Post Top Ad
Friday, 20 April 2018
سەیرکردنی فیلمه به‌دره‌وشتییه‌كان و کاریگەرییەکانی
ڕاپۆرتێكی زانستی ڕاست و متمانه پێكراو له‌باره‌ی زەرەر و زیانی فیلمه به‌دڕه‌وشتییه‌كان و به‌تاڵكردنه‌وه‌ی شه‌هوه‌ت به ده‌ست، هەروەها كاریگه‌رییه ته‌ندروستی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تییەکان و كێشه‌كانی نێوان هاوسه‌ران..
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ‌دا كه له لایه‌ن دوو توێژه‌ری زانكۆی”كامبرێدج”ـه‌وه كراوه ده‌ركه‌وتووه كه مێشكی مرۆڤ كاتێك سه‌یری فیلمه به‌دره‌وشتییه‌كان ده‌كات ئاڵوده ده‌بێت پێیانه‌وه هه‌ر وه‌ك چۆن ئاڵوده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و مه‌ی ده‌بێت.
له ساڵی 2013 زانایان هه‌ستان به به‌كارهێنانی تیشكی موگناتیسی بۆ مێشكی كۆمه‌ڵێك گه‌نج كه ئاڵوده‌ی ئه‌و فیلمانه بوو بوون، ئه‌نجامه‌كان زانایانی توشی سه‌رسورمان كرد كاتێ بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و فیلمه به‌دره‌وشتییانه چۆن مێشكی مرۆڤ توشی تێکچوونی خانەکانی مێشک ده‌كات.
خانمه دكتۆر”ڤالێریا ڤوون” ده‌ڵێت:”كاتێك سه‌یری مێشكمان كرد تێبینی چالاكییه‌كی نائاساییمان كرد له به‌شێكی مێشك كه به “ڤێنتریاڵ ستریه‌تۆم”كه به‌رپرسه له هاندانی لاشه و یارمه‌تیدانی”.
سه‌رچاوه:
Pornography Addiction Revealed By Brain Scan, Similar To Alcoholism Or Drug Addiction
http://www.huffingtonpost.co.uk/2013/09/22/pornography-addiction_n_3971551.html
Ventral striatal activity whilst watching porn – group average of Healthy Volunteers and group average of Compulsive Pornography Users.
Ventral striatal activity whilst watching porn – group average of Healthy Volunteers and group average of Compulsive Pornography Users.
DDDDDDDDD
تێیدا هاتووه كه له وێنه كارۆموگناتیسییه‌كاندا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه له كاتی سه‌یركردنی ئه‌و فیلمانه مێشكی مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی نائاسایی و به خێراییه‌كی زۆر چالاك و ماندووی ده‌كات به‌جۆرێ هەمان كاریگه‌رییه‌كانی مه‌ی و مادده هۆشبه‌ره‌كانی دەبێت.
Pornography addiction leads to same brain activity as alcoholism or drug abuse, study shows
http://www.independent.co.uk/life-style/health-and-families/health-news/pornography-addiction-leads-to-same-brain-activity-as-alcoholism-or-drug-abuse-study-shows-8832708.html
A study from Cambridge University has found that the brains of compulsive pornography users react in a similar way to stimulus as alcoholics or drug addicts (http://www.independent.co.uk – 22 September 2013)
___________________
ئامۆژگارییه‌ك له زانایانی رۆژئاواوه.
زانایانی رۆژئاوا ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن و دەڵێن:”stay away from pornography”.
واته:دوور بکەونەوە لە گرتە سێکسیەکان.
هەروەها ئاماژە دەکەن بەوەی له هه‌ر چركه‌یه‌كدا زیاتر له 28 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ئه‌و مالپه‌ڕه به‌دره‌وشتیانه ده‌كه‌ن، كه سێیه‌كیان بریتین له كچان و ئافره‌تان.
