Post Top Ad
Friday, 20 April 2018
گرنگترین جیاوازییەکانی نێوان ئێمانداران و بێباوەڕان
گرینگ‌ترین جیاوازییه‌کانی نێوان ئیماندار و بێ باوەڕ:
له‌ڕووی #عه‌قڵی وزانستی و ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی…
توێژینەوە تازه‌که‌ی زانکۆی یۆرک (York)ی به‌ریتانی ده‌یسه‌لمێنێت که‌وا هێزی موگناتیسی کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر بچوککردنه‌وه‌ی به‌شی بیرکردنه‌وه‌ی مێشک
لە ئایین یاخود نادیارەکان (الغیبیات)، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ش بریتی بوو له‌وه‌ی که‌وا ئەگەر ئەو ناوچەی مێشک کە بەرپرسە لە یرکردنەوەی دروست و لێکدانەوە بە هێزی موگناتیسی لاوازبکرێت ئەوا ئەو کەسە ڕای بەرەو بێباوەڕی دەچێت و باوەڕی کەمدەبێتەوە
بەڵام ئەگەر ئەوناوچە چالاکتربێت ئەوا ئەوکەسە باوەڕی زیاتری بە خودا دەبێت.
کە ئەمەش ئاماژەیە بەوەی کە ئەوکەسانەی باوەڕیان بە نەبوونی خودایە چالاکی ئەو بەشەی مێشکیان کەمترە کە بەرپرسە لە کردە ئاڵۆزەکانی بیرکردنەوەو لێکدانەوە.
ئه‌مه‌ش لینکی لێکۆڵینه‌وه‌که:
https://www.york.ac.uk/news-and-events/news/2015/research/psychologist-brian-magnetic/
http://scan.oxfordjournals.org/content/early/2015/09/03/scan.nsv107.full.pdf+html
ته‌نانه‌ت چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تر هه‌یه که بێ دینان به ناته‌واوی عه‌قڵی ناوده‌بات، چونکه ئه‌وانه ڕه‌خنه له باوه‌ڕبوون به خوا ده‌گرن، له کاتێکدا بوونی خوا له سه‌لمێنراوه له مێشکی مرۆڤه‌کاندا وه‌کو له توێژینەوەیەکی ئه‌مریکیدا هاتووه:
“خاڵی په‌روه‌ردگار: لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک گەیشته ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕبوون به خوا زۆر توند به‌ستراوه‌ته‌وه به مێشک”
‘God-spot’ research finds faith hard-wired in the brain
لینک:
http://www.nzherald.co.nz/world/news/article.cfm?c_id=2&objectid=10560954
http://www.sjpub.org/sjpsych/abstract/sjpsych-230.html
ڕاسته‌وخۆ دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، یه‌کێ له بێ دینه‌کان لینکی توێژینه‌وه‌یه‌کی بۆ ناردین که گوایه “بێ دینه‌کان زیره‌کترن له باوه‌ڕداره‌کان له شێوازی پرسیاری IQ دا!!
جوانه…….
لێره‌وه ده‌مانه‌وێت وه‌ڵامێکی زانستی و لۆژیکی ئه‌و بێ دینه بده‌ینه‌وه.!
وه ئه‌م پۆسته‌شی پێشکه‌ش ده‌که‌ین تاوه‌کو بزانێت که‌وا زیره‌کی ڕاسته‌قینه ئه‌و زیره‌کییه‌یه که ده‌درێته پاڵ که‌سێک که وه‌کو مرۆڤ ده‌ژی و وه‌کو مرۆڤیش ده‌مرێت، نه‌ک ژیانێ پڕ له قه‌له‌قی و غه‌م و خه‌فه‌ت و ناته‌واوی عه‌قڵی و جه‌سته‌یی و ئاڵوده بوو به ماده‌ی هۆشبه‌ر… له کۆتایشدا خۆ کوشتنی به‌دواوه‌بێت.
2- یه‌که‌م جیاوازی نێوان ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ئێمه و ئه‌و، ئه‌وه‌یه که‌وا ئه‌وه‌ی ئێمه بڵاومان کرده‌وه بریتی بوو له توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی، له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ی بێ دینه‌کان ده‌یکه‌نه به‌ڵگه ته‌نها توێژینه‌وه‌یه‌که له شێوه‌ی خۆێندنه‌وه (إستقرائي)، خوێندنه‌وه‌ش بۆ بابه‌ته‌کات به گوێره‌ی که‌سه‌کان و شوێن و کات ده‌گۆڕێت، که‌واته ناتوانرێت وه‌کو بڕیاری کۆتایی وه‌ربگیردرێت.
