بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Wednesday, 18 April 2018

واتای (ئەلف لام میم) جییە؟ وەڵام دانەوەی د.زاکیرنایک


ئەم پیتانە ناسراون بە (پیتە لەتەکان)
و لە چەندین سورەتدا هەن و بە تاك هاتوون و بەکۆ و وەکو (ص)  لە سورەتی (ص)  و (ق) لە سورەتی (ق) وەکو (نون) لە سورەتی القلم لە هەنێ سورەتدا بە جووت هاتوون وەکو (طه) لە سورەتی طه و وەکو (طص) لە سورەتی النمل و وەکو (یس) لە سورەتی یس و هەنێ جاری بە شێوەی سێ پیت هاتوون وەکو و ئەم شێوەی (سێ) پیتە ١٣ جار هاتووە لە قورئاندا وەکو (ألم) لە سورەتی البقرە و سورەتی آل عمران و هەروەها سورەتەکانی ژمارە ٢٩ و ٣٠و ٣١ و ٣٢.
و بەشێوەی (ألمر) پێنج جار هاتوون لە سورەتی یونسەوە تاوەکو سورەتی الحجر.
هەروەها بە شێوەی (تسم) هاتووە لە سورەتی الشعراء و سورەتی القصص.
و هەروەها بە شێوەی چوار پیت هاتوون (ألمر) و هەورها دوو جار بە شێوەی پێنج هاتوون.
کەواتە بە پێنج شێواز هاتوون: تاك، جووت، سییانی، چواری و پێنجی.
بەگشتی ٢٩ جار ئەم پیتانە لە قورئاندا هاتوون بەقەد ژمارەی پیتی ئەلف بێی زمانی عەرەبی.
چەندین هۆکار هەن کە خەڵك باسیان لێوە ئەکات لەبارەی ئەم پیتانەوە.
چەندین هۆکار و چەندین کتێبی لە سەر نووسراوە هەنێك ئەڵێن: ئەمانە سومبولی خوان سبحانە و تعالی هەنێك ئەڵێن کە لەو پیتانەوە ووشە وەرگیراوە وەکو )نون) بۆ ووشەی (نور) و هەنێك ئەڵێن کە ئێمزای خوایە هەنێك ئەڵێن بۆ وەزن و قافیە هاتوون هەنێك ئەڵێن کە نرخێکی ژمارەییان هەیە و هەنێك ئەڵێن کە بۆ سەرنج ڕاکێشان پێغەمبەر بووە و پێغەمبەریش بۆ سەرنج ڕاکێشانی خەڵك بەکاری هێناون، و چەندین هۆکاری تر، بەڵام لە نێو ئەو هۆکارانە هەست ئەکەم باشترینیان ئەوەیە کە بۆچوونی ئەبو بەکریش بوو  سەلامی خوای لێ بێت.
بۆ نموونە ئێمە ئەزانین جەستەمان لەچێ پێکهاتووە، و هەر پێکهاتەیەك لە جەستەمان بێت لە زەویش هەیە بە بڕێکی کەمتر یان زۆرتر.
.ئەتوانین لە سوپەرمارکێت بیکڕێن  و ئاوی تێبکەین بەڵام ناتوانین ژناین پێ ببەخشین……ئەمە نهێنیەکەیە.
بەهەمان شێوە خوا سبحانە و تعالی ئەم پیتانەی بەکارهێناوە و بە عەرەب ئەڵێ کە لە  بۆیە سەردمێکا عەرەب شانازییان بە زمانەکەیانەوە ئەکرد زمانی عەرەبی لە لووتکەیا بوو بۆیە خوا ئەفەرمێ (ألف لام میم، یس، ق، نون) و پییان ئەفەرمێ ئەمەیە پیتەکانتان؟ بە پیتەکانتان من قورئانم درووستکردووە و بە زمان و پیتەکانی خۆیان تەحەدای کردن کە سورەتێکی هاوشێوەی قورئان درووستبکەن بە زمانەکەی خۆیان.
و ئەم تەحەدایە لە زۆر شوێندا باس کراوە: لە سورەتی الطور ئایەتی ٣٤ کە ئەفەرمێ: فلیأتوا بحدیث مثلە أن کانوا صادقین،.
و خوا هەمان پەیامی دووبارە کردۆتەوە لە سورەتی الاسراء ئایەتی ٨٨ کە ئەفەرمێ: قل لأن أجتمعت الانس و الجن علی أن یأتوا بمثل هذا القرآن و لو کان بعضهم لبعض ظهیرا.
پاشان خوا تەحەداکەی کەمێك ئاسانتر کرد ولە سورەتی هود ئایەتی ١٣ ئەەفرمێ: أم یقولون أفتراە قل فأتوا بعشرمثلە مفتریات و أدعوا من أستطعتم من دون الله أن کنتم صادقین.
خوا زیاتر تەحەداکەی ئاسان کرد لە سورەتی یونس ئایەتی ٣٨ کە ئەفەرمێ: قل فأتوا بسورە من مثلە.
خوا زیاتریش تەحەداکەی ئاسان کرد لە سورەتی البقرە ئایەتەکانی ٢٣-٢٤ کە ئەفەرمێ:  :
و أن کنتم فی ریب مما نزلنا علی عبدنا فأتوا بسورە من مثلە و أدعوا شهدائکم أن کنتم صادقین فأن لم تفعلوا و لن تفعلوا فأتقوا النار التی وقودها الناس و الحجارە أعدت للکافرین.
ئەمە تەحەداکەی خوایە بۆ عەرەب کە شانازیان بە زمانەکەیانەوە ئەکرد ئەمە پیتەکانتانە (ألف لام میم) لە پیتەکانی خۆتانەوە قورئانم درووست کرد و فەرموون یەك سورەت یان یەك ئایەتم بۆ درووست بکەن کە نزیك بێت لە قورئان بۆیە ئەمە نزیکترین ڕوونکردنەوەیە کە هەست ئەکەم ڕاستە کە خوا تەحەدایان ئەکات و ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە کاتێ ئەو پیتانە باس کراون یەکسەر لە دوایاندا جۆرە وەسف کردنێکی قورئان لە دوایاندا باس کراوە بۆیە هەست ئەکەم ئەم ڕوونکردنەوەیە نزیکترینیانە بۆ پیتە پەرتەوازەکان و خواش خۆی زانا ترە.    .

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????