سه‌رچاوه:
Ten Ways to Keep Your Brain Healthy in College
http://www.superscholar.org/features/ten-ways-to-keep-your-brain-healthy-in-college/
ئه‌م سەیرکردنانه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مێشك هه‌یه، چونکە له كاتی سه‌یركردنی ئه‌و دیمه‌نانه‌دا مادده‌ی تێستێستڕۆن و ئۆكسیتۆسین زیاتر ده‌رده‌درێت، به‌هۆی ئه‌مه‌شەوه مێشك توشی ئاڵۆزییه‌كی زۆر ده‌بێت و كاریگه‌ری درێژخایه‌نیش له‌سه‌ر مێشك جێ دەهێڵێت و به‌شێكی گرنگی كاری خۆی به ته‌واوی ناكات.
لەبەرئەوەیه زانایان ئامۆژگاری گه‌نجان و هه‌رزه‌كاران ده‌كه‌ن كه دووربكه‌ونه‌وه له سه‌یركردنی ئه‌و جۆره دیمه‌نانه.
هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی زیاد ده‌ردانی مادده‌ی دۆپامین لەلایەن مێشكه‌وه له كاتی سه‌یركردنی دیمه‌نه سێكسییه‌كاندا كه ده‌كه‌وێته به‌شی پێشه‌وه‌ی سه‌ر (نێو چه‌وان) -شوێنێكی گرنگه بۆ بڕیاردان و بیركردنه‌وەی دروست، بەجۆرێ وه‌كو بزوێنه‌ری سه‌یاره وایه، هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌یاره ئه‌گه‌ر بێت و بزوێنه‌ره‌كه‌ی ناته‌واو بێت ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساتی هاتوچۆی هه‌یه، مرۆڤیش ئه‌گه‌ری ئەنجامدانی چەندین كاری هه‌یه به‌بێ ئاگاداری خۆی.
له پێشوودا چه‌ندین توێژینه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماندبوو كه ئاڵوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر به‌شی پێشه‌وه سه‌ر ده‌بێت)..
دكتۆر(ئیریك نێسلی) كه پسپۆڕی بواری ده‌مارزانی، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه ئاڵوده‌بوان به مادده‌ی هۆشبه‌ر كاریگه‌ری خراپ و هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر مێشكیان هه‌یه، هه‌روه‌ها دكتۆر(نۆرمان دویج) له ڕاپۆرتێكی به‌ناوی (مێشك..كه خۆی ده‌گۆڕێت) جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌یركردنی ئه‌و دیمه‌نانه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر مێشك جێده‌هێڵن، وه سەیرکەرانی توشی په‌شۆكاوی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاڵوده‌یان ده‌كات به‌بێ هۆكار.. هه‌ر بۆیه له ڤیدیۆیه‌كه‌وه ده‌چێت بۆ ڤیدیۆیه‌کی دیكه پاشان بۆ دانه‌یه‌كی تر به‌بێ تێربوون.. كه ئه‌مه نیشانه‌ی ئاڵوده‌بونی مێشكه پێیانه‌وه…
سه‌رچاوه:
http://www.normandoidge.com/
__________________
بابه‌ته‌كه زۆر له سه‌یركردنێكی ئاسایی مه‌ترسیدارتره ..
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌نها سه‌یركردنێكی ساده نییه به‌ڵكو سه‌رده‌كێشێت بۆ تاوانی زیاتر له‌وانه ده‌ستدرێژی كردن.
توێژینه‌وه‌كانیش ئه‌مه‌یان سه‌لماندووه كه سه‌یركردنی ئه‌و دیمه‌نانه له ژیانی رۆژانه‌ی ئه‌و جۆره كه‌سانه به شێوه‌یه‌كی خراپ ڕه‌نگ ئه‌داته‌وه، و مادده‌ی ئۆكسیتۆسین به‌رپرسه له هه‌ستی متمانه‌كردن له نێوان مرۆڤه‌كاندا، به‌ڵام كاتێك ئه‌م مادده‌یه به شێوه‌یه‌كی كۆنتڕۆڵ نه‌كراو چالاك ده‌بێت چه‌ندین زیانی لاوه‌كی لێده‌كه‌وێته‌وه وه‌كو نه‌مانی خۆشه‌ویستی نێوان ژن و مێرد، وه تێرنه‌بونیان له یه‌كتر بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سه‌یركردنی ئه‌و دیمه‌نانه.
سه‌رچاوه:
How Pornography Drugs & Changes Your Brain
http://www.salvomag.com/new/articles/salvo13/13hilton.php
وێنه‌یه‌كی تیشكی موگناتیسی به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشك كه تیایدا كاریگه‌رییه زیانبه‌خشه‌كانی سه‌یركردنی فیلمه به‌دره‌وشتییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
Pornography addiction: A neuroscience perspective
http://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3050060/
له‌كاتی زیانپێگه‌یشتنی ئه‌م ناوچه‌یه ڕه‌فتاری مرۆڤ تێكده‌چێت و هاوسه‌نگی له ده‌ست ده‌چێت و كۆنتڕۆڵی ئاره‌زووه‌كانی خۆی له ده‌ست ده‌دات..هه‌روه‌كو شێتێك كه له‌وانه‌یه خۆی بكوژێت یان تاوانی گه‌وره ئه‌نجام بدا..
سه‌رچاوه:
Lobotomy: Definition, Procedure & History
http://www.livescience.com/42199-lobotomy-definition.html
Kwln1IYAO_M
__________________
به‌ره‌نجامه مه‌ترسیداره‌كانی خۆبه‌تاڵكردنه‌وه به ده‌ست (الاستمناء).
له ڕاپۆرتێكی زانستیدا به ناونیشانی (به‌دڕه‌وشتی تاچه‌ند كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر گه‌نجان و منداڵان؟)، دكتۆر(ڤیكتۆر كڵاین) ئه‌زمونی خۆی له چاره‌سه‌ركردنی ئاڵوده‌بوانی فیلمه به‌دڕه‌وشتییه‌كان شیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت:”كاتێك گه‌نجێك كاری خۆبه‌تاڵكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات به تێپه‌ڕبونی كات هه‌ست به خۆ وون كردن ده‌كات، واته وه‌ك ئه‌وه وایه له ناو خه‌یاڵێكدا ژیان بکات، هه‌روه‌ها هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی ده‌به‌ستێت وه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی لێی ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها خۆشبه‌ختی ئه‌و كه‌سه سنوردار ده‌بێت، وه له زۆربه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ خێزان، هاوڕێ، قوتابخانه، و به تایبه‌تی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری شكست دێنێت، چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ئه‌و فیلمانه سه‌یر ده‌كات، یاخود وه‌كو خیانه‌تكارێك لێی ده‌ڕوانێت كه ئه‌مه‌ش تاكۆتایی ژیانی كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات..
زۆربه‌ی توێژه‌ران گه‌یشتوون به‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ر كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری دووربكه‌وێته‌وه له‌و جۆره فیلمانه یان سه‌یركردنی ئافره‌ت به حه‌رام یاخود خۆبه‌تاڵكردنه‌وه به ده‌ست .. ده‌توانێت به‌خته‌وه‌رییه‌كی ده‌رونی ئێجگار گه‌وره به‌ده‌ست بێنێت به تایبه‌تی بۆ خاوه‌ن هاوسه‌ره‌كان.
سه‌رچاوه:
Dr. Victor Cline : Pornography’s Effects on Adults and Children
http://ar.scribd.com/doc/20282510/Dr-Victor-Cline-Pornography-s-Effects-on-Adults-and-Children#scribd
___________________
منداڵان و فیلمه به‌دڕه‌وشتییه‌كان..
كاریگه‌ری گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارتره بۆ منداڵانی (خوار14ساڵ)ه، چونكه كاریگه‌ری خراپ بۆ هه‌میشه به جێده‌هێڵێت له‌سه‌ر مێشكی منداڵان، وه گۆڕانكاری ترسناك له ڕه‌وشتییاندا ڕووده‌دات.
دكتۆر ڤیكتۆر كڵاین هه‌ر له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت:زیانه‌كانی بۆ منداڵان زیاتره كه سه‌رده‌كێشێ بۆ ده‌ستدرێژی كردن و گێچه‌ڵی سێكسی..
وه جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه سه‌یركردنی منداڵان بۆ ئه‌م جۆره فیلمانه یاخود سه‌یركردنی ئافره‌ت به حه‌رام ئاڵوده‌بونی به‌دواوه دەبێت.
سه‌رچاوه:
How Pornography Harms Children
http://www.protectkids.com/effects/harms.htm
____________________
هاوسه‌رگیری و ژیانی سێکسی…
توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندی سێسكی له نێوان هاوسه‌ران به حه‌ڵاڵی سودێكی زۆری هه‌یه بۆ مێشك و به‌رگری مێشكی زیاد ده‌كات له ڕووی ده‌رونییه‌وه.
سه‌رچاوه:
The ‘Brain Science’ Behind Internet Porn Addiction
http://www.netnanny.com/learn_center/article/175/
به‌ڵام كاتێك خاوه‌ن هاوسه‌ران (محصنات) سه‌یری دیمه‌نه به‌د ڕه‌وشتییه‌كان ده‌كه‌ن هۆڕمۆنی دۆبامین، ئیكسۆستین، ئیندۆرفین و سێرۆتۆنین ده‌رده‌درێت -وه‌كو باسمان كرد..
كه ئه‌م هۆڕمۆنانه لای ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوسه‌ریان هه‌یه كاریگه‌ری خراپی ئه‌بێت له په‌یوه‌ندییه سێكسییه‌كانی نێوان ژن و مێرد پاشان سه‌رده‌كێشێت بۆ كێشه‌ی خێزانی و كۆمه‌لایه‌تی..
سه‌رچاوه:
Understanding Why Pornography Addiction is a Brain Disease
http://innergold.hubpages.com/hub/Pornography-Addiction-is-a-Brain-Disease
____________________
ئه‌ركه عه‌قڵیه‌كان له كاتی سه‌یركردنی دیمه‌نه به‌دڕه‌وشتییه‌كان..
(گۆردن برۆین) توێژه‌ر له بواری نه‌خۆشییه‌كانی مێشك ده‌ڵێت:دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆرم له ماوه‌ی بیست ساڵدا، تێبینی ئه‌وه‌م كرد كه ئاڵوده‌بوون به سه‌یركردنی دیمه‌نه به‌دڕه‌وشتییه‌كان هیچ جیاوازی نییه له ئاڵوده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه (هه‌مان بیرۆكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی پێشوو..)
وه له راپۆرتێكی زانستی دیكه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ وه‌ك نان و ئاو بۆی گرنگه، ئه‌گه‌ر له ده‌ستی بدات ڕووبه‌ڕوی مه‌رگ ئه‌بێته‌وه.
وه سه‌یركردنی ئه‌م جۆره فیلمانه جگه له‌وه‌ی به‌شی بیركردنه‌وه و پاراستن له مێشكدا لاواز ئه‌كه‌ن، ڕێژه‌ی به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ له دڵدا كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
Is Pornography a Problem?
http://salifeline.org/article/is-pornography-a-problem/his-recovery
Porn is a Drug Part 1
http://salifeline.org/article/porn-is-a-drug-part-one/help-for-spouses
Porn is a Drug Part 2
http://salifeline.org/article/porn-is-a-drug-part-two/help-for-spouses
___________________
چاره‌سه‌ری ئه‌م دیارده‌یه به پێی ڕاپۆرته زانستییه‌كان..
زانایان نه‌یانشارۆدته‌وه كه مێشك سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو زیانپێگه‌یه‌شتنه‌ی توانای چاره‌سه‌ركردنی هه‌یه..
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه هاوسه‌رگیری سودی زۆری هه‌یه بۆ خانه‌كانی مێشك و چالاكیان ده‌كات، وه به‌شی پێشه‌وه مێشك (نێو چه‌وان) كۆنتڕۆل ده‌كاته‌وه و بڕیار دانه‌كانی جێگیر ده‌بن.
هه‌روه‌ها هاوسه‌رگیری مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه له جۆرە جیاوازەکانی شێرپه‌نجه به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی هارڤارد.
سه‌رچاوه:
How being married can help you survive cancer: Having a spouse brings greater benefits than chemotherapy
http://www.dailymail.co.uk/health/article-2430365/Marriage-improves-cancer-survival-rate-20-BETTER-chemotherapy.html
ته‌نانه‌ت منداڵانیش لە کەشێکدا کە دایک و باوک هاوسەرگیریان کردبێت زۆر سوودمەند دەبن..
به پێی ڕاپۆرتێكی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی..
سه‌رچاوه:
Labour finally admits married parents ARE best for children
http://www.dailymail.co.uk/news/article-1097845/Labour-finally-admits-married-parents-ARE-best-children-all.html
به پێی راپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ذه تایمی ئه‌مریكی، هاوسه‌رگیری به‌شی پاراستنی مێشك به‌هێز ده‌كات.
http://arabic.cnn.com/2009/scitech/9/23/Benefits.Marriage/index.html
وه به پێی راپۆرتێكی CNN ته‌مه‌ن درێژ ئه‌كات
_________________
ئاینی ئیسلام چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌م دیارده‌یه دەکات؟؟
670px-Pray-in-Islam-Step-2
1-قورئانی پیرۆز فه‌رمانمان پێده‌كات كه خۆمان له پێشهاته‌كانی زینا بپارێزین له‌وانه سه‌یركردنی ئافره‌تی نامه‌حره‌م، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(قُلْ لِلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ذَلِكَ أَزْكَى لَهُمْ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ) [النور: 30].
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خوا به ئیمامی عه‌لی ده‌فه‌رموێت:(يا علي لا تتبع النظرة النظرة، فإنما لك الأولى وليست لك الآخرة) رواه أبو داود وحسنه الترمذي.
2-خودای گه‌وره له قورئاندا فه‌رمانمان پێ ده‌كات له هه‌موو سه‌ره‌داوه‌كانی زینا دووربکەوینەوە، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت:(وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا) [الإسرا‌ء: 32]
-ده‌زانین كه سه‌یركردنی ئه‌م دیمه‌نانه سه‌ره‌داوێكه بۆ زینا-
3-ئه‌گه‌ر هاتوو توشی ئه‌م تاوانه‌ش بوون خودای گه‌وره ده‌رگای ته‌وبه‌ی دانه‌خستووه،ده‌توانین وازی لێ‌بێنین و نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ری، وه‌و ده‌فه‌رموێت:(وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ يَعْلَمُونَ) [آل عمران: 135].
4-خودای گه‌وره فه‌رمانمان پێده‌كات به هاوسه‌رگیری بۆ ڕێگه‌گرتن له‌م دیارده‌یه، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت:(وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) [الروم: 21].
5-ئه‌گه‌ر هاتوو هاوسه‌رگیری ڕێكنه‌كه‌وت، پێغه‌مبه‌ری خوا-صلی الله علیه وسلم-به‌ڕۆژووبونی بۆمان پێشنیار كردووه، وه‌كو ده‌فه‌رموێت:(يا معشر الشباب: من استطاع منكم الباءة فليتزوج، فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ومن لم يستطع فعليه بالصوم، فإنه له وجاء)
__________________
له كۆتاییدا..
خوێنه‌ری به‌ڕێز:
خودای گه‌وره كه سه‌یركردنی ئافره‌تی نامه‌حره‌م و خۆبه‌تاڵكردنه‌وه به‌ده‌ستی حه‌رام كردووه، بۆ باشی خۆمانه، وه خوای گه‌وره چاره‌سه‌ریشی بۆمان دیاریكردووه كه هاوسه‌رگیرییه؟
ئیتر بۆ په‌ناببه‌ینه به‌ر كارێك كه هه‌م ڕێگه‌پێنه‌دراو بێت له ڕووی دینه‌وه هه‌م زیانی بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و مێشكمان هه‌بێت؟!!
فالحمد لله علی نعمة الاسلام..
ئەمە بڵاوبکەرەوە:
Tags
گشتی#
Share This
About Mohamad
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
Labels:
گشتی
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment