Post Top Ad
Thursday, 19 April 2018
ئایه پەیا‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌وڵی خۆ کوشتنی داوه ؟
گێردراوەیەک هه‌یه له صحیحی بوخاریدا باس کراوه وە خەلکانێک ئەم گێرداوە بەکار دێنن و دەلێن ئەمە حدیسە صحیحیشە
له‌م گێردراوە ده‌ڵێت پەیا‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌ند جارێك ویستویه‌تی خۆی بکوژێت و له‌سه‌ر شاخی به‌رزه وه خۆی فڕێ بداته خوار ئێمه‌ش جارێ ده‌قی گێردراوەکە بۆتان ده‌که‌ین به کوردی پاشان بۆتان ڕون ده‌که‌ینه‌وه گومانه که له کوێدایه ؟
قَالَ الزُّهْرِيُّ فَأَخْبَرَنِي عُرْوَةُ عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّهَا قَالَتْ : … وَفَتَرَ الْوَحْيُ فَتْرَةً حَتَّى حَزِنَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ [فِيمَا بَلَغَنَا] حُزْنًا غَدَا مِنْهُ مِرَارًا كَيْ يَتَرَدَّى مِنْ رُءُوسِ شَوَاهِقِ الْجِبَالِ ، فَكُلَّمَا أَوْفَى بِذِرْوَةِ جَبَلٍ لِكَيْ يُلْقِيَ مِنْهُ نَفْسَهُ تَبَدَّى لَهُ جِبْرِيلُ فَقَالَ يَا مُحَمَّدُ إِنَّكَ رَسُولُ اللَّهِ حَقًّا ، فَيَسْكُنُ لِذَلِكَ جَأْشُهُ ، وَتَقِرُّ نَفْسُهُ ، فَيَرْجِعُ ؛ فَإِذَا طَالَتْ عَلَيْهِ فَتْرَةُ الْوَحْيِ غَدَا لِمِثْلِ ذَلِكَ ، فَإِذَا أَوْفَى بِذِرْوَةِ جَبَلٍ تَبَدَّى لَهُ جِبْرِيلُ فَقَالَ لَهُ مِثْلَ ذَلِكَ ” .
واتا : سه‌ره‌تای وه‌حی به خه‌ون ده‌ستی پێ‌کرد هه‌ر خه‌ونێکی ببینیایه بۆ به‌یانی ده‌هاته دی . وه ده‌چوو بۆ ئه‌شکه‌وتی حه‌را و نانی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد کاتێك نانه‌که‌ی ته‌واو ده‌بوو دهفهڕایهوه خدیجه نانی تری ده‌داێ و ده‌چوه‌وه بۆ ئه‌شکه‌وته‌که هه‌تا ئه‌و کاته‌ی فریشته‌یه‌ك هات بۆ لای گوتی بخوێنه . ئه‌ویش گوتی من ناتوانم بخوێنم !! گوشیمی گوتی بخوێنه ؟ منیش گوتم ناتوانم بخوێنم . جارێکی تر گوشیمی گوتی بخوێنه واتا سوره‌تی اقرء ی هه‌مووی پێ گووت هه‌تا گه‌یشته ( علم الانسان ما لم یعلم ) کاتێك گه‌ڕایه ماڵه‌وه ده‌له‌رزی گوتی دام بپۆشن دام بپۆشن . کاتێك هاته‌وه سه‌ر خۆ گوتی ئه‌ی خه‌دیجه چیمه ؟ ئه‌ویش بۆی گێڕایه‌وه چی ڕووی داوه و بردی بۆ ماڵی ورقه‌ی کوڕی نوفل که ئامۆزای خدیجه بوو . ورقهش بوبوو به مه‌سیحی وه به زمانی عه‌ره‌بی ئینجیلی ده‌نوسییه‌وه ته‌مه‌نی زۆر بوو کوێر بو بوو . خه‌دیجه‌ش گوتی گوێ بگره بزانه چی ڕوی داوه ؟ پەیا‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕوداوه‌که‌ی بۆ گێڕایه‌وه . وه‌ره‌قه‌ش گوتی ئه‌وه‌ی تۆ بینیوته ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌یه که بۆ مو‌سا دابه‌زیوه هه‌روه‌ها گوتی خۆزگه‌م ده‌ژیام هه‌تا پشت گیریم بکردیتایه له کاتێکدا قه‌ومه‌که‌ت ده‌رت ده‌که‌ن ؟ پەیا‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گوتی ئایا ده‌رم ده‌که‌ن ؟ ئه‌ویش گوتی به‌ڵێ . چونکه هه‌ر که‌سێك ئه‌و شته‌ی پێ درا بێت که به تۆ دراوه به‌ره‌نگاریی ده‌که‌ن . وه پەیا‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زۆر خه‌مناك بوو . پاشان وه‌ره‌قه مرد هه‌روه‌ها وه‌حی بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستا وای لێ هات پەیا‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) زۆری پێ ناخۆش بوو که وه‌حی وه‌ستاوه ،زوهری دەلێ خەلکانێک ( پێیان ڕا گه‌یاندین ) چه‌ند جارێك ده‌ی ویست له‌سه‌ر شاخی به‌رز خۆی فڕێ بداته خواره‌وه و خۆی بکوژێت جبریلی بۆ ده‌ر ده‌که‌وت پێی ده‌گوت : ئه‌ی محمد تۆ به ڕاستی په‌یام به‌ری خودایت . ئه‌ویش هێور ده‌بوه‌وه . و خۆی نه ده‌کوشت پاش ماوه‌یه‌کی تر ده‌ی ویست خۆی بکوژێت به هه‌مان شێوه جبریل بۆی ده‌ر ده‌که‌وت و هێوری ده‌کرده‌وه .
به‌ڕێزان لێره‌دا حه‌دیسه‌که ته‌واو بوو . با ئێستا ئه‌و گومانه پوچه‌ڵ بکه‌ینه‌وه به ئیزنی خودا
وه‌ك ده‌بینن ئه‌م ڕوداوه له سه‌ره‌تای وه‌حیدا بووه . پەیا‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌ی زانیوه وه‌حی چییه ؟ چونکه يه ك جار جبریلی بینیووه و ترساوه و له‌رزی لێ هاتووه که‌واته بۆچی انتحار ده‌کات بۆ شتێك که نه‌زانێت چیه ؟ پاشان هه‌موو جارێك که ویستویه‌تی خۆی بکوژێت جبریلی بۆ ده‌ر که‌وتووه هێوری کردۆته‌وه !! که‌واته ئه‌و قسه‌یه ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه که بڵێن چونکه وه‌حیی لێ بڕاوه ویستویه‌تی خۆی بکوژێت … ئه‌ی خۆ هه‌موو جارێك جبریل نه‌ی هێشتووه خۆی بکوژێت … به‌لام ئه‌و جبریلی بینیووه . مادام بینیوێتی چی پێویست ده‌کات خۆی بکوژێت له کاتێکدا هۆکاری خۆ کوشتنه‌که‌ی ئه‌وه بوه جبریل نایه‌ت بۆ لای ؟پاشان هه‌ر بوخاری خۆی ئه‌م حه‌دیسه‌ی له حه وت شوێنی تر باس کردوه . به‌ڵام به ته‌نها له يه ك شوێندا باسی ئه‌م خۆ کوشتنه‌ی کردووه ئه‌ویش له کتێبی ( الایمان ) باب بدء الوحي باسی ئه‌م زیاده‌یه‌ی کردووه واتا باسی خۆ کوشتنه‌که‌ی کردووه له‌سه‌ر شاخی به‌رزه‌وه . ئه‌ی بۆچی بوخاری له شەش حه‌دیسه‌که‌ی تردا باسی ئه‌م زیاده‌یه‌ی نه کردوه ؟ وه هه‌ر حه‌دیسه‌که خۆی وه‌ڵامی گومانه‌که‌ی تێدایه و بوخاری دای ناوه بۆمان به‌ڵام خه‌ڵکی نه شاره‌زا و دوژمنانی ئیسلام یان تێی ناگه‌ن یان به مەبەست گومان بڵاو ده‌که‌نه‌وه . چونکه لە لەسەرەتای خۆ کوشتنه‌که‌دا نوسراوه ( فیما بلغنا واتا (وه‌ك پێیان راگه‌یاندوین ) لێره‌وه قسه‌ی یه‌کێك له حه‌دیس گێڕهرهوهکانه که ناوی الزهرییه . وه زهری یه‌کێك بووه له تابعییه‌کان و عائشه‌ی نه بینیوه !! و زانایانی علمی حه‌دیس و جرح و تعدیل لێیان کۆڵیوه‌ته‌وه دوو که‌سی تر له گێڕرانهوهکهدان یونس و معمر وه ئه‌و زیاده‌ی خۆ کوشتنه هی ئه‌و دوو که‌سه‌یه که‌واته حه‌دیسه‌که تا ده‌گاته…. خۆ کوشتنه‌که ته‌واوه و صحیحه وه له‌وێوه بوخاری خۆی نوسیوێتی زهری ده‌ڵێت وه‌ك پێیان ڕا گه‌یاندووین . له‌وێوه قسه‌ی زهریه نه‌ك عائشة یان خه‌ڵکانی تر که له سندهکهدان .
له‌وانه‌یه بپرسن بۆچی بوخاری له کتێبه‌که‌یدا باسی کردوه ؟ و به صحیح له قه‌ڵه‌می داوه ؟ وه‌لام : وه‌ك له حه‌دیسه‌که‌دا ده‌بینن بوخاری نوسیوێتی ( فیما بلغنا ) له زمانی زهریهوه . که‌واته خه‌ڵکی شاره‌زا ده‌زانێت له‌وێوه قسه‌ی زهرییه و باقیی حه‌دیسه‌که صحیحه . به‌ڵام خه‌ڵکی نه‌شاره‌زا یان خه‌ڵکان که دژایه‌تیی ئیسلام ده‌که‌ن خۆیان لا ده‌ده‌ن له‌و ڕاستییه. وه باس کردنی ئه‌و ڕوداوه له لایه‌ن بوخارییه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ راست و دروستیی ئه‌و پیاوانه‌ی حه‌دیسیان بۆ گواستوی نه‌ته‌وه . و ئه‌وه‌ی بیستویانه وه‌ك خۆی نوسیویانه . به‌ڵام تێبینیی خۆشیان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك تێ بگات له مه‌خسه‌دیان . وه‌ك ده‌بینن له حه‌دیسه‌که‌دا کاتێك گێڕانه‌وه‌که ده‌چێته زاری زهری بوخاری نوسیوێتی ( فیما بلغنا ) واتا وه‌ك پێێان ڕاگه‌یاندوین ئه‌م ڕوداوه‌ش هه‌یه له کاتی وه‌حی وه فڵان که‌س وا ده‌ڵێت . ئه‌مه‌ش ئه‌مانه‌تێکی عیلمیی ئه‌و زانا پایه به‌رزانه‌یه که به ڕاستی و دروستی هه‌موو شتێکیان بۆ نوسیوین چونکە گەر یەکێک لە زانستی فەرموودەوانی بزانێ دەزانێ بۆ امام بخاری نوسیوێتی ( فیما بلغنا ) واتا وه‌ك پێێان ڕاگه‌یاندوین ، ئەمەی بۆ ئەوە نووسیە کە مسولمانان بزانن من لە ٦ شوێنێی تر بەبێ زیادەی ئەوەی کە پەیا‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وویستی خۆی کوژتنی بکا وە من ئاگاداری ئەم ریوایەتە هەمە کەباسی خۆکوژتنی پەیامبەر دەکا بەڵام هەمووی رێگاکانی ئەم گێرداوە زەعیفە و راست نییە هیچ لەگێرداوەکان هەربۆیەش امام بخاری بە معلقی هێناویەتی وە هەروەها (مقطوعة الإسناد من اول )گێرداوەکە هەر لەسەرەتاوە پچراوە وە هەموو زانایانی فەرموودەوانی یەک دەنگن کە ئەم گێرداوانە هەمووی زەعیفن وەک
ابن حجر – رحمه الله
أبو شامة المقدسي – رحمه الله
الشيخ الألباني رحمه الله
وەچەندەها زانای گەورەتریش ….،لێرەوە قسەکردن لەسەر گێردراوەکەی بخاری تەواو دەبێ تیشک دەخەینە سەر گێرداوەکانی تر
۱- ووقع عند ابن مردويه في ” التفسير ” من طريق محمد بن كثير عن معمر بإسقاط قوله ” فيما بلغنا ” ، ولفظه : ” … فترة حزن النبي صلى الله عليه وسلم منها حزناً غدا منه ” إلى آخره ، فصار كله مدرجا على رواية الزهري عن عروة ، عن عائشة والأول هو المعتمد .
” فتح الباري ” ( 12 / 359 ، 360 ) .
الأول : أن محمد بن كثير هذا ضعيف ؛ لسوء حفظه – وهو الصنعاني المصيصي – .
قال الحافظ :” صدوق كثير الغلط ” ، وليس هو محمد بن كثير العبدي البصري ؛ فإنه ثقة
ئەم گێرداوە ابن مردويه لەتفسیرەکەی هێناویەتی ئەم پیاوانەی کە ابن مردويه لێی وەرگرتووە ئەمانەن
(من طريق محمد بن كثير عن معمر)
أن محمد بن كثير هذا ضعيف ؛ لسوء حفظه – وهو الصنعاني المصيصي – .
قال الحافظ :” صدوق كثير الغلط ”
واتا : محمد بن كثير زەعیفە بەهۆکاری کە لەبەرکردن و بیری و هۆشی باش نەبوو تێکەلی دەکرد قسەکان
وە ابن حجر دەفەرمووێت محمد بن كثير قسەکانی باور پێکراون -واتا درۆی نەدەکرد-بەڵام لەبەر کردنی خراپ بوو تێکەلی دەکرد ،
۲- إسناد ابن سعد :
قال محمد بن سعد :
أخبرنا محمد بن عمر قال حدثني إبراهيم بن محمد بن أبي موسى عن داود بن الحصين عن أبي غطفان بن طريف عن ابن عباس أن رسول الله صلى الله عليه وسلم لما نزل عليه الوح……….)
گێردراوەی ابن سعد لە الطبقات کە ئەم گێردراوەی لەم پیاوانە وەرگرتووە
(أخبرنا محمد بن عمر قال حدثني إبراهيم بن محمد بن أبي موسى عن داود بن الحصين عن أبي غطفان بن طريف)
وهذا إسناد موضوع ؛ آفته : إما محمد بن عمر – وهو الواقدي – ؛ فإنه متهم بالوضع ، وقال الحافظ في ” التقريب ” : ” متروك مع سعة علمه ” ، وقد تقدمت كلمات الأئمة فيه أكثر من مرة
واتا : ئەم گێردراوە واقدی تێدایە کە ئەم پیاوە درۆزن بووە و بەدلی خۆی قسەی هەلدەبەست بۆیە ئەم گێرداوە درۆیە وە کێشەی و زەعیفی زۆر تیایە ئەم گێردراوە بەڵام ئێمە نامانەوێ درێژی کەینەوە ئەوەندە کافیە ،
۳- إسناد الطبري :
قال ابن جرير الطبري :
حدثنا ابن حميد قال حدثنا سلمة عن محمد بن إسحاق قال حدثني وهب بن كيسان مولى آل الزبير قال سمعت عبد الله بن الزبير وهو يقول لعبيد بن عمير بن قتادة الليثي : حدِّثنا يا عبيد كيف كان بدء ما ابتدئ به رسول الله صلى الله عليه و سلم من النبوة ……..) ” تاريخ الطبري ” ( 1 / 532 ، 533 ) .
گێردراوەی امام تبری لەم پیاوانە پێک هاتوون
(ابن إسحاق قال حدثني وهب بن كيسان مولى آل الزبير قال سمعت عبد الله بن الزبير وهو يقول لعبيد بن عمير بن قتادة الليثي)
کێشەکانی و نەخۆشیەکانی ئەم گێردراوە
یەکەم
الإرسال ؛ فإن عبيد بن عمير ليس صحابيّاً ، وإنما هو من كبار التابعين ، ولد في عهد النبي صلى الله عليه وسلم .
واتا لێرە تابعیەک ئەم گێراوەی گێراوەتەوە لە پەیامبەر کەچی ئەم تابعیە پەیامبەرێ نەدیووە وە لەم سەردەمی نەژیاوە کەواتە ئەمە زەعیفە،
دووەم
سلمة – وهو ابن الفضل الأبرش – ، قال الحافظ :” صدوق كثير الخطأ ” .
واتا : ابن حجر دەلێ سلمة راستگۆیە بەڵام لەبەرکردنی باش نەبوو هەلەی زۆر بوو لە گێرداوەکان ،
ابن حميد – واسمه محمد الرازي – ؛ وهو ضعيف جدّاً ، كذَّبه جماعة من الأئمة ، منهم أبو زرعة الرازي .
ئەمە درۆزن بووە پێشەوانی جرح وتعدیل درۆی زۆریان لێ بینیووە
کەواتە ئەم گێردراوەی پێشەوا تەبەریش زەعیفە،
وە پەیامبەر خۆی دەفەرمووێت
قال الرسول ( من تردى من جبل فقتل نفسه ؛ فهو في نار جهنم يتردى فيها خالداً مخلداً فيها أبداً ) متفق عليه
واتا : (ئەوەی خۆی تێ هەڵدا لەبان چیایەوە بمرێت ئا ئەوە جێگای جەهنەمە وە هەر لەوێشەوە -لەناو جەهەنەم – تیایە خۆ لەسەر چیاکان خۆی تێ هەڵدادا بەبەردەوامی )
کەواتە ئەوە حوکمی کەسێک بێ لەلاین خوداوە چۆن چۆنی رێگا دەدا پەیامبەرەکەی کاری وابکا ؟
“کورەتەی بابەت ئائەوە هەموو ئەم گێردراوانەی کە باسی خۆکوژتنی پەیامبەر دەکەن هەمووی زەعیفە و هیچی راست نییە بە یەک دەنگی هەموو زانایانی ئیسلام “
Tags
گومان#
گومانی فه‌رمووده#
Share This
About Mohamad
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
Labels:
گومان,
گومانی فه‌رمووده
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment