Post Top Ad
Your Ad Spot
Saturday, 21 April 2018
نهێنییه‌كانی ژماره حه‌وت
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاستییانه‌ی خواره‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند نهێنییه‌كی ژماره حه‌وت له قورئان و له‌گه‌ردوون....
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاستییانه‌ی خواره‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند نهێنییه‌كی ژماره حه‌وت له قورئان و له‌گه‌ردوون و له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم )دا ده‌ژین، پرسیارده‌كه‌ین ئایا ڕێكخستنی تۆكمه‌ی ئه‌م ژماره‌یه له قورئانی پیرۆزدا له ڕێگه‌ی رێككه‌وته‌وه‌یه یان له به ته‌قدیرو فه‌رمانی خوای گه‌وره‌یه؟
هه‌روه‌ك چۆن خوای به‌دیهێنه‌ر فه‌زلی هه‌ندێك پێغه‌مبه‌رانی دوا به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا و ده‌فه‌رموێت (تِلْكَ الرُّسُلُ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ مِّنْهُم مَّن كَلَّمَ اللّهُ وَرَفَعَ بَعْضَهُمْ دَرَجَاتٍ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ) (البقرة: 2/253)
وه هه‌روه‌ك چۆن خوای گه‌وره فه‌زلی هه‌ندێك شه‌وی داوه به‌سه‌ر هه‌ندێك شه‌وی دیكه‌دا‌و له‌باره‌ی شه‌وی قه‌دره‌وه ده‌فه‌رموێت :( إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ * وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ * لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ * تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ * سَلَامٌ هِيَ حَتَّى مَطْلَعِ الْفَجْرِ) (القدر: 97/1-)
هه‌روه‌ك چۆن فه‌زلی هه‌ندێك مانگی داوا به‌سه‌ر مانگه‌كانی دیكه‌ی ساڵدا، بۆ نموونه مانگی ڕه‌مه‌زان، ده‌فه‌رموێت: (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ) [البقرة: 2/185]. هه‌روه‌ها فه‌زڵی به‌هه‌ندێك مزگه‌وت داوه، وه‌ك مزگه‌وتی (المسجد الحرام والمسجد الأقصى) و ده‌فه‌رموێت : (سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ) [الإسرا‌ء: 17/)
هه‌روه‌ها فه‌زڵی هه‌ندێك شوێنی داوه به‌سه‌ر شوێنانی دیكه‌دا، بۆ نموونه مه‌ككه‌ی پیرۆز، ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكاً وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ) [آل عمران: 2/96]
به‌هه‌مان شێوه خوای گه‌وره فه‌زڵی هه‌ندێك سوره‌تی به‌سه‌ر هه‌ندێك سوره‌تی دیكه‌دا داوه، گه‌وره‌ترین سوره‌ت له قورئانی پیرۆزدا سوره‌تی (الفاتحه)یه، ئایه‌ته‌كورسیش گه‌وره‌ترین ئایه‌تی قورئانه. سوره‌تی (الاخلاص) به به‌قه‌ده‌ر سێبه‌شی قورئانه، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) به‌م شێوه‌یه پێی ڕاگه‌یاندووین.
ئه‌گه‌ر ئێستا پرسیار بكه‌ین ده‌رباره‌ی زمانی ژماره له قورئانی پیرۆزدا، بیربكه‌ینه‌وه له ژماره‌كانی ناو قورئان و له واتا‌و ئاماژه‌ی هه‌ر ژماره‌یه‌ك بكۆڵینه‌وه ، ئایا خوای گه‌وره فه‌زڵی ژماره‌یه‌كی داوه به‌سه‌ر گشت ژماره‌كانی دیكه‌دا؟ . بێگومان له قورئانی پیرۆزدا ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه زۆر تایبه‌تمه‌نده له‌دوای ژماره یه‌كه‌وه ژماره حه‌وته! ئه‌م ژماره‌یه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه له په‌رستشه‌كانی موسڵمانان و له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)دا‌و له‌گه‌ردوون و له مێژووشدا .... هتد.
به‌ڵام ئایا نهێنییه‌كانی ئه‌م ژماره‌یه چین؟ بۆچی له‌زۆر بۆنه‌و مه‌به‌ستی قورئانیدا باسكراوه؟ با له‌م به‌راورده‌ی نێوان گه‌ردوون و قورئانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین.
بینای گه‌ردوونی وبینای قورئان و ژماره حه‌وت
ئه‌م گه‌رودوونه فراوانه‌ی له ده‌ورمانه، به‌هه‌موو به‌شه‌كانی و مه‌جه‌ره‌و هه‌ساره‌كانیه‌وه.. چۆن به‌شه‌كانی پێكه‌وه‌به‌ستراون و پێكه‌وه به‌ندبوون ؟ له حیكمه‌ت و دانایی خوای گه‌وره‌یه، كه یاسا ماتماتیكییه گونجاوه‌كانی بۆ خۆگرتن و پێكه‌وه‌به‌ندبوونی ئه‌م گه‌ردوونه هه‌ڵبژاردووه، یه‌كێك له‌م یاسایانه یاسای هێزی ڕاكێشانی گه‌ردوونییه، ئه‌م یاسایه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی شیده‌كرێته‌وه، كه بۆچی زه‌وی به‌ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه‌و مانگ به‌ده‌وری زه‌ویدا ده‌سوڕێته‌وه....، ئه‌مه سه‌باره‌ت به به‌دیهێنراوه‌كانی خوای گه‌وره، ئه‌ی چی سه‌باره‌ت به وته‌كانی خوای گه‌وره؟
بۆ ئه‌وه‌ی بیر له گه‌وره‌یی خوای گه‌وره بكه‌ینه‌وه، كه هیچ سنوورێكی نییه، پێویسته سه‌یری قورئانی پیرۆز بكه‌ین، كه وه‌ك ئه‌وه‌ی بینایه‌كی تۆكمه‌یه له وشه‌و پیت و ئایه‌ت و سوره‌ته‌كان، خوای گه‌وره ئه‌م دروستكراوه گه‌وره‌یه‌ی به چه‌ندین یاسای موعجیزه‌یی رێكخستووه و پێكهێناوه.
كه‌واته به‌دیهێنه‌ری گه‌رودوونه، كه قورئانی ناردووه‌ته‌خواره‌وه، حه‌وت ئاسمانه‌كه‌ی پێكهێناوه‌و قورئانیشی پێكهێناوه، هه‌روه‌ك ده‌بینین له چوارده‌ورماندا ژماره حه‌وت ئاماژه‌و واتای زۆری هه‌یه له گه‌ردوون و له ژیاندا، به‌هه‌مان شێوه له قورئانیشدا یاسایه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره حه‌وت ده‌بینین، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی تاكوته‌نهایی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه قورئانیش هه‌ر په‌رتوكی ئه‌و خوایه‌یه.
بۆچی ویستی خوای گه‌وره له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ژماره حه‌وت بوو؟
ئه‌م ژماره‌یه خاوه‌نی واتای زۆره له‌گه‌ردوونداو له قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)دا‌و ته‌نانه‌ت دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌یه له قورئاندا به‌یاساوڕێسایه‌كی زۆر تۆكمه‌یه، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه ڕاستییه پێشكه‌شده‌كات. هیچ كتێبێك نییه له‌م دنیایه‌دا ژماره حه‌وت تێیدا به‌یاسایه‌كی هاوشێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی قورئانی پیرۆز دووباره‌بووبێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌ڵگه بێت بۆ هه‌ر شتێك ئه‌وه به‌ڵگه‌ی گرنگیی ئه‌م ژماره‌یه‌یه و ئه‌م ژماره‌یه گه‌واهیی له‌سه‌ر تاك و ته‌نیایی خوای میهره‌بان ده‌دات.
كاتێك ده‌زانین، كه یاسای گه‌ردوونیی له‌سه‌ر ژماره حه‌وت بنیاتنراوه و ڕاوه‌ستاوه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه هه‌مان ژماره به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێكخراو‌و یاسایی له په‌راوێكدا كه پێش 14 سه‌ده دابه‌زیوه دووباره‌ده‌بێته‌وه، ئه‌م لێكچوونه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، كه به‌دیهێنه‌ری گه‌ردوون هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه، كه قورئانی ناردووه‌ته‌خواره‌وه.
ژماره حه‌وت له‌گه‌ردووندا:
كاتێك خوای گه‌وره ئه‌م گه‌ردوونه‌ی خه‌لقكرد، ژماره حه‌وتی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاسمانه‌كان حه‌وت بێت و ژماره‌ی زه‌وییه‌كانیش حه‌وت بێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْماً) [الطلاق: 65/12].
ته‌نانه‌ت، گه‌رد، كه به‌یه‌كه‌یه‌كی بنچینه‌یی له پێكهێنانی گه‌ردووندا داده‌نرێت، له حه‌وت چینی ئه‌لكترۆنی پێكهاتووه‌و ناكرێت له‌وه‌زیاترنێت. هه‌روه‌ها ژماره‌ی ڕۆژه‌كانی هه‌فته حه‌وتن و ژماره‌ی هێما مۆسیقییه‌كان حه‌وتن‌و ژماره‌ی ڕه‌نگه‌به‌چاوبینراوه‌كانی په‌لكه‌زێڕینه حه‌وتن، پێویسته ئه‌وه‌شمان له‌بیربێت، كه زانایان تازه‌كی ئه‌وه‌یان بۆده‌ركه‌وتووه، كه گۆی زه‌وی له‌حه‌وت چیت پێكهاتووه!
ژماره حه‌وت له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم)
ئه‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) زۆرن، كه ژماره حه‌وت هه‌ل و به‌ختی ده‌ركه‌وتنی تیایاندا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ گرنگیی ئه‌م ژماره‌یه‌و زۆریی واتا‌و نهێنییه‌كانی.
كاتێك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) باسی له‌وكاروكرده‌وانه‌كردووه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ره‌و دۆزه‌خ و ئاگر ده‌به‌ن، حه‌وت جۆری دیاریكردووه ده‌فه‌رموێت (اجتنبوا السبع الموبقات....) [البخاری ومسلم]
كاتێك باس له‌و كه‌سانه ده‌كات،كه خوای گه‌وره له ڕۆژی دوایدا ده‌یانخاته ژێر سێبه‌ری خۆیه‌وه حه‌وت پۆلی دیاریكردووه و ده‌فه‌رموێت (سبعة يُظلّهم الله في ظلِّه يوم لا ظلَّ إلا ظلُّه...) [البخاري ومسلم].
كاتێك باسی زوڵم و بردنی شتێك له زه‌وی به‌ناهه‌ق ده‌كات، ژماره حه‌وت ده‌كاته هێما بۆ سزای ڕۆژی دوایی و ده‌فه‌رموێت (صلی الله علیه وسلم): (مَنْ ظَلَمَ قَيْدَ شِبْرٍ مِنَ الأرضِ طُوِّقَهُ مِنْ سَبْعِ أراضين) [البخاري ومسلم].
كاتێك پيغه‌مبه‌رمان(صلی الله علیه وسلم) هه‌واڵی گه‌وره‌ترین سوره‌تی قورئانی پێڕاگه‌یاندووین، ده‌فه‌رموێت: (الحمدُ لله ربِّ العالمين هي السَّبْعُ المثاني والقرآن العظيم الذي أوتيتُه) [رواه البخاري].
سه‌باره‌ت به سوجده ده‌فه‌رموێت (صلی الله علیه وسلم) ، كه خوای گه‌وره فه‌رمانی پیكردووم، كه له‌سه‌ر حه‌وت ئه‌ندامی له‌شم سوجده به‌رم و ده‌فه‌رموێت: (أُمرت أن أسْجُدَ على سَبْعَةِ أَعْظُم).
ئه‌گه‌ر سه‌گ ده‌می خسته‌ناو جامێكی خواردنه‌وه، شتن و وبسمیلكردنی ئه‌و جامه ده‌بێت حه‌وت جار بێت و جارێكیان به خۆڵ بێت.
كاتێك باس له قورئانی پیرۆز ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی بۆ ژماره حه‌وت له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆزدا دروستكردووه‌و ده‌فه‌رموێت: (إن هذا القرآ‌ن أُنزل على سبعة أحرف) [البخاري ومسلم].
ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، كه قورئان له‌سه‌ر یاسایه‌كی حه‌وتیی تۆكمه ده‌ڕوات، والله تعالی أعلم.
پێغه‌به‌ر(صلی الله علیه وسلم) باسی له دۆزه‌خ كردووه له‌ڕۆژی دواییدا و ده‌فه‌رموێت: (يُؤتَى بِجَهَنَّم يومئذٍ لَها سبعون ألفَ زمام) [رواه مسلم].
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) حه‌وت جار په‌ناده‌گرێت به‌خوای گه‌وره له سزای دۆزه‌خ و ده‌فه‌رموێت : (اللهمَّ أَجِرْنِي مِنَ النَّارِ) [رواه النَّسَائي].
له‌باره‌ی هۆكانی شیفاو چاره‌سه‌ره‌وه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) پێی ڕاگه‌یاندووین، كه حه‌وت جار بڵێین : (أعوذُ بالله وقدرته من شرِّ ما أجد وأحاذر) [رواه مسلم].
هه‌تا كاتێك باس له‌خواردن ده‌كرێت، ئاماده‌بوونی ژماره حه‌وت ده‌بینین، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من تصبَّح كلَّ يوم بسبع تَمرات عجوة لم يضرَّه في ذلك اليوم سمٌّ ولا سِحْرٌ) [البخاري ومسلم]. (هه‌ر كه‌سێك به‌یانی به خواردنی حه‌وت ده‌نكه خورمای عه‌جوه به‌یانی ده‌ستپێكرد، ئه‌وا ئه‌و رۆژه نه هیچ ژه‌هرو نه‌هیچ سیحرێك زیانی پێناگه‌یه‌نێت )
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ڕۆژووگرتن له‌ڕێی خوای گه‌وره، ده‌بینین خوای گه‌وره پاداشتێكی زۆری بۆ ئه‌و كه‌سه به‌رۆژووه ئاماده‌كرووه، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ما من عبدٍ يصوم يوماً في سبيل الله إلا باعَدَ الله بذلك اليوم وجهَهُ عن النار سبعين خريفاً) [البخاري ومسلم].
كاتێك یه‌كێك له‌هاوه‌ڵان پرسیاریان له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كرد، ده‌رباره‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ده‌بێت قورئانی تێدا خه‌تمبكات، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی : (فاقرأه في سَبْعٍ ولا تَزِدْ على ذلك) [البخاري ومسلم].
به‌هه‌مان شێوه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) حه‌فتا جار ئیستغفاری ده‌كرد، ده‌رباره‌ی چه‌ندجاركردنی پاداشت ده‌یفه‌رموو: (كلُّ عملِ ابنِ آدمَ يضاعف الحسنة بعشر أمثالها إلى سبع مئة ضعف) [رواه مسلم].
ده‌رباره‌ی په‌نابردن بۆخوای گه‌وره به‌مه‌به‌ستی لاچوونی خه‌موپه‌ژاره، پیغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) حه‌وت جار ئه‌م ئایه‌ته‌ی دووباره ده‌كرده‌وه: (حَسْبِيَ اللّهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ) [التوبة: 9/129].
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین ژماره حه‌وت، ئه‌و ژماره‌یه‌یه، كه زۆرترین تایبه‌تمه‌ندیی هه‌یه له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌م فه‌رموودانه‌و چه‌ندانی دیكه‌ش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به تایبه‌ت باسی له‌م ژماره كردووه جیاواز له‌هه‌موو ژماره‌كانی دیكه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی گرنگیی ئه‌م ژماره‌یه‌وه بووه. حه‌وت ئه‌و ژماره‌یه‌یه، كه زۆرترین جار دووباره‌بووه‌ته‌وه له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ردا(صلی الله علیه وسلم) هه‌روه‌ها ئه‌و ژماره‌یه‌یه، كه زۆرترین دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌یه له قورئاندا (جگه له ژماره یه‌ك) به‌هه‌مان شێوه ئه‌و ژماره‌یه‌یه، كه زۆرترین دووپاتبوونه‌وه‌ی له گه‌ردووندا هه‌یه.
ژماره حه‌وت و حه‌ج
هه‌موومان ده‌زانین، كه حه‌جكردن روكنی پێنجه‌مه له روكنه‌كانی ئیسلام، له‌م په‌رسته‌شه‌دا موسڵمانان حه‌وت جار به‌ده‌وری ماڵی خوادا ته‌واف ده‌كه‌ن، و حه‌وت جاریش سه‌فاو مه‌روا ده‌كه‌ن.
ژماره حه‌وت له چیرۆكه قورئانییه‌كاندا
باسكردنی ژماره حه‌وت له چیرۆكه قورئانییه‌كاندا دووباره‌بووه‌ته‌وه، پێغمبه‌ر نوح سه‌لامی خوای لێبێت، گه‌له‌كه‌ی بانگده‌كات بۆ بیركردنه‌وه و تێفكرین له خوای گه‌وره‌ی به‌دیهێنه‌ری حه‌وت و ئاسمان و زه‌وییه‌كان و پێیان ده‌فه‌رموێت: (أَلَمْ تَرَوْا كَيْفَ خَلَقَ اللَّهُ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقاً) [نوح: 71/15]. پێغه‌مبه‌رمان یوسف سه‌لامی خوای لێبێت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م ژماره‌یه خه‌ونه‌كانی پاشای میسری لێكدایه‌وه و چه‌ند جارێك باسی ئه‌م ژماره‌یه له سوره‌تی (یوسف)دا دووباره‌بووه‌ته‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَى سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنبُلاَتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ يَا أَيُّهَا الْمَلأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِن كُنتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ) [يوسف: 12/43].
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنبُلاَتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَّعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ * قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَباً فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِي سُنبُلِهِ إِلاَّ قَلِيلاً مِّمَّا تَأْكُلُونَ * ثُمَّ يَأْتِي مِن بَعْدِ ذَلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلاَّ قَلِيلاً مِّمَّا تُحْصِنُونَ) [يوسف: 12/46ـ48].
هه‌روه‌ها ژماره حه‌وت له سزادانی گه‌له‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر هود سه‌لامی خوای لێبێت هاتووه، كه خوای گه‌وره ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی بۆ هۆزی عاد ناردووه، خوای گه‌وره بایه‌كی بۆ ناردن و ده‌فه‌رموێت: (وَأَمَّا عَادٌ فَأُهْلِكُوا بِرِيحٍ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍ * سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍ وَثَمَانِيَةَ أَيَّامٍ حُسُوماً) [الحافة: 69/6 – 7].
له چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر موسی سه‌لامی خوای لێبێت، ژماره حه‌فتا، كه له‌چه‌ندجاره‌كانی ژماره حه‌وته هاتووه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:( وَاخْتَارَ مُوسَى قَوْمَهُ سَبْعِينَ رَجُلاً لِّمِيقَاتِنَا) [الأعراف: 7/155].
له‌باسكردنی هاوڕێیانی ئه‌شكه‌وتیشدا ژماره حه‌وت بوونی هه‌یه‌و خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْماً بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ ) [الكهف: 18/22].
كه‌واته په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ژماره حه‌وت و چیرۆكه قورئانییه‌كاندا هه‌یه. هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك به‌دواداچوون بۆ مێژووی گه‌له دێرینه‌كان بكات، دووپاتكردنه‌وه‌ی زۆری ژماره حه‌وت ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت له مێژووی فیرعه‌ونه‌كانی میسردا.
ژماره‌ی حه‌وت و ڕۆژی دوایی
ئه‌مه له‌دنیادا، ئه‌ی چی له ڕۆژی دواییدا؟ ئایا دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ژماره‌یه له ڕۆژی دواییدا هه‌یه؟ باسوخواستی ئه‌م ژماره‌یه ته‌نها له ژیانی ئه‌م دنیادا نییه، به‌ڵكو ئاماده‌یی ئه‌م ژماره‌یه له‌ڕۆژی دواییشدا ده‌بینین، وشه‌ی (القیامه) حه‌فتاجار له قورئانی پیرۆزدا دووباره‌بووه‌ته‌وه، واته به‌یه‌كێك له چه‌ندجاره‌كانی ژماره‌حه‌وت، كه ده‌زانین حه‌فتا ئه‌نجامی لێكدانی حه‌وته له ژماره ده.
10×7= 70
وشه‌ی (جهنَّم) حه‌فتاوحه‌وت جار له قورئاندا دووباره‌بووه‌ته‌وه، واته یه‌كێك له چه‌ندجاره‌كانی ژماره حه‌وت:
11×7=77
سه‌باره‌ت به حه‌وت ده‌رگاكه‌ی دۆزه‌خ خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنْهُمْ جُزْءٌ مَّقْسُومٌ) [الحجر: 15/44].
به‌ڵام سه‌باره‌ت به سزای ئه‌و ڕۆژه، ئاماده‌بوونی چه‌ندجاره‌كانی ژماره حه‌وت ده‌بینین، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (خُذُوهُ فَغُلُّوهُ * ثُمَّ الْجَحِيمَ صَلُّوهُ * ثُمَّ فِي سِلْسِلَةٍ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعاً فَاسْلُكُوهُ) [الحاقة: 69/30 - 32].
ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێت، له‌باسكردنی وشه‌كانی زاتی خوادا باسی له ژماره حه‌وت هاتووه‌و خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلَوْ أَنَّمَا فِي الْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَامٌ وَالْبَحْرُ يَمُدُّهُ مِن بَعْدِهِ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَاتُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) [لقمان: 31/27].
ژماره حه‌وت و چاكه‌و خێركردن
ئه‌م ژماره‌یه له چه‌ندجاره‌ی پاداشتی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه سه‌روه‌ت و سامانیان ده‌به‌خشن له‌ڕێی خوادا، باسی هاتووه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (مَّثَلُ الَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ فِي سَبِيلِ اللّهِ كَمَثَلِ حَبَّةٍ أَنبَتَتْ سَبْعَ سَنَابِلَ فِي كُلِّ سُنبُلَةٍ مِّئَةُ حَبَّةٍ وَاللّهُ يُضَاعِفُ لِمَن يَشَاءُ وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ) [البقرة: 2/261].
باسی ژماره حه‌فتا، كه چه‌ندجاره‌ی ژماره حه‌وته له سوره‌تی (التوبه)دا كراوه، له دواكردنی لێخۆشبوو‌ن له‌لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (اسْتَغْفِرْ لَهُمْ أَوْ لاَ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ إِن تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ سَبْعِينَ مَرَّةً فَلَن يَغْفِرَ اللّهُ لَهُمْ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَفَرُواْ بِاللّهِ وَرَسُولِهِ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ) [التوبة: 9/80].
ژماره حه‌وت و ته‌سبیحاته‌كان
له قورئانی پیرۆزدا حه‌وت سوره‌ت هه‌ن، كه به ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ده‌ستپێده‌كه‌ن، ئه‌وانیش(الإسرا‌ء ـ الحديد ـ الحشر ـ الصف ـ الجمعة ـ التغابن ـ الأعلى)ن:
1ـ (سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ) [الإسرا‌ء: 17/1].
2ـ (سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ) [الحديد: 57/1].
3ـ (سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ) [الحشر: 59/1].
4ـ (سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ) [الصف: 61/1].
5ـ (يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ الْمَلِكِ الْقُدُّوسِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ) [الجمعة: 62/1].
6ـ (يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ) [التغابن: 64/1].
7ـ (سَبِّحِ اسْمَ رَبِّكَ الْأَعْلَى) [الأعلى: 87/1].
كه‌واته په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان ژماره حه‌وت‌و ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌دا هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م ژماره‌یه به‌ستراوه‌ته‌وه به ته‌سبیح و زیكری ئاسمانه‌كانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلاَّ يُسَبِّحُ بِحَمْدَهِ وَلَـكِن لاَّ تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِيماً غَفُوراً) [الإسرا‌ء: 17/44].
ژماره حه‌وت و پیته‌كانی قورئان
ویستی خوای گه‌وره بووه، كه ئه‌م قورئانه به زمانی عه‌ره‌بی دابه‌زێت، ژماره‌ی پیته‌كانی ئه‌م زمانه‌ی كردووه، بیست و هه‌شت پیت، واته: 28 = 7 × 4
له‌یه‌كه‌م سوره‌تی ئه‌م قورئانه‌دا، كه سوره‌تی (الفاتحه) ئه‌م ژماره‌یه ده‌بینین، كه ژماره‌ی ئایه‌ته‌كانی ئه‌م سوره‌ته حه‌وت ئایه‌ته. خوای گه‌وره له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم)دا دواوه‌و پێی فه‌رمووه: (وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعاً مِّنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ) [الحجر: 15/87].
(سبع المثاني )سوره‌تی (الفاتحة)یه، گه‌وره‌ترین سوره‌تی قورئانی پیرۆزه‌وژماره‌ی ئه‌و پیتانه‌ی ئه‌م سوره‌ته‌یان لێ پێكهاتووه، (21) پیته، كه ئه‌میش له چه‌ندجاره‌كانی ژماره حه‌وته.
له‌قورئانی پیرۆزدا چه‌ند سوره‌تێك هه‌ن، كه جیاوازن له سوره‌ته‌كانی دیكه به‌وه‌ی، به چه‌ند پیتێكی دابڕاو ده‌ستپێده‌كه‌ن وه‌ك ((الـم ـ الر ـ حم ـ ی‌س ـ ق.....). ژماره‌ی ئه‌م ده‌ستپيكردنه جیاوازانه جگه له دووباره‌كان، چوارده دانه‌ن، واته له چه‌ندجاره‌كانی ژماره حه‌وت، ئه‌گه‌ر ئه‌ژماری ئه‌و پیتانه‌بكه‌ین، كه‌ئه‌م ده‌ستپێكردنانه‌یان لێپێكهاتووه، جگه له‌دووباره‌كان، واته ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و پیتانه‌مان ژمارد، كه ئه‌م ده‌ستپێكردنانه‌یان لێ پێكهاتووه،ده‌بینین ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه چوارده پیتن.
ئه‌م پیتانه هه‌موویان له سوره‌تی (الفاتحه) هه‌ن، ئه‌گه‌ر پیته جیاوازه‌كانی سوره‌تی(الفاتحه) مان ژمارد، جگه له‌دووباره‌كان، ده‌بینین 14 پیتن، ئه‌گه‌ر ئه‌م پیتانه‌مان له‌گه‌ڵ دووباره بووه‌كاندا ژمارد، ده‌بینین 119 پیتن، واته له چه‌ند جاره‌كانی ژماره‌حه‌وت.
خه‌لقكردنی ئاسمانه‌كان
چه‌ندین گوزارشت هه‌یه، كه له خه‌لقكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی له شه‌ش ڕۆژدا ده‌دوێن، ئه‌گه‌ر له قورئانی پیرۆزدا به‌دوای ئه‌م ڕاستییه‌دا گه‌ڕاین، واته ڕاستیی خه‌لقكردنی زه‌وی و ئاسمانه‌كان له شه‌ش ڕۆژدا ، ده‌بینین، له حه‌وت ئایه‌تدا دووباره بووه‌ته‌وه، كه ئه‌مانه‌ن:
1ـ (إِنَّ رَبَّكُمُ اللّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثاً وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ وَالنُّجُومَ مُسَخَّرَاتٍ بِأَمْرِهِ أَلاَ لَهُ الْخَلْقُ وَالأَمْرُ تَبَارَكَ اللّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ) [الأعراف: 7/54].
2ـ (إِنَّ رَبَّكُمُ اللّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يُدَبِّرُ الأَمْرَ مَا مِن شَفِيعٍ إِلاَّ مِن بَعْدِ إِذْنِهِ ذَلِكُمُ اللّهُ رَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ) [يونس: 10/3].
3ـ (وَهُوَ الَّذِي خَلَق السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاء لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلاً وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِن بَعْدِ الْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ إِنْ هَـذَا إِلاَّ سِحْرٌ مُّبِينٌ) [هود: 11/7].
4ـ (الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيراً) [الفرقان: 25/59].
5ـ (اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ) [السجدة: 32/4].
6ـ (وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍ) [ق: 50/38].
7ـ (هُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِي الْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنْزِلُ مِنَ السَّمَاء وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ) [الحديد: 57/4].
ئه‌گه‌رله قورئانی پیروزدا به‌دوای ڕاستیی خه‌لقكردنی حه‌وت ئاسمانه‌كه‌دا بگه‌ڕێین، ده‌بینین ژماره حه‌وت به‌ته‌واویی و بێ كه‌موزیاد حه‌وت جار له‌هه‌موو قورئانی پیرۆزدا به حه‌وت ئاسمانه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ئایه‌تانه‌ن:
1ـ (هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي الأَرْضِ جَمِيعاً ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاء فَسَوَّاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ) [البقرة: 2/29].
2ـ (تُسَبِّحُ لَهُ السَّمَاوَاتُ السَّبْعُ وَالأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ وَإِن مِّن شَيْءٍ إِلاَّ يُسَبِّحُ بِحَمْدَهِ وَلَـكِن لاَّ تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِيماً غَفُوراً) [الإسرا‌ء: 17/44].
3ـ (قُلْ مَن رَّبُّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ) [المؤمنون: 23/86].
4ـ (فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاء أَمْرَهَا وَزَيَّنَّا السَّمَاء الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظاً ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ) [فصلت: 41/12].
5ـ (اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ وَمِنَ الْأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ الْأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْماً) [الطلاق: 65/12].
6ـ (الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقاً مَّا تَرَى فِي خَلْقِ الرَّحْمَنِ مِن تَفَاوُتٍ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَى مِن فُطُورٍ) [الملك: 67/3].
7ـ (أَلَمْ تَرَوْا كَيْفَ خَلَقَ اللَّهُ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقاً) [نوح: 71/15].
ژماره‌ی ئاسمانه‌كان، كه خوای گه‌وره خه‌لقیكردوون، حه‌وتن، هه‌روه‌ها حه‌وت جار له قورئانی پیرۆزدا باسیانكراوه، با له‌م رێكخستنه وردبینه‌وه، ئایا به ڕێككه‌وت هاتووه؟! هه‌موو ئه‌م ڕاستییه ژماره‌ییانه، كه هه‌موو كات به‌گونجاویی و رێكخراویی له‌گه‌ڵ ژماره حه‌وتدا هاتوون، ئایا ئاماژه‌یه‌ك نین بۆ ئه‌وه‌ی له به‌دوای نهێنییه‌كانی ئه‌م ژماره‌یه له قورئاندا بگه‌ڕێین؟
------------------
نووسینی : عبدالدائم الكحیل
سه‌رچاوه‌كان:
1- القرآ‌ن الكريم، برواية حفص عن عاصم (مصحف المدينة المنورة).
2- المعجم المفهرس لألفاظ القرآ‌ن الكريم – محمد فؤاد عبد الباقي، دار الفكر، بيروت.
3- إشراقات الرقم سبعة للمهندس عبد الدائم الكحيل، إصدار جائزة دبي الدولية للقرآن الكريم، دبي 2006.
Tags
ئیعجاز#
ئیعجازى ژماره‌ی#
Share This
About Mohamad
ئیعجازى ژماره‌ی
Labels:
ئیعجاز,
ئیعجازى ژماره‌ی
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
Post Top Ad
Your Ad Spot
Author Details
??? ??? ??? ?????? ?? ??? ????? ????? ??? ??????? ????? ?????? ????? ?????ً،??? ???? ???? ?????? ?? ???? ??? ?????? ???? ????? ?? ?? ???? ?? ????? ?? ???????? ???? ????? ??? ??????? ????? ???? ?? ????، ??? ???? ???? ?? ??? ?????? ??? ?? ????? ??? ????? ??? ???? ????? ?? ?????، ??? ????، ??? ????، ?? ??? ??? ?????. ???? ????? ???ً ?????ً ??????ً.
No comments:
Post a Comment