Post Top Ad
Your Ad Spot
Tuesday, 17 April 2018
Home
ئیعجاز
ئیعجازی فەرموودە
سودەکانی سیواک لە ڕووی زانستیەوە ،ئەوەی کە پەیامبەرمان فەرمانی پێکردووە ۱٤۰۰پێش ئێستا
سودەکانی سیواک لە ڕووی زانستیەوە ،ئەوەی کە پەیامبەرمان فەرمانی پێکردووە ۱٤۰۰پێش ئێستا
سیواک ، ئێمە وونمانکرد و ئەوان دۆزییانەوە.
ئەو بوارانەی کە وڵاتانی ئەوروپی تیایدا بە ڕادەیەکی زۆر پێشکەوتنیان بەدەستهێناوە، ئەگەر موسڵمانان لە ناوەڕۆکی دینەکەیان بڕوانن دەتوانن ئەوە بەدی بکەن کە ئیسلام بەر لە ١٤٠٠ ساڵ داوای کردوون کە،جێبەجێی کەن . لەو بوارانەشی کە ئەوروپا تیایدا دواکەوتووە و تەنانەت گیرۆدەی بووە دیسانەوە ئاینی موسڵمانان پێش ١٤٠٠ ساڵ هۆشداری داوە لە خۆپاراستنیان.
یەکێک لەو شتانەی کە پێغەمبەرەکەمان (درودی خودای لێبت ) داوای لێکردووین بەکاری بێنین، کە ئەویش لەپێناو تەندروستبوونی ئێمەدایە (سیواک)ە. کە ئێستا ئەوروپیەکان نەک هەنگاو بەرەو بەکارهێنانی دەنێن بەڵکو هەنگاو بەرەو ئەوەش ئەنێن کە جێگای فڵچەی دەمودانی پێ بگرنەوە.
كۆمه‌ڵه‌یه‌كی چیكی به‌ناوی(Yoni) پڕوپاگه‌نده‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه به‌م شیوه‌یه:
(فڵچه‌ی سروشتی ددان)
پێكهاتووه له كۆمه‌ڵه‌یه‌ك مادده‌ی سورستی سه‌د له سه‌د!!پڕه له كانزا و فیتامینات!!به پێی ووتی كۆمپانیا چیكیه‌كه!!
دواتر سوپرایزه‌كه: ئه‌م (فڵچه سورشتیه) بریتیه له سیواك یان داری دره‌ختی ئه‌راكه Salvadora persica كه ووڵاته عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان چه‌ندین سه‌ده‌یه پێی ئاشنا بوون، پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای لێبێت ڕێنمایی به‌كارهێنانی كردووین!! به‌كارهێنانی به‌ناوبانگ و په‌یوه‌سته به كه‌لته‌ووری ئیسلامی به تایبه‌تی،وه‌ك له فه‌رمووده صه‌حیحه‌كه‌دا هاتووه:
( سیواك پاككه‌ره‌وه‌ی ده‌مه، و ڕه‌زامه‌ندی خوایی پێ به‌ده‌ست دێت)
بوخاری گێراویه‌تیه‌وه له صه‌حیحه‌كه‌ی هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د و نه‌سائی گه‌یاندوویانه
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی:
( ئه‌گه‌ر به قورسم نه‌زانیایه له‌سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌م: ئه‌وا فه‌رمانم پێ ده‌كرد سیواك بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌موو نوێژێك)
بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه
كۆمه‌ڵه‌كه‌ش ووتی ئه‌و سیواكه‌ی كه ده‌فرۆشرێت به نزیكه‌ی 4 یۆرۆ: چه‌ندین سوودی هه‌یه له‌وانه: كار ده‌كات وه‌كو فڵچه و هه‌ویری ددان له یه‌ك كاتدا – پاڕیزگاری ده‌كات له ددانه‌كان – و ده‌یانپارێزێت له كلۆربوون و ڕزین – وسپیكه‌ره‌وه‌یه بۆ ددانه‌كان، وە هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO هانی خەڵکی دەدات بەکاری بهێنن.
سه‌رچاوه:
لینكی بەرهەمەکە:
بەپێی سەرچاوە زانستیەیکان و باورپێکراوەکان سەبارەت بە سوودە زۆرەکانی سیواک ئەمانەیان بۆ دەرکەوتیە :
وەک: دژە بەکتریایە ، دژە کوڕووە، کانزا پێویستەکان بۆ ددان و لیک دابین دەکات، وە پاکەرەوەیەکی بەهێزەو چەندەها بەرهەمی مەعجونی ددانی لێوەدروست دەکرێت.
داری سیواک لە کۆندا بە کارهاتووە بۆ ددان پاک کردنەووە ، وە باوەڕپێکراووە لە لایەن ڕێکخراوی ساخلەمی جیهانی ( World Health Organization) داری سیواک چالاکی پزیشکی زوری هەیە لەسەر ددان ، داری سیواک فەرمانی دژە طاعون، سڕکەر(ئازارکۆژ) ، دژەکرژکردن(دژە تشنج) ، دژە بەکتریا ، دژە کەڕوو ، بە ژەهرکردن و ناوبردنی ئەو میکروبانەی کە زیانی هەیە بۆ ددانەکان(cytotoxic)، دژە پیتاندن(antifertility) ، دژە داخرانی ڕێوڕەوەکانی هەناسە و هەرس (deobstruent) ، دەرماني باوبژە دەركەر لە سك و ڕيخۆڵەدا (carminative) ، زور میز کردن (diuretic) ، بۆ ڕاگرتنی خۆێن بەربوون(Astringent) هەروەها بەکاردێت بۆ چەرەسەرکردنی کێشەکانی دەردانی زەراو و هەودانی جومگەی ڕومانتیزی،
دەردانی کالسیوم و کلوراید بۆ ناو لیک:
سیواک دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی کالسیوم لە ناو لیکدا کە ۲۲ جاران زیاتر دەبیت لە باری ئاسایی و زیادبوونی ڕێژەی کلوراید ٦ جار زیاتر لە باری ئاسایی هەروها دەبێتە هۆی کەم کردنی ph(زیادبوونی ترشی) و ڕێژەی فوسفات لە ناو لیکدا ، بە هۆی ئەم گوڕانکاریانەش باشترین ژینگە بۆ ڕەقبوون و بەهێزبوونی ددانەکان بەرهەمدێت
فەرمانی دژە بەکتریا :
داری سیواک ئەو ماددانەی تیایە کە دژ بە بەکتریای کاریوجێنیکی (cariogenic bacteria)(بەکتریایێکە لەسەر ددان دەژیت) کار دەکات ، دەبێتە هۆی راگرتنی گەشە و راگرتنی ئەو ترشانەی کە ئەم بەکتریایە بەرهەمدێنیت کە زیانی هەیە بۆ ددان ، هەروەها داری سیواک گەشەی ئەم بەکتریایە زیانبەخشانەش ڕادەگریت لەوانە :
1-Streptococcus mutans
2-Lactobacillus acidophilus
3-Aggregatibacter actinomycetemcomitans
4-Porphyromonas gingivalis
5-Haemophilus influenzae
فەرمانی دژە هەوکردن(ضد الٳلتهاب) (antiulcer): داری سیواک فەرمانی دژە ئیثانوڵ (ethanol) هەیە بەمەش وەک فاکتەرێکی پارێزەر کاردەکات دژ بە توشبوون بە هەوکردن(التهاب)
داری سیواک وەک چارەسەر بۆ نەخۆشی کلسترول :
بەکارهێنانی داری سیواک بە بەردەوامی دەبێتە هۆی کەم کردنی چەوریەکان و کولسترول ترایگلیسراید(triglycerides) لە ناو پلازمادا کە ئەمەش دەبیتە پارێزەر لە توشبوون بە ڕەقبوونی دەمارەکانی دڵ (atherosclerosis) (coronary heart disease)
فەرمانی دژە کەڕوو:
داری سیواک دەبێتە هۆی ڕاگرتنی گەشەی کاندیدا ئەڵبیکان (Candida albicans) کە ئەمەش جورە کەڕویەکە لە ناو دەم دا دەژیت و زیانی هەیە بۆ ددان
فەرمانی دژە کرژبوون(ضد التشنج):
لەبەر هەبوونی ماددەی سودیوم-پێنتوباربیتاڵ (sodium pentobarbital) وەک دەرمان بەکاردێت دژ بە کرژبوون(anticonvulsant)
بەکارهێنانی سیواک بۆ بەرهەمهێنانی مەعجونی ددان: فەرموون ئەمەش ناوی ئەو کومپانیانەیە لەگەڵ وەڵاتی بەرهەمهێن کە ماددەکانی سیواک بەکاردێنن بۆ بەرهەمهێنانی مەعجونی ددان :
1- Sarkan toothpaste (UK),
2- Quali-miswak toothpaste (Switzerland),
3-Epident toothpaste (Egypt),
4- Siwak-F toothpaste (Indonesia),
5-Fluroswak miswak (Pakistan),
6- Dentacare Miswak plus (Saudi Arabia)
سەرچاوە
https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC3249923/
Tags
ئیعجاز#
ئیعجازی فەرموودە#
Share This
About Mohamad
ئیعجازی فەرموودە
Labels:
ئیعجاز,
ئیعجازی فەرموودە
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment