بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Friday, 20 April 2018

ئایا زانست و ئاین دووچه‌مكی جیاواز و دژی یەکن ؟


(ماكس پلانك ) Max Planck كه‌ زانای فیزیایی ئه‌ڵمانی به‌ناوبانگه‌ و دامه‌زرێنه‌ری  Quantum physics ه‌  بیروڕای چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مكه‌ ؟؟

(ماكس پلانك ) زانایه‌كی فیزیای به‌ناو بانگی  ئه‌ڵمانیه‌و خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵی 1918یه‌ له‌بواری فیزیادا .ئه‌م زانایه‌ زۆر كاریگه‌ربوو به‌ بیرو ڕای ئێنشتاین له‌ هه‌موو بواره‌كانی فیزیادا و زۆر كاریگه‌ر بوو به‌ فیزیای زه‌ڕه‌ و ته‌نۆلكه‌ بچوكه‌كان .
خاوه‌نی ئه‌م مێشكه‌ به‌توانایه‌ ئه‌بێ چی قسه‌گه‌لێكی وتبێ كه‌ دواتر له‌لایه‌ن ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م خاوه‌ن ئه‌قڵه‌یان به‌ مه‌زن داناوه‌ پڕو پاگه‌نده‌ی بۆ كراوه‌ و بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ وه‌ تانه‌یان له‌ یه‌كتا به‌رستی پێداوه‌  و  درز و كه‌لێنیتن خستۆته‌ ئیمانی خه‌ڵكیه‌وه‌ به‌ دروستكه‌ری تاك و ته‌نها .

ماكس پلانك له‌ كتێبی به‌ناوبانگی  ( زانست بۆكوێ چوو Where is Science Going) ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات كه‌ زۆرێك له‌ ڕاستیه‌كانی نێوان زانست و ئیمان ڕونده‌كاته‌وه‌ :
“هه‌رگیز هیچ جیاوازیه‌ك له‌ نێوان دین و زانستا نیه‌ و نابێت . وه‌ هه‌ریه‌كه‌یان ته‌واوكه‌ری یه‌كن . وه‌ من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه‌ هه‌موو كه‌سێكی عاقڵ و ڕاستگۆ ئه‌م ڕاستیه‌ درك پێده‌كات .وه‌ ئه‌و عونصوڕه‌ ئیمانیه‌ له‌ سورشتیدا به‌ته‌واوه‌تی ده‌رده‌كه‌وێ و به‌ئه‌په‌ڕی هێز ده‌بنه‌ تواوكه‌ری یه‌كتری بێ هیچ گرفت و كه‌م و كورتیه‌ك . وه‌ له‌ ڕاستیدا كه‌ بێ ئه‌وه‌ی سودفه‌بێ هه‌رده‌م له‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا بیرمه‌نده‌ مه‌زنه‌كان خودی خۆیان خاوه‌نی ئیمانێكی به‌هێز و دامه‌زراو بوون” .

ئینگلیزیه‌كه‌ی :
There can never be any real opposition between religion and science; for one is the complement of the other. Every serious and reflective person realizes, I think, that the religious element in his nature must be recognized and cultivated if all the powers of the human soul are to act together in perfect balance and harmony. And indeed it was not by accident that the greatest thinkers of all ages were deeply religious souls

سه‌رچاوه‌ :
Planck, Max Karl Ernst Ludwig. (1932).Where is Science Going? (pp. 168). New York, NY: W. W. Norton & Company, Inc
ــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــ
وه‌ ئه‌م زانایه‌ له‌ هه‌مان په‌رتوكدا ده‌رباره‌ی مادده‌ په‌رسته‌كان و مولحیده‌كان و ئه‌وله‌خۆبایانه‌ی كه‌وا ئه‌زانن له‌ هه‌موو شتێك تێئه‌گه‌ن ده‌ڵێت :
“زانستی سروشتی ناتوانێت نهێنیه‌ ڕه‌هاكانی سروشت شیكاربكات . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ كۆتا لێكدانه‌وه‌ بۆ پرسیاره‌كه‌ خۆیشمان ده‌بینه‌ به‌شێك له‌ سروشت وه‌ خودی خۆمان ده‌بینه‌ به‌شێك له‌و پرسیاره‌ی كه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین شیكارێكی بۆ بدۆزینه‌وه‌”

ئینگلیزیه‌كه‌ی :
Science cannot solve the ultimate mystery of nature. And that is because, in the last ANALYSIS, we ourselves are part of nature and therefore part of the mystery that we are trying to solve

سه‌رچاوه‌ :
Max Planck – Where is Science Going?, trans. James Murphy (1932), Epilogue, 217
سەرچاوەکان

https://www.amazon.com/Where-Science-Going-Max-Planck/dp/0918024226

https://archive.org/stream/whereissciencego00plan_0/whereissciencego00plan_0_djvu.txt

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????