Post Top Ad
Your Ad Spot
Wednesday, 18 April 2018
Home
گومان
گومانی فه‌رمووده
گومانی قورئان
گومانی مێژووی ئیسلام
بۆچی خودا کەسانی ناتەواو و ناتەندروست دروست دەکات
بۆچی خودا کەسانی ناتەواو و ناتەندروست دروست دەکات
بۆچی خوا هه‌موو خه‌ڵکی به ته‌ندروستییه‌کی باشه‌وه نه‌هێنایه دوونیا ؟
بۆچی مناڵی ناته‌واو و که‌مئه‌ندام بوونیان هه‌یه؟؟؟
ئه‌م گومانه ده‌کرێ له هه‌ردوو ڕووی لۆژیکی و ئایینیه‌وه شیکاری بۆ بکه‌ین.
سه‌ره‌تا له ده‌می خۆیانه‌وه کەبێباورانن:
باسکردنی خراپه -مناڵی ناته‌واو- به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی چاکه -مناڵی له‌شساغ-، که‌وایه بۆچی کاکی بێ‌دین نهێنی کرداره چاکه‌کان -کە مناڵی له‌شساغ- له‌یاد ده‌کات له‌کاتێکدا ئه‌وان زیاتر ؟
دواتر ئەگەر بێ دینی ڕاست بوایه ئه‌وا هه‌رگیز لە بوونی مناڵی که‌مئه‌ندام و ناته‌واوی جه‌سته‌یی حاڵی نه‌ده‌بویت، چونکه ئێمه نه‌وه‌ی جیهانێک ده‌بووین که نە چاکه و ڕاستی نه هه‌ڵه و که‌موکوڕی تێدا نه‌ده‌بوو، هه‌ر ئه‌مه‌یشه که‌وا (ڕیچارد داوکینز- Richard Dawkins)ی سه‌رمه‌شقی بێ دینانی سه‌رده‌م دانانی پێداناوه کاتێک ده‌ڵێت: گه‌ردوون له ڕاستیدا بێ دیزاین، بێ مه‌به‌ست، بێ چاکه و خراپه‌یه”.
The universe we observe has precisely the properties we should expect if there is, at bottom no design, no purpose, no evil and no good.
River out of Eden, p.131-132٫
که‌وایه قسه‌کردن له‌باره‌ی چاکه و خراپه خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرایه له‌سه‌ر پووچی خه‌یاڵی ئیلحاد بۆ “بوون”.
ئینجا بوونی مناڵی ناته‌واو له ڕووی بیرکارییه‌وه بێ دینی له‌بن دێنێ، دەزانی بۆچی؟؟
چونکه ئه‌گه‌ر بوونی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی ته‌نیا سوتفه‌یه‌ک و په‌رسه‌ندنێکی کوێرانه بێت، ئه‌وا نە هیچ مرۆڤێکی ته‌واو و ته‌ندروست په‌یدا ده‌بوو، نه هیچ بوونه‌وه‌رێکی که‌م په‌ره‌سه‌ندوو یان میکڕۆبێک، ته‌نانه‌ت به‌شێکی خانه‌یه‌ک، بگره تاکه ئه‌نزیمێکیش.!
ئه‌گه‌ر گه‌ردوون به‌ته‌واوی بگۆڕێت بۆ بەرمیلێک ترشی ئه‌مینی و ئه‌و به‌رمیله‌ش ملیاران ساڵ ته‌مه‌نی بێت، ئه‌وا هه‌رگیز تاکه ئه‌نزیمێکی تایبەتمه‌ند وه‌دی نایه‌ت، ئه‌مه جگه له‌و هه‌زاران ئه‌زیم و پڕۆتینەی تایبه‌تمه‌ند که له نزمترین بوونه‌وه‌ری زیندوودا ده‌بینرێ و بوونیان هەیە.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه که بێ دینی ناسراو (فرێدریک هۆیل – Fredrick Hoyle) دانی پێداناوه کاتێ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ری ده‌ستکه‌وتنی کۆمه‌ڵێک ئه‌نزیم بۆ ساده‌ترین خانه‌ی زیندوو ده‌کاته ١٠ به توانی ٤٠٬٠٠٠، له کاتێکدا ژماره‌ی گه‌رده‌کانی ته‌واوی گه‌ردوون له ١٠ بەتوانی ٨٠ تێ ناپه‌ڕێت.
ته‌نانه‌ت گریمانه‌ی ده‌رکه‌وتنی له‌پڕ و سوتفه‌ی سیسته‌مێکی ڕێکخراو بۆ خانه‌یه‌کی زیندوو له سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ژیانی سه‌رزه‌مینی جۆرێکه له وڕێنه‌کردن.
Sir Fredrick Hoyle and Chandra Wickramasinghe, Evolution from Space (New York: Simon & Schuster, 1984), p. 148.
ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌یه که بێ دین (فڕانسیس کریک – Francis Crick) پێی گه‌یشتووه، و له کتابەکهیدا به‌ناوی “خودی ژیان:بنچینه و سروشته‌که‌ی – Life Itself: Its Origin and Nature” دا ده‌ڵێت: ده‌رکه‌وتنی یه‌ک پڕۆتینی ساده جۆرێکه له مه‌حاڵ که ده‌گاته ١٠ به‌توانی ٢٥٠، له کاتێکدا ژماره‌ی گه‌رده‌کانی ته‌واوی گه‌ردوون له ١٠ بەتوانی ٨٠ تێ ناپه‌ڕێت، ئه‌مه بۆ پڕۆتینێکی ساده، که ساده‌ترین بوونه‌وه‌ری زیندوو هه‌زاران پڕۆتینی له خۆ گرتووه.
له کۆتایدا کریک ده‌ڵێت: “وه‌کو که‌سێکی خاوه‌ن پله و پڕچه‌ک به زانست ئێستا ده‌توانم دان به جۆرێک له لۆژیک دابنێم که ده‌رکه‌وتنی ژیان موعجیزه‌یه”.
زانستیش پێمان دەڵێت:
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و ناته‌واوییه جه‌سته‌ییانه جۆرێکن له کێشه و هه‌ڵه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراو له هه‌ندێک له بنچینه نایترۆجینییه‌کان -که ڕه‌نگه بنچینه‌یه‌ک بێت له‌و ٣ ملیار بنچینه‌یه‌ی له‌ناو خانه‌دا هه‌یه-. ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش به‌هۆی چه‌ند هۆکارێکی مرۆکرده‌یی ڕووده‌ده‌ن له‌وانه پیس کردنی ژینگه و ده‌رمانه‌کانی دژە دووگیانی و مادده پارێزه‌ره‌کانی ناو خواردنه‌کان.
جگه له‌وانه‌ش ده‌زانین که‌وا ئه‌و ئامێره تیشکده‌رانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی پزیشکی بەکاردەهێنرێن وه‌کو (X-ray, MRI, CT scan…) توانای ڕودانی بازدانیان هه‌یه له ڕیزبه‌ندی “DNA”، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه بە دروستکردنی جینی ناته‌واو که سه‌رده‌کێشێ بۆ په‌یدابوونی مناڵی ناته‌واوی جه‌سته‌یی.
ده‌شزانین که‌وا تیشکی نه‌وه‌وی به چه‌ند قات له‌مانه‌ی سه‌رەوه کاریگه‌ری هه‌یه له‌سەر هه‌مان مه‌سەله.
ته‌نانه‌ت جگەرەکێشان و ماددە کهولییەکان و تیشکی خۆریش -بە ڕێژەیەک- کاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ڕووداوی بازدان..
ئێستا جێی خۆیەتی بەبیریان بهێنینەوە کە به‌پێی تێگه‌یشتنی ئێوه‌ی بێ دین بێت ئه‌وه سروشت و مرۆڤه به‌رپرس له‌و که‌مووکوڕی و ناته‌واویانه، نەوەکو پەروەردگاری جیهانیان.!
له‌به‌رئه‌وه کاکی بێ دین ئاگاداربه و بزانه که به‌رله‌وه‌ی گومانێک بڵاو بکه‌یه‌وه پێویسته سه‌ره‌تا واز له بێ دینی بێنی.
ئێستا با بێینه سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م گومانه له ڕووی ئایینیه‌وه:
خراپه و ناته‌واوی له ژیاندا بوونان هه‌یه، چونکه ئێمه له ژیانێکی تاقیکاری داین، و له‌م ژیانه‌شدا شتگه‌لێکی نا ڕوون هه‌ن که ئافرێنه‌ری گه‌ردوون هه‌ر خۆی ئاگاداره پێیان، وه‌کو ده‌فه‌رموێت:(هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلا أُولُو الأَلْبَابِ) آل عمران، ٧.
هه‌روه‌کو “دیکارت” له کتێبی (ڕامانه‌کان و هه‌ندێ نوسینی میتافیزیکی) دا ده‌ڵێت: هیچ هۆکارێکم نییه که به‌هۆیه‌وه لۆمه بکه‌م و بڵێم بۆچی خوا توانایه‌کی به‌هێزتری پێ نه‌به‌خشیوم بۆ تێگه‌یشتن، یان بڵێم ڕوناکییه‌کی زیاتری پێ نه‌داوم له‌وه‌ی وا هه‌مه، له‌به‌رئه‌وه شتێکی سروشتییه که شتگه‌لێک به نه‌زانراوی بمێننه‌وه به‌هۆی سنورداری تێگه‌یشتنه‌وه، ئاساییه که ناڕوون بن له ئاست تێگه‌یشتنی سنورداری دروستکرتوهکان”.
Descartes, R., Meditations and Other Metaohysical Writings, p.49.
دوای ئەوه، هه‌موو که‌موو کوڕییه‌ک له ماڵ و مناڵ و جه‌سته و به‌روبووم که په‌روه‌ردگار وه‌کو ئاگادارییه‌ک به‌سه‌ر به‌نده‌کانیدا ده‌هێنێت، مه‌به‌ست لێی تاقیکردنه‌وه‌یانه تاوه‌کو ده‌ربکه‌وێت که تا چه‌ند ئارام ده‌گرن و ئه‌م ناته‌واوییه بێداریان ده‌کاته‌وه له‌ئاست ناسین و هۆکارێک دەبێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای په‌روه‌رێنی کارزان، هه‌روه‌کو ده‌فه‌رموێت:(وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ وَنَقْصٍ مِنَ الأَمْوَالِ وَالأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ) البقرة، ١٥٥.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه ئارامیان گرت له‌سه‌ر ئه‌و ناڕه‌حه‌تیانه، ئه‌وه په‌روه‌ردگار موژده‌ی پێداون که‌وا ده‌یانخاته ژێر میهری بێ سنووری خۆی و له ڕێنمویی کراوان هه‌ژماریان ده‌کات، بێ گومان هه‌ر ئه‌وانه‌یشن براوه‌کانی به‌ر قاپێی په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌کو ده‌فه‌رموێت:(أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ) البقرة، ١٥٧.
ناته‌واوی و که‌مئه‌ندامی له گۆشه‌یه‌کی تره‌وه گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر که‌ماڵ و بێ هاوتایی و توانا‌و دەسەڵاتی ڕەهای پەروەردگار، به‌و پێیه‌ی گه‌ر ناته‌واوی نه‌بوایه ئه‌وا هه‌رگیز پێشبینی و خه‌یاڵی که‌ماڵ مان نه‌ده‌کرد.
وه‌کو ده‌ڵێن:(دژ جوانی دژه‌که‌ی ده‌رده‌خات، و به‌هۆی دژه‌کانه‌وه شته‌کان ڕوون ده‌بنه‌وه).
به‌کورتی:
ناته‌واوی جه‌سته‌یی تاقیردنه‌وه‌یه‌کی ئیلاهییه هه‌م بۆکه‌سی توشبوو هه‌م بۆ که‌س و کار و کۆمه‌ڵگایش که چۆن له‌م که‌سه ده‌ڕوانن و هه‌ڵوێستیان ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له دواجاردا ده‌بێته ڕه‌حمه‌تێک که له ڕێیه‌وه ڕازی بوونی په‌روه‌ردگار و میهری بێ سنووری لێوه وه‌ده‌س دێت.
Tags
گومان#
گومانی فه‌رمووده#
گومانی قورئان#
گومانی مێژووی ئیسلام#
Share This
About Mohamad
گومانی مێژووی ئیسلام
Labels:
گومان,
گومانی فه‌رمووده,
گومانی قورئان,
گومانی مێژووی ئیسلام
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment