بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئیعجاز و گومان له‌ قورئان و سونه‌ت

test

بلیتی هه‌واڵه‌كان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Tuesday, 8 November 2016

براوەی نۆبڵی پزیشكی ئەمساڵ کێ بوو ؟ وە لەبەر چی خەڵاتکرا !؟ “بەڵگەیەکی تر لەسەر سوودەکانی ڕۆژوو


یۆشینۆری ئۆهسومی- yoshinori ohsumi ، پسپۆڕی زانستی خانەزانی لە ژاپۆن، بەهۆی ئەوەوە بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ كە میكانیزمی “خۆخۆری-Autophagy” لە جەستەدا دۆزییەوە. ئەم چەمکە ساڵانێکە بوونی هەیە بەڵام و تەواوی میکانیزم و هۆکاری ڕوودانی بە ناروونی مابوویەوە.

لە راگەیێندراوی فەرمیی بەخشینی نۆبڵی پزیشكیدا بەو زانا ژاپۆنییە، هاتووە “دۆزینەوەكانی ئۆهسومی چوارچێوەیەكی نوێیان دیاری كرد بۆ تێگەیشتنمان لەبارەی ئەوەی چۆن خانە و شانەكانی جەستە پێكهاتەكانی خۆیان بەكاردەبەنەوە. دۆزینەوەكانی ئەو گرنگیی پرۆسەی خۆخۆری دەردەخەن لە هەندێك پرۆسەی فیزیۆلۆجیی جەستەدا، وەك راهاتن لەگەڵ برسێتی و هەوكردن “.

خۆخۆری – Autophagy چەندین پێناسەی بۆکراوە کە دەکرێت هەموو پێناسەکان ڕاستبن. یەکێ لەوانە ئەوەیە کە پڕۆسەی خۆخۆری کە لەخانەکاندا ڕوودەدات میکانیزمێکی خانەکانەکان بێت تەنها بۆ مانەوەیان لە ژیان، یاخود دەگوترا کە گوایە تەنها بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی بەشە لەکارکەوتووەکانی ناو خانەکانە، وە هەروەها دووبارە بەکارهێنانەوەی خانە پەککەوتوو و پیربووەکان.

بەڵام وادەردەکەوێت کە ڕۆڵی لەهەموویاندا هەبێت بەڵام بەشێوەیەکی سەرەکی و باو لە پڕۆسەی Recycling واتە دووبارە بەکارهێنانەوە و نوێبوونەوەی خانەکان لە ئاستێکی بچوکدا و لە ئاستێکی فراوانتردا دووبارە نوێبوونەوەی هەموو لەش.

پرۆسەی خۆخۆری لەو كاتانەدا بەهێز دەبێت كە گوشار لەسەر جەستە هەیە، بۆ نموونە لەكاتی برسێتیدا خانەكان سوود لە پێكهاتەكانی نێو خۆیان وەردەگرن بۆ دەرپەڕاندنی وزە، ئەویش بە بەكارهێنانی بەشە لەكاركەوتووەكان و تەنانەت رەگەزە نەخۆشخەرەكانی نێویان، هەم وزەی پێویست دروست دەكەن و هەم خۆیشیان لەوانە رزگاردەكەن و خۆیان خاوێن و نوێ دەكەنەوە.

دۆزینەوەكەی ئۆهسومی دەریدەخات كە خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە دەبێتە هۆی ئەوەی جەستەبە ناچاری خۆی خاوێن و نوێ بكاتەوە لەڕێی پڕۆسەی خۆخۆرییەوە-Autophagy کە لەڕێی ئەندامۆچکە هەڵوەشێنەرەکانەوە ئەنجامدەدرێن کە پێیان دەوترێت Autophagosomes کە هەڵدەستێت بە دەوردان و گواستنەوەی ئەندامۆچکەو تەنۆلکە نەویستراوەکان و پاشان یەکگرتنی لەگەڵ Lysosome ەکان.

med-press-1-en

med-press-3-en

لێژنەی باڵای خەڵاتی نۆبڵیش راستیی ئەو دۆزینەوەیەی ئۆهسومییان سەلماند.

دۆزینەوەكەی ئۆهسومی دەریدەخات پرۆسەی خۆخۆری دەبێتە هۆی پاراستنی زیندەوەران لە پیربوونی پێشوەختە، بگرە جەستەیش نوێ دەكاتەوە چونكە هانی دروستكردنی خانەی نوێ دەدات، ئەویش بە لەنێوبردنی پرۆتینە ناتەواوەكان و بەشە كۆن و لەكاركەوتووەكانی نێو خانەكان و هێشتنەوەی پێكهاتەی خانەكان لە بارێكی تەندروستدا. 

ئایا ئەمە دەکرێت دەرخەری یەکێک لە سوودەکانی ڕۆژووگرتن بێت ؟

بەڵێ زۆر بەڕوونی دەکرێت پشتگیری کردەی ڕۆژووگرتن بکات کە مسوڵمانان لانی کەم لە ساڵێکدا مانگێک بەڕۆژوودەبن. بەڵام ئەوەنەبێت ئەمە تاکە سوودی ڕۆژووگرتن بێت بەڵکو لە ڕابردوودا بە بەڵگەو توێژینەوەی زانستی بە دەیان سوودی ڕۆژووگرتنمان باسکردووە.

بەڵام لێرەدا ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە دەبینەوە کە ئایا مسوڵمانان شایستەی وەرگرتنی ئەو خەڵاتەبوون ؟

بێگومان ڕاستە کە مسوڵمانان بە چەندین سەدە پێشتر خەریکی خۆبرسیکردن بوون و بە کردەیەکی تەندروستیان زانیوە وە هەروەها بە بەشیک لە عیبادەتیان زانیوە.

بەڵام لێرەدا دەبێت مسوڵمان ئاگاداربێت، جەنابی دکتۆر ئەوەنەبێت لەخۆیەوە ئەو قسەی دەرپەڕاندبێت و خەڵاتی لەسەر وەرگرتبێت، بەڵکو بە چەندین ساڵ شەونخونی کردووە تاوەکو لە میکانیزم و پڕۆسەکە تێبگات ئەوکات توانیویەتی گریمانەکەی بسەلمێنێت….

کەواتە وەڵامەکە چییە ؟ ئایا شایەنی خەڵاتەکەین ؟

بێگومان نەخێر، بەڵکو شایەنی سزاین. چ شتێک لەوە زیاتر مایەی شەرمەزارییە کە مسوڵمان بیت و دینەکەت فەرمانی پێکردبیت بەڕۆژووبیت، بەڵام لەبری ئەوەی یەکێک لەوناو مسوڵمانان هەستێت بەوەی لە پڕۆسەو سوودی ڕۆژووگرتن تێبگات کەچی کەسێکی بێگانە بێت کە لەوەیە هەر نەشزانێت ئیسلام چییە بێت و توێژینەوەی لەسەر بکات.

tumblr_nhcpsvrqkk1t7m0wlo1_500

ئەی مسوڵمانان، ئەی ئەو ڕابردووە مەزنەی کە هەمیشە باسی لێوەدەکەین چی لێ بەسەرهات؟ کوان نموونەکانی ابن هیم و خوارزمی و فارابي و الجزري و ابن خلدون؟

ئەی مسوڵمان! با خۆمان هەستینە سەر پێ وەک ئەو هەوڵبدەین با ئەو باسی ئێمە بکات.

“بەڵێ بۆ دووبارە گەڕانەوەی مسوڵمانان بۆ زانست” 

سەرچاوەکان:

https://www.nobelprize.org/nobel_prizes/medicine/laureates/2016/press.html

http://www.nature.com/news/medicine-nobel-for-research-on-how-cells-eat-themselves-1.20721

سەبارەت خۆخۆری – Autophagy:
http://www.nature.com/emm/journal/v44/n2/full/emm201210a.html

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

???????