Post Top Ad
Your Ad Spot
Friday, 20 April 2018
فرۆشتنی ئافرەت وەک کالایەک لە ئەوروپا و ئەمریکا بەپێی سەرچاوەکانی خۆیانەوە
ئافره‌ت له ڕۆژئاوا ته‌نها مێگه‌له ئاژه‌ڵێکە و بۆ پرکردنەوە وویستی سێکسی خۆیان
ئه‌مڕۆ باس له‌و بازرگانیه ده‌که‌ین که به جه‌سته‌ی ئافره‌تانەوە ده‌کرێت، یان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی که وه‌کو مێگه‌له ئاژه‌ڵ یا خراپتریش که ته‌نانه‌ت به دار و به‌ردیش ناکرێت.
لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ساڵانه نزیکه‌ی دوو ملیۆن مرۆڤ کڕین و فرۆشتنیان پێ ده‌کرێت که زۆرینه‌یان ئافره‌ت و منداڵن، به‌هۆی هه‌م زۆر ڕه‌واجی -ئاسان فرۆشتن- یان وه هه‌م کەم مه‌سره‌فی تێچوویان.
که سیعریان له ٢٠٠٠ بۆ ١٠٠٠٠ دۆلار ده‌بێت. -به‌به‌رچاوی گشت ڕێکخراو و دادگا جیهانیه‌کان-.
وه ڕێکخراوی “کاری نێوده‌وڵه‌تی” ده‌ڵێت: له جیهانی ئه‌مڕۆی ئێمه‌دا نزیکه‌ی ٣٫١٢ ملیۆن که‌س به‌جۆرێ له جۆره‌کانی کۆیلایه‌تی ژیان ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها نوێترین لێکۆڵینه‌وه که له زانکۆی (ئۆکسفۆردی به‌ریتانی) کراوه به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌که له لێکۆڵه‌ران “هينرى مونتگميرى” و “سادى ساس كروبونى” و “روز ئانفانز” که تیایدا ده‌ڵێن: بازرگانی کردن به مرۆڤه‌کان له دوای بازرگانی چه‌ک و مادده هۆشبه‌ره‌کان به سێیه‌م چالاکترین بازرگانی داده‌نرێت له جیهاندا، بگره له هه‌موویان زیاتر گه‌شه ده‌کات، وه ٪٩٨ ی قوربانیانی ئه‌م بازرگانییه بریتین له ئافره‌تان و منداڵان، وه قازانجی ساڵانه‌ی ئه‌وکاره به نزیکه‌ی ٢٨ ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت.
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تری ڕێکخراوی “European external policy adviser” -ڕێکخراوێکی ڕاوێژکارییه له یه‌کێتی ئه‌وروپا- ئاماژه به‌وه ده‌کات که داهاتی بازرگانیکه‌ران به جه‌سته‌ی مرۆڤ ته‌نها له ناوچه‌ی “قه‌ڕنی ئه‌فرقی” داهاتیان به ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی ده‌خه‌مڵێنرێت.
له ساڵی ١٩٩٧ لێکۆڵه‌ری ڕۆژئاوایی “كريس دى ستوپ” له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا له‌باره‌ی ئافره‌تانی ڕۆژئاوایی، ئه‌و ژیانه توندوتیژیه‌ی ده‌ردەخات که ئافره‌تانی ڕۆژئاوایی تێیدا گوزه‌ر ده‌که‌ن، که یه‌کپارچه له گه‌ڕه‌لاوژه‌یی جنسی و سوکایه‌تییه به‌جه‌سته‌ی ئه‌و ئافره‌ته سته‌م لێکراوانه.
لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌وه‌ش ده‌ردەخات که ژماره‌ی ده‌ستدرێژی کراوان له ئیسپانیا ده‌گاته نزیکه‌ی ٥٠٠٠٠٠ ئافره‌ت….
به‌ڵام له دانیمارک ئه‌و سوکایه‌تی و بێ ڕێزییه به “به‌هه‌شتی ڕووکه‌شی ئافره‌تان” و له سویسڕاش به “به‌هه‌شتی کچه لاوانی مه‌لهاکان” ناوزه‌ند ده‌کرێت. [1] له هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئابڕوو به‌رانەتر و قێزه‌ونتر، ئه‌و هه‌واڵه‌یه که که‌ناڵی CNN ی ئه‌مریکی بڵاوی کردۆته‌وه.
که باس له ڕاپۆرتێکی هه‌واڵی ده‌کات که له‌لایه‌ن تیمێکی لێکۆڵه‌ری زانکۆی “John Hopkins Maryland” له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. تیایدا ته‌ئکید له‌وه‌کاته‌وه که ساڵانه ٢ملیۆن ئافره‌ت و منداڵ کڕین وفرۆشتنیان پێوه‌ده‌کرێت، وه ١٢٠ هه‌زار ئافره‌ت له ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات -ڕوسیا و وڵاته هه‌ژارنشینه‌کانی تر-، ده‌بردرێن بۆ ئه‌وروپای ڕۆئاوا به‌مه‌به‌ستی له‌شفرۆشی پێکردن و بازرگانی پێکردنیان.
وه زیاتر له ١٥ هه‌زار ئافره‌ت ده‌نێردرێنه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا -زۆرترینیان بۆ مه‌کسیک-، به‌دوایشیاندا چه‌ندانی تر له‌وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بۆ ئه‌مریکا به بڕی ١٦ هه‌زار دۆلار، که گشتیان بۆکاری به‌دڕه‌وشتی و نا مرۆڤی به‌کارده‌هێنرێن.!! [2] به‌کارهێنانی جه‌سته‌ی ئافره‌تان بۆ وێنه و نمایشی ناماقوڵ، بۆته کایه‌یه‌کی زۆر باش و چاک به‌ده‌ست که‌سانی بازرگانیکاری ڕۆژئاوایی و ئه‌مریکی، به‌جۆرێ ته‌نها له ئه‌مریکا ساڵانه بڕی ١٢ ملیار دۆلار به‌م کاره به‌ده‌ست ده‌هێنرێت. [3] له ئوستوڕالیا و به‌ریتانیا ئافره‌تان به ڕووتی سه‌یاره ده‌شۆرن. [4] نزیکه‌ی ٥٠ هه‌زار ئافره‌ت و منداڵ ساڵانه بۆ ئه‌مریکا ده‌بردرێن و به زۆر کاری له‌شفرۆشیان پێ ده‌کرێت. [5] ئایا کاره‌ساتی له‌مه‌ش گه‌وره‌تر هه‌یه؟؟؟
به‌ڵێ خوشکه گه‌وره‌که‌م، له‌مه‌ش خراپتر هه‌یه..!!
ئایا ئێوه له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و ئافره‌تانی کڕین و فرۆشتنیان پێ ده‌کرێت، هه‌ریه‌که‌یان “بارکۆد” ێکیان له‌سه‌ر داده‌نرێت تاوه‌کو ئاسانتربێت مامه‌ڵه‌کردن پێ یانه‌وه وه‌کو هه‌ر کاڵایه‌کی تر.!؟
به‌ڵێ، ڕۆژنامه‌ی “independent” له ڕاپۆرتێکی دا که له ٣٠ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٤ دا له‌ژێر ناوی “Human traffikers branded like cattle”
ته‌ئکید له‌وه ده‌کات که قوربانیانی بازرگانی به کۆیله‌کردن سته‌مێکی تریشیان لێ ده‌کرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بۆکاری له‌شفرۆشیش به‌کارده‌هێنرێن، به‌بڕێ پاره که نزیکه‌ی ٢٠٠ بۆ ٦ هه‌زار جونه‌یهی ئیسته‌رلینی ده‌فرۆشرێن.
ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو که بۆ دڵنیابوون له خاوه‌ندارییه‌تی ئافره‌ته داماو و سته‌ملێکراوه‌که، هه‌ریه‌که‌یان مۆری بریکاری جه‌سته‌ییان لێ ده‌درێت، پێش ئه‌وه‌ی به چه‌ند هه‌زار دۆلارێک بفرۆشرێت…
ئێستا ئه‌ی ئافره‌تانی سته‌ملێکرا و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو له‌لایه‌ن جیهانی مادده‌په‌رست، ئایا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر باوه‌ڕکردن به‌و جیهانه‌ی که ئێوە وه‌کو مادده و ئامرازێکی زۆر که‌متر له‌ئاژه‌ڵ ده‌بینێت؟؟
خۆ ئه‌گه‌ر بڵێم وه‌کو مێگه‌له ئاژه‌ڵێک سه‌یرت ده‌که‌ن و مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن ڕه‌نگه زێده‌ڕه‌ویم نه‌کردبێ…!!
===========================
سه‌رچاوه‌کان:
[2]UN:ی‌و ئێن
https://www.unodc.org/documents/data-and-analysis/glotip/Trafficking_in_Persons_2012_web.pdf
[3] -: ئای ئێڵ ئۆ
http://www.ilo.org/wcmsp5/groups/public/—ed_norm/—declaration/documents/publication/wcms_243391.pdf
[4] -:
https://www.rt.com/news/160460-un-slavery-billions-profits/
[5] -:ئێن بی سی
http://www.nbcnews.com/id/58322628/ns/world_news-south_and_central_asia/t/do-more-rescue-women-trafficked-goa-charity-tells-india-government/
[6]- بی بی سی:
http://www.bbc.com/news/world-33592634
[6] – نيۆرک تایمز:
http://www.state.gov/documents/organization/192587.pdf
http://www.state.gov/documents/organization/10815.pdf
:[7]ئیقوالیتی ناو
http://www.equalitynow.org/node/1010
کۆمەڵێک سەرچاوەی تر:
http://www.f-4-c.org/slavery/facts.asp
http://www.f-4-c.org/statistics/
http://news.trust.org//item/20141117125917-u4ilh/
لە کۆتایی
خۆزگه هه‌ڵده‌ستان له خه‌وی بێ ئاگایی و ئائەوەندە باور بەم قسە باق و برقانەی بێباوران نەدەکرد و بەئاگا دەهاتنەوە لەم خەوی غەفلەتە ، وە بێباورانیش ئەوە بزانن کە ئەوە مشتێکە لە دەریاک ، ئائەوە مشتێکە لەم پێشکەوتنە کە هەموو کات خۆتی پێ هەڵدەکێشی بەسەر مسولمانانەوە دەلێی ئەوروپا و ئەمریکا مافی گشت کەسێک دەدەن پێشکەشی خۆتان بێ ئەم ئابرو چونە ئێمە پێویستمان بەم کارە نییە
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment