Post Top Ad
Friday, 20 April 2018
تەنها بەدەستی چەند بێدینێک نزیکەی 100 ملیۆن کەس کوژراون.!
له جیهانی ئیلحاد دا شتێک نییه به‌ناوی خودا، وه‌کو چۆن شتێکیش نییه به‌ناوی قه‌بر، قیامه‌ت، لێپرسنه‌وه‌ی ڕۆژی دوایی و پاداشت و سزا…
له‌مه‌وه چۆن ده‌ژیت بژی هیچ دادگایەک لێپرسینەوەت لەگەڵدا ناکا، هه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه‌ی ژیانیشه وای کردووه بێ ساکردن و دوودڵی له کاره‌کانیان و لێپرسینه‌وه‌یه‌ک به‌ده‌ستی چه‌ند بێباورێکی ناسراو نزیکه‌ی ١٠٠ ملیۆن که‌س بێ هیچ پره‌نسیپێک بکوژرێن.
به‌ڵام کاکی بێباور خه‌ڵه‌تێنراوی ئه‌مڕۆ ئه‌مانه نابینێ، ته‌نیا ده‌زانێ بڵێت موسوڵمانان تیرۆستن.!
کێن تیرۆستانی ڕاسته‌قینه؟؟؟؟
– (ما‌و تسی دۆنگ) Mao Zedong شیوعیه‌كی مولحید و سه‌رۆكی (چین ) بوو:
ڕه‌خنه‌گران له‌وه‌سفەکانیاندا ئه‌م پیاوه به گه‌وره‌ترین تاوانباری مێژووی مرۆڤیایەتی داده‌نێن .
ما‌و تسی تونغ بۆماوه‌ی 27 ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی ڕه‌های وڵاتی چینی كرد و له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایەتییەکەیدا كۆمه‌ڵێكی زۆر تاوانی دڵته‌زێنی دژ به مرۆڤایه‌تی كرد و به‌رپرسه له كۆمه‌ڵكوژی و له‌ناوبردنی 40 بۆ 70 ملیۆن مرۆڤ، ئه‌م تاوانانه‌یشی له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تی برسی كردنی ناوچه‌یه‌ك و كاركردنی زۆره ملێ به مناڵانی پێنه‌گه‌یشتوو و وه‌له‌سێداره‌دان و له ناوبردنی دژه‌بیركه‌رەوانی سیاسی و كه‌مینه نه‌ته‌وایه‌تیه بچوكه‌كان. ته‌نانه‌ت وای لێهات فه‌رمانی له‌ناوبردنی بۆ دووانە لەیەكچوه‌كانیش ده‌ركرد بۆ هه‌ندێك ناوچه‌ی ولاتی چین .
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ماوه‌ی فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی ما‌و تسی تۆنگ له وڵاتی چین ده‌توانن سود لە کتێبی: ما‌و تسی تونغ چیرۆكێكی نادیار (ماوتسي تونغ القصة المجهولة ) وەربگرن.
#سەرچاوەکان:
http://bit.ly/1KT8PQo
http://www.independent.co.uk/arts-entertainment/books/news/maos-great-leap-forward-killed-45-million-in-four-years-2081630.html
http://www.dailymail.co.uk/news/article-2017839/Madman-starved-60-million-death-Devastating-book-reveals-Maos-megalomania-turned-China-madhouse.html
*******
– (جوزیف ستالین ) Joseph Stalin سه‌رۆكی دووه‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ت:
زۆرێك له مێژوو نووسان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه جوزیف ستالین بۆته هۆی له‌ناوبردنی 60 ملیۆن مرۆڤ. كه ئه‌م ژماره‌یه له‌وانه‌یه زیادەڕەوی تێدا كرابێ، به‌ڵام هه‌نێك له‌و مێژوونووسه ڕاسگۆیانه كه ده‌وانرێت پشتیان پێ ببه‌سترێ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه ڕایانگه‌یاندوه كه ستالین بۆته هۆی له ناوبردنی 20-50 ملیۆن مرۆڤ له ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كەیدا.
هه‌ردوو مێژوونوس “جۆرجي روي ألكندر” و “فيتش ميدفيديف” چه‌ند وته‌یه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌م ژماره زۆره‌ی قوربانیان نوسیوه و ده‌ڵێن 20 ملیۆن مرۆڤ هه‌ندێكیان كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌لایه‌ن ڕژێمه‌كه‌ی ستالین به‌وبیانوه‌ی دژی بیركردنه‌وه و سیاسه‌تی ئه‌و بوون و هه‌ندێكی تریان به پاساوی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر له‌وسه‌رده‌مه‌دا كه‌ونه‌به‌ر گوله‌ی وێڵ یان بێسه‌ر وشوێن كران یان له‌سجنا هێڵرانەوه تامردن یان له‌ژێر ته‌عزیب به دڕندانه‌ترین شێوه له‌ناوبران و هه‌نێكی تریشیان ئه‌و مێردمنداڵانه‌بوو کە هێشتا نه‌گه‌یشتبونه ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن و به زۆر له‌لایه‌ن ڕژێمی ستالینه‌وه ڕاگوێزارن گواسترانه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر بۆ كاركردن یاخود بۆ هه‌ر ئیش‌و كارێكی تاقیگه یان كارگه‌ی پیشه‌سازی چه‌ك وه هه‌ندێكی تر له‌و خه‌ڵكه له سه‌ربازگه‌كاندا مردن كه بۆ كاركردنی زۆره‌ملێ دامه‌زرابوو .
وه ئه‌و 20 ملیۆنه‌ی تر كه ماوه ئه‌و قوربانیانەن كه سۆڤیه‌ت لێی کوژرا له جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
#سەرچاوە:
http://www.dailymail.co.uk/news/article-1232766/Stalin-murdered-20million-people-including-grandfather–terrifying-Putin-turning-hero.html
************
– (فلاديمير لينين) Vladimir Lenin ئه‌و مولحیده‌ی كه فه‌رمانی له‌ناوبردنی هه‌موو ھه‌ڵگرانی بیروباوەڕی ئاینی دا به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی:
فلاديمير إليتش أوليناوف ناسراو به (لینین ) هه‌ستا به‌كۆتای هێنان به فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی (قه‌یسه‌ڕی ڕوسیا ) وه توانی ده‌ست بگرێت به سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵات له ساڵی 1917 وه وه‌ك فه‌رمان ڕه‌وا مایه‌وه تاكو کاتی مردنی له ساڵی 1924.
(لكسندر سولجنستين ) كه ئه‌دیبێكی ڕوسیه و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه له‌بواره‌ی ئه‌ده‌ب ڕایدەگەیەنێت كه‌وا تیرۆریزمی ئیلحادی سۆفیه‌تی له‌سه‌رده‌می ستالین ده‌ستی پێنه‌كردووه به‌ڵكو له‌سه‌رده‌می لینینه‌وه ده‌ستی پێكردووه به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتانه‌ی كه لكسندر سولجنستين بڵاوی كردۆته وه لە ماوەی فەرمانڕەوایەتی سۆڤییەتیدا 55 ملیۆن مرۆڤ بێسه‌روشوێن بوون له‌سه‌رده‌می لینین و ستالین.!
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ئەم سەرانەی سۆڤیەت و ئیلحاد سەردانی ئەم سەرچاوانه بکەن:
The Black Book of Communism
https://books.google.com/books?id=H1jsgYCoRioC&printsec=frontcover&dq=The+Black+Book+of+Communism&hl=en&sa=X&ved=0ahUKEwjN3IWT27bOAhVGuBQKHWy_DNwQ6AEIHDAA
****************
– (بول بوت) Pol Pot یان براگه‌وره یان سالوس سار Saloth Sar سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌مبۆدیا 1976 – 1979):
ئه‌م كه‌سه كۆمه‌ڵێكی زۆر ناوی هه‌بوو وه له ساڵی 1976 بۆ 1979 سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌مبۆدیابووه، له ماوه‌ی ئه‌و سێ ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كه‌یدا به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی هه‌ستا به‌له‌ناوبردنی %25 گه‌له‌كه‌ی، ئه‌م تاوانه‌یشی له‌ژێر ناوی ئیلحاد و فه‌لسه‌فه‌ی مادی ئه‌نجام دا.
Craig Etcheson, After the Killing Fields (Praeger, 2005), p. 119
وه ئه‌و ڕێژه‌ی %25 به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی تۆماركراوه كه دیكۆمێنتاری ده‌وڵه‌ت
سەرچاوه:
www.paulbogdanor.com/left/cambodia/locard.pdf
***************
– (سلوبودان ميلوسوفيتش) Slobodan Milošević ئه‌م مولحیده سه‌رۆكی صربیاو یۆگسلافیا بووه:
ئه‌م مولحیده 66 تۆمه‌تی به‌ڕه‌سمی به‌سه‌ریا چه‌سپاوه كه تۆمه‌ته‌كانی خۆیده‌بینێته‌وه له كۆمه‌ڵكوژی موسوڵمانانی بۆسنه و كوسوڤا وه كۆمه‌ڵكوژی میلوسوفیتش كه ده‌یان هه‌زار موسوڵمانی له‌ناوبرد به شێوه‌یه‌كی دڕنده و هه‌ستا به‌ڕاوه‌دوونان و ده‌ركردنی 800 هه‌زار موسوڵمان بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێیی.
بۆیە گەر ئیسلام لە دێر زەمانەوە حوکمی نەکردبا ئەوە دڵنابن بێباوران کەسیان لەسەر زەویا نەدەهێشت و کەس بوونی نەدەما ، وەگەر هەموو شەرەکانی ئیسلام وە ئەوانەشی کە بەزۆر بەسەر ئیسلامەوە حیساب دەکەن کۆی هەموو کوژراوەکان ناکات بەوەی کە بێباوران لەیەک شەردا مرۆڤیان کوژتووە، وەگەر سەیری کوژراوانی مسولمانان و بێباوران کەین لەسەردەمی “محمد” دروودی خودای لێبت، ئەبینین کۆی گشتی هەر دوولا نەوەک یەک لا هەمووی (۱۲۹۰)کەس بووە ، خۆتان بریار دەن کێ تیرۆرستە و کێ خەلکی بەناحەق دەکوژێت !؟
دڵنابن گەر مسولمانان بەچارێگی ئەمانه مرۆڤیان بەناحەق بکوژتبا ئەوە کەسێکیان نەدەهێشت کە نەوەک مسولمان با بەڵکو بۆنی مسولمانانیەتی لێبهاتبا ،
بۆیە ئەوە راستی و رووی راستی بابەتەکان و شەرەکانە بەڵام بێباوران دەیان نەوێ ئەمانە بشارنەوە وەشاردۆتیشانەوە لەبەر چاوی خەلکا لەم سەردەمە ،
بۆچی بێباوران لەقورئان و ئیسلام دەترسن و دەلێنە خەلک گوێی بۆمەگرن و ئیسلام تیرۆرستیە!؟
لەناو قورئان وەڵام وەرگرە
په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:(وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لا تَسْمَعُوا لِهَذَا الْقُرْآنِ وَالْغَوْا فِيهِ لَعَلَّكُمْ تَغْلِبُونَ) فصلت، ٢٦.
واته:بێ باوه‌ڕه‌کان به یه‌کتریان گوت:گوێ بۆ ئه‌م قوڕئانه مه‌گرن و بیکه‌نه هه‌راو هۆسه و غه‌ڵبه غه‌ڵب تێیدا، به‌شکوم زاڵ ببن به‌سه‌ر موحه‌مه‌ددا!
به‌کورتی:
ترسان له قوڕئان و ئیسلام مێژوویه‌کی زۆر دوور‌و و درێژی هه‌یه، وه دژایه‌تی کردنیشی هه‌ر به‌هه‌مان شێوه کۆنه.
سوپرایز:
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن دژایه‌تییه‌کان یه‌ک له دوای یه‌ک فه‌شه‌لیان هێناوه و بوون به تۆزی به‌ربا، قوڕئان و ئیسلامیش هه‌ر له گه‌شی و ڕوونی و ڕه‌ونه‌ق دارتر بوون دایه، پیلانە یەک بەدوا یەکەکانیش کە بێباورانی بەرامبەر ئیسلام بەسەر خۆیانەوە کەوتووەدەکەوێت
“سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار”.
ئامۆژگارییم بۆ بێباوران ئەوە ئیسلام ۱٤۰۰ ساڵە هەرماوەتەوە هەردەشمێنێتەوە ئا ئەوە وەعدی پەروەردیگاری جیهانیانە بۆیە ڕۆژانه کاته به نرخه‌که‌ت به‌فیڕۆ مه‌ده له فووکردن له خۆر، وەبه ئومێدی کوژانه‌وه‌ی.
ڕۆژ له دوای ڕۆژ، جوانتر ده‌رده‌که‌وی…
Tags
گشتی#
Share This
About Mohamad
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
Labels:
گشتی
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment