نابن.، دەی خۆ کتێبیک هەموو شتەکانی گەردوونی تیدابێت دەبێت قەبارەی لە زەوی و بگرە خۆریش گەورەتربێت.

بۆچی قورئان باسی داینەسۆڕ و ملیۆنان شتی تریش تێدا نییە !؟ یاخود هەندێکی تریان دەڵێن کوانێ یاسای فیرزاگۆس هەنێکیش دەڵێن یاسای دووەمی نیوتنی تێدا نییە !! دەی کەوایە خاوەنی قورئان بێ ئاگابووە لەوەی کە ئەو زیندەوەرانە بوونیان هەبووە یان بوونیان هەیە ….
دیارە ئەم هاوڕێیەمان کە بەوجۆرە بیردەکاتەوە هەڵە لە قورئان تێگەشتووە ، یان وادەزانێت قورئان کتێبی کلاسیفیکەیشن و پۆلێن زانی زیندەوەرانە یان وادەزانێت قورئان مەنهەجێکی زانستییە کە بە ئەڕقامەوە هەموو یاسا فیزییایی و کیمییەکانی تێدایە ، بێگوومان ئێمە دەبێت بزانین کە قورئان کتێبێکی زانستی نییە بەڵکو بەرنامەی ژیانە قورئان کتێبی نیشانەکانە کە خودای گەورە تێیدا باسی زۆر بابەتی زانستی کردووە بەڵام قورئان خۆی کتێبی زانست نییە ، بەڵکو دەستخستنی عیلم بۆ مرۆڤەکان جێهێڵدراوە ئەی ئەو مێشکە موعجیزە ئاسایەمان بۆ چییە ؟
ئەی بۆچی خودای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت [قل سيروا في الأرض فانظروا كيف بدأ الخلق ]سورەتی العنکبوت ئایەتی ٢٠.
واتە بگەڕێن بەسەر زەویدا و سەیربکەن و تێبینی بکەن کە چۆن خەلق دەستی پێکردووە….
یەک : ئەم ئایەتە زۆر بە ڕوونی زۆر بە جەختلێکردنەوەوە هانمان دەدات کە هەوڵی دەستخستنی عیلم بدەین واتە بۆ ئێمە جێهێڵدراوە کە وەڵامی بڕێکی زۆر پرسیار گەل بدەینەوە .
دوو: پێمان دەڵێت کە خەلق بیدایەتێکی هەبووە بچن بەسەر زەویدا بگەڕێن بزانن چۆن چۆنی بووە،
سێ : پێمان دەڵێت کە لەڕێی گەڕان بەزەویدا دەتوانین لەسەرەتای خەلق تێبگەین کە ئەمەش بەڕوونی ئاماژەدانە بە لێکۆڵینەوەی بەبەردبووەکان یاخود چینەکانی زەوی کە کاتی دروستبوون و گۆڕانەکانی زەویمان پێدەڵێت کە ئەمەش موعجیزەیەکی زۆر زۆر گەورەیە بۆ کەسێک کە خاوەن ژیری بێت و عەقڵ ژەنگگرتوو نەبێت.

کەواتە ئەی مسوڵمانان باش بزانن خودای گەورە داوامان لیێناکات خۆمان لە پشت ئەم قورئانەوە بشارینەوەو خۆمان هەوڵی بەدەست هێنانی هیچ زانیارییەک نەدەین، بەڵکو هانمان دەدات کە زانیارییەکانمان لەدەرەوەی قورئان بەدەست بێنین ئەویش لە ڕێی گەڕان و ئەزمون و خوێندنەوە، وە بۆ ڕۆژگاری ئێستاش توێژینەوەو لێکۆڵینەوە(Research)….
وآخیر دعوانا ان الحمد للە

footer-logo

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

???????