3- له‌ڕاستی دا ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی ئه‌وان له‌مه‌ڕ ئه‌ندازه‌ی زیره‌کییه له چوارچێوه‌ی باوه‌ڕبوون به خوادا، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجامه‌که‌ی به هه‌بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر لاواز به کۆتا هات..
لێره‌وه پرسیارێک: باشه ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێکی زیره‌ک باوه‌ڕی به‌و خورافاته نه‌بوو له که له ئایینی نه‌سڕانیدا هه‌یه، ئایا ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه باوه‌ڕی به ته‌واوی ئه‌و ئایینه نه‌ماوه، وه‌کو چۆن له پێشتردا ئه‌مه ڕویداوه که هه‌ریه‌که له نیوتن و ئه‌نیشتاین باوه‌ڕیان به‌و جوله‌که‌یی و نه‌سڕانیه‌ته دەستکاریکراوە نه‌بووه، به‌ڵام که‌سی باوه‌ڕداربوون به خودا.
4- جیاوازییه‌کی تر بریتییه له گشتاندنی توێژینه‌وه‌که -که ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه- چونکه له بنه‌ڕه‌تدا توێژینه‌وه‌که تایبه‌ته به وڵاتێکی دیاریکراو، که ئایینی زاڵ تیایدا نه‌سڕانیه‌ته.
هه‌رچه‌نده دواتر چه‌ن توێژینه‌وه‌یه‌کی تر ده‌بینن که پێچه‌وانه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی ئه‌وان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی بێ دینانی وڵاتێکی نه‌سڕانی ئایینی گۆڕاو ودەستکاریکراو بکه‌ین ئه‌وه ده‌بینین که ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌م لۆژیکی و هه‌میش ماقوڵه، به‌ڵام گشتاندنی بۆ هه‌موو وڵاتێک و هه‌موو دینێک ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و یاریکردنێکی ئاشکرایه به عه‌قڵی خه‌ڵکی.
5- به‌هیچ جۆرێ له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا باسی ئه‌و گێژاوه نه‌کراوه که جیهانی ئیلحادی ڕاسته‌قینه تێیکه‌وتووه، وه‌کو ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین له هه‌ندێ له‌و زانایانه‌وه که شانازییان پێوه ده‌که‌ن، ده‌ڵێن ٢+٢ یه‌کسان نییه به ٤ له‌وانه “لوریس کراوس”.
یا ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن که‌وا گه‌ردوون له هیچ یاخود له هێزی کێشکردن ده‌چێت، وه‌کو “ستیڤن هاوکینگ”.
یانیش ئه‌وانه‌ی وا باوه‌ڕیان به په‌ره‌سه‌ندن هه‌یه و ده‌ڵێن:مرۆڤ ئامێرێکه که به‌نده‌ی جینه بۆ ماوه‌ییه خۆکرده‌کانه، وه‌کو “ریچارد دۆکینز”.
وه‌ڵامی هه‌رسێک له‌مانه‌شمان به ته‌فاسیلی داوه‌ته‌وه له زنجیره باسێکدا به‌ناونیشانی “ڕووێکی تر بۆ زانست”، تیایدا باسی ئه‌و فێڵ و چاوبه‌سته‌ییانه‌مان کرد که زاناکانیان له خه‌ڵکی ده‌یکه‌ن.
6- به‌کورتی: به‌هیچ جۆرێ ناگونجێت توێژینه‌وه خوێندنه‌وه‌ییه‌کان گشتگیر بکرێن -به‌تایبه‌ت که له‌وڵاتێکدا کرابێت که ئایینی ڕه‌سمی تیایدا نه‌سڕانی گۆڕاو ودەستکاریکراو(المحرف) بێت که عه‌قڵ و ژیری ناهێڵێت-، بۆیه ئاساییه که که‌سانی زیره‌ک له‌ناویاندا وه‌کو دژه دین ده‌ربکه‌ون به‌م شێوه‌یه.
ئێستا با مودای باسه‌که‌مان که‌مێک فراوانتر بکه‌ین، و به‌کورتی باسی به‌ناوبانگترین توێژینه‌وه‌کان بخه‌ینه‌ڕوو، دواتر بڕیاربده‌ین که کام گروپ -باوه‌ڕدار یان بێ باوه‌ڕ- زیره‌کترن.
7- وه‌کو ڕوونه لای هه‌موان که‌وا به‌ناوبانگترین زاناکانی جیهان به‌درێژایی مێژوو له‌ناو گشت شارستانییه‌ته‌کان که‌سانی باوه‌ڕداربوون به‌خودا -به‌بوونی جیاوازی له ئاینیاندا- یاخود که‌سانی روبوبی بوون -واته باوه‌ڕیان به دروستکه‌رێک هه‌بووه به‌ڵام له‌سه‌ر هیچ ئایینێکی ده‌ستکاریکراو نه‌بوون-، له‌وانه چه‌ندین زانا له “یونانی کۆن، ڕۆما، چین، هیند، ئێران”، یا ئه‌و پۆله زانایانه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی که کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان له پێشخستنی زانست و شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی هه‌بووه وه‌کو “ابن هیثم، الخوارزمي، الرازي، والجزري، ابن النفيس، عباس ابن فرناس….. و ده‌یانی تر”.
تا ئه‌مڕۆش له هه‌موو جیهان وه‌کو “نیوتن و ئه‌نیشتاین و ماکس بلانک”، ته‌نانه‌ت داروین خودی خۆی -له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌هه‌ندێ ڕووه‌وه که‌وتبووه گێژاوی لادینی و لاأدري به‌ڵام پێش مردنی که‌مترین ئاست که‌پێی گه‌یشتم ئه‌وه‌یه نکوڵی بوونی دروستکه‌رێک ناکرێت..!
ته‌نانه‌ت نه‌سڕانیه‌کانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌ستکاری و گۆڕانکارییه‌ی کردویانه له دینه‌که‌یانندا به‌ڵام ده‌بینین زۆر زیره‌کتر و خاوه‌ن ده‌ستکه‌وتی زیاترن له بێ دینه‌کان..!
8- بونمونه له خه‌ڵاتی نۆبڵ (Noble Prize) دا به‌پێی سه‌رژمێرییه‌کان، وه‌کو ئه‌وه‌ی له کتێبی “سه‌د ساڵ له خه‌ڵاته‌کانی نۆبڵ (100 year of noble prizes) له لاپه‌ڕه ٥٧ دا به‌شێک هه‌یه به‌ناوی “دینداره براوه‌کانی خه‌ڵاتی نۆبڵ” (religion winners of noble prize)..
ئه‌مه‌ش لینکی کتابه‌که له ئه‌مازۆن:
http://www.amazon.com/Years-Nobel-Prizes-Baruch-Shalev/dp/0935047379
زۆرینه‌ی براوه‌کانی ئه‌م خه‌ڵاته له نه‌سڕانییه‌کانن به‌ڕێژه‌ی ٪٦٥ ، هه‌رچی بێ دینه‌کانیشه ڕێژه‌ی ٪١٠,٥ پێکده‌هێنن، ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر ته‌نها بێ دینه‌کان به‌ڵکو نازانمی و بیرکه‌ره‌وه‌ی ئازادیش (atheism, Agnostics, free thinkers) ده‌گرێته‌خۆ.
9- له مه‌قاله‌یه‌کی تری ده‌زگای Heritage ی گشتی بۆ پاڵپشتی ناوخۆیی ئه‌مریکا -په‌یمانگای توێژینه‌وه‌کان- ناونیشانێکی تر ده‌بین له‌لایه‌ن دکتور پاتریک فاجان “Patric F. Fagan”:
“بۆچی ئایین جێگه‌ی گرینگی زیاتره، کاریگه‌ری موماره‌سه‌ی ئایین له‌سه‌ر جێگیری گۆمه‌ڵگا”
Why Religion Matters Even More: The Impact of Religious Practice on Social Stability
لینک :
http://www.heritage.org/research/reports/2006/12/why-religion-matters-even-more-the-impact-of-religious-practice-on-social-stability#_ftn13
له‌م مه‌قاله‌یه‌دا زیاتر له ١٣٦ سه‌رچاوه ده‌بینین که باس له کاریگه‌ری ئایین و ئیمان ده‌که‌ن له‌سه‌ر ته‌ندروستی عه‌قڵ و جه‌سته و کۆمه‌ڵگاو شێوازی ڕه‌فتارکردن.!
(تێ بی نی: بۆ بینیی سه‌رچاوه‌کان له کۆتایی مه‌قاله‌که‌دا کلیک بکه له‌سه‌ر:
Show references in this report)
Tags
گشتی#
Share This
About Mohamad
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
Labels:
گشتی
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment