بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Tuesday, 17 April 2018

چۆن دەکرێ باورکەم کە مێرولە لەگەڵ پەیامبەرێک قسەبکا


زۆر کات بێباوران هەرشتێک لەگەڵ ژیری ئەو نەگونجێ دەلێن ئائەوە خورافیاتە وە ئێمە باور بەم خورافیاتە ناکەین چۆن دەکرێ باورکەم کە مێرولە لەگەڵ پەیامبەرێک قسەبکا ؟
وە قورئان دەلێت مێرولە دەشکێت ئایە چۆن شتی وادەبێ مێرولە دەمرێت نەوەک بشکێت  ، وە ئەم خورافیاتە هۆکارێکە لە بێباوریم بە ئیسلام ،
وەگەر ئێمە سەیری کەین و لێیبکۆلینەوە دەبینن ئائەو بابەتانەی کە دەلێن بۆتە هۆکاری بێباوریم بابەتێکە خەلکانی و زانانایانێک پێی  مسولمان بوونەو وە لەرووی زانسیتەوە ئەم بابەتانە پشت راست کراونەتەوە و اعجازی قورئان لەم بابەتە دەرکەوتووە،
کەواتە ئەوەی کە ئەم بەرێزانە دەلێن بۆتە هۆکاری بێباوریم هەلەکە لەخۆیانە نەوەک لە کتێبەکە کە قورئان ،
بفەرموون لەرووی زانستەوە،
به‌ڵێ
۱- مێرووله‌ هه‌م ده‌شکێت
۲- هه‌میش قسه‌ ده‌کات
ڕوونکردنه‌وه‌ی زانستی لەم بابەتە
١- مێرووله‌ ده‌شکێت: په‌روه‌ردگاری ده‌فه‌رموێت:(يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ).
سولەیمان و بوهلی مێروولان: لەم ئایەتانەشدا یەكێ تر لەو بەهرانە بە سولەیمان درابوو – تێگەیشتن لە وتوێژی مێروولە- دەخاتە روو: {حتى إذا أتواعلى واد النمل} تا گەیشتنە دۆڵی میروولان لەشامدا وەك قەتادە دەڵێ. {قالت نملة يا أيها النمل ادخلوا مساكنكم} مێروولەیەكی مێچكە هاواری كردو وتی: ئەی مێروولەكان! بچنەوە ناوماڵ و كون و جێگاكانتانەوە {لا يحطمنكم سليمان وجنوده وهم لا يشعرون} با سولەیمان و سوپاكەی نەمان شێکن ، بەهۆی ئەوەی کەنامان بینن بەهۆی بچووکیەوە ،

پرسیاره‌که‌ ئه‌مه‌یه‌: ئایا مێرووله‌ ده‌شکێت ؟؟
زانستی سه‌رده‌م ده‌ڵێت: به‌ڵێ  مێرووله‌ ده‌شکێت، چونکه‌ جه‌سته‌ی مێرووله‌ له‌ دیواری کیتۆنی “Exoskeleton” پێک هاتووه‌ .
سه‌رچاوه‌:
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/24287400
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/21834724

٢- مێرووله‌ قسه‌ ده‌کات: ماڵپه‌ڕی نیۆرک تایمزی ئه‌مریکی ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه‌ و له‌ وتارێکدا که‌ له‌ ٦-٩-٢٠٠٩ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا ده‌ڵێت: (Hills are alive with the sound of ants – talking to each other) واته‌: شه‌پۆله‌کان زیندوون به‌ ده‌نگی مێرووله‌کان -له‌گه‌ڵ یه‌کتری قسه‌ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌:
http://www.thetimes.co.uk/tto/environment/article2144275.ece
..(Using miniaturised microphones and speakers that can be inserted unobtrusively into nests, researchers established that the queens can issue instructions to their workers.
ئه‌م وتاره‌ پشتی به‌ لێدوانی پڕۆفیسۆر جێمی تۆماس به‌ستووه‌ له‌ زانکۆی ئۆکسفۆر.(Professor Jeremy Thomas, of the University of Oxford ).
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ لێدوانی لێکۆڵه‌ر فرانسیسکا باربیرۆ داوه‌ له‌زانکۆی تیرین. Francesca Barbero, of the University of Turin له‌ کۆتایدا: توێژینه‌وه‌ زانستییه‌که‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی لێکۆڵه‌ری ده‌نگی ئه‌مریکییە کراوه له‌ژێر ناوی “شیکاری په‌یوه‌ندییه‌ ده‌نگییه‌کان له‌ڕێی مێرووله‌وه‌”.

Queen Ants Make Distinctive Sounds That Are Mimicked by a Butterfly Social Parasite
http://science.sciencemag.org/content/323/5915/782.abstract

An analysis of acoustic communication by ants
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/11051518



پرسیارمان:

ئایە په‌یامبه‌ر محمد (ﷺ) چۆن ئه‌مه‌ی زانی، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن زانای نهێنییه‌کانه‌وه‌ کە پەروەردیگارە ، ئاگادار نه‌کرابێته‌وه‌ و نەنێردرابێت ؟

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????