د. زاکیر نایک فەرمودەیەکم خوێندەوە لە صەحیحی بو خاری
کەدەیفەرمو قورسترین سزا لە ( قیامەتدا ) بۆ ئەو کەسانەیە کە وێنە دەگرن ، دەزانیت ئەمە بۆ ئێستا گونجاو نییە ، چونکە بۆ هەمو شتێک پێویستت بە ڕەسم هەیە ، ئەهلی حەدیث لەبارەی ئەمەوە چی دەڵێن ؟ حوکمی شەرعی چییە ؟
ئەم برایە پرسیاری کرد دەڵێت بە پێی حەدیثی صەحیحی بوخاری قورس ترین ڕێگا بۆ وێنە گرانە ، ئەمڕۆ ناتوانین وەلاوە بنێین جا چۆن لەم حەدیثە حاڵی ببین ؟
براکەم لێکدانەوەی حەدیسەکە بەم شێوەیە هەڵەیە !
حەدیسەکە دەڵێ چی ؟
ئەو کەسەی ڕەسم دەکێشێت دروست دەکات ( مصور )
سزا دەدرێت ،
وێنە کێشان ( تصویر ) واتا چی تا لێی حاڵی ببین ؟
لەبەر ئەوە جیاوازی لێکدانەوەی لای زانایان هەیە لەوەی ئایا وێنەگرتن حەرامە یان شتێکی تر .
کۆمەڵێک زانا دەفەرمون هەم وێنە هەم ڤیدیۆ هەردوکی حەرامە واتا هەردوکیان حەرامە .
بۆنمونە / شێخ ناسر الدین الا لبانی ــ یەکێکە لە مەزنترین زانایانی سەدەی ڕابردو لە حەدیسدا ( محدث ) ، دەفەرموێت وێنە گرتن و ڤیدیۆ هەردوکیان حەرامن بەپێی تێگەشتنی ئەو .
فتوای شێخ ( ابن باز ) دەفەرموێت وێنە گرتن حەرامە بەڵام ڤیدیۆ ڕێگە پێدراوە .
شێخ ( ابن عثیمین )دەفەرموێت گەر بێت و لە چوار چێوەی
سنوری شەرعی ئیسلامیدا بێت ، ئەوا هەریە لە ڤیدیۆ وێنەگرتن هەردوکیان ڕێگە پێ دراون .
هەر یەکە لەم سێ زانایانە ئەمانە زانای گەورەن زانای بەتوانان الحمد اللە ، وە ڕێزدارن لام ،
بەڵام پەروەردگار لە قورئاندا دەفەرموێت : –
فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ . سورەتی النحل ئایەتی ٤۳
واتا لەکەسانی خاوەن زانست بپرسن ئەگەر شتێکتان نەزانی.
ئەوانە زانای گەورەی حەدیسن .
بەڵام وێنەگرتن فۆتۆ گراف )زانستێکە .
وێنە گرتن ئەوان دەڵێن چی ، دەڵێن بەپێی وتەی پەیامبەر د.خ هەبووە .
ئەمڕۆ لە زمانی عەرەبیدا بۆوشەی ( فۆتۆگراف ) وشەی ( تصویر ) بەکار دێت ، بەڵام لە سەردەمی پێغەمبەر د.خ فۆتۆ گرافی نەبووە ، وێنە کێشان هەبووە ، زانایان دەڵێن چونکە وشەی ( تصویر ) ئاماژەی بۆ کراوە وەمبۆ فۆتۆگرافیش تصویر بەکار دێت واتا وێنە گرتن حەرامە .
زمان بەردەوامە لە گەشە کردنە . سەرەتا دەبێت بزانین کە چی لە ئیسلامدا حەرام کراوە ئەوە گرنگترە لە وشە کە پێشتر بۆ چی شتێک بەکار هێنراوە ئەو کاتە ،
مادام ئەو کاتە وێنە گرتن نەبووە ناتوانی بەدڵنیاییەوە بڵێی وشەی تصویر واتا فۆتۆگراف چون ئەمڕۆ بە فۆتۆگراف دەڵێن تصویر ، زۆربەی وشەکان . بۆنمونە
بەتێپەڕبونی کات بەردەوام بون لەگۆڕان .
ئەو زانایانەی کە پێیان وایە وێنەگرتن ڕێگە پێدراوە دەڵێن چی ؟ دەڵێن ئەوەی پێغەمبەر د.خ حەرامی کردووە وێنە کێشان بووە . من ئەو زانایانە ناڵێم کە لایان داوە لە قورئان و حەدیث و دەڵێن هەمو شتێک ڕێگە پێ دراوە .
بەڵکو باسی زانا ڕاستەکان دەکەم باسی ڕا جیایی نێوان زانا ڕاستەقینەکان لەسەر سوننە ت دەکەم .
کە دەڵێن ئەوەی کە پەیامبەر د.خ حەرامی کردووە ئەوەیە کە بە دەست دەکێشرێت . حەدسەکەش دەڵێ ئەو کەسەی تصوری دەکات وێنە دەکێشێت ، پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا داوایان لێ دەکات کە ڕۆح بکەن بە بەریاندا بەڵام ناتوانن .
بۆیە کێشانی وێنەی گیان لەبەران ، ئاژەڵ و مرۆڤ ..حەرامە .
لە فۆتۆگرافیدا چی ڕودەدات ؟ فۆتۆ گرافی شتێک نییە جگە لەبەر گرتنەوەیەک ( پەرچەکردار ) کە دەخرێتە سەر پەڕەیەک ، پەیامبەر د.خ هەرگیز ڕێگری نەکردووە لە
هاوەڵان کەسەیری ئەو وێنانە بکەن کە هاتون بەخەیاڵیاندا.
هەرگیز ڕێگری لێ نەکردون کە سەیری ئاوێنە بکەن ،
سەیر کردنی ئاوێنە خۆی لەبەر گرتنەوەیەکە ( پەرچەکردارێکە ) حەرام نییە . بەڵام
ئەگەر فۆتۆگراف بۆ کاری خراپ بەکار بهێنرێ وەک و( پەیکەر ) و ( بت ) پەرستنی ئەوە حەرامە .
یان بۆ فۆتۆگرافی ـ وێنە و ڤیدیۆی بەدرەوشتی ، یان بۆ دروست کردنی پەیکەری کەسێک کە سەردەکێشێ بۆ بت پەرستی حەرامە ،
کەواتە فۆتۆگرافی بۆ کاری پێویست ئاساییە ، بەڵام بەکار هێنانی بۆ مەبەستی خراپ ئەوە حەرامە .
هەندێ زانا هەیە وەک شێخ ابن باز دەفەرموێت وێنە گرتن حەرامە بەڵام ڤیدیۆ ڕێگە پێدراوە . لە مەیدانی میدیادا
دەزانین کەوا ڤیدیۆش هەر ڕەسم گرتنە لەشێوەی وێنەی جوڵاو بەخێرایی ۲٥ فلیم لە چرکەیەکدا یان ۲٤ فیلم لە چرکەیەکدا .
کاتێ وێنەیەک بە خێرایی ۲٤ بۆ ۲٥ فیلم لە چرکەیەکدا دەجوڵێنی وێنەی جوڵاو ڤیدیۆ دروست دەبێت .
ئەوەی دەڵێ وێنە حەرامە بەڵام ڤیدیۆ ئاساییە ، یان بەپێچەوانەوە . ئەوەی وا دەڵێت وەک و ئەوە وایە بڵێی بیرە ئاساییە و ویسکی حەرامە ، یان بڵێ ویسکی ئاساییە بیرە حەرامە . چونکە ویسکی بڕێکی زیاتری کهولی تێدایە بە بەراورد بە بیرە ، ڕێگە بە بیرە بدەین بەویسکی نا !
بەڵام لۆژیکە ڕێ بەبەشێکی بچوک بەیت و بەبەراورد بەوە ڕێگری لە شتێکی گەورە تر بکەیت ، گرتەی ڤیدیۆیی و وێنە،
ڤیدیۆ وە شانێکی تازە ترو بەرز ترە بۆ وێنە لەچاو فۆتۆگرافی ،
لەبەر ئەوە دەڵێم ئەوانە زانای گەورەن بەڵام بەهۆی
زانیاری زانستی کە ڕەنگە نە گەشتبێتن بە کەسێکی زانست خواز ، لەبەر ئەوە زیاتر بڕوام بە فتواکەی شێخ ( ابن عثیمین ) کە دەفەرموێت هەریەکە لەوێنەو ڤیدیۆ لەهەندێ حاڵەتی تایبەتی و شەرعیدا ڕێ پێدراون . بەڵام
دروست کردنی قاڵب و وێنەی ناو چوار چێوەی قەبارە جیاواز و پاراستنی وێنەی کەسانی بەناوبانگ حەرامن .
کە سەر دەکێشێ بۆ بت پەرستی .
بۆیە من زیاتر لەگەڵ ئەو زانایەم وە ک شێخ ( ابن عثیمین ).
وێنە گرتن بەم شێوەیە حەرام نییە ، بەڵام بەکارهێنانی بە مەبەستی خراپ ئەوە حەرامە .
هیوا دارم وەڵامی پرسیارەکەتم دابێتەوە .
د.زاکیر نایک
لینکی ڤیدیۆ بەژێرنووسی کوردی لە چەنالی پەیچ کەتیایە د.زاکیرنایک وەڵامی ئەم پرسیارەدەداتەوە
No comments:
Post a Comment